په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠٢١

کورتە وەڵام! مەترسیی گوندە مۆدێڕنەکان لە هەرێمی کوردستان.


کامیل ژیر      

- ٤١ -

 

ماوەی چەنساڵێکە دیاردەی گوندە مۆدێڕنەکان لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستانا، رو لەزیادبونە. راستە سەرەتا ئەم پرۆژانە سودیان هەبو بۆچارەسەری تەنگژەی نیشتەجێبونو دیمەنێکی جوانیانداوە بەشارەکان. بەڵام زۆری نەخایان، دیاردەکە وەرچەرخا بۆکۆمەڵێ زیان. لەوانە:
 


١- بەو هۆیەوە کە کڕینی شوقەو خانوەکانی ئەو گەڕەکە نوێیانە، بەناوی گوندی فڵانو فڵانەوە، کە بەقیستی کەمو درێژخایەن ئەفرۆشرێن، خەڵکی لادێکانیش رویانکردۆتە کڕینو نیشتەجێبون لەوگوندانە ، واتا چۆڵکردنی لادێکانو رەویان بۆناوشارەکان. ئەمەش بەزیان ئەشکێتەوە بۆکەرتی کشتوکاڵو هۆکارە بۆداڕمانی ژێرخانی هەرێم.

لەسەردەمی رژێمی بەئسدا، بەپای پیلان، کۆمەڵگەی نیشتەجێبون (مجمع سکنی) دروستئەکرا بۆڕاگواستنی گوندنشینەکان. لەدوای راپەڕینیشەوە، ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی لادێکان، کرانە موچەخۆری میری بەناوی پۆلیسو پاسەوانی سنورەوە کە ئەوەش هەر بەزیان گەڕاوەتەوە بۆکەرتی کشتوکاڵ.

وڵاتانی پێشکەوتو بەنەخشەو پیلان گرنگی ئەدەن بەدێهاتەکانو رێگریئەکەن لەڕەویان بۆناوشارەکان. جولەکە بەهاوکاریی ئنگلیز وایکرد کە جوەکانی ئیراکو هەندێ وڵاتیتر بەگیرفانی بەتاڵەوە روبکەنە ئیسرائیل بۆئەوەی لەگوندەکانیان نیشتەجێیانبکەنو بەناچاری خەریکی کشتوکاڵو ئاژەڵداریببن.

٢- دروستکردنی ئەو هەمو باڵەخانەو خانوانەو فرۆشتنیان بەو شێوەیە، هاندەرە بۆ رەوی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شارەکانی خواروی ئیراکو نیشتەجێبونیان لەو گوندانەی ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەهەمان شێوە باخەکانی هاوینەهەوارەکانیش، بەجۆرێ کە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەوان ئەبنە زۆرینە لەهەرێمداو ئێمە کەمینە. بەدەربڕینێکیتر، ئەوان خاوەن ماڵو ئێمە بێگانە، بەتایبەتی لایئەوان، فرە ژنیو فرە منداڵ، نەرێتێکی دێرینیانە، بەپێچەوانەی ئێمەوە کە فرە ژنیو فرە منداڵ دەگمەنە!.

٣- قازانجی ئەم باڵەخانەو خانو و باخانە، تەنیا بۆهەندێ کۆمپانیاو کەسانی سەر بەپارتە دەسەڵاتدارەکانە. ئەوانە زەوییەکی زۆریان ئەدرێتێ بەخۆڕایی. ئەوانیش بەپارەی کڕیاران ئەیکەن بەو پرۆژانەو دوایی بەقازانجێکی زۆر ئەیفرۆشنەوە، بێئەوەی رەچاوی بەرژەوەندیی گشتیو ئایندەی نەتەوەو نیشتمانەکەمان بکەنو خۆ لەو مەترسییە ئاماژە بۆکراوانەی سەرەوە بپارێزن!.

بۆیە ئیتر، بەڕای من، پێویستە بەخشینەوەی زەوی بەسەر ئەو لایەنو کەسانەدا بوەستێنرێ تا توێژینەوەیەکی زانستیو مەیدانی ئەنجامئەدرێ لەلایەن کەسانی پسپور لەو بوارەدا بۆئەوەی بزانرێ چەند پێویستیی ماوە بەپرۆژەی لەوجۆرە بۆخەڵکی هەر شارێک، نەک بۆدەرەکی. فرۆشتنیش بەمەرجی ناسنامەی هەرێمبێ. داواش لەبەڕێز رەنج سەنگاوی ئەکەم کە مێزگردێ ئەنجامبدا بۆئەو مەبەستە. چاوەڕوانی رای هاوڕێیانی (خۆشەویستیشم لەمبارەیەوە. لەگەڵ رێزمدا.

__________________________

کورتە وەڵام - ٤٠ -: www.emrro.com/kurtewelam40.htm

کورتە وەڵام - (٣٣ - ٣٩) -: www.emrro.com/kurtewelam33ta39.htm 

کورتە وەڵام - ٣٢ -: www.emrro.com/kurtewelam32.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam31.htm

کورتە وەڵام - ٣٠ -: www.emrro.com/kurtewelam30.htm

کورتە وەڵام - ٢٩ -: www.emrro.com/kurtewelam29.htm

کورتە وەڵام - ٢٨ -: www.emrro.com/kurtewelam28.htm

کورتە وەڵام - ٢٧ -: www.emrro.com/kurtewelam27.htm

کورتە وەڵام - ٢٦ -: www.emrro.com/kurtewelam26.htm

کورتە وەڵام - ٢٥ -: www.emrro.com/kurtewelam25.htm

کورتە وەڵام - ٢٤ -: www.emrro.com/kurtewelam24.htm

کورتە وەڵام - ٢٣ -: www.emrro.com/kurtewelam23.htm

کورتە وەڵام - ٢٢ -: www.emrro.com/kurtewelam22.htm

کورتە وەڵام - ٢١ -: www.emrro.com/kurtewelam21.htm

کورتە وەڵام - ٢٠ -: www.emrro.com/kurtewelam20.htm

کورتە وەڵام - (١٧ - ١٩) -: www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm

کورتە وەڵام - ١٦ -: www.emrro.com/kurtewelam16.htm

کورتە وەڵام - ١٥ -: www.emrro.com/kurtewelam15.htm

کورتە وەڵام - ١٤ -: www.emrro.com/kurtewelam14.htm

کورتە وەڵام - ١٣ -: www.emrro.com/kurtewelam13.htm

کورتە وەڵام - ١٢ -: www.emrro.com/kurtewelam12.htm

کورتە وەڵام - ١١ -: www.emrro.com/kurtewelam11.htm

کورتە وەڵام - ١٠ -: www.emrro.com/kurtewelam10.htm

کورتە وەڵام - ٩ -: www.emrro.com/kurtewelam9.htm

کورتە وەڵام - ٨ -: www.emrro.com/kurtewelam8.htm

کورتە وەڵام - ٧ -: www.emrro.com/kurtewelam7.htm

کورتە وەڵام - ٦ -: www.emrro.com/kurtewelam6.htm

کورتە وەڵام - ٥ -: www.emrro.com/kurtewelam5.htm

کورتە وەڵام - ٤ -: www.emrro.com/kurtewelam4.htm

کورتە وەڵام - ٣ -: www.emrro.com/kurtewelam3.htm

کورتە وەڵام - ٢ -: www.emrro.com/kurtewelam2.htm

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک