١٦\٥\٢٠٢١
کورتە وەڵام! بۆ
پێشنیاری پارتێکی کوردیی نەتەوەیی و نیشتمانی.

کامیل ژیر
- ٤٢ -
زۆرمان
نوسیوە لەسەر لایەنە خراپەکانی سیستمی پارتایەتی بۆدۆخی کوردستان.
لەوانە: (کوردایەتی نەک پارتایەتی) کە لە ژمارە ٢ی رۆژی ٧/٤/٢٠٠٢ی
رۆژنامەی هاوبیردا بڵاومانکردۆتەوە. پێشترو پاشتریش، دەیان راگەیاندنو
وتاریتر لەلایەن هاوبیرانەوە، بەتایبەتی راگەیاندنەکانی هاوبیرانی
کوردایەتیو زنجیرە نوسینەکانی بەڕێز پشکۆ ئەمین، سەرەڕای کۆمێنتەکانی
هاوڕێیانی خۆشەویست، کە هەمویان جێگە پەسنی خوێنەرەوانی بەڕێزبون.
بەڵام هەر قسەی روت بەسنیە، دۆم بەدانیشتن ماڵی وێرانە. ئەوەتا
ئیسرائیل لەبنکە ئەتۆمییەکەی نەتەنزی ئێران ئەدا، ئێرانیش فڕۆکەخانەی
هەولێر بۆردومانئەکا. ئەمریکا کوشتارەکەی ئەرمەن بەجینۆساید
ئەژمارئەکا، تورکیا چیاکانی باشوری کوردستان وێرانئەکاو گوندەکانمان
سەرگەردان. سوریا لەگیانەڵادایە، لەقامیشلۆ شەڕ بەهەسەدە ئەفرۆشێ.
ئیراکیش بەدەس دائشو مائشەوە داماوە، کەچی تابێ گوڕی زیاتر بەشاڵاوی
بەئەرەبکردن ئەدا لەشارەکانی کوردستانا. هەرکاتیش گۆشتەکەی جارانی
گرتەوە، گورزی گرانترمان لێئەوەشێنێ. دەسەڵاتی هەرێمیش، بەرامبەر ئەو
هەمو نەهامەتییانە، دەوری تەماشاکەر ئەبینێ!
لەئەڵقەی ٤١ ی کورتە وەڵامەکانمانا، بەرەوڕوی پێشنیارێکی برای بەڕێزمان
کاکە ئەلی ئەهمەد هەمزە بوینەوە کە پێیوایە چارەسەر لەپارتێکی دڵسۆزی
نیشتمانیدایە کە لەرۆشنبیرو گەنجی ئازاو رەنجدەرو چەوساوەو کاسبکاران
پێكبێ تا رێگری لەزوڵمو نائەدالەتی بکات.
لەگەڵ رێزو سوپاسمان بۆ کاکە هەمزە، ئەڵێین: سیستمی پارتایەتی، بەهەمو
جۆرەکانییەوە، تەنانەت نەتەوەییو نیشتمانیش، بۆدۆخی کوردستانی
دابەشکراو و کوردی کۆیلەکراو، دەسناداتو کاروانی خەباتی نەتەوییمان
ناگەیەنێتە ئەنجام.
پارت (حیزب) لەوڵاتانی دواکەوتودا، بەهەمو جۆرەکانییەوە، لەرابوردو و
لەئێستەشدا، بەپارەی زۆر ئەچێبەڕێوە. پارەی زۆریش بۆئەومەبەستە،
بەڕێگەی رەوا دەسناکەوێ. پارەیەکی وا کە پارتێکی گەورەی پێبەڕێوەببرێ،
یا بەدزیو گەندەڵی، یا بەنۆکەری بۆداگیرکەرانی کوردستان دەستەبەرئەبێ.
ئەزمونی شازدەساڵەی کاژیک ١٩٥٩ تا ١٩٧٥ و ئەزمونی هەڤدەساڵەی پاسۆک
١٩٧٦ تا ١٩٩٣ ئەو راستییەی سەلمان کە تاکی کورد (سا هۆ هەرچیبێ) وەک
پێویست شوێن پارتێکی بێ پارەو بێ سامان ناکەوێ. ئەم راستییە
لەهەڵبژاردنە گشتییەکەی ١٩٩٢دا بەڕونی دەرکەوت کە لیستە هاوبەشەکەی
پاسۆک و حسک، کەمتر لە ٣% دەنگیان هێنا! بەوەش نەبونە خاوەنی هیچ
کورسییەک لەپەرلەمان، چونکە کەمترین رێژە ٧%بو. ئێستەش ژینگەی
کوردستان، لەهەر چوارپارچەکەی، هەمان تاسو گەرماوە! تەنانەت لەباکوریش
زۆرینەی کورد لەهەڵبژاردنە گشتییەکانا دەنگیان بە ئاک پارتی داوە!.
