له‌بارچوونی بیـری نه‌ته‌وه‌یی کورد،
له‌ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کانه‌وه تا ئه‌ورۆ.
ئا
:هۆشیار
مه‌لائه‌وره‌حمان
تێڕمی کورد
(
KÜRT)
لهکرته کرتی بن پێ یانه‌وه هاتووه له‌و کاته‌ی که‌به‌سه‌ر
به‌فردا ده‌ڕۆن، به‌و پێیه ده‌بی هه‌موو دانیشتوانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی
گۆی زه‌وی کورد بن چونکه به‌سه‌ر به‌فردا ده‌ڕۆن و ئه‌وانیش کرته‌ی
ژێر پی یان دێت ...بیرۆکه‌ی تورکی شاخاویش له‌م زهنیه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
مسته‌فا
که‌ماڵ ئه‌تاتورک، له‌سه‌ره‌تای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی تورک‌دا
په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆک هۆزو تیرهکوردهکانهوه کردووه له ڕێگه‌ی
تهلهگرافێکهوه که بۆ کۆمسیری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
سۆڤیه‌ت( چیچهرین)ی ناردبوو، جگه له‌وه‌ش له زۆر بۆنه‌و
ووتاره‌کانیدا ووشه‌ی کوردستانی به‌کارهێناوه.
له‌وه به‌دواوه تێرمی کوردستان و ناوی کوردستان له ژێر چه‌ندین
بیانووی جیاجیادا سرراوهتهوه،
چونکه به پێی گێڕانه‌وه‌کانی مێژووی تورک، کورد هه‌ر به‌شێکن
له‌ڕه‌گه‌زی تورک و ناوه‌که‌شی له‌وه‌وه هاتووه که که ئه‌م تورکه
شاخاویانه له کاتێکدا که به‌ناو به‌فردا ڕێده‌که‌ن کرته‌کرتی ژێر
پێیان دێت،
واتا ووشه‌ی
(kürt)لهکرتهکرتی
سه‌ر به‌فره‌وه هاتووه، پاش هه‌شتا ساڵ له‌په‌روه‌رده‌کردنی هه‌ڵه‌و
چه‌واشه‌کردنی مێژوو وا به‌نوێی هه‌ست ده‌که‌ن که ئه‌و بۆچونه
هه‌ڵه‌یه‌و کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی جودان له‌تورک. لێره‌دا تاکڕه‌وی
بیرینهتهوهچێتی تورکی هه‌میشه ڕێگر بووه له ناسین وگه‌شه‌کردنی
بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد له ژێر بیانووی جیاجیادا، جارێک به‌ناوی تورک
بونیانه‌وه جارێک به‌ناوی برای دینیه‌وه( ئیسلامیه‌ت)وه.
له‌هه‌مووی
نه‌گونجاوتر ئه‌وه‌یه که کورد خۆشی هه‌میشه شه‌رمنۆکانه تا ئه‌م
رۆژگاره‌ش به‌ته‌واوی نازانێ داوای چی ده‌کات و هه‌رگیز داواکه‌ی روون
نیه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ماف
ونیشتیمانهکهیان به ئاشکرازهوت کردووه. داوای زۆر ده‌کات
وبههیچیش داده‌که‌وێ. داوا ڕاسته‌قینه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆییه لێ
هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی ته‌مومژاوی ده‌ریده‌بڕێ یا هه‌ندێک جار به
ته‌واوی نکوڵیشی لێده‌کات. تورک بێسڵه‌مینه‌وه له سێبه‌ری
ئیسلامه‌وه ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی دژی کورد
پیاده‌کردووه که ده‌بوو ببێته کوانووی په‌ڕه‌وازه‌کردن
وچهکهرهکردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد،که‌چی به پێچه‌وانه‌وه کورد
دیسانه‌وه پاشکۆیهتیهکهی بۆماوه‌ته‌وه و وه‌ک برای دینیهک له
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بووه تورک به‌زه‌یی پیابێته‌وه و وه‌ک شه‌ریکه
به شێک ته‌ماشای بکرێت که تا ئه‌م رۆژگاره‌ش ئه‌و بۆچوونه کاوێژ
ده‌کرێته‌وه گوایه ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌و ده‌وڵه‌تی عوسمانیش به هاوبه‌شی
تورک وکورد هاتۆته دامه‌زراندن دیاره ئه‌م بۆچوونه ته‌نها
له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورک و به‌زیانی ته‌واوبووه.
ئه‌و ووڵاته‌ی خۆی هه‌یه‌و ناوی نییه - کوردستان -:
سه‌باره‌ت به‌و ناوچهجوگرافیه ی که‌به کوردستان ناسراوه مێژووی
تورک، خۆی چاکترین به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و
ڕاستیه‌که
بۆ یه‌که‌م جار دوا سوڵتان سه‌لجوقی ( سه‌نجه‌ر به‌گ) له ساڵی
1157ناوی کوردستانی هێناوه به‌و ناوچه جوگرافیه گوتراوه که شاری (
به‌هاری) گرتۆته‌وه که سنووری له‌هه‌مه‌دان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاشان
به‌هه‌مان شێوه سوڵتان سلێمان قانونی له‌ساڵانی 1525تا 1553 له‌هه‌موو
فه‌رمانه مێژووییه‌کانیدا ناوی کوردستانی هێناوه،جگه له‌وانه
سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م ساڵی1604 له فه‌رمانه‌کانیدا هه‌میشه باسی
خه‌ڵکی کوردستانی کردووه، له‌سه‌ده‌ی حهڤدهههمیشهوه
سیاحه‌تنامه‌که‌ی ئهولیاچهلهبی زۆر به ووردی باسی کوردستان
وشاره‌کانی کردووه.سه‌دری ئه‌عزه‌م مسته‌فا ره‌شید پاشاله ساڵی
1847ده‌سته‌ی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردستان دامه‌زراند و
به‌پیی بڵاوکراوه‌ی تقویمی وقایع ئه‌م شارانه‌ی ده‌گرته‌وه
دیاربه‌کر،ئه‌خلات،موش، وان، هه‌کاری،جه‌زیره،بۆتان،ماردین،به‌پێی
به‌ڵگه‌نامه‌کانی نازری داخلیهو خارجیه ئه‌و کاته زۆر به
ئاشکراباسی ووڵاتی کوردستان وئه‌رمه‌نستان وگه‌لی کورد کراوه،وه‌کو
له‌سه‌ره‌تاوه باسمان لێوه‌کرد ئه‌تاتورکیش له‌سه‌ره‌تای
خهباتهکهیدانکوڵی له‌بونی کورد‌و کوردستان نه‌کردووه.که‌چی پاش
دامه‌زراندنی کۆماره‌که‌یان له ساڵی 1923 به‌دواوه ووشه‌ی کوردستان
قه‌ده‌غه‌کراو بهرهولهبیرچوونهوه چوو له‌ئه‌ده‌بیاتی کۆماره
مۆدیرنهکهدا،ناوی کوردستان گۆڕا به ولایه‌تی شه‌رقیه و پاشان به
شه‌رقی ئه‌نادۆل وله‌ساڵانی پهنجاکانهوهبوو به گونه‌ی دۆغو
ئه‌نادۆل و دواییتر به ( ئۆهال*) ئێستاش دیسانه‌وه به ناوچه‌ی
خوارووی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ ناوزه‌دیان کردووه. گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه
سه‌ر پێکهاته‌ی اتحاد الترقیش که بهرهگهزپهرسترین دامه‌زراوه‌ی
تورک دێته ناساندن به‌شێکیان کوردبوون وه‌کو اسحاق سکوتی دیاربه‌کری
ومهبعوثی بهغدادومامۆستای خانه‌ی هونهرئیسماعیل حه‌قی ومامۆستای
پایه‌داری ئایینی ( احمد نعیم) وسۆسیۆلۆژی ناودار( محمدزیا گۆک ئه‌ڵپ*)
له کاتیکدا ئه‌مانه ئه‌ندازیارو دارێژه‌ری بیرۆکه‌ی تورکچێتیان
په‌ره پێده‌دا،هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌و په‌ڕی لاوازیدابوویا
هێشتا له‌دۆخی نهبووندابوو.ئه‌مه له کاتێکداتا ڕاپه‌ڕینی میر
به‌درخانیش له‌سالی 1847 هه‌ر یه‌ک له سه‌ید عبدالقادری کوری شێخ
عوبێدولای نه‌هری وسه‌عیدی نورسی به‌تلیسی هێشتا ئه‌ندامی ناوداری
اتحادالترقی بوون،
بڕوانه...ITTIHAT
TARAKI VE KÜRTLER
S26
به‌رانبه‌ر به جموجوڵی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئیتیحادچیهکانی تورک
وسیاسه‌تی سته‌مکارانه‌ی سوڵتان عبدلاحمیدی دووه‌م، هه‌ریه‌ک
له‌کوره‌کانی میری بۆتان مقدادبهگ له‌ساڵی 1889ده‌ستی کرد به
بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری کوردستان به‌ئامانجی
ووریاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وزیندوکردنهوهی داستانه‌کانی مهم
وزینی ئه‌حمه‌دی خانی بۆ بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وپاشان
ئه‌وره‌حمانی برای که‌له‌ژێر فشاری سوڵتان عبدالحمید له شاری جنیڤی
سویسرا گیرسابووه درێژه‌ی دا به ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی کوردستان. دوای
ئه‌م رووداوانه‌ی ئه‌سته‌نبول وکاریگه‌ری رۆژنامه‌ی کوردستان
که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌رده‌چوو،جمعیه‌تی تعاونی
ترقی کورد له‌لایه‌ن حاجی تۆفیق( پیره‌میرد)سهیدعبدالقادر،سه‌عیدی
نورسی،ئیسماعیل حه‌قی بابان که جگه له پیره‌مێرد ئه‌وانیتر پێشتر
ئه‌ندامی اتحادالترقی تورکی بوون سالی 1908 هاته دامه‌زراندن. ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه زیاتر کۆمه‌ڵه‌یه‌کی که‌لتوری و رۆشنبیری بوون ئامانجیان
هۆشیارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو،هه‌ڵه‌ی ستراتیژی ئه‌و
رۆشنبیرانه له‌و رۆژگاره هه‌ستیاره‌دا ئه‌وه‌بوو که پیاوێکی ئایینی
خاوه‌ن رێز‌و پایه‌داری وه‌کو سه‌ید عبدالقادر کوردایه‌تی ده‌به‌سته‌وه
به ئیسلام ویاساکانی ده‌وله‌تی عوسمانلیه‌وه ( واتائیسلام بوون
وپابه‌ندبوون به‌یاساکانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی کردبوه به‌ردی بناغه‌ی
کوردایه‌تیه‌که‌ی)،له‌ولاشه‌وه سوڵتان گه‌شه‌یدا به ته‌کیه‌و
خانه‌قا وڕاونانی ئه‌وانه‌ی باسی کوردایه‌تیان ده‌کرد، هه‌ڵه‌یه‌کی تری
گه‌وره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه رۆشنبیره ئه‌وه بوو که ته‌نها نوسراو بیر‌و
بۆجوونهکانیان له‌ده‌وڵه‌مه‌ندو خواپیداوه‌کانی شاره‌گه‌وره‌کانی
تێنه‌ده‌په‌ڕاند. واتا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بیری نه‌ته‌وه‌یی لای چینی
ئۆرۆستۆکراتی سه‌ره‌وه دروست بوو له‌گه‌ڵ نه‌مانی خۆیاندا بیری
نه‌ته‌وه‌ییش له‌باربرا. هه‌ر بۆیه تا ئێستاش ناتوانرێ ئه‌و بیره
به‌شێوه‌یه‌کی پێویست کاریگه‌ری هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامانه‌کانی
سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی شێخ وسه‌ید وخێڵ بوون که ئه‌مانه به‌رێژایی مێژوو
خاوه‌نی تاکه یه‌ک سه‌روه‌ری نین که‌له خزمه‌تی گه‌لدا بوبێت. مێژووی
گه‌لی کورد چاکترین گه‌واهیه.
*
کۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی کورد(هیوا)
کۆمه‌له‌ی هیوای قوتابیانیش یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی فه‌رمی
کوردبوون که‌له ساڵی 1912له ئه‌سته‌نبوڵ
هاته‌دامه‌زراندن، ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
تعاونی ترقی کورد ته‌نها ئهوقوتابیانهیان له ده‌وری
خۆیان کۆکرده‌وه که‌له ئه‌سته‌نبول له خویندنگا
به‌رزه‌کان ده‌یانخوێند و بۆ ماوه‌ی دوساڵ کاریان کرد
وپاشان له ساڵی 1914 به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری جیهانی
یهکهمهوهبڵاوهیان لێکرد تا سالی 1919 ده‌ست
به‌کاربوونه‌وه ئۆرگانێکیان به‌ناوی(رۆژاکورد) رۆژی کورد
به زمانی کوردی(کرمانجی ژوور‌و)ده‌رکرد، پاشان ڕژێمی
اتحادالترقی رۆژی کورد داخست وههتاوی کورد جێگه‌ی
گرته‌وه،ئه‌م ئۆرگانه ههواڵهجۆراوجۆرهکانی هه‌موو
لایه‌کی کوردستانی له خۆ گرتبوو، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه توانیان به‌شداری کۆنفرانسی1919 ئاشتی پاریس
بکه‌ن که گوایه( شه‌ریف پاشا*) له‌وێدا نوێنه‌رایه‌تی
کوردی کردووه.
