لاوان هەڵگری
تینوتەوژمی نۆیخوازیی و
مودێرنیزم و
پێشبینیی باڵای مرۆیین.

دهشتی جهمال
کاتێک ئەم هەستەیان لەگەڵ ژیانی کۆمەڵگا بەروارددەکەن
و رێگایەک بۆ بەدیهێنانی
نابینەوە ناچار بە
هەڵهانوو کۆچ
دەبن ئەمە حاڵەتی نەخوازراوی لاوانی کوردستانە.
دەقی قسەو باسی دەشتی جەمال لە کۆنفرانسی (تاوتۆێ
کردنی رەوشتی گەنج لەکوردستان ) لە هۆلێ چراخان
هەولێر 19-3-2008
بەریزان بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە دەرەوەی
وولات بەخێرهاتنی گەرمتان لێ دەکەم زۆر سپاسی رێکخراوی توانا سازی
لاوان دەکەم بۆ دانانی ئەم کۆنفرانسە تایبەت بەکێشەو گیرو گرفتەکانی
لاوان لە کوردستان وە من تقدیرم هەیە بۆ کارێکی لەو شێوەیەی رێکخراوی
تواناسازی لاوان پێ هەڵستاوە.. من نامەویت باس لە تاکە تاکەی کێشەو
گیرو گرفتەکانی گەنجان بکەم لە کوردستان چونکە پێم وایە لەراپۆرتی
رێکخراوی تواناسازی لاوان کە ئامادەی کردوە بەدرێژی باسکرا وە ئەم
راپۆرتە کە باس لەگەنج و کۆمەڵگا وپرۆسەکانی خۆیندن و راستیەکانی ژیانی
گەنج لەکوردستان و مافی گەنج وەک کەسایەتیەکی کۆمەڵگای کوردستان دەکات
گۆشەیەکی گرنگە لە دەیان کێشەو گیروگرفت کە گەنجان بەدەستێەوە دەناڵێنن
دەخاتە روو. بەڵام لەسەرەتادا ئەوە بڵێم کەباسەکەم بریتى نییە لە
دووبارەکردنەوەی باسى کێشەى لاوان بەگشتى لەکۆمەلگاى کوردستاندا بەڵکو
زیاترتیشک خستنە سەر کێشەى کۆچى لاوانە بۆدەرەوە وەک یەکێک لە
دیاردەکانى کێشەیەکى گشتى ترى لاوان کە زیاتر پەیوەندی هەیە بەکاری
رێکخراوەکەی ئێمەوە بەتایبەت هەروەک ئاگادارن زۆرترین ئەو کەسانەی کە
روودەکەنە هاندەران جیلی لاوانن کە داوای پەنابەری دەکەن لە ووڵاتانی
ئەوروپا، ئەمانیش کێشەکانیان لەو جێگایەوە دەستپێدەکات کە سنورەکانی
ووڵاتانی دراوسێ دەبەزێنن لەگەڵ سەخترین هەڵومەرجی رێگاوبان تا خنکاندن
لەدەریاو کەوتنە باندی مافیای وگیروگرفتی مافی پەنابەری بەرەو روودەبن...من
لەسەر ئەم بەشە قسەناکەم هەڵی دەگرم بۆ دەرفەتێکی تر قسەو باس لەسەر
کێشەکانی پەنابەران و ئاڵووگۆرەکان لەسیاسەتی دژی پەنابەری ووڵاتە
ئەوروپیەکان، هەر بۆیە فیدراسیۆن وەک بەشێک لە رووداوەکانی ئێستای
عیراقو کوردستان چارەسەی ئەم کێشەیەی بۆ گرنگە لەناوخۆی عێراق تا ئەم
بەڵایە لەملی خەڵک بێتەوە.. بۆیە من زیاتر هەوڵ ئەدەم لەسەر هۆکارەکانى
رووکردنە دەرەوە و لەسەر رێگا چارەکان و ئەو بەرپرسیاریتی یەی دەکەویتە
ئەستۆی دەسەڵات و ئەو کارانەی پێویستە بکرێت بدۆێم :
سەرەتا پرسیارى من ئەوەیە کێشەکە چییە یان بۆچی لاوانی کوردستان شەپۆل
شەپۆل کوردستان جێدەهێڵن؟
هەموو دەزانین کە لەدواى راپەرینەوە کۆچى بەلێشاو بە کۆمەڵى لاوانى
کوردستان بۆدەرەوەى ولات دریژەى هەیە و رۆژانە هەواڵەکانى دەبیتسن
وبگرە رۆژ نیەیە دەروازە وسەرسنوروکانی براهیم خەلیل و مەرزەکانى ئێران
نەبێتە مایەى گێرانەوە و گرتنى ژمارەیەک لەلاوان، کەوایە هۆکارى ئەم
دیاردەیە چییە؟ بەواتایەکىتر بۆچى لاوان کۆچ دەکەن؟ ئایە ئەوان بێزارن
لە ژیانى کۆمەلایەتى خۆیان و نایەنەوێت خۆیان بەبەشێک لەم کۆمەڵگایە
بزانن؟ ئەو هۆکارانە چین لاوان والێدەکات لە پەیوەندى کۆمەڵایەتى خۆیان
ومیژوویەک لەژیان هەڵکەنى؟ سەرەراى هەموو ئەو هەوڵانەى دەوڵەتانى
ئەوروپا کە بۆ بەرگرتن و داخستنى سنورەکانیان بەرووى لاوانى پەنابەرى
کوردا پەیرەوی لێدەکەن، سەرەراى گرتن و سنورداشتکردەوە و رەفز و فشار
بۆسەر پەنابەرانى کورد وبرینی خزمەتگوزاری و مافی کارکردنو خۆیندن و
راگرتنیان ساڵانێکی زۆر لەکەمپ و هایمەکان تەنانەت بەسەر بردنی تەمەنی
لاویتی بەدیار مافی پەنابەرێوە لە نیوخۆى وڵاتە ئەوروپایىیەکاندا،
سەرەراى هەر سەختى و بیدەرەتانى ومەرگ و مردنێک کەدێتە سەر رێگاى کۆچى
لاوان لە رێگاکانی رووکردنە دەرەوەیان کەچى هێشتا دەبیین کۆچى لاوان
هەر دریژەى هەیە؟ ئەمە بۆچی وایە یان هۆى ئەمە چییە و چۆن دەبێ
کاربکەین لەراستاى وەڵامدانەوە بەم دیاردەیەدا و چارەسەرکردنی؟.. ئەوەى
من لێرەدا مەبەستمە ناسینەوەى هۆکارەکان و رێگا چارەکانە...
1- هۆکارەکان:
یەکەم مەسەلە ئەوەیە کە کۆچى لاوانى کوردستان بۆ دەرەوە حوکمێکى
ئیختیارى بەخۆیان نییە. باوەرناکەم هیچ کەسێک کەمیژووى ژیانى لە
کۆمەڵگایەکى هەبێ دەست بەردارى بێت ویڵی کات، بۆیە لاوان کاتێک ناچار
دەبەن کۆچ بکەن جێگاى سەرزەنشتکردن نین و کۆچیان ئاکامى قەلەقێکى
کۆمەڵایەتىیە کە تییدا قەراریانگرتووە. قەلەقێک کەتاکى لاوانى بەو
ئەنجامە گەیاندووە کە بێ ئاسۆ و بێ ئایندەى کۆمەڵایتى تیا دەبیننەوە.
ئاشکرایە کەلاوان لەهەموو کۆمەڵگایەکى دنیادا هەڵگرى تین و تەوژمى نوى
خوازى و مۆدیرنیزم و تەوقعاتى باڵاى ئینسانىییە لاوان حەساترین بەشی
کۆمەڵگایە و کاتێک ئەم هەستەیان لەگەل ژیانى کۆمەڵگادا بەراورد دەکەن و
رێگایەک بۆ بەدیهێنانى نابیننەوە ناچاردەبن بە هەڵهاتن و کۆچ ئەمە
حاڵەتى لاوانى کوردستانیشە. چونکە قەلەقیکى کۆمەلایەتى کەلەئارادایە
چارەنووسى ئەوانى لەبێ ئەنجامیدا راگرتووە، ئەوان دەبینن کەمەترسى
دەخالەتى دەوڵەتانى وەک تورکیاو ئێران حالەتیکى بەردەوامە، لەعیراقیش
ئایندە نامەعلومە و جەنگ و کوشتارو نائەمنى و تیرۆر دریژەى هەیە. لە
ناوخۆشدا لاوان هەست ناکەن ماف و ئازادىیەکانیان چەسپاوە، لاوانى کچ
بەهۆى بیمافىی و ژیانەوەى فەرهەنگى دواکەوتووانەوە ناچار بە خۆسوتاندن
دەبن، بەمجۆرەش سیستەمیکى بەریوەبەرایەتى لەکوردستاندا وجودى نییە کە
لاوان وەک بنەما لەخۆ بگرێ و رێگاى کرانەوە و ئازادانەى تاکى ئەوان
دابین بکات وئەوان لەرێگاى ئەم ئازادیانەوە بەخۆیەوە رابگرێ. بارى
خۆیندگاکان و زانکۆکان، بارى ئابوورى و پیشکەوتنى کۆمەڵایەتى هەلى
پیویست و کافى بۆژیانى ئێستا وداهاتوویان نەداوەتە دەست لاوان بۆیە
ئەوان هەمیشە بى سەرمایە و بێ ئومید و بێ ئایندە خۆیان دەبییننەوە و
بەم هۆیەشەوە ناچاردەکرێن ولات بەجى بهێڵن.. بەڵام ئەگەر کۆچى لاوان
بەرهەمى ئەم قەلەقیە کۆمەلایەتىیە بێت ئایا خودى ئەم قەلەقیە چییە؟
بۆئەمە چەند هۆکارى جوراوجۆر هەیەو دەکرێ هەر کەسە لە گۆشەیەکەوە بدوێ
و لیستێک هۆکاربژمێرێت، بەڵام ئەوانەى کەبەلاى منەوە سەرەکین و
هەرئەوانەش دەتوانى کلیلى ریگاچارەکانمان بداتەدەست لەچەند خاڵێکى
سەرەکیدا ئاماژەیان پێدەدەم:
یەکەم: هۆکارى سیاسى: سەرەکى ترین خاڵ
لەهۆکارە سیاسیەکاندا نەبوونى دەوڵەتە لەکوردستاندا، کوردستان
بەوهۆیەوە نەخۆى دەوڵەتەوە نەبەشێکە لە دەوڵەتیکى دامەزارو هەڵومەرجێگى
ناجێگیرى و نادیاری بۆپیکهاتووە و ئەمەش بۆماوەى 17 ساڵە دریژەى هەیە و
وەک بنەمایەکى قەلەقى کۆمەڵایەتى رەنگدانەوەى لەسەر ژیانى تاکى کۆمەڵگا
هەیە و لەنیویاندا لاوانیش. بەتایبەتى کەئەم نامەعلوم بوون و ناجێگیرەى
کوردستان و نەبوونى دەوڵەت حاڵەتێکى ترس ودڵەراوەکىى سیاسى پێکهێناوە
وکەس نازانیت داهاتوو رووى لەکوىیە. لەبازرگانانى کوردستانەوە بگرن تا
کەسانى سیاسى و تا هەرتاکێَکی سادەى کۆمەڵگا دەزانیت کە کوردستان بەم
حاڵەتى فیدرالیزمى دووفاکتۆەوە ناتوانى ژیانیکى جیگیر بۆ کارو کاسپى
وژیانی رۆژانە دابین بکات. ئاخر بى هۆنییە کەبەشێکى زۆرى سەرمایەداران
کاریان لەکوردستان جێگیرە بەڵام سەرمایەو داهاتیان لە بانقەکانى
دەرەوەى کوردستان بەپاریزراوبوون دەبینن و ئامادە نین تەعامول لەگەل
بانقەکانى کوردستان بکەن، هۆى ئەمە نەبوونى دەوڵەت و ئەو ناجیگیریەیە
هەربۆیە لاوان ناتوانن ئەرزیەتێک ببیننەوە بۆ دامەزراندنى ژیانى خۆیان
لەنیو کوردستاندا چونکە داهاتوو بەنادیارى ولیل دەبینن..
نمونەى ئەمە لە زۆر بوارى ژیاندا لەکوردستان ئەبینرێتەوە، سەرگەردانىء
هەڵواسراوی کوردستان وا دەکات کە تۆ کاتێک شتێکت نەبوو کە ناوى دەوڵەت
بێت ئیتر زۆر بەسادەیى مافى هاوڵاتى بونییشت ئەکەوێتە ژێر پرسیارەوە،
لێرەشەوە دەرگاى گرفتەکان دەکەوێتە سەرپشت، لێرەوە تاک ناتوانآ تەعبیر
لە ئارەزووە ئینسانیەکانى خۆى بکات، چونکە ئەو مافەى نیە، ناتوانآ
خواستەکانى خۆى بەرز بکاتەوەو ئاڕاستەیان بکات، چونکە جێگایەک نیە خۆى
بە بەریرس بزانێ، لەوەڵامدانەوە بەو خواست ء داواکارییانە، وە
بەوپێیەشى کە وەڵامدانەوە بەخواستء داواکاریەجەماوەریەکان بەگشتى ء
ئەوانەى لاوان بەتایبەتى، ئەرکى دەوڵەتء دامەزراوەکانیەتى، کەواتە
لەغیابى ئەو دەزگایانەدا مەسەلەو مافەکانى لاوان ئەبنە قوربانى ء لاو
ئومێدێکى نامێنێَت بە مانەوەو ژیان لەسایەى وەها هەڵء مەرجێکدا. ڕوەو
کۆچى ئەو ژمارە زۆرەى لاوان لە ساڵانى پاش ڕاپەڕین تا ئێستا بەڵگەى ئەو
ڕاستیەن، بەڵام ماوەیەکى کەم پاش ڕووخانى بەعس کاتێک ئومێدێک بۆ
دامەزراندنى دەوڵەت لەکوردستان یان لەعێراق وەک وەهم کرایە ئومێدى بە
شێک لەخەڵکى ئەم وڵاتە، ئەبینین کە ئەو ماوە کەمە مەسەلەى کۆچ بۆ
هاندەران تا ئاستێکى زۆر هاتە خوارەو تەنانەت ژمارەیەکیش لە لاوان
بەئارەزوومەندانە گەڕانەوە بۆ کوردستان، بەڵام کاتێک ئەو ئومێدە وەک
بڵقى ژێر ئاوى لێدێتء ئەتەقآ، ئیتر بازارى تەزویرچىء قاچاخچیەکان گەرم
ئەبێتەوەو جمەى دآ، قاچاخچێتى کردن بە ئینسان، بە جەوازء هەموو پێناسء
نوسراوە ڕەسمیەکان، کە دەیان کێشەى کۆمەڵایەتى بەدواى خۆیدا هێناوە.
ئیدارەکانى هەرێمیش تەنها بەگرتنى قاچاخیەکانء زیندانى کردنى لاوان
ئەیانەوآ بەر بەو مەسەلەیە بگرن..
دووەم هۆکارى قانون و مافەکان: لەکوردستانى ئەمرۆدا قانونیک نیە
کە ماف و ئازادىیەکانى لاوان بەرەسمی و بەخۆیانەوەگرآیان بداتەوە.
بەداخەوە دەسەڵاتیک کەئێستا هەیە یاسایەکى نییە کەلاوان
بەئازادییەکانیانەوە ببەستێەتەوە. بالەم بارەوە چەند نمونە بهێنمەوە.
مەسەلەى سەرەکى لاوان ئازادىیە، لەپێشیانەوە ئازادى عەشق و پەیوەندى
گرتن و هەڵسوکەوتى کەسایەتىیان. تا ئیختیارى شێوەى ژیان و خویندن و
جموجوڵى کۆمەلایەتى. کێشەى زەواج بەستنى پەیوەندى، تائیختیارى زانکۆ و
پیشەو تەخەسووس ئەمرۆ لە کوردستان هەمووئەمانە بە بریارى حزبەکان و
فەرهەنگى دواکەوتوانەى کۆمەلایەتى و مناسەباتى سیاسىیەوە بەستراوەتەوە
بەبێ ئەوەى لاوان رەزامەندیان لەسەربێت. لاویکى کچ وەیا کور ئەگەر
بیەوێت پەیوەندى بگرێت جگەلەوەى لەبارى فەرهەنگییەوە دەکەویتە بەر
تانەوتەشەر لەبارى یاسایشەوە ئەم هەوڵەى بۆ بەرەسمى نەناسراوە خۆئەگەر
بەدواى کورسیەکى زانکۆ و وخویندنى بالادابگەرى وەیا پیشەیەک بەدەست
بێنێت دەبێ سەر بەیەکى لە حزبەکانى نیودەسەڵات بێت وەیا تەزکیەى ئەوانى
پێ بێت تەنانەت ناشتوانێ تعین بێت. سەفەرو هاتوچ و تا دەرهێنانى
پاسپۆرت و مانەوە لەسەیرانگاو ئوتیلەکاندا بەتایبەتى بۆلاوانى کچ دەبێ
بە وەلى ئەمرو کەسانى ترەوە گرێ بخوات.. ئەمە ئیتر لاوان توشى یاخى
بوونیکى کۆمەڵایەتى دەکات. لەوەش زیاتر دادگاکان، زانکۆکان، فرسەتەکانى
بەدەست هێنانى کارو تەخەسوس، تا دەگاتە ئامادەبوون لەبووارى
تەکنۆلۆژیاو بەدەستهێنانى زانستدا هەموویان تەسک کراونەتەوە بۆ نیو
دەخاڵەتى ئەحزاب و میانەى نێوان عەشیرەت و هۆکاریک کەلەسەروو یاساوەن.
نەبوونى یاسایەک کە زەمانەتى پاراستنى مافء ئازادییەکان بکات، دەرگا
ئەکاتەوە بۆ دەخاڵەتى گەورەکانء باوکء وەلى ئەمرى لاوان،لەهەموو
بوارەکانى ژیانى لاواندا. ئەمەش وادەکات کە لەلایەک سەربەخۆیى وەک
تاکێک لەدەست بدات، لەلایەکی ترەوە وەک کۆیلەیەکى داماوو زەلیلى دەستى
ئەو عەقڵیەتەى لێبێت. ئەمەش دیشانەوە هۆکارێکی ترە بۆ یاخى بوونء
بیرکردنەوە لە تەرککردنى ژیان لەکودستان. و کۆچکردنی.
ئەم بێ قانونیە جگە لەوەى کە عەقڵیەتى گەورەسالارىء عەشیرەتى
ئەبوژێنێتەوە، هاوکات کۆنەپەرستىء خورافەو جەهل برەوە پێ ئەداتء ئەوسا
لەجیاتى سەنترەکانى لاوانء کردنەوەى دەیان یانەى جۆراوجۆرى هونەرى
و زانستىء وەرزشى، دیاردەى حوجرەو کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکان
تا نیوەى شەو، کردنەوەى دەیان پەیمانگاى شەریعەء دینى، برەوە پەیدا
ئەکەنء دیاردەى حیجابء ڕیش بەردانەوەو شەڕواڵى کولڕ پەرەئەسەنێت،
نمونەى ئەمەش هەر ئێستا لەناو گەڕەکە هەژار نشینەکاندا بەزەقى دیارەو
بە ئەندازەیەکى گەورەش ئەودیاردەیە خەتەرناک ئەبینم. وە مەعلومیشە کە
کام حزبء بزووتنەوەى کۆمەڵایەتى سوودى لەم وەزعیەتە بینیوە؟ مەبەستم
ئەحزابە ئیسلامیەکانە، تائەگاتە ڕەوتء تافمە ڕاسیستەکان کە خەریکە
ئەوانیش ئەبنە دیاردە.
سیهەم هۆکارى ئابوورى: بیکارى و نەبوونى
زەمانەتى کار سەخرتین هۆکاریکن کەپاڵ بەلاوانەوە دەنێن. بەهۆى ئەوەى
کەبەرنامەیەک نییە بۆ راکێشانى لاوان لەبووارەکانى کارگێرى و
وەبەرهەمیهناندا لاوان ناچارن ولات بەجێ بهێڵن. ئەوەى کە ئەمرۆ
بەریوەدەچێت هەمان پاشماوەى سیستەمى بەریوەبەرایەتى وکارگیرى و
وەدەستخستنى فرسەتەکانى کارو تەخەسوسى رژێمى پیشووە.. ئەمە لەکاتیکدایە
کوردستان 17 ساڵە بەکردەوە سەربەخۆیەو دەتوانرا نمونەیەکى کارگێرى و
وەبەرهەمهینانى کۆمەلایەتى بخریتە کارەوە. زۆرن ئەو لاوانەى دواى
تەواوبوونى خویندن و بەدەست هێنانى شەهادە بووارى خۆیان دەگۆرن و
بەناچارى مل بە جۆرە کارێک دەدەن کە خۆیان هەڵیان نەبژاردووە و لەگەڵ
سەلیقەو زەوقیاندا نایەتەوە.. برواتان بێت هەیە دەرچووى پیمانگاى
هۆنەرەجوانەکانە وئێستا کارى شۆفیرى دەکات، هەیە دەرچووى پەیمانگاى
پزیشکىیەو ئێستا لەبازارى دۆلارەکەدا خەریکى ئالو وێرى دراوە.. ئاخر
ئەمە چ ئەنجامێکى دەبێ بۆئەو لاوانەى ئاوایان بەسەر هاتووە جگەلەوەى
بیر لە شوین وریگایەکى تربکەنەوە. لێرەدا با لەو لاوانە بگەریین کە
نوقسانیان هەیەو کۆمەڵگا حسابى تاکى ناتەواویان بۆدەکاو کەچى دەسەڵات
هیچ وەڵامیکى بۆیان نییە.....
ئەم مەسەلە ئابوریانە لەتەواوى بوارەکاندا ڕەنگدانەوەى هەیە، بەو
مانایەى کە هیچ زەمانەتێکى تەندروستى بۆ لاوان نیە، هیچ زەمانەتێکى
بێکارى نیە، سەرجەم بیمەکان لەکوردستانء عێراق وەک ناویش دیار نین،
ئەمە وادەکات کە لاو یان هەرتاکێکى ئەم کۆمەڵگایە هەرگیز نەتوانآ
لەگەلڕ ژیانى کۆمەڵایەتیدا تێکەڵاو بێتء بمێنێتەوە، ئەوەندە مل بە
مانەوەى خۆى لەکوردستان ئەداتـ تا هەلێکى بۆ بڕەخسێتء بڕوات، جا ڕەنگە
ئەو هەلە ببێتە مایەى گیان لەدەستدانى، بەڵام هەر ئەوڕیسکەى بەژیانەوە
پێ باشترە لە مانەوە لەبێمافىء نەبوونىء ژێردەستەیى گەورەکانءدەسەڵات.
چوارەم: هۆکارى فەرهەنگى وپەروەردەیى و فیرکردن
وراگەیاندن:لاوان یەخسیرکراون بەدەستى فەرهەنگى دواکەوتووانە،
تێکەڵاو بوونى کوڕانء کچان یەکێکە لەسەرەتایترین مافەکانى ئینسان، کەچى
لەکوردستان فەرهەنگى زالڕ نەک هەر ڕێگەى پێنەداوەن بەڵکو تەحقیرى کردوە"
کوڕان لەناو کچانە دایکى قالۆنچەکانە" هەروا قسەیەکى ڕاگوزەر نیەو
بزووتنەوەى کۆمەلایەتى ڕۆژانە دەمەزەردى ئەکاتەوە. هەر خودى ئەم
فەرهەنگە داڕزیوە کراوتە یاساء نەریتى کۆمەڵایەتىء ڕێگەى گرتوە بە
سەفەر، جل لەبەرکردنى ئازادانە، قژ بەردانەوە یان تاشینى، سەفرەو دانس...
ئیتر لاو کە هەموو ئەو ئارەزووانەی کەهەیەتى لێى بێبەشت کرد، مانەوەى
سەیرە، نەک پرسیار لەهۆکارى ڕۆیشتنى.
و نەبوونى بوواریکى پەروەردەیى و فێرکردنى ئازاد و هەروەها راگەیاندنێک
کەهێشتا لاوان لە ژیانى رابردوودا رادەگەرن و هێشتا بەراوردەکان لەگەل
زەمانى حکومەتى بەعسدایەو هیچ ئومێدێکی روولەپیش بۆهاندانى لاوان لە
راگەیاندنەکانى دەسەلاتدا نابینرێ.. ئەمانەش پێچەوانە لەگەل خەسڵەتى
روولەپێش و هاوچەرخانەى روحیەتى لاواندا..پاش 17 سالڕ لەحاکمیەتى
ئەحزابی دەسەلاتدار کەچى هێشتا دین نەک هەر لەپرۆسەى خویندن
جیانەکراوەتەوە،بەڵکو بۆ زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی وەک کوشتنی ژنان وەیان
تیرۆر و ئەمنیتی خەڵکی کوردستان خێرا یەکەمین شت دەسەڵات دەگەرێتەوە بۆ
مەلاکان و مەرجەعە دینییەکان و هەموو ئیمکانیتو بوجەیەکیان خراوەتە
خزمەتەوە..
