په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٥\٢٠١٢

لاوێکی دیکەی رۆژھەڵاتی کوردستان

لە لایەن رژێمی دڕندە و کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە درا.
 

کۆر و کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیھانی..
خەڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان..


لە ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی ٢٠/٥/٢٠١٢ی زاینی، دیسانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی دیکەی رۆژھەڵاتی کوردستانی بە بێتاوان لە سێدارەدا. ئەو لاوە ناوی ھیوا ھەواس کوری موحەممەد ئەمین، خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە کرماشانە.


بە گۆیرەی زانیارییە گەیشتووەکان ناوبراو ٢ ساڵ پێش بە تاوانی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیراوە و پاشان ئازادکراوە. چەند مانگ پێش بە بیانووی لێپرسینەوە دیسانەوە بانگھێشت دەکرێت، و سەرئەنجام بە بێ ھیچ تاوانێک سزای لە سێدارەی بە سەردا دەسەپێ و لە سێدارە دەدرێت.


لە سێدارەدانی ھیوا بووەتە مایەی شۆک و گومانێکی زۆر بۆ بنەماڵەو ناسراوەکانی. چوون ناوبراو ھیچ تاوانێکی بە سەردا نەسەپابوو، تا ئیستاش ھۆکاری بە پەلە لە سێدارەدانەکەی نەزانراوە.

ئێمە ئەو ٤ لایەنە کوردستانییە زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.


ھەر لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندراوەدا داوا لە گشت کۆرو کۆمەڵانی بەشەردۆستی جیھانی دەکەین کە بە ھانای لاوانی کوردستانەوە بێن، و ڕێگەنەدەن بە کۆماری پێشە قاتڵی ئێران بەردەوام رۆڵەکانی ئەم گەلەمان لە سێدارە بدەن.


ھەروەھا داوا لە گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین لە بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکدەنگ و خاوەنی ھەڵویست بن.


بە ناوی ھەر ٤ لایەنەوە سەرەخۆشی ئاراستەی گشت خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شاری تازەئاوای سەلاسی باوەجانی و بنەماڵەی شەھیدی بێتاوان ھیوا ھەواس دەکەین.

مردن و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانی داگیرکەرو بکوژی رۆڵەکانی کوردستانی وڵاتداگیرکراو.

پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان
ڕێکخراوی خۆیندکارانی سەربەستیی کوردستان


٣٠ی گوڵانی ٢٧١٢ی کوردی. بەرامبەر بە ٢١\
٥\٢٠١٢ی زاینی
pskhewall@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک