١٦\١\٢٠١١
لاوان لەنێو
کۆمەڵگادا.

جهمال عهزیز
لاوان بەردی بناغەی کۆمەڵگان، تەنها قسەی سەرزارەکیی نییه ئەم ڕستەیە
زۆر دەوترێ و زۆر دەنووسرێتەوە، چونکە
لاوان توێژێکی هێندە گرنگن سەنگ و قورساییەکی کاریگەریان هەیە
لەسەر کۆمەڵگا، هەروڵاتێک لاوانی ئازاد و داهێنەر نەبن ئەو وڵاتە دوورە
لەپێشکەوتن لەبواری کۆمەڵایەتیو زانستی و
ئابووری.
کاریگەرترین توێژ بۆ ئازادی نەتەوەیی و ئازادی وڵات توێژی لاوانە چونکە
داینەمۆی چارەسەری نەخۆشیەکۆمەڵایەتیەکانن،هەروەها بزوێنەری بەرەو
باشترکردنی ئابوری وڵاتن ئەوان دەتوانن ئابوری سەقامگیر بۆ کۆمەڵگا
مسۆگەربکەن،لەهەموو جێگایەک چاولەسەر ئەم توێژەیە بۆ دابینکردنی
پێداویستیەکانی کۆمەڵگا لەهەموو بوارەکانی ژیاندا،کەواتە دەبێت لاوان
پێشڕەو بن بۆسەرکردایەتی وڵات لەباشەوە بۆ باشتر.
لەناو کۆمەڵگادا لاوان(جێگرەوەن، داهێنەرن، بزوێنەرن)!جێگرەوەی نەوەی
پێش خۆیانن بۆئەو کارانەی لەڕابردودا کراوە،لاوان هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ
کارەکانی ڕابردوو هەروەها درێژە پێدەری کارەبەسوودەکان دەبن و چاکسازیش
دەکەن لەوکارانەی بۆئەمڕۆی کۆمەڵگا پێویستی بەگۆڕانە ،بەڵام نابێت هێڵی
ڕاست وچەپ بهێنن بەسەر هەموو کارو بەرهەمێکی ڕابردوو،چونکە هەرگەلێک
ڕابردووی خۆی فەرامۆشکرد ناتوانێ هەنگاو بۆئایندە بنێ.
لاوان داهێنەرن لەزۆربەی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری وئابوری
لەوڵاتدا لەبەرئەوەی وزەیەکی نوێ و بیرێکی نوێ لەسەردەمێکی نوێدا
دەخەنەکار، کەواتە لاوان داهێنانەکانیان لەخزمەت کۆمەڵگادا دەبێت
لەبواری کۆمەڵایەتی وڕامیاری و ئابورییەکی گەشەسەندوی سەقامگیر، لاوان
بزوێنەری گیانی نەتەوەین هێڵی پەیوەندی نێوان وڵاتن لەگەڵ لاوان و
وڵاتانی دنیادا بزوێنەری گەشە زانستیەکانن کەدەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی
وڵات، لاوان ئەگەر بەشێوەیەکی دروست خۆیان پێبگەیەنن دەتوانن
قوتابخانەیەک بن بۆ نەوەی داهاتوو، هەروەها دەوەستن لەڕووی هەموو دژە
مرۆڤێک دەوەستن لەڕووی حوکمەتە کەم ئەزموونەکان و پێیان دەڵێن ڕاوەستن
لەجیاتی سیاسەتی کوشتن بالەیەک گەشتن پەیڕەو بکەین،چونکە ئەم جیهانە
هێندە فراوانە جێگای هەموومانی تێدادەبێتەوە.
لاوان پێشەنگی کۆمەڵگان لەئاگادار کردنەوەو فێرکردنی بەشمەینەتان
بۆداواکردنی مافەڕەواکانیانو باشبوونی ژیانیان،لاوان دەبێت هەژارانی
نێوکۆمەڵگاکەی بهێنێتە زمان بۆئەوەی باش ڕووی ڕاستەقینەی چەوسێنەران
بناسن، دەبێت ڕابەرایەتی کۆمەڵگا بەجۆرێک بکەن کە چاوەڕیی سۆزو بەزەیی
چەوسێنەرانو داگیرکەران نەبن، دەبێت باش بۆرژواو سەرمایەداران بناسێنن،
چونکە ئەو دوو چینەی سەرکۆمەڵگا( نەهەست و سۆزیان هەیە و نەئاستی
تێربوون.
١)
دەبێ لاوان بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ فکری بۆرژواو سەرمایەداریدا بکەن
بۆرژواو سەرمایەداران سیاسەتێک پەیڕەودەکەن کەداوا لەهەژاران دەکات
ددان بەخۆیاندابگرن لەبەردەم کاری زۆر و بەدەستهاتنی کەم، سەرمایەداران
دەیانەوێ کۆمەڵگا بەجۆرێک رێک بخەن تاچاوەڕێی( سۆزی دەوڵەمەندەکان بن
بۆ باشتربوونی گوزەرانیان.
٢)
بۆرژواو سەرمایەداران لەناو حوکمەتێکدا گەشە دەکەن وبەرژەوەندیەکانیان
دەپارێزن کەهەرگیز حەز بەگۆڕانی ناکەن ،زانستو زانیاری بەردی بناغەی
بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگایە بۆ ژیانێکی ئاسودە، بەڵام بەبێ تێگەشتن
لەزانستە کۆمەڵایەتیەکان هەموو زانستێکی تر شێوەی چاولێکەری وەردەگرێ
بەزیان بەسەرکۆمەڵگادا دەشکێتەوە،کەواتە دەبێت لاوان لەم بوارەشدا
پێشەنگی کۆمەڵگابن گەر وانەکەن تەنها بەوتن کارمەیسەر نابێ، بەتایبەت
کۆمەڵگای کوردەواری لەئێستادا بەقۆناغی بنیاتنان و ئاوەدانیدا دەڕوات.
خۆشەویستی خاک و خۆشەویستی کۆمەڵ سەرەتایی خۆشەویستیە بۆکۆمەڵگایی
مرۆڤایەتی بەگشتی،ئەگەر (لاوان خۆیان لەبەردەم هەڕەشەی دکتاتۆرەکان کەڕ
کەن دەتوانین بەکوێریش ناویان بهێنین) ئەگەر ئازادی و دیموکراتی و
هەڵبژاردن وبیروڕای جیاواز لەکۆمەڵگادانەبوو بالاوان باش ئەوڕاستیە
بزانن کەهەمیشە سێبەری دیکتاتۆرێک بەسەریانەوە دەبێت، ئەگەر( لاوان
نەتوانن خۆیان ئازاد کەن ناتوانن بەئازادی بیر بکەنەوە) مرۆڤی ئازاد
بەئازادانە بیردەکاتەوە وداهێنان دەکات،مرۆڤی ئازاد دەتوانی بەباشی پەی
بەگۆڕانکاریەکان بەرێت،ئازادی بۆ سەرجەم مرۆڤەکانە نەک تەنها توێژو
چینێکی دیاری کراو گەروانەبوو مانای ئازادی بەرقەرار نیەو لاوانیش
ئازاد نین چونکە ئەوان پێشڕەوی کۆمەڵن بۆ بەرەو باشترکردنی ژیان،
ڕاستیەک هەیە زۆربەسودە لاوان خۆیانی لەسەر ڕۆشنبیر بکەن ئەویش مێژوو
ئەوچمکە گرنگە کەتائێستاش مرۆڤایەتی بەگشتی قەرزداری مێژوون، ڕابردووی
گەلەکەمان و خاکەکەمان قوتابخانەیە بۆ داهاتوو گەرفەرامۆشکرا مانای
دەرگای قوتابخانەیەکی زانستی داخراو ئیتر زۆر ئەستەمە بتوانین بە
هوشیاریەوە هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی گەش هەڵبێنین.
لایەنێکی تر لەژیانی لاوان دەبێت باسبکرێت
تاکو لاوان چاولەدەست نەبنو هەربڵێن چیتان بۆکردوین!؟ زۆر باشە لاوان
لەخۆیان بپرسن دەتوانین چی بۆخۆمان و مرۆڤایەتی بکەین یاخودچیمان کردوە
بۆ نیشتیمان یان دەتوانین چی بۆبکەین هتد؟ئەی لاو ئەگەر تۆ ئەو
دەسەڵاتەت لاناشیرینە! هەوڵبدە داهێنان بکەی بۆئەوەی جێگەی دەسەڵات
بگریتەوە، ئەگەردەزانی ئابوریەکی لاوازمان هەیە هەوڵبدە تاکو ئابوریەکی
گەشەسەندوی سەقامگیر بۆ وڵات دابین بکەی،ئەگەر هەست بەشێواندنی باری
کۆمەڵایەتی دەکەی دەبێ هەوڵ بدەیت ئەو بارە شێواوە ڕاستبکەیتەوە، دەبێت
یەکەمجار لەخودی خۆتەوە دەست پێبکەی تاکو تۆی لاو ببیت بەنموونە بۆ
هەموو لاوانی وڵات، بۆ ئەوەی هەموو چاکسازیەکان ببێتە بەردی بناغەی
کۆمەڵگایەکی تەندروست هەروەها وڵاتێکی ئاوەدان لەڕووی ئابوری ،ڕامیاری
، کۆمەڵایەتی یەوە.
ماڵپهڕی جهمال عهزیز
|