١٦\٤\٢٠١١
یاده‌وه‌ریی:
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر
ناوەندی پزیشکی کۆمەڵە (مرکز پزشکی).

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی سێیه‌م -
ناوەندی پزیشکی کۆمه‌ڵه ئۆرگانێک بوو وەک هه‌موو
ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه، به‌شی ئاشکرای کۆمه‌ڵه پێکهاته‌یه‌ک بوو له
بڕێک ئۆرگانگه‌لی جۆراوجۆر، هه‌موو ئۆرگانه‌کان
پێکه‌وە کۆمه‌ڵه‌یان پێک ئه‌هێنا، کاری هه‌مو ئۆرگانه‌کان ئه‌بووە
کاری کۆمه‌ڵه، هه‌مووان مه‌به‌ستیک
وئامانجێکیان هه‌بوو، تێکۆشانه‌کانیان له
پێناو ئاواتێکی هاوبه‌شدا بوو، ئه‌وەی که‌جیاوازی بوو له‌نێوان ئۆرگانه‌کاندا
جیاوازی کارەکان بوو، بۆ نموونه ڕاگه‌یاندن کاری به‌ڕێوەبردنی رۆژنامه
و گۆڤارەکان، ڕادیۆ بوو، به‌شی هونه‌ری کاری هونه‌ریان ئه‌کرد،
به‌شی رێکخستن کاری رێکخستنی به‌ئه‌ستۆ بوو، ناوەندی پزیشکی ئۆرگانێک
بوو وەک هه‌موو ئۆرگانه‌کانی تری کۆمه‌ڵه که
کاروباری پزیشکی له‌و ناوەندەدا ئه‌نجام ئه‌درا.
ناوەندی پزیشکی، به‌و کۆمه‌ڵه پزیشکه‌ی که له ئیختیاریدا بوو هه‌وڵی
ئه‌دا پێداویستییه‌پزیشکییه‌کانی کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکیش به‌پێی توانا
دابین بکات، ته‌داوی هاوڕێیانی بریندار، چارەسه‌ر کردنی نه‌خۆشه‌کان،
ڕاهێنانی پرسنێل و کادری دەرمانی، چاوەدێری پاک و خاوێنی شوێنی ژیان و
خواردەمه‌نی هاوڕێیان، به‌شێک له‌و ئه‌رکانه بوون که له پاڵ به‌رێوە
بردنی ئه‌رکی پێشمه‌رگانه‌دا له سه‌ر شانی ئه‌و هاوڕێیانه وا له‌و
ناوەندە دا چالاک بوون ، بوو.
به‌شی هه‌رە زۆری هاوڕێیانی بریندار که له جه‌رگه‌ی شه‌ڕەکاندا
برینیان هه‌ڵ ئه‌گرت له‌لایه‌ن کادرەکانی ئه‌م ناوەندە برینه‌کانیان ته‌داوی
ئه‌کران، به‌شی هه‌رە زۆری نه‌خۆشینه‌کانی هاوڕێیان له‌لایه‌ن ناوەندی
پزیشکی کۆمه‌ڵه‌وە تیمار ئه‌کران، مه‌گه‌ر جار و بارە بریندار ێک یان
نه‌خۆشێک پێویستی به‌ئیمکاناتی تایبه‌تیتر ببوایه‌ت و دابین کردنی بۆ
ناوەندی پزیشکی ئیمکانی نه‌بوایه‌ت، ئه‌وکات ئه‌و هاوڕێیانه که
ژمارەیان زۆر که‌م بوو بۆ شوێنی تر بۆ عه‌لاج به‌ڕێ ئه‌کران.
به‌شی پزیشکی ئۆرگانێکی سه‌ر به‌خۆ بوو له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا که کارەکانی
خۆی وەک رێکخستن و شوێنی چالاکی هاوڕێیانی کادری دەرمانی و شیوازی به‌رێوە
بردنی ئه‌رکه‌کان له‌لایه‌ن ناوەندی پزیشکییه‌وە دیاری ئه‌کرا، یانی
ناوەندی پزیشکی دیاری ئه‌کرد کام کادری دەرمانی له‌کوێ بێت و پله‌و
پایه‌کانی ئه‌م به‌شه‌یش هه‌ر له‌لایه‌ن ناوەندی پزیشکییه‌وە دیاری ئه‌کران.
له‌م ناوەندەدا کۆمه‌ڵێک پزیشکی تێدا بوو که به دڵنیاییه‌وە ئه‌کرێت
بوترێت له باشترین پزیشکەکان بوون، ناوەندی پزیشکی بیمارستانێکی
مۆدێرنی به پێی ئیمکاناتی ئه‌و سه‌ردەم درووست کردبو، به‌شی خه‌واندنی
هه‌بوو، به‌شی ئازمایشگای هه‌بوو، ژووری نه‌شته‌رگه‌ڕی هه‌بوو که زۆر
نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ورەی تێدا ئه‌نجام درا، ددان پزیشکیی به‌شێکی هه‌رە
گه‌ورەی ئه‌و ناوەندە بوو، به‌شی راهێنانی کادری دەرمانیشی هه‌بوو،
مەتەبی رۆژانەیش بۆ دیتنی نەخۆشەکان بەشێکی تری نەخۆشخانەی کۆمەڵە بوو.
له‌به‌شی ڕاهێناندا له ئاستی زانکۆکان‌دا دەرسی پزیشکی ئه‌وترایه‌وە،
ناوەندی پزیشکی هه‌وڵی ئه‌دا پەیتا پەیتا خولی فێرکردن و بارهێنانی
پزیشکی به‌رێوە ببات و به‌ردەوام که‌سی تازە وەک کادری دەرمانی(پزشکیار)
بار بهێنێت و بۆ ئه‌وانه‌یش که ببونه کادری دەرمانی دەورەی تازە تر
بکاته‌وە که‌به‌ردەام بتوانێت کادرە دەرمانیه‌کان له گه‌ڵ زانسته
پزیشکییه نوێکاندا ئاشنا بکا.
ئه‌و که‌سانه‌ی که خولی پزیشکیاریمان ئه‌بینی سه‌رەتا له‌لایه‌ن
دوکتۆرەکانه‌وە وانه‌کانمان به‌دەمی پێ ئه‌وترا، دواتر هه‌وڵیان ئه‌دا
له‌گه‌ڵ ئه‌و وانانه‌ی وا فێر کرابوین به‌شیوەی کرداری فێرمان بکه‌ن،
هه‌ر دەرسێک یانی هه‌ربه‌شێک و ئۆرگانێک له‌به‌یه‌ن دوکتۆرێک دەرسی ئه‌دا،
بۆ نموونه پێکهاته‌ی گشتی به‌یه‌ن دوکتور شه‌ریف شاکری، خوێن و دڵ و
ڕەگ و مێشک‌و دەمارەکانی مێشک دوکتور فه‌رهاد ئه‌ردەڵان، گورچه‌ویله‌و
دام‌و دەزگای تایبه‌ت به‌گورچه‌ویله دوکتور عوسمان، چاو و بینایی دوکتور
ئه‌حمه‌د بانه، به کورتی هه‌ر به‌شێک له‌ئه‌ستۆی دوکتۆری شارەزا له‌و
بوارەدا بوو، دیارە شوێنی پۆله‌کانمان جار و بار ژوری یه‌کێ له‌بیناکانی
ناوەندی پزیشکی ئه‌بوو و جار وباریش له‌ژێر چادر و که‌پر دا.
پاش ناساندنی پێویست سه‌بارەت به‌ئۆرگانه‌کانی به‌یه‌ن یارمه‌تییه
سه‌رەتاییه‌کانمان پێ ئه‌وترایه‌وە دواتر وردە وردە وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری
و ناسینی برینه‌کان و شیوازی نه‌شته‌رگه‌ڕی له‌و بابه‌تانه‌مان فێرئه‌کرا،
وانه‌کانی ئه‌م به‌شه له‌لایه‌ن دوکتور ئه‌حمه‌د هیدایه ت(دکتر احمد
فارس) ئه‌وترایه‌وە، له‌به‌ر ئه‌وەی خۆی له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ڕیدا
پسپۆر بو، ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ناوەندی پزیشکی کۆمه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ری
زۆری تێدا ئه‌نجام ئه‌درا، جیاواز له نه‌خۆشه‌کانی خۆمان زۆر که‌سیش
خه‌ڵکی دێهات و ناوچه‌کانی کوردستانی باشور که‌پێویستیان به‌یارمه‌تی و
نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بو له‌نه‌خۆشخانه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجام
ئه‌درا.
هه‌رکاتێک نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک به‌دەسته‌وە بوایه‌ت پێشتر له‌لایه‌ن
دوکتۆر ئه‌حمه‌دەوە دەرسی تایبه‌ت به‌و به‌شه‌مان پێ ئه‌وترا و دواتر
بۆ بینینی ڕاسته‌و خۆی ئه‌و دەرسه و فێر بوونی شیوازی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که
خۆیشمانیان ئه‌بردە ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و وەک چاوەدێر و جار و باریش
وەک هاوکار(دستیار) له‌گه‌ڵ دوکتورەکانی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری کارمان ئه‌کرد.
پاش ماوەیه‌ک هه‌ندێک نه‌شته‌رگه‌ری چکۆله هه‌بون، ئیتر خۆمان، به‌ڵام
له‌ژێر چاوەدێری دوکتۆر ئه‌حمه‌د دا ئه‌نجاممان ئه‌دا.
جاری وایش هه‌بوو بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک که فێر ببین له گیاندارانی‌تر
که‌ڵک وەر ئه‌گیرد را، بۆ نمونه ئه‌یانوت دەستگای گوارش(خواردن)ی بزن
و ئینسان وەک یه‌ک چونیان زۆرە، جارێکیان ئه‌یان ویست چه‌ند شتمان فێر
که‌ن، یه‌که‌م شێوازی، بێهۆش کردنی نه‌خۆش، دووهه‌م نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر
ریخۆڵه، و سێهه‌م سرۆم وەسڵ کردن له‌که‌سێک که‌دەماری خوێنی دیار نییه
و نادۆزرێته‌وە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌بێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی چکۆله
له سه‌ر لاقی نه‌خۆش ئه‌نجام بدرێت که‌پێی ئه‌وترێت(که‌ت دان)، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته بزنێکی به‌سته‌زمانیان بۆ هێناین. هه‌ر وەک بنیام له‌ژوری
نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌شته‌ر گه‌ریدا پاڵخرا، بێهۆش کرا هه‌رچی
موی پێوە بوو تاشرا و ئه‌و دەرسه‌ی وا له‌سه‌ر ئه‌و سێ نه‌شته‌رگه‌رییه
پێمان وترا بوو له‌سه‌ر ئه‌و‌بزنه داماوە ئه‌نجاممان دا، دواتر بزن
هێنرایه‌وە سه‌ر هۆش و ئێوارەی هه‌مان رۆژ به ته‌واوی سه‌رمان بڕی و
خواردمان.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وەی سه‌ر قاڵی فێر بوونی دەرسه پزیشکییه‌کان بوین،
ئه‌بوا له‌به‌شی خه‌واندنی نه‌خۆش(بخش)، هه‌ر وەها له‌شوێنی معاینه‌ی
نه‌خۆش واته مه‌ته‌بی دوکتۆرەکان و له ئازمایشگا به نۆبه کارمان
بکردایه‌ت. ئاستی دەرسه‌کان له‌سه‌رەوە بون. دیارە ئه‌م پۆلانه
به‌ته‌واوی کامڵ نه‌بوون که‌مو کوڕیشیان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ ولامدانه‌وە
به‌پێداویستییه کانی ئه‌و سه‌ردەم تاڕادەیه‌کی یه‌ک جار زۆر
وڵامدەرەوە بوو. بۆ ئێمه‌و مانانیش که‌تازە ئه‌مان هه‌ویست فێرببین
دونیایه‌کی تایبه‌ت بو، هه‌میشه دونیای تێئۆری له‌گه‌ڵ دونیای
کردەوەدا جیاوازی زۆرە، وتنی شێوازی دروست کردنی که‌رەسه‌یه‌ک یان هه‌ر
شتێک به‌دەم ئاسانه‌و زۆر که‌س ئه‌توانن شی بکه‌نه‌وە چۆنی ئه‌و شته
دروست بوە یان دروست ئه‌بێت، به‌ڵام کاتێک به‌کردەوە بچێته قۆناغی
دروست کردنه‌وە دۆخه‌که ئه‌گۆڕدرێت، ئێمه‌یش زۆر شت به‌شێوازی تێئۆری
فێر ببوین، وەک ئه‌وەی له به‌خشدا له‌کاتی خۆی دەواکان بدەین به‌نه‌خۆشه‌کان،
دەرزی چۆن بوەشێنین، سرۆم چۆن وەسڵ که‌ین، نه‌شته‌رگه‌ری چۆن بکه‌ین....و
زۆر شتی‌تر.
