٨\٣\٢٠١٠
لا مکان للخونة فی
العراق الظیم.

جه‌لال چوارتایی
سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته بریتییه له گوته‌یه‌کی
سه‌دام حسێنی گۆڕکراو که دژ به‌و که‌سانه(چ کورد و چ عه‌ره‌ب) ده‌ریده‌بڕی
که دژی ده‌وه‌ستانه‌وه یاخود ملکه‌چی بڕیاره شۆڤێنیه‌کانی نه‌ده‌بوون
. بێگومان له‌و کاته‌دا ئه‌م گوته‌یه خودی مه‌سعود بارزانیشی ده‌گرته‌وه
چونکه کاتێک سه‌دام حسێن ئه‌م لێدوانه‌یدا هێشتا مه‌سعود بارزانی نه
سه‌دامی به گره‌نتی(ضمان) کوردان ده‌زانی و نه 31ی ئابیش ڕوویدابوو .
به‌ڵام کاتێک عێراق داگیرکرا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکییه‌وه
، ئه‌و کات هه‌مان گوته‌ی سه‌دام حسێن به‌رۆکی خودی خۆی گرته‌وه و له
هه‌موو عێراقدا نه‌ک هه‌ر جێگای نه‌بوویه‌وه به‌ڵکو له ژێر خاک و له
کونه گورگێکیشدا خۆی بۆ ده‌رباز نه‌کرا ، عه‌ره‌ب گوته‌نی "السحر
ینقلب علی الساحر" .
ئه‌وا نه‌مردین و هه‌مان گوته‌ی سه‌دام حسێنمان له ده‌می که‌سێکی
کورده‌وه بیسته‌وه که له ڕابردودا به‌رامبه‌ر به خودی خۆی
گوترابوو که ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێم "مه‌سعود بارزانی"یه ، به
بوونی یه‌ک جیاوازیه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌دام حسێن به زمانی عه‌ره‌بی
لێدوانه‌که‌ی ده‌رکرد و کاک مه‌سعودیش به زمانی کوردی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌دام حسێن دژیان ده‌دوا هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن
که سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی بێ ئامانیان لێده‌کات .
ئه‌گه‌ر ناوی پێشمه‌رگه هێنده به‌رز و به‌ڕێزه له‌لای مه‌سعود
بارزانی ئه‌ی چ هۆکارێک هانی دابوو که ناشیرین‌ترین گوته ئاڕاسته‌ی
پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بکات له کاتی شه‌ڕی ناوخۆییدا
؟
ئایا له‌و ڕۆژه‌وه که مه‌سعود بارزانی بۆته سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان-عێراق شه‌ڕی داگیرکه‌رانی زیاتر کردووه یان شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی
لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو پ‌ک‌ک و دیموکرات و کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که به گه‌ریلاکانی پارتی
کرێکارانی کوردستانی ده‌گوت تیرۆریست ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که ده‌یگوت 3000 پێشمه‌رگه‌مان
بۆ خاتری ده‌وڵه‌تی تورکیا به کوشت داوه و یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌م
لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانیش جارێکی دیکه له زاری نێچیرڤانه‌وه هه‌مان
گوته دووباره کرایه‌وه و گوتی که 3500 پێشمه‌رگه‌مان بۆ خاتری ده‌وڵه‌تی
تورکیا به کوشت داوه ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که پێشمه‌رگه‌ی کرده چاوساخی
تورکیا و ئێران و عێراق بۆ قه‌ڵاچۆکردنی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه
؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که پێشمه‌رگه‌ی کرده دارده‌ستی
ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی بۆ شه‌ڕه‌کانی نه‌جه‌ف و فلوجه ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا بۆ
نه‌هێشتنی ناوی پێشمه‌رگه و گۆڕینی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم ؟
ئایا ئه‌رکی پێشمه‌رگه بریتییه له خزمه‌تکردنی به‌رپرسه‌کان و به‌کارهێنانیان
وه‌کو کۆیله ؟
مه‌لا به‌ختیار له یه‌کێک له سیمیناره‌کانیدا گوتی :- [ژماره‌ی ئه‌و
پێشمه‌رگانه‌ی که پاسه‌وانی خودی خۆم ده‌که‌ن زیاتره له ژماره‌ی هه‌موو
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری] . من دڵنیام له‌وه‌ی
که ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که پاسه‌وانی تۆی به‌ڕێز ده‌که‌ن گه‌لێک
زۆرتره له پاسه‌وانه‌کانی مه‌لا به‌ختیار . ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه
سوکایه‌تیکردن نه‌بێت به پێشمه‌رگه ده‌بێت چی بێت ؟
ڕاستی گوتن باشتره له بێویژدانیکردن :
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- "ئه‌م ئازادییه‌ی به‌رهه‌م هاتووه ڕه‌نج و
ماندوبوونی پێشمه‌رگه‌یه" .
