په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٥\٢٠١٨

کورتە وەڵام! بۆ دژەسەر‌بەخۆییەکان.


کامیل ژیر      

- ٢٨ -


* ھەستە، دەمێکە نوستوی.
- نوستنی چی؟ ئەی من نەمردم؟
* مردن!؟ مردن بونی نیە. لەم گەردونەدا ھەمو شت وەک خۆی زیندوە. مرۆڤ لەنەوەکانیا بەرجەستە ئەبێتەوە ، بەڵام گۆڕانی بەسەرادێ.
- کوا؟ من ھیچ گۆڕانێک نابینم. ئەوە زەویو کۆمەڵەی ئەستێرەکانو گیانلەبەرەکان، وەکخۆیانن، بەڵام سەیرە! من ئەم مرۆڤانە ناناسم!
* ئەوانە نەوەکانی ئێمەن.
- ئەی کەواتە چی گۆڕاوە؟
* ئاوەز.
- ئاوەز چیە؟
* ئەوەیە کە پێیئەوترێ ئەکڵ(ئەقڵ). تۆ سەیرێکی مۆبایلەکەتبکە.
- ئای! خۆ لەسەری نوسراوە کاری کوردستان! ئەوە چۆنو بەچی کراوە!؟
* بە ئاوەز. پارچەبەپارچە ھەڵمانوەشانو لەسەریمان دروستکردەوە. ھەربەوجۆرە ھەمو بەرھەمە پیشەسازیو تەکنەلۆجییەکانو چەکی جەنگو فڕۆکەش. بەنیازین سەرێکی ئەستێرەکانیش بدەین.
- داگیرکەرەکانمان ھێشتیان؟
* دەسەڵاتمان لێوەرگرتنەوە. ئەوانە ھەریەکەو لەکونجێکی ئەم جیھانەوە ھاتبونو دەستیانگرتبو بەسەر نیشتمانەکەماندا. ئێستە خۆمان فەرمانڕەوای کوردستانین لەدەریای سپیەوە تا کەنداو. واتا ھەمو ئەوانەی پێیانئەوترا ئێراکو سوریاو تورکیاو ئێرانو بەشێک لە ئەرمەنستانو ئازربایجانیش. ئەوانە ھەموی ھی خۆمانبون. ئەی نەمانئەوت قەرز کۆنئەبێو نافەوتێ؟
- بۆچی ئەو وڵاتانە قەرزی ئێمەبون!؟ بەبەڵگەی چی؟
* بەڵێ، بەبەڵگە مێژوییەکان، تەنانەت ئەوانەی بیانیەکانیش نوسیویانە. تۆ سەیرێکی ئەم ھەواڵەشکە لەسایتی روداو رۆژی ٢٠/٤/٢٠١٨ نوسرابو :
سەرۆکی گشتیی ھوداپار لە شاری ئامەد کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکردو وتی:
چارەسەری پرسی کورد، چارەسەرکردنی پرسی تورکیا ئاسانتر دەکات، پێویستە ھکومەتی تورکیا پرسی کورد چارەسەر بکات، چونکە کورد پێش تورکەکان خاوەنی ئەم وڵاتە بون".
* ئەوە یەکێکبو لە بەڵگەکانی قەرزەکە.
- ئەو قەرزانە بەچی گەڕانەوە بۆخۆمان؟
* بە ئاوەز. جاران وامانئەزانی ھەر چەن شارێکی ئەوسا ھی کوردە، چەندین شۆڕشمانکردو خوێنمان رشت بۆئازادکردنیان بەبێ ئەنجام. دوایی بۆماندەرکەوت، کودەتا بەسەر چوار پایتەختەکەدا ئاسانترە لەرزگارکردنی یەک شار بەڵکو یەک گوندیشمان. ئەزانی ئەگەر چاوت لەھەموی نەبێ، ئەستەمە بەشێکیت دەسکەوێتەوە؟
- ئەو ھەمو پایتەختە! کاری کردەبو؟
* ھەر یەکەمیان سەختبو. کەپەندمان لەڕابوردو وەرگرتو پێلانێکی پتەومان داڕشت، ئیتر بەرودوا ئەوانیتر یەک لەویتر ئاسانتربو.
- چیانلێھات؟
* زوربەیان لەجێی خۆیان ماون. ھەندێکیشیان گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.
ئێستە لەکوردستان نەداگیرکەر ھەیە، نەداگیرکراو، تەنیا دەسەڵات بەدەس خاوەنەکەیەوەیە. ئەوانیش وەک کورد ھەمو مافێکیان ھەیە. تەنیا بۆیاننیە بەشێ لەنیشتمان دابڕن، چونکە مڵکی ئەوان نیە. زۆریش لەئارامیو خۆشییان. ئەڵێن باشبو لەدەس ئەو بیرۆکە کۆنو بەستەڵۆکو کۆنەپەرستو رژێمە دیکتاتۆریانە رزگارمانبو. ئەڵێن بەڕاستی کوردستان بەھەشتی ژینە.
- تۆ ئەزانی منیش وا وردەوردە ئەم بیرۆکانەم دێتەوەبیر کە لەسمینارەکەی شاری کۆڵن-ئەڵمانیا درکانومن؟ بڕوانە:


سمیناریک لەشاری کۆلن ـ ئەلمانیا
ئامادەبوان : بڕێک لە کوردانی دانیشتوی کۆلن و شارەکانی دەوروبەریو ژمارەیەک نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەنوسو سیاسەتکار. لەنیوانیاندا د.حسەین حەبەشو بیرمەندی کورد د.جەمال نەبەز لەبەرلینەوەو سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان د.جەواد مەلا لەبەریتانیاوەو ئەندازیار بروسکە ئیبراھیمو خاتو ئیرمگارد لە میونشنەوە .
کات و شوێن: ١.٣٠ تا ٧.٣٠ رۆژی ١٣/٨/٢٠١١ لە ھۆڵی Altc Feuenuache Koln


ئەمە بەشێکێتی:


کامیل ژیر: رێگاکانی سەربەخۆیی زۆرن، یەکێ لەو رێگایانە رێگای کودەتایە. وەک ئەوەی بەکر سدقی کە ئەگەر بیتوانیایە پاریزگاریی خۆی بکا، دەسەڵاتی ئیراک ئەکەوتە دەس کورد، ئەم رێگایە، زۆر گراننیە. بەتایبەتی تۆ ناڵێی پارچەیەک لەئیراک جیا ئەکەمەوە کە ئەرەبی سوننەو شیئەو تورکومانو دراوسێکانی ئیراکو زلھێزەکانیش پێی رازینابن. ئەوەبو ئەفسەرێکی وەک قاسمە شێتۆکە بەکڵاوێک ئەو بەغایەیگرد کەئەندامی ناتۆشبو، خۆیشی ‌بەڕەگەز ئەرەبنەبو!، بەڵام ئەمیش نەیزانی پارێزگاری لەخۆیبکا.


ریگای دەسگرتنی کەمینەیەک بەسەر پایتەختی دەولەتیکی فرە نەتەوەدا ، وەک کەمینەی فارس بەسەر ئیران و کەمینەی سوننە بەسەر ئیراک و کەمینەی ئەلەوی بەسەر سوریادا، کارێکی ئەستەم نەبو. ئەو ھەلە بۆ کوردیش ریکەوت ، وەک ئەوەی سەلاھەدینی ئەیوبیو ئەبو موسلیمی خۆراسانیو کەریم خانی زەندو کەوتنی رژێمی بەئس. بەلام باپیرانمان نەیانزانی بۆ سودی کورد بەکاریبینن. چونکە ئاوەزیان جام بوبو. یاوەک بەشیر موشیر ئەیوت: کێشەکەیان کێشەی دیماغبو دیماغ!


* بەڵێ نەوەکانمان پەندیان لەو رابوردوانە وەرگرت. تۆ سەیرکە: بیرۆکەی رەسەن وەک کانییەک وایە سەرڕێژیشیکەی لەلایەکیترەوە ھەڵئەقوڵێتەوە، شەش ساڵێک دوای ئەو سمینارەی تۆ، گەنجێکی کورد بەناوی سەرکاو ھادییەوە ھەڵکەوتو لەپاریسەوە چەن ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە لەشێوەی ئەو بیرۆکەیەی تۆدا بەوردەکارییەکی زیاترەوە، ئیتر بیرۆکەکە وردەوردە چوە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە ئێستە دەوڵەتی ماد کەوتۆتەوە سەر پێی خۆیو سنورەکانیمان سەندۆتەوەو ‌شان لەشانی زلھێزەکانی جیھان ئەدەین.
- ئەکرا پێشتریش بەو ئەنجامە بگەین، بەڵام چەن خاڵێ رێگربون.
* وەکو؟
- وەکو نەبونی بیرمەندی گەورە، ھەبونی فرەپارتی کە نەتەوەکەمانیان کەرتوپەرت کردبو و بوبونە شێرپەنجەی ناپاکیو گەندەڵیو نۆکەرایەتی بۆبێگانە، نەبونی سەرکردەی کارێزما، بێمتمانەیەتی بەخۆمان، گرێی دەرونی خواردەستیو..تادوایی. تۆ سەرنجێ لەمێژوبدە، چەن نەتەوە سەدان ساڵ ژێردەستەبونو دوایی ھەستانەوە بەسەر داگیرکەرەکانیانا. ئێمەش لەو نەتەوانە کەمترنەبوین.
* مەگەر ئاوەز!

__________________________

کورتە وەڵام - ٢٧ -: www.emrro.com/kurtewelam27.htm

کورتە وەڵام - ٢٦ -: www.emrro.com/kurtewelam26.htm

کورتە وەڵام - ٢٥ -: www.emrro.com/kurtewelam25.htm

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک