به‌ندی عه‌لی شه‌وه‌کانی له‌شه‌وانی هه‌زارو یه‌ک شه‌وه ده‌چوون درێژ ، درێژ تاریک ، تاریک وه‌کو ڕه‌شمار قه‌ف قه‌ف ده‌ئاڵانه شان و ملی چیا‌و ئێمه‌ش وورد ، وورد به‌ئه‌سپایی پێمان ده‌نا به‌پشتیداو هه‌گبه‌مان پڕ نانه‌ورده‌ی ووردوخاشی زڕ ئومێد و ده‌ست له‌سه‌ر دڵ ڕه‌ومان ئه‌کرد به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ده‌م به‌ره‌و چاره‌نووسێک ، خڕتر له‌هه‌ڵماتی قه‌زاوقه‌ده‌ر به‌رو پێکی ئایینده‌یه‌ک لێواولێوی وه‌هم و زه‌ره‌ر.
2009 ئه‌پریلی
|