٢\١٢\٢٠١٠ له ئافره‌ته ناوداره‌کانی کورد (قه‌ده‌مخێر).
ئه‌م شۆڕشه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌که‌ی
سه‌رکرده‌ی گه‌له‌که‌مان سمکۆی شوکاک، و شۆڕشی ئهزهرییهکان له
ئێران..به به‌راورد له‌گه‌ڵ کچه سه‌رکرده‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسا «ژاندارک»
له دژی ئینگلیزه‌کانی داگیرکه‌ری وڵاته‌که‌ی،قه‌ده‌مخێری کورد زۆر له‌ویش
ئازاتر بوو..به‌ڵام هه‌ردووکیان به نامه‌ردی له‌ناوبران. میرزاده «
قه‌ده‌مخێر»کچی میر« قه‌ندی قهلاوهندی »یه، که یه‌کێک بوو له میره‌کانی
میرنشینی لورستانی بچووک..له هۆزی لوڕی فه‌یلییه، که ناسراون به
قاره‌مانی و جوامێری و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییان بۆ کورد و کوردستان. له
کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده،یا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا قه‌ده‌مخێر
له‌دایکبووه ( به‌داخه‌وه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کدا، ساڵی له‌دایکبوون
و ، ساڵی کۆچکردنیم به‌رچاو نه‌که‌وت ، به ته‌له‌فۆنیش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ
چه‌ند خوشک و برایه‌کی ڕۆشنبیری فه‌یلیمان کرد ئه‌وانیش نه‌یان زانی) .قه‌ده‌مخێر
کیژێکی جوان و باڵابه‌رز و شۆخ و شه‌نگ بوو، زۆر زیره‌ک و ژیر و وریا و
بیرتیژبوو، جوانی و سوارچاکی وئازایه‌تی وکوردستانپهروهریی،بوو به
هه‌وێنی چه‌ندین شیعر و گۆرانی به تایبه‌تیش به دیالێکتی فه‌یلی ، که
تا ئه‌مڕۆش هه‌ندێ له‌و گۆرانییانه که به‌سه‌ر قهدهمخێردا هه‌ڵدراون،
له‌سه‌ر زاری برا فهیلییهکانماندا ماونه‌ته‌وه.. که باس له دلێری
و قاره‌مانێتی و شۆڕشگێڕێتی قه‌ده‌مخێر ده‌که‌ن.
چه‌ندین جار و له چه‌ندن لاوه شێرانه په‌لاماری سوپاکه‌ی ره‌زا شایان دا، زه‌ره‌ر و زیانێکی گه‌وره‌یان پێ گه‌یاندن و، زه‌خیره و چه‌ک و جبه‌خانه‌یه‌کی زۆریشیان لێیان ده‌سکه‌وت..شای ئێران ویستی عه‌شیره‌ته‌کانی کوردمان به پاره و پایه بخه‌ڵه‌تێنێ وبیان کا به جاش و،بیان کات به گژی شۆڕشگێڕه‌کاندا به‌ڵام که‌سیان ئه‌م ناپاکییهیان قبووڵ نه‌کرد و،ڕازی نه‌بوون دهسخهنه خوێنی براکانیان، سوپای شاه چه‌ند هێڕشێکی تری کرده سه‌ر شۆڕشگێڕه‌کان،به‌ڵام له به‌رده‌م بڕوای پۆڵایین و هه‌ڵمه‌ت و لێدانی گورچکبڕی شۆڕشگێڕه‌کان، خۆیان ڕانه‌گرت و زیاتر تووشی شکستی و زیان بوون..