*
ئیتیحادچیهکان وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد:
له‌ساڵانی 1913/1914دو ڕاپه‌ڕین وهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه روویاندا
یه‌کێکیان به‌سه‌رۆکایه‌تی ( مه‌لا سه‌لیمی به‌تلیسی)و
ڕاپه‌ڕینی بارزان به‌سه‌رۆکایه‌تی شێخ عبدالسلامی بارزانی
که‌ئامانجی ئه‌وه بوو که موفتی وفه‌رمانبه‌رانی کوردستان
ده‌بێ شافیعی مه‌زهه‌ب وبهڕچهڵهک کوردبن،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ڕاپه‌ڕینه بۆنی هه‌ستی
کوردایه‌تی پێوه‌دیاربوو هه‌ردو سه‌رکرده‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که
له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی اتحاد الترقیهوه* له
سێداره‌دران. که ئه‌و کاته‌ش پیاوانی ئایینی سوننه
مه‌زهه‌ب وهه‌ندێ له ده‌ره بهگهکوردهکان له
په‌یوه‌ندیدابوون له گه‌ڵ ئیتیحادچیهکاندا، ئه‌وه‌ی که
بووه مایه‌ی نیگه‌رانی تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان
کورد‌و ئیتیحادچیهکان جێبه‌جیکردنی سیاسه‌تی ( اسکانی-
عشاير) ودامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک بوو که کاری
سه‌ره‌کی گۆڕینی جوگرافیای کوردستان گۆڕینی ناوه
کوردیه‌کان بوو به تورکی و تێکه‌ڵکردنی ژماره‌ی
دانیشتوانی کورد به تورک وگۆڕینی ناوی خێزانی وبنه‌ماڵه
له کوردیه‌وه بۆ تورکی( داتاشینی یه‌ک نه‌ته‌وه بۆ
کۆماره‌که لیره‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه...هه‌موو ئه‌مانه
له‌ڕیگه‌ی یاسای ده‌وڵه‌ته‌وه به‌زۆر به‌سه‌ر
خه‌ڵکه‌که‌دا سه‌پێنرا، ئێستاش هه‌موو کوردێک له سنووری
تورکیادا هه‌ڵگری فامیلی نامه‌یه‌کی تورکیه، که
داڕێژه‌ره‌که‌ی ئیتیحادچیهکان بوون به ڕاوێژکاری زیاگۆک
ئه‌ڵپ که‌به ئه‌ندازیاری که‌مالیزم وتورکیای مۆدێڕن
ناسراوه* ) لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بکه‌ین
که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی به ده‌سستی که‌مالیسته‌کانه‌وه
بوو،پیاوهنهخۆشهکه هه‌ر به‌ڕواڵه‌ت که‌وڵه‌که‌ی
مابوو...بڕوانه یاداشته‌کانی دکتۆر نوری ده‌رسیمی
لاپه‌ڕه31.
ئه‌و ڕۆژگاره‌ش هێشتا شه‌ریف پاشا ئه‌ندامی فیرقه‌ی
که‌مالیسته‌کان ودهستگیرۆیی داراییشی ده‌کردن.
بڕوانهTUNAYA
S282,S100 ITTIHAT TARAKI.
*
کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان:
له 30/10/1918 کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان له لایه‌ن
ئه‌و سهرکردهکوردانهوه دامه‌زرێنرا که پێشتر خۆیان
ئه‌ندامی اتحادتهرهقی بوون له‌به‌ر فشاری
که‌مالیسته‌کانی ناو اتحاد ته‌ره‌قی په‌نایان بردبووه
به‌ر ئه‌وروپا، سه‌ید عبدالقادر یه‌کێک بوو له
سه‌رکرده‌کانی که بڵاوکراوه‌ی (ژین) یان وه‌ک پلاتفۆرمێکی
مۆدێرن ده‌رده‌کرد،به‌ڵام ئه‌و کاته بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری
نه‌ته‌وه‌یی کوردی بۆرژوای کوردی بوونی پێویست بوو ، که
ده‌بوو به‌و ئه‌رکه هه‌ڵبسێ، هه‌ر بۆیه بیری نه‌ته‌وه‌یی
هیوای له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی هه‌ڵچنی بوو،سه‌ید
عبدالقادر هه‌ر له‌تورکیادا مابووه داوای ئۆتۆنۆمی ده‌کرد
به پاڵپشتی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا هه‌رچی به‌درخانیه‌کان
وجه‌میل پاشا زاده‌کان لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
بوون و به‌هۆی جیاوازی بۆچونه‌کانیانه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی
ته‌عالی کوردستان لێکترازان و ئۆرگانی ژینیش کۆتایی
بهژینی هات. بڕوانه..Oguz
Aytepe.Yeni belgeler Isiginda kurdistan teali
cemiyeti..Tarih ve Toplum S174*محمد
زیا گۆک ئه‌ڵپ:
سۆسیۆلۆژ به‌ره‌گه‌ز کورد، داڕێژهرو ئه‌ندازیاری اتحاد
الترقی خاونی بیرۆکه‌ی( کورد‌و تورک وه‌ک و گۆشتی نوخان و
په‌نجه‌ن لێکجیاناکرێنه‌وه) له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
خزمهتهیدا به‌ڕژێمی اتحاد الترقی هێشتا ئه‌تاتورک هه‌ر
خۆشی به چاره‌یدا ناهات،له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز کورد
بوو.
*
ئۆهال:OHAL؛
ئۆڵان ئوستوو هال بۆلگه‌سی. واتا المناطق المحظوره.
*
ئیتیحاد ته‌ره‌قی:
سه‌رده‌مانێ
ده‌یانگوت ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن (لۆ)و( زۆ) ده‌بێ ناویان
له‌سه‌ر زه‌وی بسڕینه‌وه.ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ لۆ واتا بۆ...
کورده‌کان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن زۆ
ئه‌رمه‌نه‌کانن. اتحاد والترقی له‌ڕاستیدا له‌سه‌ره‌تادا
کۆمه‌ڵه‌ی نهتهوهههموو جۆره‌کانی تورکیای عوسمانی بوو،
هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ل گروپانه‌ی ده‌گرته‌وه که دژی سولتان
عبدالحمید بوون ته‌نانه‌ت چه‌ند کۆمیته‌یه‌کی ئه‌رمه‌ن و
چه‌ندین ڕۆشنبیری کوردی ناوداری له خۆگرتبوو،
دامه‌زرێنه‌رانی بریتی بوون له 5 قوتابی له‌وانه ئیسحاق
سکوتی و ئیبراهیم ته‌مۆ و عبدالله جودت ودوقوتابی تر.
ئه‌و هێزه‌ی که ڕه‌وتی اتحاد والترقی گۆڕی تێکه‌ل بوونی
گرۆپه‌که‌ی ناو سوپابوو که بریتی بوون له مسته‌فا که‌مال
وئه‌نوه‌ر پاشا‌و ته‌لعه‌ت پاشا‌و ره‌حمی پاشا وشوکری به‌گ
بوو،که اتحاد ترقیان له وانه داماڵی که‌له‌گه‌ڵ بۆچوونی
تورکانه‌ی ئه‌واندا نه‌ده‌گونجان.
*
ئیتیحاد ته‌ره‌قی:
سه‌رده‌مانێ
ده‌یانگوت ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن (لۆ)و( زۆ) ده‌بێ ناویان
له‌سه‌ر زه‌وی بسڕینه‌وه.ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ لۆ واتا بۆ...
کورده‌کان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن زۆ
ئه‌رمه‌نه‌کانن. اتحاد والترقی له‌ڕاستیدا له‌سه‌ره‌تادا
کۆمه‌ڵه‌ی نهتهوهههموو جۆره‌کانی تورکیای عوسمانی بوو،
هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ل گروپانه‌ی ده‌گرته‌وه که دژی سولتان
عبدالحمید بوون ته‌نانه‌ت چه‌ند کۆمیته‌یه‌کی ئه‌رمه‌ن و
چه‌ندین ڕۆشنبیری کوردی ناوداری له خۆگرتبوو،
دامه‌زرێنه‌رانی بریتی بوون له 5 قوتابی له‌وانه ئیسحاق
سکوتی و ئیبراهیم ته‌مۆ و عبدالله جودت ودوقوتابی تر.
ئه‌و هێزه‌ی که ڕه‌وتی اتحاد والترقی گۆڕی تێکه‌ل بوونی
گرۆپه‌که‌ی ناو سوپابوو که بریتی بوون له مسته‌فا که‌مال
وئه‌نوه‌ر پاشا‌و ته‌لعه‌ت پاشا‌و ره‌حمی پاشا وشوکری به‌گ
بوو،که اتحاد ترقیان له وانه داماڵی که‌له‌گه‌ڵ بۆچوونی
تورکانه‌ی ئه‌واندا نه‌ده‌گونجان.
ماویه‌تی
xanatilk-kaka@live.de
|