لاوان و ئایدز.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
ئایدز هه‌م وه‌ک وشه‌و هه‌م وه‌ک نه‌خۆشین ئه‌مرۆکه بوه‌ته مۆته‌که‌یه‌ک وناوێکی ناسراو که ورده ورده کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌مان وفه‌وتان ده‌بات، ئایدز وه‌ک به‌ڵایه‌کی ماڵ‌وێران که‌ر وایه که هه‌مو زانسته به‌شرییه‌کانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه نه‌یان توانیه‌وه چاره سه‌ری بکه‌ن، به‌لام به‌ر گرتن به ئایدز له ده‌ستی هه‌ر تاکێکدا یه‌و مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له توش بوون به‌و نه‌خۆشینه بپارێزێت. ئه‌م نه‌خۆشینه تایبه‌ت به وڵاتێک وناوچه‌یه‌کی دیاری کراونیه که دانیشتوانی ئه‌وشوێنه ته‌نیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدابن، ئایدزله هه‌مو شوێنێکی ئه‌م دنیا پان وبه‌رینه‌دا ته‌شه‌نه‌ی کردوه و گیرۆده بوش له‌هه‌مو دونیادا هه‌یه، ته‌نیا جیاوازی له‌وه‌دایه له‌هه‌ندێک ناوچه که‌م تر وله‌هه‌ندێک ولات زۆرتر بینراوه، هه‌ندێک له وڵاته‌کان به‌رنامه‌ی زانستییانه‌یان بۆ دارشتوه‌و خه‌می گیرۆده‌بوان ده‌خۆن وهه‌وڵی به‌رگرتنیان داوه بۆیه له وڵاته‌که‌یاندا رێژه‌ی گیرۆده بوان به‌و وایروسه که‌مه یان زۆر به شێنه‌یی زیاد ده‌کات یان به‌ر به‌ست کراوه، به‌ڵام له‌هه‌ندێک وڵاتی تر له‌وانه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا به تایبه‌تی که ژیان و گیان و مافی مرۆڤ لای به‌رێوه برانی وه‌ک پووش وایه هه‌ر ده‌م روو له زیاد بوونه‌و رۆژانه جیاواز له‌وه‌ی قوربانی ده‌خاته‌وه به‌ڵکو گیرۆده بوانیشی زیاد ده‌بن. که‌م بایه‌خ بوونی ژیانی ئینسانه‌کان لای به‌رێوه‌برانی رژیم، بایه‌خ نه‌دان به ئه‌رزشه ئینسانیه‌کان و گوێ نه‌دان به خواستی لاوان که‌شو هه‌وایه‌کی له ئێران و کوردستانه‌که‌یدا خولقاندوه که لاوان به جیاتی گه‌شه کردن، گیرۆده‌ی نه‌خۆشی ئایدز وبه‌لا ماڵوێرانکه‌ره‌کانی تر ده‌بن، ئه‌مرۆکه ئایدز بوه‌ته گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وله‌ئاستی تاکێکی گیرۆده‌دا تێپه‌ڕی کردوه بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌م بابه‌ته له‌به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌دابێت و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. ئایدز له هه‌ر توێژێک زیاتر سه‌رو که‌له‌ی له‌گه‌ل توێژی لاودا هه‌یه کورد وته‌نی لاو هه‌رزه کاره وله‌رێگای لاوانه‌وه هه‌م په‌ره ده‌سێنێت و هه‌م ده‌کرێت به‌ربه‌ست بکرێت. بۆ به‌ر گرتن به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشینه رێگا چاره‌یه‌کی گونجاو ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت ده‌بێت لاوان له‌ناوه‌ندی سه‌رنجی خۆیدا دابنیت. بۆ به‌ر گرتن به گیرۆده بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئایدز کۆمه‌ڵیک پرسیار دێته ئاراوه. ئایا لاوان زانیاری پێویست بۆ پاراستنی خۆیان له به‌رانبه‌ر مه‌ترسی گیرۆده‌بوون به وایروسی HIV به ده‌ست دێنن؟ ئایا مندالان و کۆرپه ساواکان له به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشینه‌دا پارێزراون؟ ئایا ئه‌و مندالانه‌یش که به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشینه‌وه هه‌تیو که‌وتون له ناوه‌ند گه‌لی پڕ له خۆشه‌ویستی وموحیبه‌ت دا گه‌وره ده‌بن؟ ئه‌وانه‌و کۆمه‌ڵێک پرسیاری‌تر، پرسیار گه‌لێکن که ده‌بێت کار به‌ده‌ستان وڵام ده‌ره‌وه‌ی بن. دیاره ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی دڵسۆزی ئینساندۆسته که ده‌بێت هه‌وڵی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی جیلێکی تر ژیانیان به هۆی گیرۆده بوون به‌و دیارده ماڵوێرانکه‌ره‌وه نابوود نه‌بێت. لاوان له پێوه‌ندی به نه‌خۆشی ئایداز دو تایبه‌ت مه‌ندی زۆر گرینگ‌یان هه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌م توێژه زیاتر له‌هه‌ر توێژێک له‌به‌ر ده‌م مه‌ترسی گیرۆده‌بوون به‌و نه‌خۆشینه‌دان، دووهه‌م توێژی لاو باشترین توێژه بۆ به‌ر به‌ره‌کانێ له‌گه‌ل ئه‌و نه‌خۆشینه‌دا. به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که بڵاو کراونه‌ته‌وه نزیک به 11 میلیۆن مرۆڤ له دونیادا به ئایدز گیرۆده بون، له‌و رێژه‌یه 8 میلیۆن نه‌فه‌ری له توێژی لاوی 15 تا 24 ساڵانن، به‌ر ئاوردکراوه که رۆژانه نزیک به 6000 که‌نج به‌و نه‌خۆشینه گیرۆده ده‌بن، ئه‌مه له کاتێک دا یه که ره‌نگه رێژه که له‌وه زۆر زیاتر بێت به‌ڵام گیرۆده بوان هێشتا به خۆیان نه زانیوه یان پێیان نه زاندراوه، لاوانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه بونه‌ته میرات گری نه‌خۆشینێکی فه‌وتێنه‌ر که ئه‌و نه‌خۆشینه ده‌توانێت، نه ته‌نیا تاکی لاو به‌ڵکو دایک وباب و خوشک‌و براو دۆست و ئازیزانیان گیرۆده بکات و ژیانیان به‌ره‌و فه‌وتان ببات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زیاتر له دو ده‌یه‌یه ئه‌م نه‌خۆشینه سه‌ری هه‌ڵداوه، هێشتا به‌شێکی زۆر له‌لاوانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان شاره‌زایی و زانیاری ئه‌و تۆیان له سه‌ر پێوه‌ندیه جنسیه‌کان و شێوازی گیرۆده بون له‌و رێگایه‌وه نیه‌و سه‌ر چاوه‌یه‌کی بارهێنان له‌و پێوه‌ندیه‌دا له‌به‌ر ده‌ستیاندا نیه، گه‌رچی زۆربه‌ی لاوان ناوی ئایدزیان بیستوه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان نازانن که ئه‌م نه‌خۆشینه چۆنییه و له چ رێگا گه‌لێکه‌وه په‌ره