په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١٢\٢٠١٢

لە ئاکامی خۆپیشاندانی دیپۆرتکراوەکان لە چەمچەماڵ، قائیمقام بەڵینی بەدواداچوونی داواکاریەکانی دا.


دیپۆتکراوەکان قوربانی سیاسەتی هاوبەشی نێوان حکومەتەکانی ئەوروپاو حکومەتی عێراق و هەرێمن.

 


بەمەبەستی بەرفراوانکردنەوە چالاکیەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران بۆ بەرگری لەخواست وداوا بەرهەقەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان کە تائیستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەنگ داواکانیانەوە نەهاتووە، دیپۆرتکراوەکانی تەکیەو چەمچەماڵیش رۆژی ١٦-١٢خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم قائیمقامێتی قەزای چەمچەمال رێکجست.

خۆپیشاندەران بە چەندین دروشمی جۆراجۆر(دیپۆرت کراوه‌کان قوربانی هەڵومەرجی نەخوازراوی کۆمەڵگای کوردستانن. ئێمه‌ قوربانی ‌سیاسه‌تی هاوبه‌شی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئەوروپا وحکومەتی عێراقی و هەرێمین، مەسەلەی پەنابەران مەسەلەیەکی ئینسانی هەقخوازانەیە،کار یان بیمەی بیکاریمان دەوێت،کاری پێشومان بۆ بگێرنەوە،دیپۆرتکراوەکان قەرەبۆ بکەنەوە، حکومەتی هەرێمو پەرلەمان پرۆژەبریاری فیدراسیۆن جێبەجێبکات، بریاری ٢٦٢ ی حکومەتی عێراقی بمانگرێتەوە، مافی پەنابەری مافی ئینسانە.... کە خواستی وداوا ی دیپۆرتکراوەکانی لە خۆدەگرت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە خرایە روو.

پاشان دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ووتەیەکدا ئامانجی زنجیرە خۆپیشاندانە نارەزایەتێکانی فیدراسیۆنی بۆ ئامادەبوان روونکرەوەو ووتی" ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئێمە خواست وداوا ڕەواکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانمان لە پرۆژەبریارێکی ئامادەکراودا خستۆتە بەردەم سەرۆکی پەرلەمانو سەرجەم لیجنە پەرلەمانیەکان وحکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوانمان لە ئاکامە زیانبارەکانی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران ئاگادارکردوتەوە هەموو ئەو کێشەو گیروگرفتانەی رووبەرووی دیپۆرتکراوەکان بۆتەوە باسکردوە، داوامانکردوە هاوکارتان بن بۆ تێکەڵاوبونەوەی دیپۆرتکراوەکان لە کۆمەڵگای کوردستان، داوامانکردوە قەرەبووتان بکەنەوە، کار یان بیمەی بیکاریتان بدەنێ لە توانایەکانتان سود وەربگرن بەڵام بەداخەوە تائیستا بەپیر جێ بەجێکردنی داواکاریەکانی دیپۆرتکراوەکانەوە نەهاتوون"

هەروەها ئەوەشی ووت"داوامانکردوە بریارەکانی حکومەتی عێراقی بۆ قەرەبووکردنەوەی دیپۆرتکراوەکان جێ بەجێبکەن".

بەدوای ووتنەوەی دروشمەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەریز قائیمقامی چەمچەماڵ تارق رەشید هات بەدەم خۆپێشاندەرانەوە و سکرتیری فیدراسیۆن دوای ئەوەی ئامانجی خۆپیشاندانەکەی روونکردەوە، یاداشتێکی نوسراو کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانو جێگرو قائیمقامی چەمچەمال ئامادەکرابوو هاوپێچ بە پرۆژە بریاری فیدراسیۆنی پەنابەران کە ١٦ داخوازی لە خۆ دەگریت تەسلیم بە قائیمقامی کرا، داوایان لێکرا نەک تەنها گەیاندنی ئەو یاداشتە بەڵکو بەدوادا چوونی بۆ بکات و لە ئاکامەکانی فیدراسیۆن ئاگادار بکاتەوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند بەدەستی یاداشتەکە دەگەیەنێت وبەدودا چوونی بۆ دەکات و هەروەها ئامادەی نیشاندا بۆ دامەزراندنی ئەو پەنابەرە دیپۆرتکراوانەی بروانامە یان زمانی بیانی دەزانن . فیدراسیۆنیش بەڵینی دا لیستی ژمارەیەک لەو دیپۆرتکراوانەی ئەو داوایانە دەیانگرێتەوە بخاتە بەردەم قائیمقام.

پاشان دەشتی جەمال ئاکامی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆپیشاندەران و دەزگاکانی راگەیاند روونکردەوە. ئەوەشی ووت"لە حاڵی وەڵام نەدانەوە حکومەت بە داوا رەواکانی دیپۆرتکراوەکان شیوازی دیکەی نارەزایەتی هەڵدەبژیرین لەسەراسەری کوردستان و لە دەرەوەی وڵات".


لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٧\١٢\٢٠١٢

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک