١٩\١٢\٢٠١١
لە
٦٣یەمین ڕاگەیاندنی جاڕنامەی مافی مرۆڤدا
داوای
ئازادکردنی برایمی کاکە ئەحە و سەید ئەکرەم سەروەری یاسا و دادگا
دەکەین.
٦٣ ساڵ لەمەوبەر و لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١٠-١٢ و لەساڵی ١٩٤٨ لەبارەگای
نەتەوەیەکگرتوەکان جارنامەی مافی مرۆڤی جیھانی راگەیەنرا . ئەم
جاڕنامەیە ، گەرچی ٦٣سالەی پڕکردۆتەوە ، بەلام تائێستا ش لەسەرتاسەری
جیھان پێشیلی ئەومافانە لەلایەن سەدان ولات وھەزاران پارت و ڕێکخراو
دەکرێت . ھاوکات بەرەی داکۆکیکردن لەم جاڕ نامەیە ،ڕۆژ لەدوای ڕۆژ
لەبەرەو پێشجون و بەھێزبون دایە ، بەرادەیەک ئەمڕۆ ئەم بەرەیە
لەسەرتاسەری جیھانی پالپشتی یەکتر دەکەن بەتایبەتی دوای ئەو
پێشکەوتنانەی لە تەکنەلۆجیا ھاتۆتە ئاراوە بەرامبەر سەرجەم ئەم ولات و
پارتانەی کەپەنا بۆ توندوتیژی دەبەن ، ئەوا بەرەو پەراوێزو ڕوخان دەرۆن
بەتایبەتی لە ڕۆژھەلاتی ناوەراست .
لە کوردستانی باشوریش کەدەسەلاتی کوردی ٢٠
ساڵە سیستەمیکی سیاسی پڕ لەپێشیلی مافی مرۆڤ وئازادی بیروارا بەرامبەر
خەلکی کوردستان بەڕێوە دەبات ، ئەم سیاسەتە ی دەسەلاتی کوردی ، بۆتە
ھۆکاری ئەوەی بەردەوام لەناوەندە جیھانیە کانی داکۆکی لەمافی مرۆڤ و
ئازادی بیروراکانەوە ، بکەوێتنە بەر رەخنەی بەردەوام . کەدواترین تاوان
و پێشێلکاریان ، درێژەدانیانە بە جێبەجێ نەکردنی یاسا بەرامبەر ھەموو
ئەوانەی زەبروزەنگی لەئەشکەنجە و شەھیدکردنیان بەرامبەر گەنجانی
خۆپیشاندەری ئەمسال لە ٢٠١١-١٠٢-١٧بەدواوە ئەنجام داوە ، گەرجی سەرۆکی
ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت پەیمانیان دا کەئەمانەی بریاری دادگایی
کردنیان بۆدەرچووە ، راپێچی دادگایان دەکەن ، بەلام ئەوەی تائێستا
دەبینرێت جگە لەفریودانی خەلک و کات کوشتن ھیچ ئامانجێکی تری دیار نیە
گرووپی ١٧ شوبات کەدوای نارەزایەتیەکانی
خەلکی کوردستان بەرامبەر دەسەلاتی کوردی ، لەلایەن چەند چالاکڤانێکی
داکۆکی لەمافی مرۆڤ دەستی بەکۆمەلێک کارو چالاکی کردوە وە توانی
لەگەرمەی خۆپیشاندانەکانی خەلکی کوردستان ٦ خۆپیشاندان و سیمنارێکی
بەھاوبەشی لەگەل پەرلەمانتارە دۆستەکانمان بۆ ھەموو پارتە سویدیەکان
ئەنجام دا و چەندین دیداری لەگەل بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی پارتە
سوێدیەکان و وەزارەتی دەرەوە ئەنجام بدات ، وە نارەزایەتی وئازارەکانی
خەلکی کوردستان لەپێشیلی مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا بگەیەنێت پێێان .
ھاوکات لەدرێژەی ئەوکارو چالاکیانەی چەند ڕۆژەی رابردوو ئەنجاممان داوە
کەلێرەدا چر دەکەینەوە
١- لەسەر زینداندانیانی سیاسی (برایمی کاکە ئەحە و سەید ئەکرەم)
نامەمان بەزمانی ئینگلیزی بۆ ٣٠٠ کەسایەتی لەوانەی کار لەناو پەرلەمانی
ئەوڕپا لەپەرلەمانتار و ڕاوێکار دەکەن، وەبەتەلەفۆن لەگەل بە شیکیان
ئاخافتنمان بە درێژی کردوە ، بەتایبەتی لەگەل Michael Rue. کەیەکێک
لەبەرپرسانی بەشی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی ئەورپایە ، پەیمانی پێداوین
بەدواچون بۆ ئەوزانیاریانەمان بکات و وەھەولێکیش لەئارادەیە کەلەلایەن
ئەوانە وە لەبەشی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی ئەوڕپا بەفەرمی پێشوازیمان لێ
بکەن بۆ ئەوەی لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین قسەوباس
لەگەلیان بکەین .
