٣٠\٧\٢٠١١
له‌کارخستنی
کارگه‌کانی کوردستان.
- کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی وه‌ک نموونه
-

حه‌سه‌ن حوسێن
رۆژی 29/6/2011 (خانه‌ی زانستی مه‌ده‌نی، خوێندنی تایبه‌ت به
گه‌شه‌پێدان و کۆڕی شآنۆی با) به‌نمایش کردنی فیلمی ده‌کۆمینته‌ریی
(قه‌تران) سیمینارێکیان له‌ژێرناوی هیوای سپیی بۆ قه‌ترانی ره‌ش
سازکرد. بابه‌تی فیلمه‌که ده‌رباره‌ی کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی بوو،
به‌ڵام ئامانجی سیمیناره‌که خستنه‌روو و تاوتوێکردنی پرسی کارگه‌ی
جگه‌ره‌ی سلێمانی بوو تا به‌هۆیه‌وه پرسێکی گه‌وره‌تر بوروژێنرێت که
ئه‌ویش له کارخستنی کارگه‌کان و په‌ککه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه
له کۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌ر بۆیه منیش قسه‌کردن له‌سه‌ر لایه‌نه
هونه‌رییه‌کانی فیلمه‌که( ده‌رهێنان، وێنه‌گرتن و جووڵه‌ی
کامێرا‌و...هتد) به‌جێ ده‌هێڵم بۆ که‌سانی پسپۆڕ له بواری فیلمسازیداو
سه‌رنجه‌کانم ، به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ی فیلمه‌که نیشانی داین و
پاشانیش له‌و راپۆرت و ریپۆرتاژانه‌ی که پێشتر میدیاکا‌ن کردوویانه،
ده‌خه‌مه سه‌ر کێشه‌ی کارگه‌که‌و ده‌رهاویشته‌و ئاکامه‌کانی هه‌ر
بڕیارێکی پۆزه‌تیف یا نیگه‌تیفی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به کارگه‌که.
ده‌توانین بڵێین کێشه‌ی کارگه‌ی جگه‌ره ،له‌گه‌ڵیشیدا کارگه‌ی جل
وبه‌رگی ئاماده‌کراو، کارگه‌ی رستن له هه‌ولێر و...هتد، سێ ره‌هه‌ندی
هه‌ڵگرتووه، ره‌هه‌ندی ئابووری، ره‌هه‌ندی سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌م سێ ره‌هه‌نده‌ش به توندی له‌ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌تی حکومڕانی
کردندان.
ره‌هه‌ندی ئابووری:
له‌راستیدا کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی ته‌نها نمونه‌یه‌ک نییه بۆ ئه‌و
دۆخه ئابوورییه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵکو به‌شێکه له
پرۆسه‌یه‌کی فراوانتری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری کوردستان و
سیاقێکی مێژوویی هه‌یه که ده‌توانین بیکه‌ین به دوو قۆناغی
سه‌ره‌کییه‌وه:
1. سه‌رده‌می رژێمی به‌عس: له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانه‌وه ده‌ست
پێده‌کات که له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئێراق ـ ئێران‌دا، دامه‌زراوه
ئابوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌و ته‌واوی ژێرخانه ئابوورییه‌که‌ی به‌هۆی
ئه‌و شه‌ڕه‌وه داڕما، ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی کرده‌وه
سه‌ربازییه‌کانه‌وه خاپورو کاولکران وهێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیش
نێردرانه نێو به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه، له شارێکی وه‌ک سلێمانیدا
هه‌ردوو کارگه‌ی شه‌کرو چیمه‌نتۆی سه‌رچنارو پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری
که‌نه‌که‌وه‌ش به‌ر ئه‌و هێرشانه که‌وتن و کرێکارانیش به‌هۆی جه‌یش
شه‌عبی یا سه‌ربازگیرییه‌وه به زۆره ملێ ده‌نێردران بۆ نێو
به‌ره‌کانی شه‌ڕ.
دواتر له ئه‌نجامی په‌ککه‌وتنی که‌رتی پیشه‌سازی، به‌هۆی
شه‌ڕه‌که‌وه،و به‌مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ندێک ئیمتیازات له
کرێکاران،که جه‌مسه‌رێکی سه‌ره‌کین له به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیدا،
رژێمی سه‌دام حسێن له ساڵی 1987دا بڕیاری ژماره 155ی ده‌رکرد که
به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م کرێکارانی ئێراقی گۆڕی به فه‌رمانبه‌ر. پاشان
له ئه‌نجامی په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی به سوتماک کردنی زه‌وی و زاردا(
سیاسة الارض المحروقة) رووبه‌رێکی زۆری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ئیراق
به گشتی و کوردستانی، زیاتر‌و به‌تایبه‌ت، سووتاند‌و کردنی به ناوچه‌ی
قه‌ده‌غه‌کراو( مناطق محرمة) به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی که‌ره‌سه‌ی
خاوی به‌رهه‌مهێنانی کاڵا پیشه‌سازییه‌کان له‌ناو چوو، ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی که کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر به‌رهه‌می
کشتوکاڵی ناوخۆ، به نمونه چه‌وه‌نده‌ری شه‌کرو توتن له ناوچه‌کانی
ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی وه‌ک که‌ره‌سه‌ی خاوی به‌رهه‌مهێنانی شه‌کرو
جگه‌ره. لێره‌وه گرنگترین بنه‌ماکانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی
کارگه‌کان له‌به‌ین چوون، جگه‌له نه‌مانی که‌ره‌سه‌ی خاو و
که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ستی کار، هه‌روه‌ها به‌هۆی قه‌رزه زۆره‌کانی ئه‌و
جه‌نگه‌وه سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ وه‌به‌رهێنان نه‌ما.
2. سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕین: به‌ئاودیو کردنی ئامێره گرنگه‌کانی
رێگاوبان و پرۆژه‌ی ستراتیژیی به‌نداوی بێخمه ده‌ست پێده‌کات و به
نه‌مانی کۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندندا تێده‌په‌ڕێت تا
ده‌گاته پشت گوێ خستنی کارگه‌کان وپاشان له‌کارخستن و راگرتنیان. ئه‌م
قۆناغه له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کات که داهاتی گومرگه‌کان و کاری
بازرگانی له‌سه‌ر حسابی پیشه‌سازی وکشتوکاڵ بووه جێگه‌ی بایه‌خی
پارته سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان. به‌دیوه‌که‌ی تردا دۆخی
ئابووری دوای راپه‌ڕین دۆخێکی ته‌واوکاریی قۆناغی هه‌شتاکان و
به‌سه‌رنجام گه‌یاندنیه‌تی له داته‌پاندنی که‌رتی پیشه‌سازی و
کشتوکاڵی هه‌ر بۆیه من له‌جیاتی له ده‌سته‌واژه‌ی (له کارکه‌وتن)
ده‌سته‌واژه‌ی له‌کارخستنم به‌کارهێناوه. چونکه له سه‌ره‌تای
راپه‌ڕینه‌وه تا ئه‌مڕۆکه سه‌رمایه‌ی بازرگانی و ره‌یعی چه‌قی
قورسایی سیاسه‌تی ئابووری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی پێکهێناوه‌و
ره‌نگه موباله‌غه نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم ئابووریی به‌رهه‌مهینه‌رانه
به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵیدا هیچ جێیه‌کی له
سیاسه‌تی ئابووریی ئه‌م دوو حزبه‌دا نییه.
ئاشکرایه سه‌رمایه‌ی بازرگانی له‌سه‌ربنه‌مای پاره > کاڵا > پاره
کارده‌کات واته کڕین له پێناوی فرۆشتندا، که ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌کاته
پاره > پاره، واته بازنه‌یه‌که له نێوان فرۆشیار(یا بازرگان) و
کڕیاردا که خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌ک یا بازرگان، کاڵایه‌ک ده‌کڕێت و پاشان
به خستنه سه‌ری زیاده‌یه‌ک کاڵاکه ده‌فرۆشێته کڕیار. له‌کاتێکدا
له ئابوری پیشه‌سازیدا سه‌رمایه له بواری به‌رهه‌مهێنانی کاڵادا
ده‌خرێته گه‌ڕ، که‌رتی کاڵایی ( کاڵای پیشه‌سازی بێت یا کشتوکاڵی)
گه‌شه‌ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌مانا زۆر ساده‌که‌ی واته په‌یداکردنی
که‌ره‌سه‌ی خاو، که به‌زه‌روره‌ت وا پێویست ده‌کات له کارگه‌وه نزیک
بێت، پاشان خستنه گه‌ڕی هێزی کار دواتریش په‌یداکردنی بازاڕ( چ
ناوخۆیی بێت یا ده‌ره‌کی). گرنگترین خه‌سڵه‌تی بازاڕیش ململانێی
کاڵاکانه چ له رووی گونجاوی نرخه‌وه بێت چ له رووی کواڵێتییه‌وه
بێت. که‌وایه به‌ده‌ر له ناوه‌ڕۆکه چینایه‌تی و چه‌وسێنه‌رانه‌که‌ی،
سه‌رمایه‌ی پیشه‌سازی له سه‌رمایه‌ی بازرگانی و ره‌یعی( عه‌قاری) ،
که مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین قازانج و گه‌یاندنی که‌مترین
سووده، سوودمه‌ندتره بۆ کۆمه‌ڵگه چ له‌رووی به‌هێزکردنی ژێرخانی
ئابووری کۆمه‌ڵگه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی تێکڕای به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی(
معدل الناتج القومی) که راده‌یه‌ک له سه‌قامگیریی ئابووری
به‌دیده‌هێنێت، چ له رووی خستنه کاری ده‌ست کاره‌وه بێت.
لێره‌وه کارگه ده‌بێته جومگه‌یه‌کی گرنگ و سه‌ره‌کی له ئابوری
پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێناندا، به‌وه‌شدا وه‌زیفه‌یه‌کی ئابووری هه‌یه
بۆیه خستنه گه‌ڕ یا راگرتنی کاری هه‌ر کارگه‌یه‌ک ده‌لاله‌و مانای
ئابووری خۆیی هه‌یه‌و ده‌ربڕی هه‌لومه‌رج و سیاسه‌تێکی فراوانتری
ئابوورییه. بۆ نمونه دروست کردنی کارگه‌و پێشخستنی پیشه‌سازی له
لایه‌ن هه‌ر حکومه‌تێکه‌وه نیشانه‌یه‌که بۆ به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ
ئایینده‌و رێکخستنی هه‌یکه‌لی ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌و گه‌شه‌پێدانی
ئابووری( التنمیة الاقتصادیة). ده‌کرێت دروست کردنی کارگه‌ی جگه‌ره‌و
پوخته‌کردنی توتن له سلێمانی له ساڵی 1956، که به‌شێک بوو له‌و
پلانه پێنج ساڵییه‌ی (1955 ـ 1959) حکومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی
به‌گه‌ڕخستنی داهاتی نه‌وت له پرۆژه‌کانی په‌ره‌پێداندا، له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا لێک بدرێته‌وه‌و به‌م مانایه‌ش رۆڵێکی گرنگی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو. چونکه له‌لایه‌که‌وه هانده‌رێک بوو بۆ
جوتیارانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی توتن(
که‌ره‌سه‌ی خاو)و فرۆشتنی به کارگه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هۆکارێک
بوو بۆ کۆکردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی هێزی کار، به‌تایبه‌ت هاتنه
ده‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ کار که به‌شێکی گه‌وره‌و به‌رچاوی کرێکارانی
کارگه‌یان پێک ده‌هێنا. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی تر له
هاوڵاتییان به‌هۆی هه‌بوونی هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه‌و
له بازاڕیشدا به‌هۆی ئاڵ‌و وێری بچووک و فرۆشتنی جگه‌ره‌وه سوودمه‌ند
ده‌بوون. بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌م کارگه‌یه بازنه‌یه‌ک(سایکڵ)ی له
ئابووری کوردستاندا پێک ده‌هێنا که به چاندن و به‌رهه‌مهێنانی توتن
ده‌ستی پێده‌کردو به خستنه‌ڕووی جگه‌ره کۆتایی ده‌هات. به‌ڵام له
کاروه‌ستانی کارگه‌که ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه وردوخاش ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئێستا کردوویه‌تی به‌وه‌ی کرێکارانی خزانده ریزی بێکارانی
ده‌مامکداره‌وه‌و به‌مه‌ش له هه‌رجۆره ئیمتیازاتێکی وه‌ک حه‌وافزو
قازانجی ساڵانه بێبه‌شی کردن له‌کاتێکدا ئه‌و کرێکارانه، وه‌ک
زۆربه‌ی کرێکارانی کارگه له‌کارخراوه‌کانی تر، خوازیاری نۆژه‌ن
کردنه‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ی کارگه‌کانیانن و ده‌یانه‌وێت ببنه‌وه به
مرۆڤه به‌رهه‌مهێنه‌که‌ی جاران. که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌ندێکیان
به زۆر ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی تر که ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش
خۆیان گرفتی کارمه‌ندی فایزیان هه‌یه، واته گۆڕینی دۆخه‌که‌یان له
بێکارییه‌کی ده‌مامکداره‌وه بۆ بێکارییه‌کی زۆره‌ملێی ده‌مامکدار.
جگه‌له‌وه به‌هۆی راوه‌ستانی کارگه‌که‌وه خواست له‌سه‌ر توتن نه‌ماو
به‌وهۆیه‌شه‌وه توتن به‌رهه‌م ناهێنرێت، به‌مه‌ش ئابووری کشتوکاڵی
زیانێکی زۆری به‌رکه‌وت، خۆ ئه‌گه‌ر که‌رتی کشتوکاڵ ژێرخانێکی به‌هێزی
هه‌بووایه ئه‌وا وه‌ستانی کارگه ،به‌هه‌رهۆیه‌که‌وه بێت، کاری تێ
نه‌ده‌کرد و جوتیاران به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی توتن
وبازاڕی دیکه‌یان ده‌ۆزییه‌وه بۆ فرۆشتنی کاڵاکانیان..
به‌کورتییه‌که‌ی ئه‌م دۆخه‌ی کارگه‌ی جگه‌ره‌و هه‌ندێک له‌کارگه‌کانی
تر جاڕی مه‌رگی که‌لتوری به‌رهه‌مهینان ده‌دات و ده‌کرێته قوربانیی
که‌لتوری به‌رخۆری و سه‌رمایه‌ی بازرگانی. ئامانج له فرۆشتنی نه‌وتیش،
به‌ده‌ر له‌وه‌ی داهاته‌که‌ی چی لێدێت و بۆکوێ ده‌چێت، به‌کارهێنانی
داهاته‌که‌یه‌تی له سه‌رمایه‌ی بازرگانی وره‌یعیدا. ئه‌مه له جیاتی
ئه‌وه‌ی ئه‌و کارگه‌یه‌ی پێ نۆژه‌ن بکرێته‌وه‌و کارگه‌ی دیکه‌ی پێ
دامه‌زرێنرێت و گرفته‌کانی هه‌یکه‌لی ئابووری پێ چاره‌سه‌ر بکرێت
به‌مه‌ش کۆمه‌ڵگه‌و نه‌وه‌کانی داهاتوو دوو جار زیانیان لێده‌که‌وێت،
هه‌م سامانه سروشتییه‌که، که موڵکی نه‌وه‌کانی داهاتویشه،
به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و هه‌م له‌جێی ئه‌و، که به‌پێی هه‌ندێک
لێکۆڵینه‌وه هه‌تا په‌نجا ساڵی تر به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات،هیچ کارێ
ناکرێت بۆ دروست کردنی ژێرخانێکی ئابووری نه‌هێز. وه‌ک بیرمه‌ندی
ئه‌ڵمانی( ئیڵما ئه‌ڵتفاته‌ر) ده‌ڵێت کاتێک نه‌وت ته‌واو ده‌بێت چی
رووده‌دات؟ ئایا مێزی نان خواردنه‌که به به‌تاڵی بۆ نه‌وه‌کانی
داهاتوو به جێده‌هێڵین و ده‌ڵێین مناڵه ئازیزه‌کانمان، جه‌رگی
جه‌رگه‌کانمان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌که ماوه‌ته‌وه بۆ ئێوه؟
ره‌هه‌ندی سایکۆلۆژی.
