
لە
34 مین ساڵیادی تاوانی کۆمەڵکوژی قەڵادزێدا، پێویستە ئاوڕێک لەم
شارە بدرێتەوە .
34 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی 24-4-1974 ، فڕۆکە مەرگ هێنەرەکانی بەعس ، لە
تاوانێکی کەموێنەدا هێرشیان کردە سەر جەماوەری سڤیلی شاری قەڵادزێ ، بە
شێوەیەکی زۆر وەحشیانە ، بە بۆمبی قەدەغەکراوی ناپاڵم بۆردومانی
شارەکەو زانکۆی ئەم شارەیان کرد ، لە ئاکامدا زیاتر لە سەت هاووڵاتی
شەهید بوون و ژمارەیەکی زیاتریش برینداربوون ، لە ناویاندا 57 قوتابی
زانکۆی قەڵادزێ بوونە قۆچی قوربانی .
لە کاتێکدا ئەمساڵ بەرەو یادی 34 ساڵەی ئەو تاوانە دەچین ، تاکو ئیستا
کەیسی قەڵادزێ لە دادگای باڵای تاوانەکان پشتگوێ خراوە ، هێشتا
مۆنمێنتێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە و شەهیدانی 24-4-1982 ی شار
دروستنەکراوە ، کەس و کاری قوربانیان قەرەبو نەکراونەتەوە ، هێشتا شار
لە ڕوی خزمەتگوزارییەوە گرنگی پێنەدراوە ڕوی ڕێگاو بانەوە کاری
هەستپێکراوی بۆ نەکراوە ، تاکو ئێستا لە بواری ڕاگەیاندن و پەروەردە
گرنگی بەو تاوانە نەدراوە ، تاوانبارانی دەڤەرەکە ئەوانەی دەستیان
سوورە بە خوێنی هاووڵاتیان و تێکۆشەران دادگایی نەکراون ، گەندەڵی باڵی
بەسەر کارگێڕی ناوچەکە کێشاوە ، قەرەبووی وێرانکردن و ڕاگواستنی ساڵی
1989 ی شارەکە نەکراوەتەوە ... .
هاوکات هەر لەم یادەدا ، پێویستە یادێک لە قارەمانەکانی 24-4 1982
بدەینەوە ، کە جەماوەری شارەکە بوونە سەرمەشقی ڕاپەڕینەکانی کوردستان ،
پێویستە خوێنی بەناهەق ڕژاوی دایکە ئامینەو خوشکە سنەوبەر و سەید حەسەن
بەرز ڕابگرین ، داوای دادگایی بکوژەکانیان بکەین .
لە کۆتاییدا پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو داخوازەکانی جەماوەری دەڤەری
پشدەر بە گشتی وە سەنگەسەر و دۆڵی جافایەتی بە تایبەتی دەردەبڕین ،
داواکارین عەباسی بایزائاغا و بریم ئاغای سەنگەسەر و قاسما ئاغا و
سەرجەم تاوانکارانی دیکە دادگایی بکرێن و سزای خۆیان لە پای
تاوانەکانیان وەربگرن .
لە کۆتاییدا هیوادارین لە ساڵی 2008 دا وەڵامێک بە داواکارییەکانی
جەماوەری دەڤەرەکە بدرێتەوە ، هاوکات لێرەشەوە بانگەوزی جەماوەری
ناوچەکە دەکەین بۆ یەکێتی یەکگرتن لە دەوری یەکتر و ئەنجامدانی
ناڕەزایەتی یەکگرتووانە بەرامبەر بە هەر ناهەقییەک کە لە هەمبەریان
دەکرێت .
دەبا پەیامەکانی ڕاپەڕینی 24-4-1982 ببێتە هاندەر بۆمان بۆ
قەبوڵنەکردنی ناعەدالەتی و دژایەتی سازشکاری و گەندەڵی ، دەبا خوێنی
شەهیدانی 24-4-1974 یش ببێتە ڕێگایەک بۆ دادگایی سەرجەم تاوانکاران بە
بێجیاوازی ، دەبا پەیامی ڕێپێوانی شوباتی 2008 شاری سەنگەسەریش ببێتە
ڕەتکردنەوەی زەلیلی و بانگەوازی یەکێتی نەتەوەیی .
ناوەندی چاک
20-4-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
____________________________________________________________________________
کۆمیته‌ی چاک له دانمارک
به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له
ڕۆسکیله
یادی
20
ساڵه‌ی ئه‌نفالی کرده‌وه.
ڕۆژی
شه‌مه 19.4 له باژێڕی ڕۆسکیله له له‌ژێر که‌ش و هه‌وایه‌کی
خۆره‌تاودا کۆمیته‌ی چاک - دانمارک و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی لو رۆسکیله یادی
20 مین ساڵڕۆژی کاره‌ساتی ژینۆساید‌ی ئه‌نفالییان کرده‌وه.
له شه‌قامی
پیاسه‌دا له نزیک بازاڕی هه‌فته که قه‌ره‌باڵه‌غترین شه‌قامی
باژێره‌که‌یه له ده‌می نیوه‌ڕۆدا بۆنه‌که به‌ڕێوه چوو.
دوو درووشم به
زمانی دانمارکی و ئینگلیزی به‌نێوه‌کانی (ئه‌نفال ژینۆساید‌ی کورده)،
(یادی 20 ساڵه‌ی ژینۆساید‌ی سه‌دام دژ به کو‌رده‌کان). هاوکات چه‌ند
تابلۆیه‌ک که گوزارشتیان له کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
ده‌کرد نمایشکرابوون. شایانی ئاماژه‌یه تابلۆکان سه‌رنجی ڕێبوارانیان
ڕاکێشا.
کاک کارزانی
موزیکژه‌ن به چه‌ندین پارچه مۆزیکی شایسته به یاده‌که و هه‌ندێک
سروودی نیشتمانی به‌شداری کرد. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا نزیکه‌ی 400 دانه
به‌یننامه به‌سه‌ر خه‌ڵکی شاره‌که و خه‌ڵکیتر که هاتبوونه بازاڕ
دابه‌شکران، که گوزارشتی تاوانی ژینۆساید‌ی ئه‌نفال، هه‌روه‌ها
هه‌ڵوێستی چاک سه‌باره‌ت دادگاییی تاوانبارن له دادگای باڵای
تاوانه‌کانی ئێراقیدا و داخوازی داوایلێبوردن کردن له گه‌لی کورد له
لایه‌ن ئێراقه‌وه له به‌یانه‌که‌دا هاتبوون.
شایانی گوتنه
کاک دارا وه‌کو په‌یامنێری ته‌لڤزیونی کورد تیڤی
Kurd TV
وێنه‌ی بۆنه‌که‌ی گرت و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل ڕێکخه‌رانی بۆنه‌که به
تێروته‌سه‌لی کرد.
جێگه‌ی سه‌رنج
بوو، ئه‌وه‌ی به‌وێدا بڕۆشتایه ئه‌سته‌م بوو تابلۆکان سه‌رنجی
ڕانه‌کێشایه، یاخود درووشمه‌کانی نه‌خوێندایه‌ته‌وه. به‌جۆرێک
هه‌ندێک له به‌رامبه‌ر وێنه‌و دروشمه‌کان ڕاده‌مان ، یا هه‌ندیکیان
ڕووداوه‌که‌یان بۆ منداڵه‌کانیان باس ده‌کرد، تێشیاندابوو بۆلامان
ده‌هاتن هاوسۆزی خۆیان پیشان ده‌دا، یاخود پرسیاریان له باره‌ی ڕه‌وشی
ئه‌مڕۆی کوردستان یا ئه‌و کاره‌ساته‌وه لێده‌کردین.
پاش ئه‌وه‌ی
هه‌موو به‌یاننامه‌کان دابه‌شکران و شه‌قامه‌که وورده‌وورده ڕووی له
چۆڵبوون ده‌کرد، سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به بۆنه‌که هێنرا.
شایانی
بیرخستنه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی کاک نه‌وزاد که‌رکوکیه‌وه سوپاسی
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ڕۆسکیله بۆ هاوکاریان کرا و هیوای پتر کاری هاوبه‌ش
خوازرا. هه‌روه‌ها سوپاسی کورد تیڤی ده‌که‌ین له هاوکاری و گرتنی
فیلمی بۆنه‌که‌دا.
کۆمیته‌ی چاک
له دانمارک
21.04.2008
www.chak.be
www.chaknews.com
|