له ماوه‌یه‌کی که‌مدا زۆربه‌ی ناوچه‌کانی لوڕستانیان له سوپای داگیرکه‌ری ئێرانی پاکرده‌وه. قه‌ده‌مخێر نامه‌یه‌کی بۆ شێخ مه‌حموودی حه‌فید نارد..له نامه‌که‌یدا باسی ئه‌و زوڵم و زۆر و ناهه‌قییه‌ی کردبوو که لێیان ده‌کرێ و ،چۆنیش ره‌زا شای په‌هله‌وی ، زۆر به نامه‌ردی و ناڕه‌وا شامراد خانی کاکی کوشتووه..هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ، داوای له شێخی نه‌مر کردبوو ،که سوپاکه‌یان بکه‌ن به یه‌ک و به یه‌ک هێزه‌وه په‌لاماری داگیرکه‌ران بده‌ن له ڕۆژهه‌ڵات و له باشووری کوردستاندا..ئه‌وه‌شی بۆ نووسیبوو،که من ئاماده‌م هه‌موو شۆڕشگێڕه‌کانمان بخه‌مه ژێر فه‌رمانده‌ی به‌ڕێزتان،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چه‌ک و جبه‌خانه‌یه‌ی که هه‌مانه، که به‌شی دوو ساڵی شه‌ڕکردن ده‌که‌ن..به‌ڵام شێخ مه‌حموود گوێی به نامه‌که‌ی نه‌دا و به‌ده‌نگی داخوازییهکهیهوه نه‌هات. گوایه شێخ له‌وه ترساوه که ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنێکی وا بکات سواره‌کانی لێی دوورده‌که‌ونه‌وه، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌وان به هه‌ڵه لێکیبده‌نه‌وه و، وابزانن که شێخ له پێناوی سه‌روه‌ت و سامانی میرزاده‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندا ئه‌م ڕێکه‌وتن و یه‌کگرتنه‌ی کردووه.
ره‌زا شای په‌هله‌وی،دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند
جارێک سوپاکه‌ی شکستی هێنا،په‌نای بۆ فێڵ و درۆ برد..به کۆمه‌ڵێک
دیاریی به نرخه‌وه، وه‌فدێکی بۆلای قه‌ده‌مخێر نارد،به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان
دایی که شاه بڕیاری داوه کۆمه‌ڵێک چاکسازی و ئاوه‌دانی له لوڕستاندا
جێبه‌جێ بکات و، باری گوزه‌ران و ژیانی دانیشتوانیشی خۆشتر ده‌کات،
بڕیاری لێبووردنی گشتیی بۆ هه‌موو چهکههڵگرتووهکان ده‌رکردووه،
داواشی کردووه که قه‌ده‌مخێر شووی پێ بکات. قه‌ده‌مخێر له وه‌فده‌که
زۆر تووڕه بوو، وتی چی دیارییه‌کتان هێناوه هه‌رهه‌مووی له‌گه‌ڵ
خوتاندا بیان به‌نه‌وه ، ده‌قی ئه‌م قسه‌یه‌ی منیش که وه‌ڵامی
داخوازییه‌که‌ی شایهکهتانه پێی ڕابگه‌یه‌نن: «من ئافره‌ت نیم تا
شوو بکه‌م، به‌ڵکو تۆ ئافره‌تی». قه‌ده‌مخێر زۆر به باشی له نیاز و مه‌به‌ستی
گڵاوی شای بێڕه‌وشت گه‌یشتبوو که چییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک
له شۆڕشگێره‌کانی بڕوایان به‌و لێخۆشبوونه کرد و به چه‌که‌کانیانه‌وه
خۆیان دایه ده‌سته‌وه، ئه‌مه‌ش به زیانی شۆڕشه‌که شکایه‌وه.
زۆربه‌ی شۆڕشگێڕه‌کان که قورێانهکهیان بینی ، بڕوایان به به‌ڵێن و بڕیار و به درۆکه‌ی شاه کرد، به چه‌که‌کانیانه‌وه خۆیان به ده‌ست سوپای ئێرانه‌وه دا.. ته‌نها قه‌ده‌مخێر و چه‌ند که‌سانێکی زۆر که‌م نه‌بێت ،ئه‌وانیش که زانیان هیچ ده‌ره‌تانیان نییه به ناچاری خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه..گه‌رچی بڕواشیان به‌و لێبووردنه نه‌بوو. سوپای دڕنده‌ی ئێران هه‌ر له‌شه‌وی یه‌که‌مدا ،زۆربه‌ی شۆڕشگێڕه‌کانیان کوشت و قه‌ده‌مخێر و« ١٧» له‌سه‌رکرده‌کانی شۆڕشه‌که‌شیان ناردن بۆ ته‌هران ، هه‌ر دوای ڕۆژێک هه‌ر حه‌ڤده سه‌رکرده‌که له سێداره دران. هه‌ندێک ده‌ڵێن نامه‌ردانه پرچی قهدهمخێریشیان به‌ست به کلکی ئێسترێکی چه‌مووشه‌وه،هه‌موو گیانی شکا و خوێنی لێ ده‌چۆڕایه‌وه ،ئینجا خستیانه زیندانه‌وه ، به‌ڵام زۆر ئازا و خۆڕاگربوو ، داوای لێبووردن و به‌زه‌یی لێنه‌کردن .. نه‌خۆش که‌وت و له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا، ئه‌م شێرهکچه سه‌رکرده‌یه‌مان له زینداندا به سه‌ربه‌رزی و مه‌ردی کۆچی دوایی کرد . شانازی و سه‌روه‌ریی بۆ کورد و کوردستان و، نه‌مریشی بۆ خۆی تۆمارکرد..
شۆڕشه‌که‌ی قه‌ده‌مخێر سێ ساڵی خایاند.. به‌پێی ئه‌وه‌ی که له‌دوای شه‌هیدکردنی شامراد خانی کاکی،شۆڕشه‌که‌ی ڕاگه‌یاند ، له‌وانه‌یه له کۆتایی ساڵی «١٩٢٨» یا سه‌ره‌تای ساڵی«١٩٢٩»دا قه‌ده‌مخێر کۆچی دوایی کروودبێ ، تا ئێستا زانیاری زۆر که‌مه ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌رکرده کورد و کوردستانپه‌روه‌ره قاره‌مانه نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان..
ئه‌وه‌ی که شایانی باس و جێی داخه به لای ئێمه‌وه، ئه‌وەیه که ئێمه‌ی کورد تا ئه‌مڕۆش به هۆی دڵ‌پاکی و خۆشبڕواییمانهوه ، زۆر له سه‌رکرده‌کانمان بوونه‌ته قوربانی خۆشبڕواییمان ، دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئه‌م خاڵه لاوازه‌ی ئێمه‌یان قۆزتۆته‌وه و ، به به‌ڵێن و په‌یمانی درۆ و فێڵ و فه‌ره‌جه زۆر جار ته‌فره‌یان داوین،تا ئه‌مڕۆش په‌ندمان له هه‌ڵه‌کان و له قوربانییه‌کانمان وه‌رنه‌گرتووه. که‌چی هه‌ر خۆشمان ده‌ڵێین:«دوژمن بوو به پرد،به سه‌ریا مه‌په‌ڕه‌ره‌وه». ماوه ئه‌وه‌ش بڵێین ،که هونه‌رمه‌ندانی شانۆکار و دراما و سینهمهکارانی کوردمان ،ده‌توانن سه‌رگوزشته‌ی ژیانی قه‌ده‌مخێر و شوڕشه‌که‌ی بکه‌ن به فلیمێکی سینه‌مایی یا درامایه‌کی ته‌له‌فزیۆنی .. پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌که‌م که له شاری خانه‌قین یا له هه‌ر شارێکی تری باشووری کوردستاندا بێت، له گۆڕه‌پانێکدا،په‌یکه‌رێکی شایسته بۆ قه‌ده‌مخێری نه‌مر دروست بکرێت.
١\١٢\٢٠١٠ - نه‌رویج
|