٢- لەگەل بەرپرسی بەشی عێراق لەوەزارەتی دەرەوە ی سود (ئۆسکار شیلتەر)
رۆژی ٩ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ٢٠ دەقیقە لەسەر کۆی پێشێلکاریەکانی مافی
مرۆڤ بەتایبەتی رەوشی بادینان کەزانیاری و راستی روداوەکانمان
بەبەلگەوە لە٤ ی ئەم مانگەوە پێشکەشکردون ، ئۆسکار شیلتەر جگە لەوەی
سوپاسی ئەو زانیاری ولینکە بەلگانەی کردوین ، ھاوکات دلنیای کردوینەوە
کەئەوان دۆسیەی برایمی کاکە ئەحە و سەید ئەکرەمیان گەیاندۆتە دەست
حکومەتی عێرا ق و کوردستان،وەوتی ئێمە چاوەڕوانی وەلامیانن
٣- لەگەل ئامنستی ئەنترناسیۆنال بەشی عێراق، (سەعید بومەدوحە) ڕۆژی
٢٠١١/١٢/٠٧ بەدرێژی پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەژێردەسەلاتی کوردی
لەسیناریۆکانی گرتنی زیندانیانی سیاسی (سەید ئەکرەم و برایمی کاکە
ئەحەمان) باسکردوە ، ئەوبەرپرسەی ئەمنستی پێی راگەیاندین کەئەوان
بەدوای زانیاریەکانی ڕوداوەکانی بادینان دادەچن، وە بەھۆی ئەوەی مانگێک
تێپەریوە بەسەر نامە ناردنمان بۆ وەزیری ناوخۆی کوردستان لەسەر ھۆکاری
زیندانیکردنی ( سەید ئەکرەم ) وەلام نەدراوینەتەوە ، بۆیە لەچەند ڕۆژی
داھاتوو بەبەیانامەیەک یان بەکارو چالاکیەک دێینە پشت ئەم دۆسیە زیاتر
.
٤- گەرچی ئێمە بەردەوام لەدیدار و گفتوگۆ داین لەگەل پەرلەمانتاران و
سیاسیەکانی سوید دەکەین ، بەلام دوای ئەو پێشیلکاریانەی مافی مرۆڤ و
ئازادی تاک بەرامبەر حزب و خەلک لەسوتاندنی دوکان و ڕیستورانگەکانی
دەڤەری زاخۆ سمێل کرا و بارەگاکانی یەکگرتویی ئیسلامی لەچەندین ناوچە
ئەنجام درا ، بەبەیانامەیەکی پڕ لەزانیاری وبەلگەدارمان ئاڕاستەی دەیان
پەرلەمانتار و کەسایەتی سوێدمان کرد ، وەبریار وایە لە١٤ی ئەم مانگەدا
بەرپرسی دەستەی کارگیڕی مەکتەب سیاسی سۆسیال دیموکرات ((پێتەر ھۆلکڤیست))
بەفەرمی پێشوازیمان لێ بکات و گفتوگۆ لەسەر ەروشی مافی مرۆڤ و ئازادی
بیرورا لەکوردستان بکەین
٥- بڕیار وابوو سیمنارێکی گەورە بەبەشداری چەند کەسایەتی و ناوەندێکی
بڕیاربەدەستی سوێدی لەسالرۆژی راگەیاندنی مافی مرۆڤ ئەنجام بدەین ،
بەلام بەھۆی ئەوەی ئەم رۆژە لەکاتی پشوودا بوو بەشێکیان نەیان توانی
بەشداربن ، بۆیە ئێستا کار بۆ ئەنجامدانی ھەمان سیمنار بۆ یەکەمین
سالیادی تاوانی ١٧ شوبات لەشاری سلێمانی دەکەین و لەئایندەدا
زانیاریەکان بەخەلکی کوردستان رادەگەیەنین
گرووپی ١٧ شوبات -
ستۆکهۆلم
Epost:17_shubat@hotmail.se
|