2-
چارەسەرەکان:
بەلام رێگاچارە چییە؟
یەکەم: دەبێ کوردستان ببێتە دەوڵەت
وەرێگا چارەیەکی ریشەی وەک هەردەوڵەتانێکى تری دنیا و لەم هەڵواسراوى و
ناجێگریەى و حاڵەی لەبەریەک رۆیشتوەی ئێستا دەرچێت و بچێتەنیو یاساو
قەوانینى نیو دەوڵەتى یەوە و وەک دەوڵەتێک ئیعتبارو بوونى بۆبکرێت...
لەڕووى سیاسیەوە: کار بۆ جیاکردنەوەى کوردستان ء پێکهێناى دەوڵەتێکى
سەربەخۆ لەکوردستان، ئەویش لەپێناو دەرکێشانى کۆمەڵگا لە سەرگەردانىء
بێمافى هاوڵاتیانى، هەروەها تا کاتى بەدیهاتنى ئەمە، ئەبێت کار بکرێت
بۆ ئامادەکردنى کۆمەڵگا بۆ ئەو جیاییە.
دووەم: تا ئەوکاتەى ئەو خاڵەى سەرەوە
بەدى نەهاتووە ئەرکى دەسەلاتدارانە کە بەفەورى چاکسازی بکات یاسایەکى
مۆدرن و دەستورێکى سکولار کەماف و ئازادىیەکانى هاوڵاتیانى دانیشتووى
کوردستان بەدور لەناسنامەى ئاینى و رەگەزى و نەتەوەیى دابریژێ و مافى
تاکى کۆمەڵ لەپێشیانەوە لاوان بەرەسمى بناسینێت. بەم جۆرەش یاسا
سەروەربێت و دەخاڵەت و بەشداری ئەحزاب و پیاوانى ئاینى و بەرپرسیارانى
حزب و سەرۆک عەشیرەت لەژیانى رۆژانەى خەڵک و یاسا و قەزا و زانکۆکان و
ناوەندەکانى کارگیرىدا بنە بر بکرێ و بوواریان پێنەدرێت کە ماف و کارو
شێوەى ژیانى لاوان دیارى بکەن. وە لەنێوەشدا سەرجەم مافء ئازوادییەکانى
لاوان بەتایبەت ئەوانەى کە لەولاتانى پێشکەوتوو بۆ لاوان بەڕەسمى
ناسراون لێرەش بەڕەسمى بناسرێنء ئەمە بەڕەسمى بڵاو بکرێتەوە.
سیهەم: دەبى کۆچ قانونى بکرێتەوە. کە
ئەمەش لە راپۆرتەکەی رێکخراوی تواناسازی لاوان باسکراوە.. یانى دەبێ
ئازادى سەفەرو کۆچ بۆدەرەوەى وڵات بۆلاوانى 18 سال بەرەسمى بناسرێت و
لەم بارەوە دەبى ئاسان کارى بکرێت لە بەدەست هێنانی پاسپۆرت و
مەرجەکانى پەرینەوە و بەدەستهێنانى کورسى زانکۆکانى خویندن لەدەرەوە.
لاوان لەباتى ئەوەى ناچار بکرێن بەر ێگاى قاچاغ وهەڵهاتن ، دەبێ رێگاى
قانونى ورەسمىیان لەبەردەم دابکرێتەوە و سەردان بۆولاتانى دەرەوە
ئاسایى بکرێتەوە، تا هیچ خولیایەکى خەیالاوى و بیبنەما لەبەردەم
ئومیدەکانى لاواندا نەمینێ..
چوارەم: هەل رەخساندنى بووارى کار بۆلاوان و کردنەوەى دەزگاى تەخەسوسى
و زانستى و تەکنۆلۆژى بۆهەموو لاوان بۆئەمەش کردنەوەى مەکتەبەکانى
کارگێرى و وەبەرکارنان و پەیمانگا هۆنەرى وزانستى و وەرزشىیەکان تا
لاوان بتوانن سەرگەرم بن و دەرگاى ئومید و بەهرەیان لەبەردەمدا ئاوەڵا
بێت.