راوه‌ستانی ئه‌و کارگایانه کاریگه‌رییه‌کی سایکۆلۆژیشی له‌سه‌ر
ده‌روونی کرێکاران داناوه، ئه‌وان خوازیارن کارگه بکه‌وێته‌وه گه‌ڕ
و له‌و حاڵه‌تی مۆله‌قی و بێکارییه ده‌مامکداره رزگاریان بێت،
هه‌رچه‌نده کرێکاران به‌پێی لێکدانه‌وه مارکسییه‌که به هۆی ئه‌و
سه‌ختی و ئازاره‌وه که ده‌یچێژن دووچاری نامۆن بوون (الاغتراب)
ببوون، بۆ نمونه ئه‌وه به لێدوانه‌کانی کرێکارانی کارگه‌وه‌وه
دیاره کاتێک باس له ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌کانی رۆژانی کارکردنیان
ده‌که‌ن، به‌ڵام کارکردن و به‌رهه‌مهێنان جگه‌له‌وه‌ی له‌رووی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ریشه‌و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌هێزترده‌کات
له‌رووی سایکۆلۆژیشه‌وه دڵنیاییان ده‌داتێ و وه‌ک ئێستا نیگه‌رانی
چاره‌نووسیان نابن. ده‌شێت حه‌زی کرێکاران بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی پێشوویان
وێڕای لایه‌نه ئابوورییه‌که‌ی، حاڵه‌تێکی نۆستالۆژیش بێت، که‌له‌م
حاڵه‌ته‌یاندا به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی شاری سلێمانیش هاو هه‌ستیانن.
بۆنمونه چالاکییه هونه‌ری و وه‌رزشییه‌کان، نمایشه ئایارییه‌کانی
ئه‌م کارگه‌یه له یاده‌وه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاری سلێمانیدا
ماوه‌ته‌وه‌و به‌مانایه‌ک ئه‌و کارگه‌یه به‌شێکه له
یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌م شاره.
ره‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی.
کارگه‌ی جگه‌ره رۆڵێکی گرنگی هه‌بوو له هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ
سه‌ر کار‌و به‌م پێیه‌ش گۆڕینی تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه کاری ژنان ، به‌ڵام
له‌مڕۆدا دۆخێکی ته‌واو نا مرۆڤانه بۆ کرێکارانی کارگه‌ی جگه‌ره
دروست کراوه. ئه‌وان رۆژانه ده‌چن بۆ ده‌وام بۆ شوێنێک که نه
کارگه‌یه‌و نه ماڵه، چونکه به‌بێ کار له‌نێو ئامێر‌و ئامڕازه‌کان و
فه‌زای ناو کارگه‌و یاده‌وه‌رییه‌کانیدان، که ئه‌مه‌ش دووره له
فه‌زای کارگه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا راخه‌ریان داخستووه‌و قاپ
وقاچاخیان داناوه‌و چێشت لێده‌نێن، خه‌ریکی نوێژ کردن و ته‌زبیحاتن که
ئه‌مه‌ش فه‌زای ماڵه، له راستیدا شوێنی ده‌وامی ئه‌و کرێکارانه نا
شوێنه، ئه‌مه سزادانی به‌کۆمه‌ڵی مرۆگه‌لێکه که ته‌مه‌نێکیان له
کار‌و به‌رهه‌مهێناندا به‌سه‌ربردو هێرشه بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی مرۆییان.
