٢٨\٨\٢٠١٢
لە ٢٩ی ئابەوە
حکومەتی سوێد بە ھەماھەنگیی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا،
ھەفتەی ھەزار
پەنابەر دیپۆرتی بەغدا دەکاتەوە.
بۆ ناردنەوەی پەنابەران، ھەردوو حکومەتی عێراقی
و سوێدی خەریکی پیلانگێڕانن! ھەفتەی ھەزار پەنابەر رەوانە دەکرێنەوە.
بەپێی ھەواڵێک کە لە زۆربەی ڕۆژنامە
و ماڵپەڕە عەرەبیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی عێراقی لەگەڵ
وڵاتی سویدا ڕێککەوتوون تا ئەو پەنابەرانەی داخوازی پەنابەریان
پێنەدراوە ڕەوانەی عێراقیان بکەنەوە. ماڵپەڕی ئیلافی عەرەبی
دەڵێت"حکومەتی عێراقی و سویدی پیلانی بەزۆر ناردنەوەی پەناخوازانیان
داڕشتوە، ئەمەش مانای ڕەتکردنەوەی بڕیاری پەرلەمانی عێراقیە کە نابێت
پەنابەران بەزۆر دیپۆرتبکرێنەوە".
ئیلاف لەلایەکی ترەوە دەڵێت" ئەم ڕەفتارەی حکومەتی عێراقی ئاکامی ئەو
ڕێکەوتنەیە کە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ دا لەگەڵ حکومەتی سویدیدا
مۆری کردووە، بەو پێیە سوید دەتوانێ ئەو پەنابەرانەی کەیسەکانیان
ڕەتکراوەتەوە ڕەوانەی بەغدا بکرێنەوە، وەک ئەو چەند ھەزار پەنابەرەی
لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا دیپۆرتکرانەوە".
هەروا بەپێی ئەو زانیارانەی دەست دەزگا ھەواڵیەکان گەیشتووە، وەک ئیلاف
باسی دەکات"کاتژمێر دووی دوانیوە شەوی ٢٩ ی ئاب، دەیان پەنابەری عێراقی
کەیس ڕەتکراوە خۆیان دەبیننەوە کە بەزۆر بەرەو فڕۆکەخانەی ستۆکھۆڵم
دەبردرێن و دەخرێنە فڕۆکەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا دیپۆرتدەکرێنەوە،
بەپێی وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقی ھەفتەی ١٠٠٠ پەنابەر
وەردەگرنەوە".
ئەم دیپۆرتکردنەوەیە پاش ڕەتکردنەوەی کەیسەکانی ئەو پەنابەرانە دێت،
بەپێی یاسایەک کە گوایە ووڵاتەکانیان ئارام و بێ گرفت و بێ کوشت وبڕ و
ئەشکەنجە و یاسایی لە سێدارەدان بێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ووڵاتی
عێراق ئارام نیە و یەکێکە لە دە ووڵاتە شکستخواردو ترسناک و
نائارامەکانی دنیا و تا ئێستا حکومەتێکی جێگیری تیا دانەمەزراوە و
تەنیا میلیشیاکان دەسەڵاتداران تێیدا، ئەمە بێ ئەوەی لەم بڕیارە
نامرۆڤانەیادا لایەنی مرۆیی و دەروونی ئەو خێزان و کەسانە لەبەرچاو
بگیرێت، سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی
ڕەتکردۆتەوە.
سەبارەت بەم ھەواڵانەی لە ماڵپەری ئیلاف بڵاوکراوەتەوە پەیوەندیمان بە
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیەوە کرد لەو
بارەوە وتی"ئەم ھەواڵە نیشانی ئەدات ھەموو ئەو ئیدعایانەی حکومەتەکەی
مالکی سەبارەت بە پەنابەران دەیکات، نەک ھەر پوچو چەواشەکارانەیە،
بەڵکو ملدانی حکومەتی عیراقیە بە ھەموو ئەو ئیمتیازانەی کە حکومەتی
مودراتی سوید خستۆتی ئیختیاریانەوە بە مەبەستی رازیبون بە وەرگرتنەوەی
پەنابەران. ھاوکات ئەمە سات و سەوداو بازرگانیکردنە بە ژیان و داھاتوی
پەنابەرانەوە وەک ئەوەی پەنابەران کاڵای ھەرزان بەھای دەستی مالکی بن،
کە ئەمە ئیتر ھیچ شکو گومانێک ناھێڵێتەوە بەوەی حکومەتەکەی مالکی دژ بە
ھەموو ماف و ئازادیەکانی خەڵکی عیراقە و مایەی نەفرەت و ئیدانەکردنە".
ھەروەھا دەشتی جەمال ئەوەشی وت "بانگەوازی
ھەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەین کە لەپەرلەمانی عێراق دەنگیاندا دژ بە
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران، ھەوڵەکانی خۆیان بەرامبەر حکومەتەکەی
مالکی توند بکەنەوە، تا ئەو رێکەوتنەی مالکی لەسەر حسابی پەنابەران
کردویەتی ھەڵپەسێرێت و پابەندبێت بەو بریارەی پەرلەمان کە لە ٢٣-٦
سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەران بڕیاری لەسەر درا".
بۆ زانیاریی زیاتر ئەم لینکە:بخۆێننەوە:
www.elaph.com/Web/news/2012/8/757132.html?entry=Europe
ماڵپەری ئیلافی عەرەبی
|