٢٦\٦\٢٠١٦
کورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی
خۆبەڕێوەبەریی.
دانییل گیرین |

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف |
تێکشکانی شۆڕشی ئیسپانی، هزری ئازادیخوازی له قه‌ڵا تاقانه‌که‌ی بێبه‌شکرد
، ئه‌و تێکشکانه بارێکی گرانبوو، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا هزری
ئازادیخوازی به په‌رشوبڵاوی و که‌مێکیش به‌نائومێدییه‌وه سه‌رفرازبوو،
تاڕاده‌یه‌کیش بڕوای به‌خۆی نه‌مابوو، له‌ڕاستیدا حوکمی مێژوو، حوکمێکی
ڕه‌ق و بێبه‌زه‌ییانە بوو، له هه‌ندێك لایه‌نیشه‌وه نادادپه‌روه‌رانه
بوو، چونکه ئازادیخوازی هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و تێکشکانه نه‌بوو، سه‌رکه‌وتنه‌کانی
فرانکۆ له‌وێوه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتبوو، هەرچەندە که هه‌ره‌وه‌زییه‌کان
له بارێکی زۆر ناهه‌مواردا سه‌ریانهه‌ڵدا، کەچی زۆر ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤیان
لێکه‌وته‌وه ، ئه‌و ئه‌نجامانه نه‌ناسراوبوون، بێکەڵککرابوون،
تاوانبارکرابوون، له‌ته‌ك تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌کاندا سۆسیالیزم،دوای
قوتاربوونی له پێشبڕکێکاری سه‌ره‌کی، واته"ئازادیخوازی"، وه‌ك سه‌رۆکی
دونیا مایه‌وه.
سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازییه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر هیتله‌ر، ساڵی
١٩٤٥ گومانان لێنه‌ده‌کرا له‌سه‌ر ئاستی ته‌کنیکی مه‌زن بوون، به‌ڵام
ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه کاتی بوون، له به‌رژه‌وه‌ندی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تچی
به خێروبه‌ره‌که‌ت شکانه‌وه، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، خێرا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
زیاده‌ڕۆییه‌کانی ئه‌و سیستەمه سه‌ریهه‌ڵدا، به واتایه‌کی دی بیرۆکه‌ی
دژ به ناوه‌ندێتی ده‌وڵه‌تچی سه‌ریهه‌ڵدا، ده‌رخرا که ئیفلیجکه‌ره،
پێویسته نه‌رمونیانتر بێت، یه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان سه‌ربه‌خۆبن،
گه‌ر کارگه‌ران سه‌ربه‌خۆبن و خاوه‌نی قسە‌ی خۆیان بن، باشتر کارده‌که‌ن،
له یه‌کێك له‌و وڵاتانه‌دا که ژێرده‌سته‌ی ) ستالین (بوون، دیارده‌یه‌ك
سه‌ریهه‌ڵدا، که له زمانی پزیشکیدا پێیده‌وترێت "تەنە دژه‌کان"، ئه‌و
وڵاته یوگۆسلاڤیا بوو، هه‌رچه‌نده یوگۆسلاڤیا ده‌سبه‌سه‌ر بوو، به‌ڵام
ده‌ستدرایه پیاداچوونەوە و هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسینه‌کان و ئه‌و بیر و
باوه‌ڕه نه‌گۆڕانەی، که خۆیان له خۆیاندا دژه ئابووریی بوون، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستکرا به گه‌ڕان به‌دوای پێغه‌مبه‌ردیده شاراوه‌کانی
(پرۆدۆ‌ن) و خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی هه‌ندێك بازنە ئازادیخوازی
(zones libairtaire) نه‌ناسراوی هزری (مارکس) و(لینین) دۆزرانه‌وه و
به‌قووڵی شرۆڤەی لەنێوچوونی ده‌وڵه‌ت خرایه‌ڕوو، ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌وێ
نه‌ك هه‌ر له‌ناونه‌براو، به‌ڵکو له موفره‌داته ڕامیارییه‌کانیشدا،
کرابوو به واژه‌یه‌کی پیرۆز و په‌رستگه‌ئاسای پووچه‌ڵ، به‌و چه‌شنه
ئه‌و پرسه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه کورته، که بۆ‌لشه‌فیزم
و دیموکراسی خواره‌وه له‌یه‌کده‌چوون، واته سه‌رده‌می "ئه‌نجومه‌نه
کرێکارییه‌کان/ السوڤیتات" ئه‌و ماوە کورتە، که سودمه‌نده‌کانی سه‌رده‌می
ئۆکتۆبه‌ر سودیان لێ وه‌رگرت و دواتر له‌بیرخۆیان برده‌وه، ئه‌و واژه‌یه‌ش
واته "ئه‌نجومه‌نه کرێکارییه‌کان" سه‌روبه‌ر پڕ به‌پێستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه،
هاوکات ئاگایی و سه‌رنج گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ لای کۆڕه کرێکاییه‌کانی
کارگه‌کانی ئه‌و سەرده‌مه، که تووشی په‌تای شۆڕش بووبوون، جگه له‌وه
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به ئاگایی بۆ لای کۆڕه‌کانی ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا.
له‌و باره‌یه‌وه نوسه‌ری ئیتالی (ڕۆبێرتۆ گویدوچیچی Roberto Guiducici
له گۆڤاری Argument ده‌پرسێت و ده‌نووسێت "ستالینزم له‌به‌ر هه‌ندێك
هۆ بیرۆکه‌ی کۆڕه‌کانی خنکاند، ئایا ده‌توانرێت ئه‌و بیرۆکه‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه".
جه‌زائیر دوای ڕزگاربوونی له داگیرکه‌ر،سه‌رکرده نوێکان ده‌ستیاندایه
دامه‌زراوه‌کردنی هه‌موو ئه‌و سامانانه، که جوتیاران و کرێکاران خۆبه‌خۆیی
داگیریانکردبوون، ئه‌و سامانانه ڕه‌واکران، بۆ به دامه‌زراوه‌کردنیان
نموونه‌ی یوگۆسلاڤیا گیرایه‌به‌ر، مه‌رجی سه‌ره‌کی خۆبه‌ڕێوه‌بەریی ئه‌وه‌یه،
ده‌بێت باڵه‌کانی نه‌قرتێنرێت، وێنه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ١٩٣٦- ١٩٣٧ی
ئیسپانیا، ده‌بێت ئاراستەی دیموکراتیی و ئازادیخوازانە بێت، تا
بپەرژێته سەر ده‌ستخستنی ئابووریی له‌لایه‌ن خودی به‌رهه‌مهێنه‌ران
خۆیانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌بێته
نوێنه‌رایەتی کرێکاری، که له سێ پلەبەندی پێکهاتبێت؛ ئه‌نجومه‌نی
سەرکردەیی گشتی، ئه‌نجومه‌نی کرێکاری، که ئه‌نجومه‌نێکی گچکه‌کراوه‌یه
و تایبه‌ته به ئاڵوگۆڕکاری، ئامرازی جێبه‌جێکردن، که هه‌ڵده‌ستێت به
لێپیچینه‌وه و تێبینیدان و ده‌رباره‌ی ڕەوایەتی، هه‌روه‌ها دژی به هه‌ڕه‌شه‌ی
بیرۆکراتی ڕاوه‌ستاوه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت، ده‌ستووری هه‌تا هه‌تایی
مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژێراوان باوبکرێت،ده‌بێت هه‌ڵبژێروان نوێبکرێنه‌وه و
ڕاسته‌وخۆش له به‌رهه‌مهێناندا ڕۆڵبگێرن........تد، له یوگۆسلاڤیا ده‌توانرێت
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه گشتییه‌کانی دامه‌زراوه مه‌زنه‌کان،
بیروڕای کارگه‌ران وه‌ربگیرێت،هه‌ره‌وه‌زییه گشتییه‌کان، هه‌ره‌وزی یه‌که‌کانی
کارن، ئاسۆی داهاتوو، له وه‌دا خۆی ده‌نوێت، که شاره‌وانی به‌رده‌وام
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که ده‌بێت کاروباره گشتییه‌کان له
ناوه‌ندێتی دووربن ، ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی ناوه‌ندێتی موماره‌سه
بکرێت ، ئەگه‌ر له چواچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی-دکتاتۆری یان سه‌ربازی- پۆلیسی
خۆبەڕێوەبەریی تاقیبکرێته‌وه - هێدی هێدی ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه،
له‌و ڕازونیازانه دوورده‌که‌وێته‌وه، چونکه په‌یکه‌ر پابه‌ندی تاکه
پارتییه [حزبە]، سه‌رکرده‌ییکردن ده‌بێته سه‌رکرده‌ییکردنێکی سه‌پێنراوی
باوکسالارانه و له‌ژێر هیچ چاودێرییەکدا نییه، به‌و جۆره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
ئابووری له نێوان بیروباوه‌ره ڕامیارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و
بیروباوه‌ڕه‌کانی ئازادیخوازیی هیچ له‌یه‌کچوون و هاوڕه‌گه‌زییه‌ك نییه،
له ڕوویه‌کی دییه‌وه، له‌ته‌ك هه‌موو به ئاگایبوون و دڵسۆزییەک بۆ
ڕه‌واکاری، هێشتا له‌نێو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که ڕه‌واییان بە ئەوان
به‌خشراوه، هه‌ر مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بیرۆکراتی له ئارادا هەیه،
چونکه له خوێندن و زانیاری ته‌کنیکیدا زۆر له کارگه‌ران پێنه‌گه‌یوون،
تا بەکرده‌یی بتوانن له‌خۆبەڕێوەبەرییدا به‌شداریبکه‌ن، جگه له‌وه
هێشتا ئه‌قڵیه‌تیان ئه‌قڵیه‌تی کاری کرێگرته کۆنه‌که‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته
مایه‌ی ئه‌وه، که به سانایی ده‌ستبه‌رداری ده‌ستڕۆشتنه‌کانی خۆیان
ببن و بیانده‌نه‌وە ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان، ئه‌نجام که‌مینه‌یه‌ك، به
ئیمتیازێکی زۆره‌وه ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌دا
و به ئاره‌زوی خۆی ڕه‌فتاری پێوه‌ده‌کات و به‌بێ هیچ چاودێرێك فه‌رمانڕه‌وایی
خۆی مسۆگەرده‌کات،له واقعه‌که داده‌بڕێت و بناخه کرێکارییه‌که
ناناسێته‌وه، به‌خراپی و قێزکردنه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ته‌کدا ده‌کات،
به‌و جۆره کارگه‌ران له
خۆبەڕێوەبەریی ده‌تره‌کێنه‌وه.
له کۆتایدا، زۆرجار دڕنده‌ی و داپڵۆسینی ده‌وڵه‌ت به‌نهێنی، به چه‌شنێك
جێبەجێده‌کرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاسته‌قینه له‌ده‌ست
خۆبەڕێوەبەریی ده‌رده‌چێت،
هه‌رچه‌نده به یاسا دیاریکراوه، که پێویسته بۆ هه‌موو پرس و بابه‌تێك
پرسیار به خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌کان بکرێت، که‌چی ده‌وڵه‌ت له پاڵ
دەزگەکان
خۆبەڕێوەبەریی، به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان داده‌مه‌زرێنێت، بەبێ ئه‌وه‌ی
هیچ پرسیارێك له وان بکرێت، هه‌ندێک جار ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه سنووری
ڕه‌وایی ده‌به‌زێنن، وه‌ك خاوه‌نکاره کۆنه‌کان ڕەفتارده‌که‌ن، له
دامه‌زراوه مه‌زنه‌کانی یوگۆسلاڤیا، دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان
کاری تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت بوو، مارشاڵ ) تیتۆ (Tito ئه‌و پێگه‌یه‌ی
بۆ"پاسه‌وانه کۆنه‌کان" ته‌رخانکردبوو.
سه‌رباری ئه‌وه
خۆبەڕێوەبەریی له‌سه‌ر ئاستی پاره‌وپول په‌یوه‌ندییه‌کی
نه‌پساوی به ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بوو، ژیانی
خۆبەڕێوەبەریی له‌سه‌ر ئه‌وه
وه‌ستاوه، که ده‌وڵه‌ت به ئاره‌زووی خۆی بە ئەو ده‌یدات،
خۆبەڕێوەبەریی ته‌نها بۆی هه‌یه به‌شێکی که‌می قازانجه‌کان بەکاربەرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه،
له‌به‌ره‌وه به‌ش به‌ش ده‌درێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تیش بۆ
پێشخستنی که‌رته ئابوورییه دواکه‌وتوه‌کان و کرێی ئامێری حوکمڕانی -
سوپا - پاراستن - پۆلیس - به‌کاریده‌هێنێت، بڕێکی که‌میش ده‌داته
خۆبەڕێوەبەرییه‌تیه‌کان، که‌می ئه‌و بڕه‌ش پشتساردبوونه‌وه‌ی
خۆبەڕێوەبەرییه‌تیه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه.
له‌لایه‌کی دکه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی، هیج پرسیارێك به بناخە بکرێت، دامه‌زراوه‌کان
ملکه‌چی پلانه ئابوورییه‌کان ده‌کرێن،له مه‌نگه‌نه‌دانی ئازادی
جموجوڵه‌کان له‌وێوه سه‌چاوه‌ده‌گرێت، له جه‌زائیر
خۆبەڕێوەبەریی ناچارکرا له بازرگانیکردن به به‌شێکی زۆری به‌رهه‌مهێنان ده‌ستبه‌رداريێت
و بیداته ده‌ست ده‌وڵه‌ت.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تی تۆتالیتاری به چاوێکی
ناڕازیبوونه‌وه، ده‌ڕوانێته ئاراستەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی، ھەر ئاوا کە
(پرۆدۆ‌ن) تێبینیکردوه " بیرۆکراسی بێجگە لە ده‌سه‌ڵاتی خۆی، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
دیکە په‌سه‌ندناکات، ئه‌و له به‌هاوبه‌شیکردن ده‌تۆقێت، حەزی لە
خۆماڵیکردنه، واته ئه‌و حەزی لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانبه‌ره‌کانی
ده‌وڵه‌ته، ئه‌و حەزە ده‌چۆڕێته نێو ده‌ستدرێژکاریی بۆ سه‌ر به‌خۆییه‌کان
و به سنوردارکردنی ده‌ستڕۆییه‌کانی، گه‌ر بۆی بلوێت قووتدانیشی
تەواودەبێت.
تاک-پارتیی به‌هه‌مان بڕواوه، ده‌ڕوانێته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی، ئه‌ویش
حەزی به‌بوونی پێشبڕکێکار نییە و ناڕازییه، گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان بەوە
ڕازیبوو، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه، که بیخنکێنێت و قووتیبدات، لق و پۆپه‌کانی
پارتیی له هه‌موو دامه‌زراوه‌کاندا قوتکراونه‌ته‌وه و خوازیار و
ئاماده‌ی خۆتێهه‌ڵقورتاندنن له به‌ڕێوه‌به‌ردن، تا کارگه‌ران به دوو
ئاڕاسته‌دا بخنه‌گه‌ڕ و بیانکه‌نه ئامرازی گوێڕایه‌ڵ، له‌لایه‌ك
پلانگێڕی پێشتر ئامادەکراو بۆ شێواندنی لیستی کاندیده‌کان، له‌لایه‌کی
دیکه‌وه، به نابیناییکردن و به هه‌ڵه‌دابردنی کۆڕه کرێکارییه‌کان،
تا هه‌ندێك بڕیاربده‌ن، که له‌وه‌وبه‌ر لەسەریان بڕیاردراوە، هه‌روه‌ها
گه‌مه‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی کۆنگره نیشتمانییه‌کانی کارگه‌ران
له دامه‌زراوه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌کاندا، مه‌یلی خۆبەسێی [خودکەفایی]،
به ڕووی ده‌سه‌ڵاتچێتی و ناوه‌ندچێتی قوتبوونه‌وه و ته‌قینه‌وه،
ئاوا هه‌ڵسوکه‌وتیده‌کرد، که له هه‌ندێك دارایی گچکه گچکه‌ی هاوبه‌ش
"هاریکار" پێکهاتووه و که‌مکردنی ژماره‌ی کرێکاران له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرت،
که‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی کرێکاران، له کاتی دابه‌شکردندا زیاتر له‌وه‌ده‌چوو،
که قاڵبه کێكێك به‌سه‌ر که‌متریین ژماره‌دا دابه‌شبکه‌ییت ، هه‌ر ئه‌وه‌ش
وه‌های کرد، که له هه‌ر شتێك بڕێکی که‌م به‌رهه‌مبهێنرێت،ئه‌و حاڵه‌ته
خۆی سەپاند و جێگه‌ی پسپۆڕکاری گرته‌وه، له‌به‌رئه‌وه له یوگۆسلاڤیا
هه‌وڵدرا پلانه‌کان و سیستمه‌کان بگۆڕدرێن، به جۆرێك، که له په‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ره‌وه‌زی بێت، یوگۆسلاڤیا له‌سه‌ر پێشبڕکێی ئازاد به‌رده‌وامبوو، که
گوایه وزه‌به‌خشه و بۆ بەکاربەر به‌فه‌ڕه، به‌ڵام مه‌یلی خۆبوون
نابه‌رابه‌ری گوزه‌رانکردنی دامه‌زراوه‌کانی خوڵقاند، هه‌روه‌ها بووه
هۆی دروستبوونی زۆر باری نەزانیی ئابووری.
به‌و چه‌شنه
خۆبەڕێوەبەریی، وێنه‌ی جۆلانه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و دوو
جه‌مسه‌ره‌دا جۆلانه‌ی ده‌کرد، واته له‌نێوان جه‌مسه‌ری له
ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌ربه‌خۆیی و جه‌مسه‌ری ناوه‌ندێتی، ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی
و ئازادیخوازی- سه‌ربازی و کریکاری،یوگۆسلاڤیا، چه‌ندیین ساڵ به
شێوازێکی تایبه‌ت، به‌سه‌ربه‌خۆبوون، ناوه‌ندێتی ڕاستکرده‌وه، به‌بێ
ئه‌وه‌ی بگاته "چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند"
ده‌رکه‌وت، که ده‌توانرا به‌بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ندیکایی ڕاسته‌قینه‌ی
سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت و تاکه پارتیی، له زۆر خاڵه بێهێزه‌کانی
خۆبەڕێوەبەریی خۆلابدرێت، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌ندیکا سه‌ندیکایه‌ك بێت
ده‌ستکردی کارگه‌ران خۆیان بێت و یارمه‌تیبدرێت خاوه‌نی ئه‌قڵیه‌تێکی
ئازادیخوازی سه‌ندیکایی بێت، له چه‌شنی ئەنارکۆ سه‌ندیکالیستی ئیسپانی
بزوێنه‌ری بێت، بێگومان گه‌ر به‌و چه‌شنه نه‌بێت،ڕۆڵێکی لاوه‌کی ده‌بینێت،
ده‌بێته "ئامێرێکی بێفه‌ڕ"، یان ده‌بێته ملهوڕی ده‌وڵه‌ت و پارتییی
تاك، ئه‌و کاته بۆ گونجاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ته‌ك ناوه‌ندێتی، ڕۆڵێکی
پچڕپچڕ و په‌رشوبڵاو ده‌بینێت، ئه‌و واته سه‌ندیکا له خراپتریین حاڵه‌تدا،
له ئامێری تۆتالیتاری ڕامیاری ڕۆڵی باشتر ده‌بینێت ، چونکه سه‌ندیکا
لە‌نێو جه‌رگه‌ی کارگه‌رانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه
شوناسنامه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ته‌واویده‌کات، واته ئامێرێکه توانای
ئه‌وه‌ی هه‌یه، که لەیەکچوون دروستبکات، له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا که
له ناوه‌نده‌وه ده‌رده‌چێن و ئه‌و هێزانه، که به‌ره‌وپیریان ده‌چن)
پرۆدۆ‌ن( واته‌نی " ئه‌و تەبایی و لێکچوونەی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری دژایه‌تییه‌کانی
نێو خۆبەڕێوەبەریی بکات.
پێویست ناکات تابلۆکه ڕه‌شبکرێته‌وه، واته ڕه‌شبینی باوبکرێت،
گومانی تیادا نییه، که
خۆبەڕێوەبەریی دوژمنی به توانا و سه‌رسه‌ختی
زۆره، هێشتاکه هیوایان ماوه
خۆبەڕێوەبەریی پوچه‌ڵبکه‌ن، له‌و
وڵاتانه‌دا، که تیایاندا تاقیکرایه‌وه، ڕاسته
خۆبەڕێوەبەریی کارایی خۆی ده‌رخست، ڕێگه‌خۆشکه‌ر بوو تا کرێکاران ئاسۆی نوێ ببینن، هه‌روه‌ها
که‌مێکیش به‌ختیاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه، له ئه‌قڵیاندا شۆڕشی ڕاسته‌قینه
دروستبوو، ڕه‌چه‌ڵه‌کی سۆسیالیزمی ڕه‌سه‌ن جێگه‌ی خۆیکرده‌وه، له‌ته‌ك
هه‌موو ڕاڕاییه‌کاندا، ماوه‌ی مه‌شقکردن، زۆر ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه‌دا
.
ئه‌و بازنه گچکه ئازادیخوازانه، که له ده‌ره‌وه به‌دواچوونی
خۆبەڕێوەبەرییان ده‌کرد، به چاوێکی پارێزگاریخوازییه‌وه ده‌یانڕوانییه ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه،
له‌وێوه ئه‌وه‌یان به‌دیده‌کرد، که به‌شێك له نموونه‌که‌ی ئه‌وان
گوازراوه‌ته‌وه بۆ‌نێو واقع،به‌ڵام له تاقیکردنه‌وه‌دا وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه
ده‌رناچێت، که کۆمونیزمی ئازادیخواز وێنه‌ی کێشاوه، به‌ڵکو ته‌واو به
پێچه‌وانه‌وه ڕووده‌دات،ئه‌وه‌ش ئاساییه، که له‌و وێنه‌یه نییه،
که کۆمونیزمی ئازادیخواز وێنه‌ی نه‌خشاندوه، چونکه له چوارچێوه‌ی "ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی"
ڕوده‌دات و له ئازادیخوازیی دوورده‌که‌وێته‌وه و هه‌میشه بوونی مه‌ترسی
شێرپه‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراو له ئارادا هەیه، که قوتیبدات، له
ڕاستیدا ئەگه‌ر به‌باشی له نزیکه‌وه و به بێلایه‌نی پێشکاتییه‌وه
بڕوانینه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی، هه‌ندێك نیشانه‌ی هانده‌ر ده‌بینرێن.
