(لافرق بین
تالبانی و بارزانی الا بالتقوی).
بۆ کابینه‌ی نوێی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی به‌عێراقیکراو.

ئاسۆ كورد
وێرای ڕێزم بۆ که‌سانی خاوێن و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌په‌روه ر، که له
کابینه کانی ڕابووردوودا دڵسۆزانه، کاره کانیان به پوختی کردووه ، ئه
مه وێت له ڕێی ئه م نامه کراوه یه‌وه تکا له م کابینه نوێیه ی ده سه
ڵاتی کوردی بکه م ، که ئه رکه کانیان تێکه ڵ نه که ن ، واته جیاکردنه
وه ی (پێگه‌ی حزبی) و (پێگه‌ی حکومی) ، هه موومان بینیمان ، بیستمان ،
چه ندین سه رکرده و به رپرسیاره‌کان له بیریان ئه چووه وه که ئه‌رکه
کانیان تێکه‌ڵ ئه کرد و به ئامانه ته وه کاره کانیان جێ به جێ نه ئه
کرد.
بۆ نموونه شالیارێک (وه زیرێک)هاوکات پۆستێکی له ناو پارته که ی‌دا هه
یه ، ئیدی هه ر به هه مان رێتم ڕه فتار له پۆسته حکومیه که ی‌دا ئه کات
، له کاتێکدا هه موو فه رمانبه رێک ئه رکی سه ر شانییه تی به یه کسانی
بێ جیاوازی ( پارت ، ناوچه ، خێڵ ، ده ڤه ر ، شار ،،،) کاره کانی
هاووڵاتیان هه ڵسوڕێنێت ، هه زاران مخابن له ڕابووردوودا نایه کسانبوون
و نا هاوتاییمان زپر بینی و زۆرمان بیست ، هیواخوازم له سایه ی ده سه
ڵاتی نوێ‌دا بارزانیه‌ک و تاڵه‌بانیه‌ک و نه وشیروانیه‌ک و ئیسلامیه‌ک ،
له ئه رک و مافه کانیاندا له به رده م یاسادا هاوتا بن و دادپه‌روه‌ری
و یه کسانی له سه رانسه ری ئه م کوردستانه به عێراقیکراوه دا سه روه ر
بێت.
کێ ده‌ستپاک بێت ، کێ ڕاستگۆ بێت ، کێ نیشتمان په روه ر بێت ،کێ نه ته
وه په روه ر بێت ،شایانی ڕێزه ، ئیدی گرنگ نییه ناوی چییه ، کوڕی کێیه
، سه ر به کام پارته ، خه ڵکی کام ده ڤه ره ، سه ر به کام خێڵ و بنه
ماڵه یه ، شێخه ،سه یده ، مه لایه ، ده روێشه ، موریده ،پاسه وانه ، سه
رله شکره ، لێره دا گرنگ ڕاستگۆیی و ده ستپاکی و نیشتمانپه‌روه‌ری پێوه
ر بێت ، نه ک پێوه ره باوه کانی ناو کۆمه ڵگه ی کوردستان.
مه‌لیک مه‌حمود له سلێمانی ده وڵه تی کوردی دروستکرد ، به ڕێکه‌وت شێخ
بوو ، که چی شێخ هه بوون جاش بوون ، له چه ندین خێزاندا ، دووبرا ، یه
کێکیان پێشمه‌رگه بوو ، براکه ی تریان جاش بوو ، ئیدی نابێت به ئاگری
جاش ، باش بسووتێنین.
له‌م ووڵاته‌ی منی لێئه‌ژیم ( ئه‌ڵمانیا ، به‌رلین ) ، منی بیانی
(بێگانه) و ئه ڵمانێک به پێی یاسا ، هه مان ماف و ئه رکمان هه یه ،هه
موو هاووڵاتیه ک بۆی هه یه بزانێت مووچه ، دارایی ، داهات ، کۆنتراکته
کان ، چۆن و چه ند و له کوێن، که‌چی لای ئێمه له ژووره تاریکه کاندا
قه‌تیس ماون وباسکردنیان هێڵی سوورن.
هێڵی سوور ، ناپاکییه له نه‌ته‌وه‌که‌ت ، هێڵی سوور ناپاکییه له
نیشتمانه که ت ، هێلی سوور درۆکردنه ، ده ستپیسییه ،شاردنه وه ی ڕاستیه
کانه ، فرۆشتنی نیشتمانه ، هه ڵگیرسانی شه ڕی ناوخۆیه ، دزینی داهاتی
وولاته ، به ستنی کۆنتراکتی ژووره داخراوه کانه ، هێلموت کۆهل هه ردوو
ئه ڵمانیای کرده وه به یه ک ، پاش دۆزینه وه ی به ڵگه که ناپاکی کردووه
و بڕێک پاره ی وه رگرتووه و نه یخستووه ته ڕوو ، ئیدی نه ته وه ی ئه
ڵمان هێلکه و ته ماته یان تێگرت و خستیانه زبلدانی مێژووه وه ، که ی نه
ته وه ی کوردیش هێنده ئازا و ئازاد ئه بێت سه رکرده کانی له سه ر
ناپاکی دادگایی بکات .
به‌رلین
30.08.2009
|