لەبەرئەوە، ئەگەر بەتەمابین لەڕێگەی سیستمی پارتییەوە بگەینە ئامانجە
نەتەوەییەکانمان، ئەبێ بڵێین شیردابۆداپیر!!
لەکوردستانا، فرەپارتی لەنیوەی یەکەمی چەرخی بیستەما سەریهەڵدا
بەبێئەوەی زەمینەی دیموکراسی، بونی هەبوبێ یا هەبێ!. پێشئەوەش، فرە
میرنشینی هەبو کە ئەویش جۆرێبوە لەفرەپارتیو هەردوکیان بەزیان
شکاونەتەوە بەسەر کوردا. هەنێ جاریش داگیرکەرانی کوردستان دەسیانهەبوە،
یا هاندەربون، لەدروستکردنیانا بەمەبەستی کەرتوپەرتکردنی نەتەوەی کوردو
بەگژیەکتراکردنیان. شەڕی خۆبەخۆی میرنشینیەکانو شەڕی نێوان پارتەکان،
بەڵگەی ئەم راستییەن. ئێستەش فرەپارتی رێگرە لەڕێی یەکێتیی کوردا.
رێگرە لەڕێی چاکسازیا لەهەرێمی کوردستانو لەڕێی سەربەخۆییشمانا.
هەروەها فرەپارتی لەکوردستانا، سەرچاوەی هەمو گەندەڵییەکانە. هەر
فرەپارتیش وایکردوە کە دەسەڵاتی هەرێم نەتوانێ بەرەوڕوی دەسدرێژییەکانی
تارانو ئەنکەرەو بەغداد بێتەوە، چونکە هەر پارتەو وابەستەی لایەکیانە.
دوای ئەو هەمو راستییە تاڵانە، ئیتر نەتەوەی کورد پێویستیی
بەکۆتایهێنانی سیستمی فرەپارتییە. بەسەرنجێک لەمێژو، ئەبینین زوربەی
نەتەوە کۆیلەکراوەکانی هاوشێوەی کورد، ئەگەر بۆبەرژەوەندیی زلهێزێک
نەبوبنە خاوەنی قەوارەیەکی سیاسی، ئەوا لەڕێگەی ڕێکخستنێکی سەربازیی
نهێنیی نەتەوەییەوە بەسەرکردایەتی قارەمانێکی جەربەزەو هوشیار،
رزگاریانبوە دوایئەوەی لەئاستی ناوخۆدا لەباڵی ناپاکو
گەندەڵکاریانداوەو لەئاستی دەرەوەش ئارامییان لەماڵی داگیرکەردا
نەهێشتوە تا ناچارکراون دەس لەداگیرکاری هەڵگرن. دیارە هەر نەتەوەو
بەپێی بارودۆخی خۆی کارەکەی گونجاندوەو ئەنجامیداوە بەبێ پێویستی بە
وزەی بەشەریی زۆرو بەپارەو سامانی زۆر. بۆکارێکی ئاوا، چونیەتی گرنگە،
نەک چەندێتی.