کاتی وا بوو نه‌مانه‌زانی چی بکه‌ین له ئاکامی نه‌زانکاریمانه‌وە
رووداوی وا گه‌ورە دروست ئه‌بوو که‌ئه‌شیا ماوەیه‌ک کۆمه‌ڵێک ئینسان سه‌رقاڵی
پینه یان خاس کردنه‌وەی ئه‌و نه‌زانکارییه بونایه‌ت، بنیامی تازە کار
له‌هه‌ر کارێک‌دا دو تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وەی تازە
فێری ئه‌و کارە بوە زۆر شێلگیرە و هه‌وڵی زیاتر له کۆنه‌کار ئه‌دات
وتێ ئه‌کۆشێت ئه‌وەی به‌تێئۆری فێر بوە جێ به‌جێ بکات، تایبه‌ت مه‌ندی
دووهه‌می ئه‌وەیه که جاری وایش هه‌یه به نه‌زان کاری ئه‌ی هه‌وێت
کارێک خاس بکات به‌ڵام کاتێک ئاوڕ ئه‌داته وە ئه‌بینێت خراپتری کردوە.
نمونه‌یکتان بۆ باس ئه‌که‌م.
یه‌کێک له‌هاو پۆله‌کانمان له‌گشتمان زیرەکتر بوو، زوتر و باشتر وانه‌کان
فێر ئه‌بوو، له‌و ماوەیه‌دا شه‌وێک له‌به‌خش یانی به‌شی خه‌واندنی نه‌خۆشه‌کان
کێشک بوو، دوکتورە کان هه‌مو رۆژێک سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کانیان ئه‌کرد و
دەواو دەرمانی پێویستیان بۆ نه‌خۆش ئه‌نوو سی، کادری دەرمانی کێشک، ئه‌رکی
سه‌رشانی بوو که له کاتی خۆیدا دەوای نه‌خۆشه‌کان به‌نه‌خۆش بدات،
جارێکیان یه‌کێک له‌هاوڕێیان به هۆی ئه‌وەی قه‌بز بوو( دەست به‌ئاوی بۆ
نه‌ئه‌کرا) له‌به‌خش خه‌وێندرابوو، دوکتوری کێشک، جیاواز له‌هه‌ندێک
دەوای تایبه‌ت جۆرێک رۆنی رەوان که‌ر(ملین)ی بۆ نووسیبوو که ئه‌بوا هه‌مو
شه‌وێک پێی بدرایه‌ت بیخواته‌وە، کاتژمێر١٢ی شه‌وە، پزشکیارە زیرەکه‌که
کێشک بوو، له‌به‌خش هه‌رچی ئه‌گه‌ڕێت رۆنی رەوانکه‌ر له‌ناو قه‌فه‌زەی
دەواکاندا نادۆزێته‌وە، له‌کادرەکانی به‌شی دەرمانیش که‌س له‌نزیکی نه‌بوە
تا لێی بپرسێت، بۆیه له به‌ر ئه‌وەی کاتی دەواکه نه که‌وێته دوا
کادرە کانی تر هه‌ست به‌وە نه‌که‌ن که ئه‌م هاوڕێیه نه یتوانیوە
کارەکه‌ی جێبه‌جێ بکات، ئه‌روات یه‌ک په‌رداخ رۆنی چه‌ک و چۆڵ پاک
کردنه‌وە دێنێت و ئه‌یدا به نه‌خۆش، کاتژمێر یه‌ک به‌خش قه‌رەباڵغ بوو،
زۆربه‌ی کادرە دەرمانییه‌کان بانگ کران، دوکتوری کێشک خۆی گه‌یاندە به‌خش،
نه‌خۆش وای لێهاتبوو خه‌ریک بوو ئه‌مرد، ئه‌و شه‌وە تا دەمه‌وە به‌یان
دوکتوری کێشک و ئێمه‌یش وەک هاوکار خه‌ریک بوین، ناو سکی نه‌خۆش به‌ته‌واوی
شۆردرا، سرۆمی لێ وەسڵ کرا، ناو ریخۆڵه‌ی له‌دواوەوە خاڵی کرا تا
توانرانه‌جات بدرێت، دواتر نه‌خۆشه‌که له‌مه‌ترسی نه‌جاتی بو، ئاسه‌واری
رۆنه‌که تۆشی سک چونی کردبوو ئه‌م جار دەوایان بۆ نووسیبوو که‌سک چونه‌که‌ی
بوەستێنێته‌وە.