له یوگۆسلاڤیا
خۆبەڕێوەبەریی ئامرازی به دیموکراتیکردنی ڕژێمه،
له سایه‌ی ئه‌ودا، له بار و که‌شی کرێکاریدا به‌گوێرەی بنه‌مای
ته‌ندروست، ڕۆڵی پارتیی وه‌ك سه‌رکرده و پێشڕه‌و دیاریناکرێت، ته‌نها
وه‌ك بزوێنه‌ر دیاریده‌کرێت،به باشتریین نواندنه‌وه کادیره‌کانی
نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن، زیاتر هه‌ست به حه‌ز و ویسته‌کانی
ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی (ئا‌لبێرت مایستەر Albert Meister) له
خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی یوگۆسلاڤیا، ئەوە تێبینیده‌کات
و ده‌ڵێت "خۆبەڕێوەبەریی له‌ته‌ك خۆیدا "میکرۆبی دیموکراتی"
هه‌ڵگرتووه، ئەگه‌ر کار ئاوا بڕوات ماوه‌یه‌کی دیکە پارتی‌یش
ده‌گرێته‌وه، به‌لای پارتییه‌وه ئه‌وه ته‌نها "هۆی سه‌ره‌کیه" بۆ
چه‌سپکردنی ئه‌ندامه بنکەییەکانی به جه‌ماوه‌ری کرێکاره‌وه، هه‌ر خۆی
ئه‌و پێشکه‌وتنه بوو، بووه هۆی ئه‌وه، که تیئۆرسنەکانی یوگۆسلاڤیا،
که زمانێك به‌کاربهێنن، زۆر زه‌حمه‌ته که‌سی ئازادیخواز بتوانێت لە
ئەو ڕه‌خنه‌بگرێت، یه‌کێك له‌و تیۆرزانانه (ستان کاڤیسك Stan Kavcic)
گوتوویه‌تی "ناکرێت سبه‌ی له یوگۆسلاڤیا، پارتییەکی ڕامیار، یان
ده‌وڵه‌ت هێزێکی کاریگه‌ری سۆسیالیست بێت، ئەگه‌ر له سه‌ره‌وه
به‌ره‌و بناخه کاربکات"، به‌ڵکو ئه‌و هاونیشتمانییانه، که جێگه و
پێگه‌یان ڕێگه‌یانده‌ده‌ن، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه کاربکه‌ن،
ده‌توانن بەبێ ترس بڕیاری ئه‌وه بده‌ن، که به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی
ڕزگاریان ده‌بێت ، سیستمی دیسپلین و ملکه‌چی، دوو تایبەتمەندیی و سیمای
هه‌موو پارتییێکی ڕامیارن.
له جه‌زائیر خۆبه‌ڕێوه‌بردن زۆری نه‌خایاند، به‌رپرسیاری"به‌ره‌ی
نیشتمانی" به ناوی (حسین زهوان) به ڕاشکاویی
خۆبەڕێوەبەریی بە به‌ر
نه‌شته‌ری ڕه‌خنه دا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ١٩٦٤ ده‌زگای حوکمڕانی،
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی به‌جێهێشت، به‌شێوازێکی سه‌ربازیی له‌ته‌کیدا
هه‌ڵسوکه‌وتیده‌کرد، به گوته‌ی ئه‌و کەسە "پرسەکه سۆسیالیزم نییه،
ته‌نها گۆڕینی به‌هره‌کێشییه" نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته داوای‌کرد که
"به‌رهه‌مهێنه‌ران سه‌روه‌ری به‌رهه‌مه‌کانیان بن"، ته‌نها له پێناوی
ئه‌و ئامانجانه‌دا بزوێنه‌ر نه‌بن، که نامۆن و بە سۆسیالیزم
پەیوەستنین.
***
به کورتی، له‌ته‌ك هه‌موو ئه‌و بارسه‌نگی و دژایه‌تیانه‌دا، که
به‌ره‌وڕووی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بوونه‌وه، ئیتر ئه‌و بارسه‌نگی و
دژایه‌تییانه، هه‌ر چیه‌ك بووبن، پرۆسه‌ی کۆتاییپێهێنانی دارایی
ده‌ستیپێکرد، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕێگه‌یخۆشکرد، تا
جه‌ماوه‌ر فێری بنه‌ماکانی دیموکراسی ڕاسته‌وخۆ ببێت، به واتایه‌کی
دیکە فێری کارکردنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ببێت، هه‌روه‌ها
بزوێنه‌ر و هانده‌ری ده‌ستپێشخه‌رییه ئازاده‌کان بێت، زیاتر هه‌ستی
بەرپرسراوەتی که‌سیی به‌هێزبکات، تاکو جێگه‌ی ڕۆڵی نێگه‌تیڤی
کڕنووشبردنی باوی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تچی بگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده
فێربوونی هه‌موو ئه‌وانه، کارێکی ئاسان نییه و له‌سه‌رخۆ و
خاوخلیچکه، بێگومان ئه‌و فێربوونه، له هه‌ڵه‌کردن و گێرمه‌وکێشه و
گه‌ڕه‌لاوژێ به‌ده‌رنییه، هه‌ندێك له چاودێران ئاوای دەبینن، که
له‌ته‌ك بارگرانی و زۆرخه‌ری و دواکه‌وتنی گەشەکردن، ئه‌وه له ڕژێمی
دۆرزن گه‌لێ چاکتره، درۆی بریقه‌دار بۆ ڕژێمی "کرێکاری"ی ساخته‌ی
کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تچی ڕوخێنه‌ر و بکوژی ده‌ستپێشخه‌ریی گەلی، بێجگه
له‌وه‌ی کە له‌ته‌ك هه‌ندێك ده‌سکه‌وتی مادی گرانبه‌هادا ناکۆكە،
ئیفلیجکه‌ری به‌رهه‌مهێنانیشە، کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تچی هیچ بڕوایه‌کی به
سۆسیالیزم نامێنێت.
***
هه‌رچه‌نده گه‌لێ دره‌نگبوو، گه‌ر ئازادیخوازی نه‌درایه‌ته‌به‌ر گورزی
ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنیی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادا بوو،له یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت به‌ر له ڕوخانی به شێوازی ئابووریدا چاوبخشێنرێته‌وه، ١٥ی
تشرینی ١٩٦٤ خرۆشۆڤ له نا-ناوه‌ندێتی پیشه‌سازیی تێگه‌یشت، سه‌ره‌تای
کانونی١٩٦٤، ڕۆژنامه‌ی-پراڤدا- به تایتڵی "ده‌وڵه‌تی گه‌ل" بابه‌تێکی
دوورودرێژی بڵاوکرده‌وه، ده‌رباره‌ی بنه‌ما جیاوازه‌کانی
نێوان"ده‌وڵه‌تی گه‌ل" و "ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاریا" جیاوه‌زیه‌كە بریتی
بوو له‌وه، که "ده‌وڵه‌تی هه‌موو گه‌ل" دیموکراتییه، به‌شداریکردنی
جه‌ماوه‌ر مسۆگه‌ره، په‌نابردنه‌به‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ، بایه‌خدان به سۆڤێته کرێکارییه‌کان و
سه‌ندیکاکان... تد.
١٦ی شوباتی ١٩٦٥ (میشێل تاتو Michel Tatu ) له ڕۆژنامه‌ی - لۆمۆند-ی
فه‌ره‌نسی ڕوونیکرده‌وه، که هه‌موو ئه‌و خراپییانه، که ماشێنی
بیرۆکراتی سۆڤیه‌تی توشییانبووه، له‌پێش هه‌موویانه‌وه
ئابووریه‌که‌ی، زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌و ئاسته ته‌کنیکییه‌ی ئابووری
ئێستا، زۆر له ده‌سه‌ڵاتی بیرۆکراتی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن زیاتره، لە
ئێستادا هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی دامه‌زراوه‌کان
ناتوانێت ده‌رباره‌ی هیچ شتێك، هیچ بڕیارێك بدات، به‌بێ ئاگاداری
نووسینگە/ ئۆفیسەکانی سەرەوە، زۆر جار ژماره‌کانی نووسینگەکانی سەرەوە
خۆی له ٦ نووسینگە ده‌دات ، که‌س له مه‌زنی پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی و
زانستی (٣٠) سی ساڵه‌ی نه‌خشه‌ی ستالینی نکۆڵیناکات، سەره‌نجام ئه‌و
ئابووریه له ڕیزی ئابوورییه پێشکه‌وتوه‌کاندایه ،به‌ڵام ئه‌و
بناخه کۆنه، که ئه‌و بواره‌ی ڕه‌خساندووه، تاکو بگاته ئه‌و
ئاسته، به هیچ کلۆجێك له‌ته‌ك ئه‌و ئابوورییه‌دا ناگونجێت،جا له بۆ
"قڕکردنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که، که‌وا له سه‌ره‌وە بۆ خواره‌وه
باڵیکێشاوه، پێویسته چاکسازیی زۆر زۆرتر بکرێت، پێویسته له ئاوەز و
ڕێبازدا به جۆرێکی نوێ گۆڕانێکی زۆر بکرێت، بۆ ناشتنی ستالینیزم
(ئێرنست ماندیل) له گۆڤاری ( سەردەمی ھاوچەرخ Les temp modernes)
نووسیویه‌تی "به‌مه‌رجێك ئه‌و ئاڕاسته‌یه لە‌نێو نا-ناوه‌ندێتی
گیرنه‌خوات ، واته له سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌کاندا
چه‌قنه‌به‌ستێت".
ئێمه له‌و بڕوایه‌دا بووین، که تێداچوونی ڕژێمی ئێستای سۆڤیه‌ت،
ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی تایبه‌ت، له‌ته‌ك
ئه‌وه‌شدا، که که‌سێکی دژه سۆسیالیستی بوو، (مێشێل غادیر) بڕوای ئاوا
نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بڕوای ئاوا بوو، که تێداچوونی ڕژێمی
ئێستا ده‌بێته مایه‌ی شۆڕشی "حه‌تمی" و دروشمه کۆنه‌کانی١٩١٧
ده‌هێنێته‌وه گۆڕێ، واته دروشمی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ کۆڕه
کرێکارییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌ندیکالیزمی ئاگا ده‌بێته سه‌رچاوه،
ئه‌وه ناناوه‌ندێتی نییه، که جێگه‌ی ناوه‌ندێتی ده‌گرێته‌وه،
به‌ڵکو فیدریالیزمه.
ئه‌و پێشبینییه کورته له‌ته‌ك کورته‌ی هزریارێکی دیکە، واته (جورجیس
گورڤیچ Gorges Gurvitch) یه‌کده‌گرێته‌وه،به دیتنی ئه‌و هزیاره،
سه‌رکه‌وتنی ئاراستە نا-ناوه‌ندیگه‌راکان مسۆگەرنییه، ئه‌و ئاراستانە
له ده‌ستپێکدان، بە‌وه‌دا ئاوا ده‌رده‌که‌وێت، که له‌و بواره‌دا
(پرۆدۆ‌ن) بیروباوه‌ڕه‌کانی خۆی زۆر باشتر له‌وه پێکاوه، که ئێمه
چاوه‌ڕێمانده‌کرد.
له کوبا فۆرمی ڕوسی باوه، ئابووریناسی کاسترۆیی (ڕۆنێ دیمۆن Réné
Dumon) له په‌ڕتوکی )ناوه‌ندێتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر) ، ڕه‌خنه له
ئابووری کاسترۆیی ده‌گرێت و ئاماژە بە هه‌ڵه‌کانی "ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی"
دەدات، وه‌زاره‌ت هه‌وڵده‌دات خۆی کارگه‌ران به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌وه‌ش
ئاوا ده‌کات، سەرە‌نجام به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و ویسته‌کانه‌وه
ده‌ربچێت، ویستی جێبه‌جێکردنی ڕێکخستنی به‌ناوه‌ندیکراو، کرده‌یی
(......) ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی بێسەرەوبەرەیی و بێتوانیی و
هێزنه‌شکان به‌سه‌ر شته‌کان، شتێك، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزریی
چاودێرکردنی کاره سه‌ره‌کییه‌کان، دواتر ڕه‌خنه‌که‌ی ڕووده‌کاته
مۆنۆپۆلکردن و دابه‌شکردنی ده‌وڵه‌تی و، ده‌ڵێت ده‌توانرێت له‌و
ئیفلیجیه خۆی لابدات، براده‌ره پۆڵۆنیه‌که‌ی (ڕۆنێ دۆمۆن) گوتوویه‌تی
سه‌رله‌نوێ کوبا هه‌موو هه‌ڵه ئابووریه‌کانی وڵاته سۆسیالیسته‌کان
دووباره‌ده‌کاته‌وه،به‌کورتی نوسه‌ر داوا له ڕژێمی کوبا ده‌کات،که
به سه‌ربه‌خۆیی یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنان پشتببه‌ستێت، هه‌روه‌ها له
بواری کشتوکاڵیدا به فیدرالی هه‌ره‌وه‌زییه گچکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی
کشتوکاڵی پشتببه‌ستێت و سڵنه‌کاته‌وه و چاره‌سه‌ر له ڕسته‌یه‌کدا
چڕبکاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ، کە
خۆبەڕێوەبەریی توانای ئه‌وه‌ی
هه‌یه، فیدریالیزمی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و پلانڕێژی پێکه‌وه بگونجێنێت.
شێوێنه‌ران و چه‌واشه‌کاران، ئازایخوازییان فڕێدابووه نێو
تاریکاییه‌که‌وه، ده‌مێك نییه، که ئازادیخوازیی له‌و تاریکییه
ڕزگاربووه، ئه‌م ڕۆژ ده‌بینیین، که مرۆڤه‌کانی سه‌ر ڕووبه‌رێکی
فراوانی گۆی زه‌وی، زۆریان چه‌شتوه و گیرۆده‌ی ده‌ستی کۆمونیزمی
ده‌وڵه‌تچین، ئه‌وه‌تا ئازادیخوازی به نیوه تۆقیوویی و
شڵه‌ژاوییه‌وه، به گوڕ و به کەڵكوه‌رگرتنێکی زۆره‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه ده‌ستپێکه‌کان به‌ره‌و
بنیاتنانی کۆمه‌ڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، ئازادیخوازی له‌و جۆره
هه‌نگاوانه‌ی هه‌ڵگرتووه، که دامه‌زێنه‌رانی ئازادیخوازیی سه‌ده‌ی
ڕابوردوو هه‌ڵیانگرتبوو، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه نییه، که ئازادیخوازی
ئه‌م ڕۆژ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وانی په‌سه‌ندکردووه، نه‌خێر زیاتر
هه‌وڵیداوه زانیارییه‌کانی هه‌ڵهێنجێت و کەڵکیان لێ وه‌بگرێت، تا
بتوانێت، به‌باشی بیانکاته ئه‌رکی کۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه و
به‌باشتریین شێوه له‌سه‌ر ئاستی ئابووریی و ڕامیاریی بگه‌یه‌نرێته
مه‌نزڵ، به‌بێ پساندنی کۆته پۆڵاییه‌که" ستالینزم" ئه‌وه‌ش ئەستەمە
له بۆ ئه‌وه‌ش نابێت ده‌ستبه‌رداری کاکڵه‌ی بیروباوه‌ڕه‌کانی
سۆسیالیزمی ڕه‌سه‌ن ببین، مه‌به‌ست له سۆسیالیزمی ماره‌بڕاوه له
ئازادی.
سه‌رده‌می شۆڕشی ١٨٤٨ )پرۆدۆ‌ن( بڕوای وابوو، که هێشتا کاتی ئه‌وه
نه‌هاتووه، داوا له دروستکارانی شۆڕش بکرێت، قه‌ڵمبازبده‌ن و به
یه‌کژه‌م ئازادیخوازی پراکتیزه‌بکه‌ن، له بزری ئه‌و پرۆگرامه‌دا،
واته پرۆگرامی ئازادیخوازی، پرۆگرامی"لانی که‌می" پێشنیارکرد، پله
به پله چه‌کزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، له هه‌مان کاتدا پێشخستنی
ده‌سه‌ڵاته گەلییەکانی خواره‌وه، له ڕێگه‌ی یانه‌کانه‌وه -Les
Clubs- واته له‌و چه‌شنه که سه‌ده‌ی بیسته‌م به-کۆڕه‌کان-
ناویانده‌رکردم، دیاره که پرۆگرامێكی له‌و چه‌شنه، چه‌قی
بیرکردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ند و نا هۆشمه‌ندانه‌ی هه‌ندێك له
سۆسیالیسته‌کانی سه‌رده‌مه.