ئەوە بەگشتی بۆنەتەوە دیلەکان. بۆهەڵکەوتەی ئێستەی هەرێمی کوردستان کە
بەدەس گەندەڵیو متبونەوە ئەناڵێنێو لەژێر مەترسیدایە، یەکبونی هەمو
پارتەکان لەیەک رێکخراوی سیاسیی سەربازیدا لەپێناوی خۆڕاگریو رزگاریو
نەهێشتنی گەندەڵیدا، پێویستییەکی هەنوکەییە. ئەگەر نا، ئەوا ئەرکی
جەماوەری ناپارتی (مستقل)ی نیشتمانیو نەتەوەییە، لەبریی بۆڵەو رەخنە،
بازد بدا بۆمەیدانی کارو بەلیستێکی سەربەخۆ، کە پارەیەکی زۆری ناوێ،
بەشداریی هەڵبژاردنی گشتیی داهاتوی هەرێمبکا، بەناوێکی وەک (لیستی
جەماوەری ناپارتی) بۆ سێ مەبەست:
یەکەم: جەماوەری ناپارتی زیاتر لە ٦٥%ی خەڵکی کوردستان پێکئەهێنن، مافی
خۆیانە دەنگیان لەپەرلەمانا هەبێ، هیچ پارتێک نوێنەری ئەواننیە. با
دەنگیان لەپەرلەمانا بەرزبێتەوە بەرامبەر ناپاکیو گەندەڵیو بۆ
هەڵوێستوەرگرتن دژی نەیارانی نەتەوەکەمان.
دوەم: تا بزانرێ لەچاو هەڵبژاردنەکەی ١٩٩٢دا، هوشیاریی نەتەوەیی لەماوی
٣٠ ساڵی رابوردودا چۆتە چ ئاستێک؟
سێیەم: ئەشێ لەم هەوڵەوە، رۆژی قارەمانێکی فریادڕەس لەئاسۆوە هەڵبێ.
بەهیوام هاوڕێیانو هاوبیرانو کاکە ئەلی هەمزەش، وەڵامو باری سەرنجیان
هەبێ.
__________________________
کورتە وەڵام -
٤٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam41.htm
کورتە وەڵام -
٤٠ -:
www.emrro.com/kurtewelam40.htm
کورتە وەڵام -
(٣٣ - ٣٩) -:
www.emrro.com/kurtewelam33ta39.htm
کورتە وەڵام - ٣٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam32.htm
کورتە
وەڵام - ٢١
-:
www.emrro.com/kurtewelam31.htm
کورتە
وەڵام - ٣٠
-:
www.emrro.com/kurtewelam30.htm
کورتە
وەڵام - ٢٩
-:
www.emrro.com/kurtewelam29.htm
کورتە
وەڵام - ٢٨
-:
www.emrro.com/kurtewelam28.htm
کورتە
وەڵام - ٢٧
-:
www.emrro.com/kurtewelam27.htm
کورتە
وەڵام - ٢٦
-:
www.emrro.com/kurtewelam26.htm
کورتە
وەڵام - ٢٥
-:
www.emrro.com/kurtewelam25.htm
کورتە
وەڵام - ٢٤
-:
www.emrro.com/kurtewelam24.htm
کورتە
وەڵام - ٢٣ -:
www.emrro.com/kurtewelam23.htm
کورتە
وەڵام - ٢٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam22.htm
کورتە
وەڵام - ٢١ -:
www.emrro.com/kurtewelam21.htm
کورتە
وەڵام - ٢٠ -:
www.emrro.com/kurtewelam20.htm
کورتە وەڵام
- (١٧ - ١٩) -:
www.emrro.com/kurtewelam17u18u19.htm
کورتە
وەڵام - ١٦ -:
www.emrro.com/kurtewelam16.htm
کورتە
وەڵام - ١٥ -:
www.emrro.com/kurtewelam15.htm
کورتە
وەڵام - ١٤ -:
www.emrro.com/kurtewelam14.htm
کورتە
وەڵام - ١٣ -:
www.emrro.com/kurtewelam13.htm
کورتە
وەڵام - ١٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam12.htm
کورتە
وەڵام - ١١ -:
www.emrro.com/kurtewelam11.htm
کورتە
وەڵام - ١٠ -:
www.emrro.com/kurtewelam10.htm
کورتە
وەڵام - ٩ -:
www.emrro.com/kurtewelam9.htm
کورتە
وەڵام - ٨ -:
www.emrro.com/kurtewelam8.htm
کورتە
وەڵام - ٧ -:
www.emrro.com/kurtewelam7.htm
کورتە وەڵام -
٦ -:
www.emrro.com/kurtewelam6.htm
کورتە وەڵام -
٥ -:
www.emrro.com/kurtewelam5.htm
کورتە وەڵام -
٤ -:
www.emrro.com/kurtewelam4.htm
کورتە وەڵام -
٣ -:
www.emrro.com/kurtewelam3.htm
کورتە وەڵام - ٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam2.htm
کورتە وەڵام - ١ -:
www.emrro.com/kurtewelam.htm
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|