هه‌ر بۆیه ئه‌وه دۆخه ناهه‌مواره هه‌ر به‌ته‌نها کاریگه‌ریی
له‌سه‌ر کرێکارانی کارگه نابێت به‌ڵکو کارده‌کاته سه‌ر
خێزانه‌کانیشیان. ئه‌گه‌ر 750 کرێکار له‌و کارگه‌یه‌دا بن ئه‌مه مانای
گرفتی 750 خێزانه، ئیدی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و کارگا له کارخراوانه‌ی
دیکه‌ی کوردستان ژماره‌ی خێزانه‌کان زیاد ده‌کات.
چاره‌سه‌ر چییه؟
لێره‌دا دوو چاره‌سه‌ر ده‌خه‌مه روو، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که
حکومه‌ت ئه‌رکی تازه کردنه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ئیش پێکردنه‌وه‌ی
کارگه‌که‌و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئامێر‌و ئامڕازو مه‌کینه‌کان بگرێته
ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا هانده‌رێکیش ده‌بێت بۆ
بوژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهینانی توتن. دیاره پێویست به گووتن ناکات که
ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا کاری کرێکاران له‌ژێر چه‌تری یاسایه‌کی کاری
پێشکه‌وتوودا بێت و هه‌لومه‌رجی کارکردن و سه‌لامه‌تی کاکردن وه‌ک
پێشوو نه‌بێت و رێ وشوێنی پێویستیش بۆ رێگرتن له پیس بوونی ژینگه‌ی
شار بگیرێته به‌ر. خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئه‌و کاره‌ش نه‌کات ئه‌وا
ده‌کرێت کارگه‌که وه‌ک به‌شێک له مێژووی ئه‌م شاره بپارێزێت و له
هه‌مان کاتیش‌دا هه‌لی کاری گونجاو بۆ کرێکاران دابین بکات. ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت هیچ چاره‌سه‌رێکی ئه‌و دۆخه نه‌کات، ئه‌وا چاره‌سه‌رێکی دیکه
هه‌یه، ئه‌ویش چاره‌سه‌ری کرێکارییه که ده‌کرێت کرێکارانی کارگه‌که
ده‌ست به‌سه‌ر کارگه‌که‌دا بگرن و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان بیخه‌نه‌وه
گه‌ڕو به‌رهه‌مه‌که‌یشی بۆ خۆیانبێت و هه‌ر خۆیان به‌ڕێوه‌ی به‌رن .
ئه‌م ئه‌زموونه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین
له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه ئه‌نجامدراوه. بۆ نمونه له به‌رازیل له
کارگه‌کانی( سیپلا، ئنته‌ر فیبراس، فلاسکۆو چه‌ند کارگه‌یه‌کی تر. له
ئه‌رژه‌نتینیش له کارگاکانی وه‌ک برۆکمان، زانون و هتد . کرێکارانی
کارگه‌ی فلاسکۆ نزیکه‌ی هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ئێستا له سان پاولوی
به‌رازیل له ئه‌نجامی مایه پوچ بوونی (ئیفلاس)ی خاوه‌نی کارگه‌که‌دا
ده‌ستیان به‌سه‌ر کارگه‌دا گرت و له‌و ساته‌شه‌وه تائێستا وێڕای
به‌رده‌وامیدان به به‌رهه‌مهێنان هه‌روه‌ها چه‌ند پرۆژه‌یه‌کیشیان بۆ
نیشته‌جێ بوون و خوێندنگه بۆ مناڵی کرێکاران دروست کردووه.
_____________________________________
سه‌رچاوه:
1. موجز رآس المال، فردریک ئه‌نگلز، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی فالح
عه‌بدولجه‌بار.
2. تحلیل التغییرات فی توجهات السیاسات الاقتصادیة فی العراق، د. فلاح
خلف علی الربیعی.
ماڵپه‌ڕی
حه‌سه‌ن حوسێن
|