١٢\٨\٢٠٢١
کورتەیەک لە
فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
لە
دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی بڵاوکرایهوه.
مەنسوور جیهانی
کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون":

کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی "شەوکەت
ئەمین کورکی" بۆ ناساندن لە فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی "کاڕلۆڤی
ڤاری" و فێستیڤاڵهکانی دیکهی جیهان بڵاوکرایهوه.
کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چوارهمین فیلمی بڵندی
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"
و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ بۆ
ناساندن لە بهشی "پێشبڕکێی سهرهکی" ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی
نێودهوڵهتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له وڵاتی کۆماری چیک و ههروهها
له فێستیڤاڵهکانی دیکهی جیهان بڵاوکرایهوه و به مهبهستی
ئاشنابوونی هۆگرانی هونهری سینهما لهگهڵ ئهم فیلمه پهخشکرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و
کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی
ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون"دا کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی
کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە،
لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار
زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و... .
____________________________________________________
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە
ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فهیسبووک:
www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|