١٤\٣\٢٠١٣
لاوانەوەیەک بۆ
هەڵەبجە.

شەماڵ عادل سەلیم
ببوورە هەڵەبجە بێ
نازەکەم...
(شۆخە) بە ژەهر خنکێنراوەکانت بەوان چی، کە ئەوان تفەنگ چی و فەرهاد
کوژبن...
جەستە بە خەردەل و سیانید سووتاوەکەت بەوان چی، کە ئەوان داڵدەدەری (خواکانی)
ژەهر بن...
تینوێتی تۆ بەوان چی، کە ئەوان بارانی دەستکرد بن...
شەوەزەنگی
تۆ بەوان چی، کە ئەوان قومارچی مەیخانەکان بن....
کۆمەرگی تۆ بەوان چی، کە ئەوان وەک قەحپەیەکی دنیادیدە درۆزن بن.....
زیندوویەتی تۆ بەوان چی، کە ئەوان خۆیان مردووبن...
ئومێدی تۆ بەوان چی، کە ئەوان پەیامبەری شەڕ بن...
روخساری هەڵقرچاوی تۆ بەوان چی، کە ئەوان ڕوو سیا ، سیا بن...
چریکەی تۆ بەوان چی، کە ئەوان کەڕ بن..
نا هەڵەی تۆ نەبوو هەلەبجەکەم....
ئەوە ئەوانن لەبەڵێنەکانیان پەشیمان بوونەتەوە...
نا هەڵەی تۆ نییە هەڵەبجەکەم لە دوای ٢٥ ساڵ لە چاوەڕوانی، هەر
بەڕووتوقووتی بمینێیتەوە...!!
نا... هەڵەی تۆ نەبوو، هەڵەبجەکەم....
ئەوە بێئاگایی میراتگرانی سەدام و عەلی و وەلیە شاگەشکەکانن...
ئا... ئەوانەی ئەسیری نەوت و کوشتەی دۆلارن....
نا... هەڵەی تۆ نەبوو، هەڵەبجەکەم...
ئەوە ئەوانن سەروەری ڕاپەرین و مێژووی خەباتی شەهیدانیان لە
مەزادخانەکان هەراج کرد.... !!
ئا... ئەوە خیانەتی دووبرا شەڕکەرە کەن، کە ئارامیت پێ نابەخشن...
نا... نا هەڵەی تۆ نییە هەڵەبجەکەم، لە دوای ٢٥ ساڵ لە نەهامەتی بەدوای
رێگای گەڕانەوە بگەڕێت و گلەیی لە غەیب بکەیت..... !!
ببوورە هەڵەبجە بێ نازەکەم...
ببوورە...
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|