٢٦\٣\٢٠١٤ کوشتن وەک تاکە پیشەی هەر حیزب و حکومەتەکی سەردەم!
لە سەردەمی ئێستادا
جیهان ئەوەندە زۆر بەرەو پێشەوە چووە کە: ئاخەر ئەگەر حیزب و حکومەت ماوە ماوە شەڕ دەگەڵ حیزب و حکومەتەکانی دیکە نەکەن ناتوانن سیاسەتی پاوانخوازیی و خۆسەپێنەرانەی دەرەکیی رێکبخەن و سەرچاوەکانی سامان کۆنترۆڵ بکەن و بازاڕ بدۆزنەوە و کەناڵەکانی بازرگانیی پەیدا بکەن.. وە کورتییەکەی ناتوانن حوکمڕانیی بکەن چونکە داینەمۆی حوکمڕانیی وە خوون کار دەکا و ئەو خوونەش هەر دەبی حیزب و حکومەت پەیدای بکەن!
ئاخەر ئەو بەرهەڵستکارانە هەر چییەک بن هەر دەستی دەرەکیین و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیی دەخەنە مەترسیی یان تیرۆریستن یان دەگەڵ دابونەریت و فەرهەنگ و دینی خەڵکی وڵات ناگونجێن و میللەتەکەمان تووشی بێ رەەوشتیی دەکەن و بەهایە مرۆییەکانی وڵات دەشێوێنن!
کەنگێ ئەوە پەیوەندیی وە خراپیی رێگاوبان و سیستەمی خراپی هاتوچۆ و گەندەڵیی و بێسەروبەریی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکانی هاتوچۆوە هەیە.. زۆر عەنتیکەیە هەر لەو گۆڕەی حیزب و حکومەت تاوانبار دەکەن!؟
جا ئەوانە کەنگێ سووچی حیزب و حکومەتە!؟ ئەوانە هەمووی (قەدەر و قودرەتی ئیلاهیی)ن و هیچ کەسەک ناتوانی رێیان لێ بگری و تاهەتایێش کۆتاییان نایێ!
ئێ کرێکار هەر خۆیان ناهۆشیار و بێ هۆش و بێ سەروبەرن.. لەبەر پارە پەیداکردن ئاگایان لە هیچ نییە.. کە خۆیان نەزانن پارێزگاریی لە خۆیان بکەن حیزب و حکومەت چ بکەن!؟
دەربارەی ژنکوژییەکە ئەوە زۆربەیان کێشەی کۆمەڵایەتین و رەگدانەوەی دابونەریتەکانی کۆمەڵن.. هێندەکیشیان لە ئەنجامی بێ ئابڕوویی و بێ روشتیی ژنان خۆیان روودەدەن، سوتان و خۆسوتاندنیش تەنێ لە ئەنجامی بێ هۆشیی و کەم توانایی ژنان خۆیانەوەیە، ئەوانە هیچیان پەیوەندییان وە حیزب و حکومەتەوە نییە دەبی ژنان خۆیان هۆشیار بکەنەوە و و خۆیان چاک بکەن!
• ئەوڕۆ نووسەر و رۆژنامەنووسەکی ئازاد تەقەی لێ کرا و کوژرا! ئاخەر ئەوانەش هەر وە تەواویی لە تامیان بردیتە دەرێ.. لە پشت کۆمپیوتەرەکانیان دانیشتین و وە ناوی ئازادیی دەربڕین وە ئارەزووی خۆیان هێرش دەکەنە سەر دین و دەسەڵات و دابونەریت و دار و بەردی ئەو وڵاتە.. دواییش هەرگیز حیزب و حکومەت لەسەر نووسین کەس تیرۆر ناکەن.. هەر کەسەک بەڵگەی تەواوی لەبەردەستە با سکاڵا بکا و ئەوانیش لێژنەیەکی وەدواداچوونی لۆ دادەمەزرێنن و هەر وەدواداچوون بکا و هەر وەدواداچوون بکا!
ئێ خۆ حیزب و حکومەت (خودا یان بت یان گا یان مەلیکە تاوس!) نین تا گیانی خەڵک وە دەست ئەوان بی و نەهێڵن بمرن.. دواییش ئەو هەموو داودەرمان و دکتۆر و خەستەخانە تایبەتە هەرگیز دابین ناکرێ و پێویستە خەڵک کار بکەن و خۆیان پارەی چارەسەریی نەخۆشییەکانیان پەیدا بکەن!
بێ گومان حیزب و حکومەت زۆر کۆشش دەکەن تا تیرۆریستان لەنێو ببەن لێ ئەوەش ئاسان نییە و کاری تیرۆریستییش لە هەموو شوێن و وڵاتەکی جیهان هەر روودەدا و بنەبەڕکردنی سەختە و کاتیشی دەوێ!
ئێ خۆ هیچ حیزب و حکومەتەک لە جیهاندا نییە بتوانی شوێنی نیشتەجێبوون لۆ هەموو کەسەک دابین بکا.. ئەوە پەیوەندیی بە تەمبەڵیی و تەوەزەلیی خەڵکەوە هەیە.. هەر دەبی خۆیان کار بکەن تا بتوانن شوێن لۆ خۆیان پەیدا بکەن!
ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە حیزب و حکومەت دوژمندارییان دەگەڵ خودی میللەت هەروا دەگەڵ وڵاتانیش هەیە لۆیە لە هەر جێیەک بازگەیەکیان هەیە و کۆمەڵەک چەتە و مرۆڤکوژیان لێ دانایە!
لە راستییدا ئەوە مافەکی رەوای حیزب و حکومەتە چونکە ئەو قاچاغچییانە کەلوپەل و سامانی وڵات وە هەرزان ئاودیو دەکەن و تشتی گرانبەها و خراپ هاوردەی نێو وڵات دەکەن و قاچاغچێتیی وە مادەی بێ هۆشکەر و چەک و تەنانەت وە مرۆڤیشەوە دەکەن، ئێ خۆ حیزب و حکومەت هەموو ئەوانەی بە پێی یاسا قەدەغە کردییە.. هەر دەبی حیزب و حکومەت قاچاغچێتیی قەدەغە بکەن و لە جێی ئەوە بە پێی یاسا خۆیان - نەک قاچاغچییەکان - بازرگانیی بکەن و زۆر زۆر پتریش لەوان قازانج بکەن!
دیارە هۆکاری ئەوەش هەر ئەوەیە کە هێشتا سیاسەتمەدار و بازرگانەکانی حیزب و حکومەت نەیانتوانییە وە ئارەزووی دڵی خۆیان بانکەکانیان پڕ پارە بکەن.. دواییش کەنگێ حیزب و حکومەت بەرپرسن لەوەی پارەی خواردن و خواردنەوە لۆ ئەو جۆرە کەسانە پەیدا بکەن کە خۆیان تەمبەڵن و کار ناکەن!؟
٢٦\٣\٢٠١٤
|