به‌دەیان نه‌خۆش له‌لایه‌ن ئه‌م کادرە دەرمانیانه‌وە دەرمان کران و نه‌خۆشییه‌کانیان
له‌کۆڵ بوەوە، به‌دەیان که‌س له‌هاوڕێیان که له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا
بریندار بوون، له‌لایه‌ن ئه‌و کادرە دەرمانیانه‌ی وا له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا
فێر کاری دەرمانی ببون برینه‌کانیان سار ێژ کرا و تیمارکران، به سه‌دان
خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی هه‌ر دو دویوی سنوور له‌ئیمکاناتی
پزیشکی کۆمه‌ڵه و خزمه‌ت گوزاری ئه‌م کۆمه‌ڵه کادرە دەرمانییه
که‌ڵکیان وەر گرت، ناوەندی پزیشکی قه‌ڵای خزمه‌ت گوزاری بوو هه‌م به
هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه و هه‌م بۆ خه‌ڵکانێک که‌ئه‌یان توانی بۆ چارە سه‌ری
نه‌خۆشینه‌کانیان بگه‌نه‌لای کۆمه‌ڵه.
لێرەدا ئاماژە به‌ناوی ژمارەیه‌ک له‌و دوکتۆر و کادرە دەرمانییانه
ئه‌که‌م که له‌ناوەندی پزیشکی کۆمه‌ڵه‌دا کاریان ئه‌کرد، ئه‌ویش
وەبیر بێنمه‌وە ئه‌م ناوانه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌نین
که‌وا له‌و ناوەندەدا کاریان ئه‌کرد، به‌ڵکو ناوی ئه‌و که‌سانه‌یه که‌وا
من له‌بیرم ماون یان هاوکات پێکەوە لەو ناوەندەدا بووین.
د.فه‌رهاد ئه‌ردەڵان، د.شه‌ریف شاکری، د.ئه‌حمه‌د عه‌زیزپوور (بانه)،
د.ئه‌حمه‌د هیدایه ت(فارس) د.عوسمان بۆکان، د.دەروێش وەحیدی، د.عوسمان
حه‌قیقه‌ت، د.دەروێش وەحیدی، د.ئه‌حمه‌د که‌مانگه‌ر، د.عه‌لی
زارعی، د.به‌ها هه‌ورامی، د.عه‌لی
جامسه‌حه‌ر، د.سابر موحه‌مه‌دی، په‌روین
قه‌شقا یی، د.فایه‌ق مه‌حموودی(هه‌ڵمه‌ت)،
موحسن میلانی(کرماشان)، به‌هار
میلانی(کرماشان)، ته‌قی فارس(کرماشان)، عه‌لی فارس، مهری که‌نعانیان،
ئاوات سادقی، ناهید وەفایی، که‌ریم که‌ریمی(تورجان)، باقی تالب ئه‌لعیلم،
موختار ئه‌وێهه‌نگ، د.حه‌مه‌عه‌لی یه‌مێنان، د.قاسم، د. بایزید(مه‌هاباد)،
سابر رەحیمی(ژان)، عه‌لی حه‌مامیان، خالید
حه‌مامیان، عه‌لیرەزا رەزایی، جه‌مال ئه‌یوبی، که‌مال رەزا
نه‌ژاد، که‌مال مورادی، حوسه‌ین عه‌لیزادە(دووەیسه)،
د.ئیسماعیل مه‌ردۆخ،
سوهه‌یلا شه‌ریفی(هه‌جیج)، سوهه‌یلا
رۆحانی، شاناز خه‌ندانی، د.رەزا بارامی، د.رەحمه‌ت باوەرێز،
نادر هادی، د.موسته‌فا
شنۆ، مریه‌م موتیعی، ئه‌سعه‌د حاجی حه‌سه‌نی، فیروزە...
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی، زۆر بە داخەوە ژمارەیەکی زۆر لەو ناوانەی
سەرەوە گیانیان لە پێناو ئامانجە کانی کۆمەڵەدا بەختکرد و چوونە
ڕیزی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەوە.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
|