من ڕێزم بۆ هه‌موو ماندوبوونێکی پێشمه‌رگه هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م گوته‌یه‌ی
مه‌سعود بارزانی زۆر دووره له ڕاستییه‌وه و بێ ویژدانییه‌کی هێجگار
گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان ، چونکه ڕووداوه‌کان
هێنده دوور نین و له بیری هه‌موو که‌سێکدا ماوه که ئه‌م ئازادیه‌ی
به‌رهه‌م هاتووه "بۆ خودی به‌رپرسه‌کان" به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بووه نه‌ک ئێوه‌ی به‌رپرس و هه‌ڵهاتوو له وڵات . ئه‌گه‌ر میلله‌ت
ڕاپه‌ڕینی به‌رپا نه‌کردایه ئه‌وا ته‌نها له نه‌خشه‌دا ده‌تانتوانی
کوردستان ببیننه‌وه . کاتێکیش که ڕاپه‌ڕین به‌رپابوو نه‌ک ئێوه به‌شدار
نه‌بوون له ڕاپه‌ڕیندا به‌ڵکو له پاش ئازادبوونی باشووری کوردستانیش
ئێوه‌مان به سواری ئوتومبێل هێنایه‌وه سه‌ر حازری . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و
ئازادییه هه‌ر به ڕه‌نج و ماندوبوونی پێشمه‌رگه‌ی ده‌زانیت ئه‌وا به
دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌می پێشمه‌رگه‌ی پارتی نه‌بووه ، چونکه له دوای
ئاشبه‌تاڵه‌وه هه‌موو ئه‌رکی ئێوه بوویه شه‌ڕی ناوخۆیی و
چاوساخیکردن بۆ داگیرکه‌ران .
ئایا ده‌کرێت پێمان بڵێیت که ئازادی کوردستان به‌رهه‌می چ جۆره پێشمه‌رگه‌یه‌ک
بووه ، چونکه له چاوی تۆی به‌ڕێزه‌وه ئه‌و فایلدار و مسته‌شارانه‌ی
که هۆکاری ئه‌نفالکردنی سه‌دان هه‌زار سڤیلی نه‌ته‌وه‌که‌شمان بوون هه‌م
پێشمه‌رگه‌ن و هه‌م پیرۆزن به‌ڵام نه‌ک من ئه‌و جۆره که‌سانه به
پیرۆز نازانم به‌ڵکو به خیانه‌تکاری نه‌ته‌وه‌یشیان ده‌زانم ، هه‌رچه‌نده
دڵنیام له‌وه‌ی که پشکی شێری ئه‌م جۆره که‌سانه به‌ر پارتی ده‌که‌وێت
له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا .
پێشمه‌رگه چه‌نده پیرۆز و گه‌وره‌ش بێت هێشتا ناگاته ئاستی پیرۆزی و
گه‌وره‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ئیتر بۆچی ده‌خوازیت هه‌موو ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ژێرپێ بخه‌یت و بیکه‌یته به‌رهه‌می ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که وه‌کو
کۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانه‌کانت ؟
بێ هه‌ڵوێستی میلله‌ت به‌رامبه‌ر به‌و گوته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌دام
حسێن هۆکارێک بوو بۆ ئه‌نفالکردن و کیمیاباران و داگیرکردنی کوێت و
وێرانبوونی عێراقیش ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێ هه‌ڵوێست
بمێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تۆدا ده‌بێت چ مه‌رگه‌ساتێکی
دیکه یه‌خه‌ی کوردان بگرێت ؟
خۆ ساڵی ڕابردووش که‌سێکی وه‌کو ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست هه‌ر گوته‌یه‌کی
وه‌های ئاڕاسته‌ی کوردانی شاری جۆڵه‌مێرگ کرد و گوتی "یان خۆتان به
تورک قبوڵ بکه‌ن یان ئه‌م وڵاته چۆڵ بکه‌ن" ، که ئه‌نجامه‌که‌ی
ڕاونانی ئه‌ردۆغان و ڕاپه‌ڕینی هه‌موو شار و گونده‌کانی باکوری
کوردستانی به‌دوادا هات . ئه‌گه‌ر کوردانی باکوور ئه‌و هه‌ڵوێسته مهردانهیهیان
نهنواندایه ئه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی دیکه چاوه‌ڕوانی باکووری
کوردستانی ده‌کرد ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر کوردانی باشوور چاوپۆشی له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی
به‌ڕێزتان بکه‌ن چ گره‌نتییه‌ک هه‌یه که ئه‌نفالێکی دیکه دووباره
نه‌بێته‌وه ؟
مه‌سعود بارزانی له گوته‌یه‌کی دیکه‌یدا به‌رامبه‌ر به ڕه‌خنه‌گرانی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌ڵێت "ئه‌وانه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر جنێودانه به
من" ، پێده‌چێت کاک مه‌سعود هه‌مان پێوانه‌ی پارتی و بارزانی هه‌بێت له‌سه‌ر
ڕه‌خنه‌گرانیش ، چونکه ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گران بۆ مه‌به‌ستێکی نه‌ته‌وه‌ییه
به‌ڵام ته‌فروتوناکردنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه و په‌لکێشکردنی تورکه
دڕنده‌کان بۆسه‌ر گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک بۆ بژێوی سه‌رانی پارتی بوو نه‌ک
بۆ مه‌به‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی .
2\3\2010
هۆڵاند
|