ده‌ستێنێت، نه‌بوونی که‌ره‌سه‌ی تایبه‌ت وپێویست بۆ به‌ر گری له‌به‌ر ده‌ستیاندا و نه‌بوونی زانیاری به‌كه‌ڵک و هه‌ر وه‌ها نه‌بوونی پشتگرییه‌ک بونه‌ته هۆگارگه‌لێک که‌لاوی کۆمه‌ڵگای ئێمه زۆرتر له‌مه‌ترسی گیرۆده بووندابن. له‌و رێگایانه‌ی که مرۆڤ گیرۆده‌ی وایروسی HIV/AIDS ده کات ده‌کرێت به چه‌ند نموونه وه‌ک پێوه ندی سێکس، وه‌شاندنی ده‌رزی، و که‌ڵک وه‌ر گرتن له خوێنی گیرۆده بو، ئاماژه بکرێت. به داخه‌وه هه‌ر سێ فاکته‌ره‌که کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه بۆ په‌ره سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌و گیرۆده‌کردنی لاوان، لاوێک که به هه‌ر هۆیه‌ک نه‌یتوانیوه حه‌ز وئاواته جنسیه‌کانی دابمرکێنێته‌وه یان ژیانی هاو به‌ش پێک بێنێت، ده‌ست ده‌کات به کڕین وفرۆشتنی له‌شی یان پێوه‌ندی جنسی به بێ پاره، که بۆ پێوه‌ندیه سێکسه‌کانیشیان هیچ ئامرازێکی به که‌ڵک له‌به‌ر ده‌ستیاندا نیه‌و ئه‌مه رێگایه‌که که لاوان زۆر زوو گیرۆده ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جاران له‌هه‌وڵی دابین کردنی خواسته جنسیه‌که‌یدایه نه‌ک پاراستنی ته‌ندروستی، له‌م کاته‌دا لاو بۆی گرینگ نیه له‌گه‌ل کێ سێکسی ده‌بێت یان شاره‌زایی له سه‌ر نه‌خۆشینه‌که نیه و ره‌نگه زانیاریشی بۆ به‌ر گری له گیرۆده‌بوون که‌م یان هه‌ر نه‌ی بێت، که ئاکامی ئه‌و جۆره سێکسانه ده‌توانێت لاوێکی گیرۆده بوو به نه‌خۆشی ئایدز پێک بێنێت. له لایه‌کی تریشه‌وه لاوان به هه‌ر هۆیه‌ک، ژماره‌یه‌کی زۆریان به ماده سڕ که‌ره‌کانه‌وه گیرۆده بون که‌به‌ر ده‌وام له‌رێگای ده‌رزی وه‌شاندنه‌وه خه‌ریکی به‌کار هێنانی ئه‌و ماده‌یانه‌ن، ئه‌م ئه‌ده‌رزیانه‌یش هیچ بوارێکی ته‌ندروستیان تێدا ڕه‌چاو ناکرێت چونکا جاری واهه‌یه که به یه‌ک ده‌رزی چه‌ند که‌س ماده‌ی سڕ که‌ر له‌خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌م حاڵه‌ته‌یش هه‌مو جۆره وایروس ومیکرۆبێک له مرۆڤه‌وه به ئاسانی ده‌گوێزێته‌وه بۆ مرۆڤی تر، بۆیه له‌م رێگایه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێکی زۆر له لاوان گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشینه ده‌بن، رێگای سێهه‌م که‌ڵک وه‌ر گرتن له خوێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ڵک وه‌ر گرتن له خوێنی که‌سانیتر له ناوه‌نده پزیشکییه‌کاندا به‌رێوه ده‌چێت ئه‌م رێگایه مه‌ترسی که‌متره، به‌ڵام جاری وایش هه‌یه‌و هه‌بوه که له‌رووی که‌مته‌ر خه‌می یان به ئان قه‌ست خوێنی که‌سی گیرۆده بوو له له‌شی که‌سی تر کراوه‌و به‌و جۆره‌یش مرۆڤێکی تر تێوه تلاوه. ده‌بێت بۆ به‌ر گرتن له گیرۆده بونی کۆمه‌ڵگابه گشتی و لاوان به تایبه‌تی به وایرۆسی ئایدز گه‌لاڵه‌ی رێک و پێک و گرینگ دابڕژرێت وبه‌رێوه بچێت، له دارشتن وبه‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌دا ده‌بێت لاوان به‌شدار ی بدرێن وده‌وری سه‌ره‌کی بگێرن. ده‌بێت هه‌ل ومه‌رجی دابین کردنی حه‌زو ئاواته‌کانی لاوان بره‌خسێندرێت و لاو به خوێندن ووه‌رزش و هونه‌ر و به‌رنامه‌ی به‌كه‌ڵکی تره‌وه سه‌ر قاڵ بکرێت تا کاتی لاوێتی تێپه‌ر ده‌کات، هه‌میشه به‌ر گرتن مومکین تر بوه له چاره سه‌ر کردن، بۆیه زۆر گرینگه بایه‌خ به به‌رگرتن بدرێت تا چاره سه‌ر کردن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 10 تا 15 ساڵی ته‌مه‌نێکه که زۆر کردار له ده‌روونی تازه لاودا بۆ هه‌میشه شکڵ ده‌گرێت، باش وایه کۆمه‌ڵگاو و ده‌سه‌ڵات وبنه‌ماڵه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که له‌و ته‌مه‌نه‌دا کرداری سالم و زانیاری دروست، بارهێنانی به‌که‌ڵک له ده‌روونی تازه لاودا به‌رێوه به‌رن و تازه لاو به‌ره‌و ئاقارێکی باش به‌رن، ئه‌گه‌ر کار بۆ لاوان وه‌ک به‌شی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌ر ده‌سه‌لاتێک دابنرێت، به پێی ئه‌و به‌رنامه‌و گه‌ڵاله‌یه ده‌کرێت مه‌سیری ژیان بگۆڕدرێت، بۆ نموونه لاو باش په‌روه‌رده بکرێت جا ئێسته له لایه‌ن بنه‌ماڵه، کۆمه‌ڵگا، یان ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وا له داهاتوودا کۆمه‌ڵگایه‌کی باشت ده‌بێت وبه پێچه‌وانه‌که‌یشی کۆمه‌ڵگایه‌کی خراپ به‌ر هه‌م دێنێ. ژان ژاک روسۆ له‌باره‌ی لاوانه‌وه ده‌ڵێت کاتێ لاوێتی کاتی له دایک بوونێکی تره واته لاو پێ ده‌نێته قۆناغێکی تره‌وه و وه‌ک ئه‌وه له دونیایه‌کی تردا له دایک بووبێت، زۆر که‌س له زانایان وپسپۆران له‌باره‌ی لاوانه‌وه دواون، پسپۆڕێکی ده‌روون ناسی تر به ناوی وس گوته‌ز ده‌ڵێت کاتی لاوێتی وه‌ک گرێ کوێره‌ی نێوان منداڵی و پێری وایه، وس گوته‌ز وه‌ک گرێ کوێره، کاتی لاوێتی ناو زه‌د ده‌کات، راستی ئه‌وه‌یه کاتی لاوێتی ته‌مه‌نێکی زۆر ناسک وهاسته‌مه که ده‌بێت به وریاییه‌وه له‌گه‌لی هه‌ڵسووکه‌وت بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م لاوی گه‌وره بوو، هه‌م کۆمه‌ڵگا و هه‌م ژیان دوور بن له‌هه‌ر چه‌شنه ئاکارێکی نا ته‌با و ماڵوێرانکه‌ر ودزێو. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا به گشتی و له کوردستانه ژێر چه‌پۆکه‌که‌یدا به تایبه‌تی، نه ته‌نیا هیچ هه‌نگاوێک بۆ به‌ر گرتن به نه خۆشی ئایدز له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه ته‌وه، به‌ڵکو راستیه‌کان وئاماره‌کانیشی نادرکێنن و ئه‌وه‌یش که باسی ده‌که‌ن چه‌واشه کراوه، ئه‌وکات به ئاگاداری رای گشتی ده‌گه‌یه‌ندرێت، خۆدی ده‌وله‌ت وه‌ک به‌رنامه‌ی کاری خۆی بۆ گیرۆده کردنی لاوان گه‌ڵاڵه‌ی زۆری تا ئێسته داڕشتوه‌و به‌رێوه‌ی بردوه، له شاره جۆراو جۆره‌کانی کوردستان بینراوه‌و ئێسته‌یش ده‌بینرێت که به‌ر ده‌وام له شاره کانی تره‌وه ژنانی گیرۆده بوو به‌و نه‌خۆشییه دێنن بۆ ناوچه کورد نشینه‌کان ته‌نیا به‌ومه‌به‌سته‌ی لاوان گیرۆده به ئایدز بکه‌ن. ئاماره فه‌رمییه‌کانی کۆماری ئیسلامی نیشان ده‌ده‌ن که راده‌ی گیرۆده بوون به‌م نه‌خۆشینه چه‌نده له په‌ره‌سه‌ندن دایه، به پێی ئاماره بڵاو کراوه‌کانی رژیم له پارێزگا کورد نشینه‌کان که بریتین له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان وئازه‌ربایجانی رۆژ ئاوا نزیک به 9 هه‌زار گیرۆده‌بو به‌نه‌خۆشی ئایدزی تێدا تۆمار کراوه، ئه‌م ئاماره تۆزێکه له و راستییه‌ی که بوونی هه‌یه، به ده‌یان که‌س گیرۆده‌ن هێشتا خۆیان نه‌یانزانیوه، زۆر که‌س گیرۆده بون که هێشتا له ناوه‌نده حکومیه‌کاندا تۆمار نه‌کراون و ئه‌و ئاماره‌یش که ده‌وڵه‌ت رای گه‌یاندوه کورت کراوه‌یه‌که له راستی گیرۆده بوان، واته به‌شێکی زۆر که گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشینه بون ده‌وله‌ت حاشای لێ ده‌کات و ئاماده نیه دانی پێدا بنێت، له راستیدا زۆر زیاتر له‌و ئامارانه‌ی رژیم گیرۆده بوو به ئایدز له کورده‌واریدا ده‌ژین. لاو ده‌بێت زیاتر له هه‌ر توێژێک سه‌رنجی بدرێتێ وله‌کاتی لاوێتیدا ئاگاداری لێ بکرێت وله ژێر چاوه‌دێری وبارهێنانی دروستدا بێت، به‌شێکی زۆر له لاوان زۆر بیر له دوارۆژی کرداره‌کانی خۆی ناکاته‌وه یان ره‌نگه روانینی کورتیان هه‌بێت وحه‌زیان زۆر، کاتی لاوێتی کاتی قه‌یرانی ترین ته‌مه‌نی ژیانه، بۆیه پێویستی به‌دیدێکی به‌ر بڵاو وکراوه هه‌یه، به‌خشینی ئه‌و حاڵه‌ته به لاوان ئه‌رکی سه‌ر شانی گه‌وره‌کانه، ده‌سه‌لاتیش ئه‌رکیه‌تی که هه‌مو که‌ره‌سه‌ی بارهێنان له‌خزمه‌ت لاوان‌دا دابنێت و لاو به‌ره‌و مه‌سیرێکی دروست هیدایه‌ت بکات وبه خوێندن ووه‌رزش وهونه‌ر و پیشه‌و تیکنۆلۆژی و به‌رنامه‌گه‌لێک که لاو ده‌بووژێنێته‌وه و کۆمه‌ڵگا پێی گه‌شه‌ده‌کات هان بدات. لاوی سالم یانی کۆمه‌ڵگای سالم و داهاتوی خاوێن، لاوی پێشکه‌وتو وگه‌شه کرد‌و به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتو و گه‌شه کردوی لێ ده‌که‌وێته‌وه، به پێچه‌وانه‌که‌یشی لاوی نه‌خۆش وگیرۆده به دیارده ناله‌باره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، کۆمه‌ڵگایه‌کی دزێو به‌ر هه‌م دێنێت که به‌رێوه بردن وئیداره وژیانی هه‌ر ده‌م له‌به‌رده‌م فه‌وتاندا ده‌بێت. که واته با گشتمان پێکه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی سالم ولاوێکی ته‌ندروست هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ.
|