له شارى ديلفتى هۆڵه‌ندا ، یادێکی پڕ شکۆى قوربانیانى کیمیابارانی شاری سەردەشت ده‌كريته‌وه.
بۆ به‌رز راگرتنی یادی 21 ساڵه‌ی قوربانيانى کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له 28 – 6 – 1987 له لایه‌ن رژێمی سه‌دامی له ناوجوو ئه‌نجام درا ، کۆمه‌ڵێك ریکخراوی کوردی له هۆڵه‌ندا مەراسیمێکی شایستە بۆ ئه‌و یاده جه‌رگ بڕه ڕێک دەخه‌ن .
مه‌راسیمه‌که بە ئامادە بوونی چه‌ند که‌سایه‌تێێه‌کی کوردی و هۆڵه‌ندی به رێوه ده‌چێت ، له ناویاندا به‌رێزان : مینکس داواکاری گشتی دۆسیەی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات ، نوێنەرانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " پارتی ژیانی ئازاد ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان , حیزبی دیموکراتی کوردستان " .
پرۆگرامی مه‌راسیمه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌بێت : * وتاری دەستەی ئامادەکار . * وته ى به‌رێز عەلی ڕەحیمی شایەدحاڵی تاوانەکە . * پیشاندانی فلیمێک لە سەر تاوانەکە . * كاك " مستەفا شەڵماشی " ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بابه تيك پيشكه ش ده كات . * نوينه رانى كؤمه له و پەژاک په يامى خؤيان ده خويننه وه .
کات و ئه‌دره‌س :
بانگێشه کشتییه بۆ هه‌موان، ئاماده‌بونتان نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته و گشت قوربانیانی کاره‌ساته‌کانی کوردستان.
ده‌سته‌ی ئاماده‌کار :
1. کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له دێڵفت. 2. کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان _ هۆڵه‌ندا. 3. کۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه. 4. بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی کوردستان _ هۆڵه‌ندا. 5. ملتقی انسار پیشمرگە حزب الشیوعی العراقی. 6. ناوه ندى کوردی له زوته‌رمیر. 7. کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له ئوترێخت. 8. ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانى که‌رکوک. 9- مه لبه ندی کولتوری کوردی له ده نهاخ 10. نادی التجمع السقافی واڵجتماعی فی دیلفت. 11. کۆمه له ی ئه حمه دی خانی. 12کۆمه‌له‌ی ڕۆشنبیری کوردی له شاری زۆته‌رمیر 13-كؤمه له ى پيشمه ر گه ديرينه كانى كوردستان – كؤميته ى هؤله ندا 14-ریکخراوى سه ربه خۆى په نابه رانى ئیرانى. 15. ناوه‌ندی چاک – کۆمیته ی هۆڵه‌ندا.
بۆ په‌یوه‌ندیکردن:
m.salar48@hotmail.com ، pmdkholland@yahoo.com ، qala1@hotmail.com http://www.kurdistanreferandum.com ، www.chaknews.com
|