کوشتنی باوک،
کوشتنی ڕابردوو.
ئه‌شنۆنه
محه‌مه‌د
گه‌ر بێت و زۆر به وردی هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له سه‌ر مێژووی عه‌قڵی سیاسی
وه‌ک جه‌ده‌لێکی مه‌عریفی کورد بکه‌ین و به تایبه‌ت ده‌بێ له‌وه
تێبگه‌ین که فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی جیهانی و نه‌ته‌وه ڕوحیه‌کان که
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌شێکه له‌م جیهانه، ده‌بینین له‌ڕووی مه‌عریفیه‌وه
(کوشتنی باوک) تابۆیه و که‌س به لایدا ناچێ. گه‌ر ئه‌و (باوکه)ش
باوکێکی خراپ یان خائین، یان هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست بووبێ.
مرۆڤی کورد تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش نه‌یتوانیوه (تابۆ) کان تێکشکێنێ، هه‌ڵبه‌ته
مه‌به‌ست له‌م باسه‌دا (کوشتنی باوک)نییه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ست
کوشتنی عه‌قڵی دۆگما و مه‌نهه‌جیه‌تی چه‌قبه‌ستوو و نابزوێنه، کاتێ مه‌عریفه‌ی
کوردی دێت (هه‌وڵی کوشتنی) باوک،ده‌دات بێگومان ئه‌مه له ڕووی مه‌عریفیه‌وه
کارێکی زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌مه، ته‌نانه‌ت کێشه له‌وه دایه ئه‌م
کاره هێنده‌ی له کایه یان چه‌مکه سیاسیه‌کاندا هه‌وڵی بۆ ده‌درێ،
هێنده له چه‌مکه ئه‌ده‌بی و مه‌عریفیه‌کاندا هه‌وڵی بۆ نادرێ،
هه‌ر نموونه‌یه‌کی زیندوو بێنینه‌وه کاتێ چیرۆکی (حه‌سار و سه‌گه‌کانی
باوکم) دێت له‌م تابویه ده‌دات، هه‌ر خێراش ئه‌م ده‌قه دێت ده‌بێت
به به‌رگریکه‌رێکی سه‌رسه‌خت لێی و به هه‌موو گاڵته‌جاڕیه‌که‌وه
پێمان ده‌ڵێ هه‌رگیز بیر له‌م کاره مه‌که‌نه‌وه چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌م
کاره بکات (به نه‌عله‌ت ده‌بێ)، چۆن ده‌توانین(باوک) به واتایه‌کی (زاڵم
له ناوبه‌رین.. که پێشه‌وای کۆمه‌ڵگا توێژه ڕۆشنبیره‌که بێ که
پێمان ده‌ڵێ هه‌رگیز کاری وا ئه‌نجام نه‌ده‌ن چونکه ئه‌مه
په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له دوایه هه‌ر وه‌ک مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا به بێ
ئه‌قڵ و بێ مه‌عریفه دابنێ، کاتێک زۆرێک له ڕۆشنبیره‌کان ئه‌م جۆره
خوێندنه‌وه‌یه‌ی هه‌بێ بۆ مه‌عریفه، هه‌موو جۆره باوک کوشتنێک ئه‌رێنییه
تا ده‌گا به‌وه‌ی گه‌ر بێت و له ڕووێکی فه‌لسه‌فی و سۆسیۆلۆژی و ته‌نانه‌ت
له رووی سایکۆلۆژیشه‌وه سه‌یری بکه‌ین هه‌ر کارێکی پوخته‌یه.
بۆیه باوک که ئێستا ڕه‌نگی خۆیی له کوڕه گوێڕایه‌ڵه‌کانیدا ده‌بینێته‌وه
وه‌ک واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی کوردی ئه‌م دۆخه ترسناکه‌ی ده‌یبینین،
بۆیه ده‌بێت هه‌موو مێژووی (باوکی کوردی) بسڕینه‌وه له‌م چه‌مکه سه‌خت
و ئه‌سته‌مه بێ به‌هایه‌دا، بۆئه‌وه‌ی مرۆڤی کورد ڕزگاری ببیت و تا
چیتر مێژووی تاک و خێزان و سه‌رکرده و پێشه‌وا) به فه‌رهه‌نگی کورد
نه‌خرۆشێن و ڕه‌وایه‌تی له چوارچێوه‌ی هه‌میشه به به‌هاڕاگرتنی ئه‌م
(باوک)ه کوردیه مه‌عنه‌ویه‌تی کورد ده‌سته‌مۆکه‌ن و تا ماون له‌م گه‌مه‌یه‌دا
کایه بکه‌ن، گه‌ر بێت و له ڕووێکی مه‌عریفی(دیارده‌یی)وه ته‌ماشای
ئه‌م کایه سیاسیه مه‌عریفیانه‌ی کورد بکه‌ین ڕوون و ئاشکرا ئه‌م
جووڵه نامۆیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌ێت بۆیه ده‌بێ زۆر به هۆشیارییه‌وه
دیارده‌ی باوکی کورد بخه‌نه ژێر ڕه‌خنه‌وه بۆیه له ناو پارته
سیاسیه‌کانی کوردی‌دا (وه‌همێک) هه‌یه به ناوی (باوکی کورد ) و هه‌میشه
کاری پێ ده‌که‌ن که ئه‌مه گه‌ر بێت و له ڕاگه‌یاندنی(پارته
کوردییه‌کان)دا ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێ یان توانجی لێبدری، هه‌ر خێرا
ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین سزا ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت (باوکی کورد )جێگا
و شوێنی له ناو هزری کوردی‌دا له (خوا)ش گه‌وره‌تره ده‌بێ ته‌نانه‌ت
ئه‌م دیارده‌یه له‌مپه‌ڕی ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی چه‌پی پارته
کوردییه‌کان به‌رچاو ده‌که‌ون، ته‌نانه‌ت له ناو گرووپه ئسلامییه‌کانیشدا
به دی ده‌کرێ ، بۆیه پرسیاره که لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی کوشتن و
ڕه‌خنه‌لێگرتنی (باوک) تاوانه.
بۆیه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین و زۆر به داخه‌وه ئه‌قڵی مه‌عریفی (کوردی)
بریتییه له ئه‌قڵێکی پێنه‌گه‌یشتووی سۆزداری سه‌رکوتگه‌ر، که هه‌رگیز
هزر تێیدا (وونه)و هه‌میشه به تفه‌نگێکه‌وه پاسه‌وانی ئه‌م(باوک)
وه‌همیه ده‌کات، ڕه‌نگه هێزێک هه‌بێ بڵێ پێویستیمان به‌و (باوک)یه
وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین پێویستیمان به ماکی (باوک)نییه
چونکه ئه‌م سینبوله زۆر ترسناکه له کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرندا و
له‌وانه‌یه بڵێن پێویستمان به وێنه‌ی(پاڵه‌وان) هه‌بێ ئه‌مه‌ش بۆ خۆی
جێگای له‌سه‌روه‌ستانه و (باوک)ه‌کان پاڵه‌وانی فاشیل و دیکتاتۆر
دروست ده‌که‌ن وه‌کو ئێستا له ئه‌قڵی مه‌عریفه‌ی سیاسی کوردیدایه.
بۆیه پارته (کورد)یه‌کان به‌رده‌وام کار له سه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه
ده‌که‌ن بۆ گه‌شه و مانه‌وه‌ی خۆیان ، بۆ ڕه‌وایه‌تیدان و گه‌شه‌کردن
و مانه‌وه‌ی خۆیان ، بۆیه پارته سیاسیه کوردیه‌کان چه‌مکی (باوک)
ته‌وزیف ده‌که‌نه ناو بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب. چه‌مکی وێنه‌ی پاڵه‌وان
و باوکی به به‌زه‌یی و خزمه‌تگوزار و خۆبه‌ختکه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر،
بۆیه سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که ئه‌قڵی سیاسی کوردی
ره‌وایه‌تی خۆیی له وێنه‌ی نیستیماندا ده‌بینێته‌وه به‌و واتایه‌ی من
نیستیمانم نیشتیمانیی منم، بۆیه هه‌میشه موخاته‌به‌ی ئه‌قڵی تاکی کورد
ده‌کات که ئه‌م دووانه‌یه هه‌رگیز له یه‌کتر جیا نابنه‌وه.
من ئه‌وه‌نده‌ی وه‌دیمکردبێ سیاسه‌تمه‌داری کورد زۆر کار له سه‌ر ئه‌م
چه‌مکه ده‌کات ، هه‌میشه ئه‌وه‌نده‌ی له ڕابردوو دایه ئه‌وه‌نده
هزری له ئێستا و داهاتوو دا نییه، بۆیه ، ده‌بێ (کورد) وه‌کو
میلله‌تێکی زیندووی جیهانیی پێویسته مه‌سخی ئه‌م دۆخه بکات له هزری
خۆیدا.. بۆیه ده‌بێت زۆر واقیعبینانه و زۆر ئه‌ده‌بیانه و مرۆڤانه
زۆر کار کات له سه‌ر چه‌مکه مه‌عریفی و دیارده‌ییه‌کانه‌وه ده‌بێت
که هزر بڕیاریدا(باوک) بکوژێ ده‌بێ به کرده‌یی و تا هه‌تایه (باوک)
له گۆڕ بنێ.
sangaraziz@yahoo.co.uk
|