ئازادیخوازی بوار و به‌ختی نوێبونه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ھەیه، تا بتوانێت
له بواری تیئۆری و واقع، هزر و توانای خۆی ده‌ستبخاته‌وه، به‌و
مه‌رجه هه‌موو ئه‌و ساختانه پوچه‌ڵبکاته‌وه، که به ده‌م و ناوی
ئه‌وه‌وه هه‌ڵبه‌ستراون و ئازادیخوازییان کرده قوربانی. (جواکین
مورین) ئاواته‌خوازه، که ئازادیخوازی ئیسپانیا قڕیتێکه‌وێت و
دوایبڕێت،ساڵی١٩٢٤ گوتویه‌تی ئازادیخوازی، ده‌توانێت ته‌نها له
هه‌ندێك"وڵاتی دواکه‌وت و لای جه‌ماوه‌ری گەلیی بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش
له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر تێوه‌گلاوه و په‌روه‌رده‌ی سۆسیالیزمیش که‌م
و نزمه و جه‌ماوه‌ر به‌ره‌ڵاکراوه و دراوه‌ته ده‌ست غه‌ریزه
سروشتیه‌کانی، به کورتی ئه‌و ده‌ڵێت " ئەگه‌ر ئازادیخوازێك ڕووناکبیر
ببێت و پێشبکه‌وێت و ئاستی به‌رزببێته‌وه، خۆی له‌خۆیه‌وه
وازده‌هێنێت و ده‌وه‌ستێت"
(جان مێترۆ Jean Maitro) مێژوونوسی ئازادیخوازی فه‌ره‌نسی، له لای
خۆیه‌وه، به که‌یفی خۆی ئازادیخوازی و ناڕێکخستن، یان
(بێسەرەوبەرەیی) تێکه‌ڵوپێکه‌ڵکردوه، ئه‌و وه‌های نیشانده‌دات، که
ئازادیخوازی، به‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده مرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی
چه‌رخه‌که‌مان چه‌رخی "نه‌خشه‌کێشان، ڕێکخستن، ڕێکوپێکییه"
ماوه‌یه‌که کەسێکی به‌ریتانی(جۆرج ودکوك) بڕوای وایه، که
ده‌توانێت،ئازادیخوازی به‌وه تاوانباربکات، که ئایدیالیسته،
دژه-ته‌وژمی مێژووه، پڕە له دیتنی داهاتوویی ئایدیالیستی ، لکاوه
به خه‌سڵه‌ته‌کانی ڕابوردوه‌وه، پسپۆڕێکی دیکەی ئینگلیز،
به‌ناوی(جایمس جول) گه‌ره‌کیه‌تی به‌هه‌رچی نرخێك بێت، ئازادیخوازی
وه‌ها نمایشبکات، که هاوچه‌رخی نییه، تێگه‌یشتنی دژی پێشکه‌وتنی
پیشه‌سازی مه‌زنه، دژی به میلیبوونی به‌رهه‌م و بەکاربردنە،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆمانتکیه، کۆنه‌په‌رسته، کۆمه‌ڵگه‌ی به‌سه‌چوو
نیشانده‌دات، که له پیشه‌کاران و جوتیاران پێکهاتووه ، ئه‌وه‌ش
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاستیه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و تێگه‌یشتنی
ئابوورییه.
لە‌نێو لاپه‌ڕه‌کانی پێشووتر هه‌وڵماندا، ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، که ئه‌و
وێنه‌کێشراوانه ده‌رباره‌ی ئازادیخوازی به هیچ کلۆجێك به
ئازادیخوازییه‌وه پەیوەندییان نییه، ئازادیخوازی له‌سه‌ر ده‌ستی
(باکۆنین) قه‌شه‌نگتر خۆی ده‌ربڕی، ئازادیخوازی دروستکاره و له‌سه‌ر
بناخه‌ی ڕێکخستن و
خۆبەڕێوەبەریی و یەکانگیربوون و ئامێتەبوون،
ناوه‌ندێتی نه‌سه‌پێنراو و فیدرالیزم، پته‌و ڕاوه‌ستاوه، ئازادیخوازی
له‌سه‌ر پیشه‌سازی مه‌زنی نوێ سه‌قامگیره، ته‌کنیکی نوێ و پرۆلیتاریای
نوێ و به‌و هه‌موو تایبەتمەندییانه‌وه ھی ئەم سەردەمەیە، واته
سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌وه‌ی دونیای سه‌رده‌م پێویستی نییه، کۆمونیزمی
ده‌وڵه‌تچیه، نه‌ك ئازادیخوازی.
به‌ده‌م بۆڵه‌بۆڵ و ناڕازیبوونه‌وه (جوان مورین) ساڵی ١٩٢٤ بڕیاری
ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌دات، که مێژوو فێریکردیین، "هه‌ڵسانی به گوڕ و
به توند" نیشانه‌ی بێهێزی و بزری ئازادیخوازییه، پیڤ پیڤ له‌و
بڕیاره، ته‌نها له‌نێو ئەو بیرۆکه قه‌شمه‌ره، پێخه‌مبه‌ربینی ئه‌و
مارکسیسته ئیسپانییه ده‌رده‌که‌وێت.
_________________________________
* بەشێك لە په‌ڕتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة) دانییل
غیرین.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|