٢٢\٨\٢٠١٣
لە ٣١ی
ئابدا داوا دەکەین:
مەسعود بارزانی وەک بەرپرسی یەکەمی کوشتار
و ماڵوێرانی خەڵکی کوردستان
دادگایی بکرێ.
٣١ی
ئابی ١٩٩٦ یەکێکە لەو رۆژە نەخوازراو و ئازاردەرانەی کە پارتی
دیمکراتی کوردستان بە پێش لەشکری و پشتیوانی
سوپا و وتانکی رژێمی سەدام حسین شاری
ھەوڵیرو ناوچەکانی کوردستانیان داگیرکرد بەو شیوەیە لەو کارەساتەدا
بەدەیان کەس گیانیان بەختکرد، لەسێدارەدران، بەدیلی کوژران و بە دەیان
کەس ئاوارە بوون و یانیان لێکەوت.
٣١ی ئاب یەکێکە لە ومیژووە ڕەشانەی ھەرگیزاو
ھەرگیز لە بیرو زھنی خەڵکی کوردستان ناسرێتەوەو. ھەمان ئەو سیاسەتە
لەلایەن پارتی دیمکراتی کوردستان وەک تاکە حزبی باڵادەست لە ستراتیژو
بەرنامەو پرۆژەیاندا بۆ داسەپاندنی حزبی بنەماڵە لە کوردستاندا دریژەی
ھەیە.
پارتی دیمکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە پێناو
بەدەستھێنانی دەسەڵات و قازانج و بەرژەوەندی زیاترو بەدەستەوگرتنی
فەرمانرەوایەتی لە کوردستاندا ھیچ کات باکیان بە ژیان و چارەنوسی خەلکی
کوردستان نەبوە و سەروەت و سامانی کۆمەڵگا و بودجەو داھاتی نەوت و
گازیان بە تاڵانبردوە. بەخاتری ھاوسەنگی ھێزی نێوانیان سڵیان لەھینانی
دەستی رژێمی بەعس و ولاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە نەکردۆتەوە.
پەیامەکانی ٣١ی ئاب بە دەخاڵەتی ئێستای
پارتی دیمکراتی کوردستان لە بارودۆخی ئیستای سوریا و راوەستان لەبەرەی
تورکیاو ئەمریکا ئاکامی زیانبارترو خۆێناوی تر دووبارەدەکاتەوە لەسەر
ژیان و ئایندەی خەڵکی کوردستان . بۆیە ئیمە لەچەتری ئازادیی لە یادی ٣١ی
ئابدا ئەو رۆژە ڕەشەدا داوای:
١. دادگایکردنی مەسعود بارزانی وەک کەسی یەکەم وبەرپرس لەو کوشتارو
ماڵوێرانیەی بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ئەنجامدرا.
٢. چارەنوسی قوربانیەکانو وونبوانی ٣١ی ئاب
وشەری ناوخۆ ئاشکرا بکرێت،کەسوکاری قوربانیەکان وئەوانەی زەرەوزیانیان
لێکەوتووە قەرەبوو بکرێنەوە.
٣. ھەڵوەشانەوەی ھەموو ئەو دامودەزگا میلیشیاییو سەروو یاساییانەی
ھەردوو حزبی دەسەڵاتدار و قەدەغەکردنی بەکار ھێنانی چەکو ھێزی سەربازی
بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی.
چەتری ئازادیی لە یادی ٣١ی ئابدا
گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەڕتی لە مەیدانی ووتاربیژی، مەیدانی سەرەکی
لەندەن "سپیکەر کۆرنەر" ڕێک دەخات بۆ خستنەرووی قسەوباس لەسەر ٣١ئاب
وئاکامە زیانبارەکانی وپاشان نامەی نارەزایەتی دەگەیەنریتە ئۆفیسی
سەرەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لەندەن.
چەتری ئازادیی داوا لە تەواوی ئازادییخوازان و ڕەوەندی کوردی دەکات لەم
گردبوونەوە ناڕەزایەتیە دا بەشداری بکەن.
ڕۆژی شەمە ٣١ی ئاب لە مەیدانی سپیکەر
کۆرنەر"مەیدانی ووتار بیژی" لە ماربڵ ئارچ نزیکرین ئیستگای قیتاری
Marble Arch لەسەر خەتی سور.
کاتژمێر: ٢ بۆ ٤ پاشنیوەرۆ.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی
بکەن بە ژمارەی تەلەفونی:
ھاورێ جاف بە ژمارەی:
٠٧٤٢٨٥٠٠٧٣٧، گۆنا سەعید بە ژمارەی:
٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨ دەشتی جەمال ریکخەری چەتری ئازادیی بە ژمارەی:
٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١.
چەتری ئازادیی
٢٠\٨\٢٠١٣
|