پینجەم: خەم خواردنى و بەدەنگەوەچوونی خێراى لاوانێک کە کەم ئەندامن و
گێرانەوەى ژیانى ئاسوودەیى و موعتەبەر لەکۆمەڵگادا بۆیان ئەمەش لەرێگاى
چەندین پرۆژەى پسۆرى بۆ هاوکارى وبزواندنى بەهرەى لاوانێک کە کەم
ئەندامن وەیان هاوکاری بۆ لاوانێکی کەم ئەندام کە دەتوانن کێشەکانیان
لە دەرەوەی ووڵات چارەسەر بکرێت..
لەڕووى یاساییەوە:
1-سەرجەم ئازادییەکان و خواست
و ئارەزوە ئینسانیەکانى لاوان بکرێنە یاساو
سزا بۆ ئەوانەى کە بەهەر بیانویەکەوە بێت سەرپَچى لە شکاندانى یاساکەدا
ئەکەن.
2-سەرجەم مافء بیمە کۆمەڵایەتیەکانى، وەک بیمەى بێکارى، بیمەى
پەروەردەو خوێندن، بیمەى تەندروستى، دەستڕاگەیشتن بە هۆکارەکانى
سەرگەرم کردنى لاوانن بکرێنە یاسا و
ڕابگەیەنرێن.
لە ڕِووى کۆمەڵاتیەوە:
سەرجەم ئەو کۆسپ و
قەیدو بەندانەى کە ڕێگرن لەبەردەم ژیانێکى ئازادء ئینسانى بۆ لاوان،
وەلانرێنء تەواوى مافء ئازادییەکانى لاوان لەڕێگەى یاسا و لەڕێگەى
ووشیار کردنەوەوە بکرێنە فەرهەنگء عەقڵى گشتی. سزا بۆ پێشێیکاران
دابنرێت.
لە کۆتایدا من پێشنیار دەکەم بۆ کۆنفرانسەکەتان دەزگایەک کە لەخودى
لاوان دابمەزرێت بۆ متابەعەو ڕەوتى چوونە پێشەوەى هەڵومەرجى لاوان..
دەکرێ ناوی (دەزگای چاودیری لاوان..یان هەر ناوێکی تر ، وەئەرکى ئەوە
بێت کە پێشێلکاریەکان بخاتە بەردەم دەزگاکانى ڕاگەیاندنء لەگەلڕ
ئیدارەدا لەپەیوەندیدا بێت بۆ دۆزینەوەى ڕێگاچارە بۆ گرفتەکان. وە مافى
ئەوەى ببێت کە لە کۆبونەوەکانى ئیدارەو پۆستە باڵاکانى وڵات بەشدار بێت،
وە ئەم دەزگایە لەڕێگەى هەڵبژاردنێکى ئازادانەوە دابمەزرێتء
میکانیزمەکانى دامەزراندنى بەلاوان بگەیەنرێت.
هاوکات ئەم دەزگایە دەتوانێ دەزگایەکی موعتەبەر بێت بەدور
لەدەستیوەردان و تیکەڵکردنی ئایدولۆجی و حزبی لقی هەبێ لە شارو
شارۆچکەکان راپۆرتی بۆ هەموو لایەک بڵاوبکرێتەوە..دەتوانێ دەوری هەبێ
لە کردنەوەی سەنتەرەکانی لاوان تا دەیان چالاکی جۆراو و پێشبرکێ...
ئەوەش بڵێم رێکخراوی ئێمە فیدراسیۆن ئامادەین لەسەر ئەم خاڵانە لەگەل
رێکخراوەکانی لاوان وهەڵسوراوانی مەیدانەکانی لاوان تەنانەت حکومتى
هەرێم هەر لایەنیکىتر بەرنامەریژى بکەین و ئەو پرۆژانە بخەینە روو کە
لاوان بەرەو ئیستقرار و ئیعتمادکردن بەکۆمەڵگاکەیان دەگێرێتەوە
بخەینەبەر پراتیکەوە...
بەسوپاسەوە
|