١۴\٥\٢٠١٠
کوشتنی سه‌رده‌شته‌کان.

پشکۆ ئه‌مین
پاش زیاد له هه‌ژده ساڵ له‌بانگاوازی به‌رقه‌راری
ئاسایش و گوێزانه‌وه و دابه‌شکردنی دیموکراسێتی به‌عێراقدا، پاش ١٨
ساڵ چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی کورد بۆ ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی، مافی مرۆڤ،
مافه‌کانی تاکه‌کان له‌م هه‌رێمه‌دا ! دوێنێ له پایته‌ختی
کوردستاندا، له‌به‌رده‌م حه‌ره‌م و شه‌ره‌فی هه‌مووماندا، له‌به‌رده‌م
حه‌ره‌می زانکۆ‌دا، له‌به‌ر چاوی گه‌شی حیزب‌دا، له ژێر په‌رچه‌می
دروشمه چاو زه‌قه‌کاندا به‌رزانکۆدا، له نزیک دام و ده‌ستگای ته‌نفیزیدا،
له‌به‌رده‌م وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دا، له‌به‌رده‌می کۆلیژی زماندا
که راگره‌که‌ی بێزمانه! له‌به‌رده‌م پاره‌گای زرێڤانیدا که ته‌نها
هی حیزبن و حیزب ناسن!له‌به‌رده‌م پاراستن و ئاسایش‌دا، له به‌رده‌م سه‌د
و ئه‌وه‌نده په‌رله‌منتاری بێ جورئه‌تدا له‌برده‌م ..له‌به‌رده‌م ..چاوی
خوا‌و چاوی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک گشت سفاره‌ته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپادا
زه‌رده‌شت عوسمانی کورد، زه‌رده‌شتی خوێندکار، زه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نووسی
بێسه‌ندیکای ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، به ڕۆژی رووناک له‌به‌رده‌می ئاپوره‌ی
قوتابیاندا، به‌لێدان و ئیهانه کردن ئه‌رفێنرێت و پاش دوو رۆژ لاشه
پیرۆزه‌که‌ی له موسڵ فڕێده‌ده‌رێت، ئه‌مه چ واتایه‌ک ده‌به‌خشێت و
چیمان پێده‌ڵێت، پێمان ده‌ڵێت ئه‌و هات و هواری به‌رقه‌راریه‌ی ئاسایش
راست نه‌بوو، دیموکراسێتی کورستان هه‌ر زۆر درۆ بوو! ئاخر له‌وڵاتێکدا
که مرۆڤ وه‌ک جگه‌ره‌یه‌ک وابێت به‌ده‌می ده‌ستگاکانی ئاسایش و حیزبه‌وه
هه‌رکاتێک بیانه‌ێت یان ده‌یکێشن یان فرێی ده‌ده‌ن، دیموکراسیه‌تله‌چ
کونێکه‌وه دیاره ، چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت!جگه له‌وه‌ی که ئازادی
ودیموکراسیه‌ت ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵێک پۆلیس و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی حیزب
وده‌سه‌ڵاته! له‌وڵاتی نه‌هامه‌تیدا له کوردستانی نائومێه‌که‌ی ئێمه‌دا
هه‌موو شتێک له خزمه‌ت سه‌رۆکدایه و له‌پاش سه‌رۆکیش حیزبه گیان دێت!
خاک و نه‌ته‌وه‌ش له‌وێ قڕه‌یه! ئای له‌م نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌یه!
بۆیه وه‌ک ده‌یبینن ئه‌وا ئێستا به‌هۆی تاوانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانه‌وه،
رۆشنبیران و خه‌ڵکانی وڵاتی ئێمه رووه و هه‌ڵچوون و توڕه‌یی ده‌چن!
وا ئه‌م هه‌ڵچوون و توڕه‌ییه خه‌ریکه ده‌بێته بزوتنه‌وه‌یکی جه‌ماوه‌ری
که تیایدا داواکاری بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان ده‌کرێت!
ئاپورای خه‌ڵک بریاریان داوه بێده‌نگ نه‌بن و ده‌نگیان زوڵاڵترکه‌ن له‌پێناو
بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و پێشێل کردنی ئازادی و ئه‌و
هه‌موو ملیار دۆلاره‌ی سه‌رنگوم کراوه، بێده‌نگ نابن تا ده‌سه‌ڵاتی
نوستوو و په‌ڕله‌مانی که‌ڕ به‌خه‌به‌ردێت، بکوژانی وشه ئاشکرا ده‌که‌ن
،کۆڵ ناده‌ن له خه‌بات له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا! له پێناو
دروستکردنی وڵاتێک‌دا که هه‌موو مرۆڤاکان تیایدا به ئازادی و بێ‌ترس
بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن! بڕیاریان داوه که چیتر گوێ به ده‌زگاکانی
پاراستن و ئاسایش نه‌ده‌ن که ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی
ئێمه که ئه‌وان به‌ئاره‌زووی خۆیان خیێر و بێره‌که‌ی ده‌خۆن و یاری
به چاره‌نوسیشیان ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌ک عه‌بد بین! ئه‌وان رێگه
ناده‌ن و نایانه‌وێت ئێمه‌ی مرۆڤ له‌سه‌رمافه مه‌ده‌نیه‌کانمان له‌سه‌رمافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان به‌ده‌نگ بێین! ده‌یانه‌وێت که ئێمه که‌ڕبین،
لاڵ بین، کوێربین، باسی هیچ نه‌هامه‌تیه‌ک هیچ ده‌رده‌سه‌رێک نه‌که‌ین
که له وڵاته‌که‌ماندا رووده‌دات! ئه‌وه خه‌ونێکه که ته‌نها ئه‌وان
ده‌یبینن! ئێمه‌ی ئازادیخواز، ئێمه‌ی داواکه‌رانی بیری سه‌ربه‌ست،
ئێمه‌ی هه‌ڵگرانی بیری چاک و ووته‌ی چاک و کرده‌وه‌ی چاک له ئاته‌شگه‌که‌ی
زه‌رده‌شته‌وه هاتووین و بووینه‌ته مۆته‌که‌ی تاڵی خه‌ونی شه‌وانی
سوریان و سواری کۆڵه‌که‌ی سنگیان بووین و داوای خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان
و کیمیاوی بارانیان لێده‌که‌ین، ئه‌وه‌تا هاواری ئێمه گوێی دنیای
پڕکردوه، پێیان ده‌ڵێین کوا ئه‌و ئازادیه‌ی به‌ڵێنتاندا؟ کوا سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان؟ گشتان فرۆشت بۆ شه‌وی سوری خۆشیتان، پێیان ده‌ڵێین ئێوه‌ی
دوژمنانی ئازادی و بیری رووناک ده‌بێت روو له ئاهورا بکه‌ن و تۆبه‌بکه‌ن
له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردتاندا هێناوه! ئه‌و
شوێن و کورسیه‌ی که ئێوه له‌سه‌ری دانیشتوون به‌رهه‌می خه‌باتی ئێمه
و باب و باپیرانمانه به‌خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان دروست بووه!
پێیان ده‌ڵێین ئێمه گه‌واڵه هه‌وره‌که‌ی هاوینه‌ی ئێوه نین ته‌نها
که‌مه گرمه گرمێک بکه‌ین، ئیتر دانامرکێینه‌وه تابه‌هه‌ق نه‌گه‌ین!
ئیتر به‌قسه‌کانتان دڵخۆش نابین، سه‌ر بۆ وه‌عد و به‌ڵینه‌کانتان ناله‌قێنین.
! ئیتر رێگه ناده‌ین وه‌ک شتومه‌ک بازرگانیمان پێوه بکه‌ن ئه‌ی چاو
چنۆکینه!
(نه شاریش جێده‌هێڵین و نه‌سکاڵاش لای جه‌لاده‌کان تۆمارده‌که‌ین و نه
ئه‌مه‌ش دوا وشه‌مان ده‌بێت، چونکه ئه‌وانه‌ی دوای ئێمه ته‌واوکه‌ری
ئه‌م کێشه‌یه‌ن،ته‌واوکه‌ری ئه‌م وێنه و چیرۆکه‌ن) یه‌ک یه‌کتری ته‌واو
ده‌کات! ئه‌م چیرۆکی جه‌وسانه‌وه و ده‌م داخستنه ده‌بێت ته‌واو بێت،
ئێمه‌ی گه‌ل لێتان بێزارین، ئێمه لێزمه‌ی بارانێکی پڕ له‌ژانین،
عاشقان و شه‌یدایانی ئازادیین، خه‌ون به‌گوڵه گه‌نم و مناڵانی پێخاوسی
ئه‌نفال و شه‌هیدانه‌وه ده‌بینین! خه‌ون به وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه
ده‌بینین!که تیایدا گشت (سه‌رده‌شتێ)ک و (سۆران)ێک و (دوعا)یه‌ک به‌ئاره‌زووی
خۆی به مافه‌کانی خۆی بگات له‌و وڵاته‌دا هیچ جه‌لادێکی بیرکوێر نه‌بێت
رێگه‌ی ئازادی لێبگرێت و به بلۆک سه‌ری پانکاته‌وه و به‌فیشه‌ک ناوده‌می
داخات! رێگه نه‌دات نه‌به‌زه‌کانی وڵاته‌که‌م به‌ئاره‌زووی خۆی گۆرانی
بچڕێت!ئه‌وه‌تا به‌برچاوی هه‌مو دنیای نوستوه‌وه له‌پیناو هه‌مان
ئامنجدا و بۆ ئازادی ( شیرین و فه‌رزاد و فه‌رهاد و عه‌لی) شم وه‌ک زه‌رده‌ست
شه‌هیده‌کرێن و هه‌ڵئه‌واسرێن !
ئێوه ئه‌ی دوژمنانی ئازادی و بیری رووناک روو له ئاهورا بکه‌ن و تۆبه
بکه‌ن له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردتاندا هێناوه!
باش بزانن که ئێمه‌ی عاشق خه‌ڵکانی بازاری عکاڤ نین وشه‌کانمان
بفرۆشین به گه‌ڵا و ده‌فته‌رو ئه‌رزه!یان شاعیرانی سه‌رده‌می عه‌باسی
نین تا به‌سه‌ر جوانیی جاریاکانتاندا شیعر هه‌ڵده‌ین و باسی جوانی و
خێرایی ئه‌سپه‌کانتان و تفه‌نگه‌کانتان بکه‌ین!
ئێمه بڕوامان به سه‌رکه‌و‌تنی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه و کاری بۆ ده‌که‌ین
و ناترسێین له نۆکه‌ر و له جه‌لادانی داگیرکه‌ر. خه‌ونه‌کانمان
هیواکانمان هه‌ر به‌رده‌گرێت! ده‌بێت ئێوه‌ش باش بزانین که ئێمه،
ئێمه‌ی گه‌ل ئێمه‌ی زۆرینه نه ئه‌مرین و نه له‌ناو ده‌چین چونکه
ئێمه ملیۆنانین و له‌سه‌ر هه‌قین! رێگه‌ی راستیمان گرتۆته به‌ر و هه‌نگاوه‌کانیشمان
به‌ره و خۆر و، به‌ره و ئازادیی ملێونانه! پێتان ده‌ڵێین گوێمان
لێ‌بگرن، گوێ له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌تان بگرن، ئێمه دژین به چه‌وساندنه‌وه!
دژین به پۆل پۆل کردن و جیاوه‌زی دروستکردنه‌ی که ده‌کرێت له به‌ینی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا به‌ناوی حیزبی بوونه‌وه.
خه‌ڵکی ولاته‌که‌م ئیتر ناترسین و سڵتان لێناکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌راستی
ده‌زانین ده‌یڵێن نه‌تفه‌نگه‌کانتان نه هه‌ڕه‌شه‌کانتان نه‌زیندانه‌کانتان
نامان ترسێنن! یه‌کێکمان شه‌هید ده‌که‌ن ده‌یانی ترمان لێتان راست ده‌بێته‌وه،
هاوارده‌کات دوژمنی چه‌وساندنه‌وه‌ین، ده‌مان داناخه‌ین دژین به‌گه‌نده‌ڵی،
نا بۆ عیراقچێتیتان،نا بۆ دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان! نا بۆ
دژایه‌تی کردنی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری نا بۆ داخستنی ده‌می مرۆڤ، نا بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وره‌وه‌ی مێژو له‌لایه‌ن مه‌لا کۆنه‌په‌رسته‌کانه‌وه!
به‌ڵێ بۆ وشه‌ی جوان و پیرۆز! به‌ڵی بۆ کوردستانێکی ئازاد و یه‌کسان!
که‌تیایدا مرۆڤ به‌ری ره‌نجی خۆی بخوات نه‌ک سه‌روه‌ت و سامانی کورد
بدزێت!
ئێوه‌ش ئه‌ی زه‌رده‌شته‌کانم چاوه‌کانتان لێکنێن دڵنیابن که نه‌ته‌وه‌که‌تان
هه‌ر برده‌وام ده‌بیت په‌یامه‌کانتان ته‌واو ده‌کات،منیش ئه‌مه‌ی لێره‌وه
ده‌ینووسم، بۆ گشتانه و بۆهه‌مو شه‌هیدێکی وڵاته‌که‌مه، بۆ ئه‌وانه‌ی
که دوێنی به‌فه‌رمانی ئاخونه‌کان له ئێران‌دا له‌سه‌ر کوردبوون هه‌ڵواسرانو
شه‌هیدکران،بۆ ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که له‌پێناوی ئازادیی مرۆڤی کورددا
خه‌بات ده‌کات دژ به دوژمنانی ئازادی. و سه‌رفرازی.
11\5\2010 - شتووتگارت
ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین
|