٥\١٢\٢٠١٥
کورتەیەکی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن
قوبادی" بڵاوکرایەوە.
مەنسوور جیهانی
کورتەیەکی فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی "بەھمەن قوبادی"
ئامادەی نمایشکردنە و بە شێوەی ڕەسمی بڵاوکرایەوە.
فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی سینەماکاری کورد "بەھمەن
قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی پارێزگاریی ھەولێر کە بەم دوایانە قۆناغە
تەکنیکییەکانی کۆتایی ھاتووە و لە لایەن کۆمپانیای "مژ فیلم"ەوە
ئامادەکراوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەچێتە سەر پەردەی سینەماکانی دنیا
و لە سەریی ساڵی ٢٠١٦دا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشی جیھانی دەکرێت، بەم
بۆنەیەوە کورتەیەکی
ئەو فیلمە ئامادەی نمایشکردنە و بۆ ئاشنابوونی زیاتری
بینەران لەگەڵ ئەم بەرھەمە سینەماییە بە شێوەی ڕەسمی بڵاوکرایەوە.
ئەم فیلمە کوردییە کە "بەھمەن قوبادی" ماوەی دوو ساڵ کاتی خۆی بۆ
سازکردنی ئەم تەرخانکردووە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ ٤ فیلمی
سەرۆکەوتووی بڵیندی دیکە لە سەرتاسەری کیشوەری ئاسیا لە نۆیەمین خولی
خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" لە
ئوستوڕاڵیا بۆ وەرگرتنی خەڵات کاندید کرابوو.
"ئاڵای بێ وڵات" ژیانی دوو گەنجی ئەمڕۆی کورد لە ھەرێمی کوردستان بۆ
بینەر باس دەکات کە سەرقاڵی سازکردنی وڵاتەکەیانن کە ساڵانێکی زۆرە لە
ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە زلھێزەکانی عێراقدا بووە و ئەمڕۆکە دەرفەتێکیان
بۆ ڕەخساوە کە نیشتمانەکەیان دروست بکەن. بەڵام تاکوو دەیانەوێت خزمەتی
وڵاتەکەیان بکەن لە شوێنێکی دیکەوە و لەم سەردەمەی ئێستاکەدا لە لایەن
گرووپی تیرۆریستی داعش، ھێرش دەکرێتە سەر کوردستان و ئەم گەنجە کوردانە
ناچارن کە وەکوو باوک و باپیرانیان لە ڕابردوودا دیسانەوە چەکەکانیان
ھەڵگرن و ڕووبکەنە بەرەکانی جەنگ و ڕووبەڕووی شەڕێکی داسەپاو بوەستن.
کورتەیەکی فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات":
https://www.youtube.com/watch?v=Pp9JpuexeS4&feature=youtu.be
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|