١\٦\٢٠١٠
لە بارەی
دادگەییکردنمەوە: خه‌باتی چینایه‌تی یا نه‌فره‌تی چینایه‌تی.
ئێریکۆ مالا‌تێستا - ٢٠ی
سێپتەمبەری ١٩٢١
و. لە فارسییەوە: هەژێن
له‌بەردەم
لێژنه‌ی سوێندخۆران (بڕیاردانی)ی میلان‌دا تێڕوانینگه‌لێکم له‌مه‌ڕ خه‌باتی
چینایه‌تی و پرۆلیتاریا ده‌ربڕین، که ڕه‌خنه و سه‌رسوڕمانێکی زۆریان
وروژاند. وا لێرەدا بە ورده‌کارییه‌کی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر
ئه‌و تێڕوانینانه.
لەوێدا زۆر بە توڕه‌ییه‌وه به‌رامبه‌ر به تۆمه‌تبارکردنم بە
هەڵخڕاندنی نەفرەت ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕی؛ ڕوونم کرده‌وه، که له
پاگه‌نده‌که‌مدا هه‌رده‌م ویستوومه بیسه‌لمێنم، که تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
پەیوەندییان به شەڕەنگێزی سه‌رۆکێک یا سه‌رۆکێکی تر، فه‌رمانڕوایه‌ک
یا فه‌رمانڕوایه‌کی ترەوە نییە، به‌ڵکو سەرچاوەیان بۆ میرییه‌کان و ده‌زگەکان
دەگەڕێتەوە؛ له‌به‌ر ئه‌وه، ڕێگه‌چاره له گۆڕینی دانه دانه‌ی ئه‌و
فه‌رمانڕه‌وایانه‌دا نییه، لەبری ئەوە پێویسته ئه‌و بنچینه‌یه که
مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا سەروەر دەکات، له‌ناو ببرێت؛ هه‌روا هەردەم ڕوونم
کردووەته‌وه، که پڕۆلیتێره‌کان، وه‌ک تاک، له بۆرژواکان باشتر نین،
به هه‌مان شێوه که بەڵگەکان نیشانی ده‌دەن، کاتێک کە کرێکارێک
بەڕێکەوت بە ڕێوشوێنی دەوڵەمەندی و فەرماندان دەگات، وه‌ک بۆرژوازییه‌کی
ئاسایی ڕه‌فتار ده‌کات، بەڵکو خراپتریش.
وه‌ها ده‌ربڕینگه‌لێک شێوێنراون و هه‌ڵگێردراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن
چاپه‌مه‌نییه‌کانه‌وه خراپ لێکدرانه‌وه و هۆی ئەوەش ڕوونه. ئه‌رکی
چاپه‌مه‌نی بەکرێگیراو، پارێزگارییه له به‌رژه‌وه‌ندی پۆلیس و
چەپاولگەران، شاردنه‌وه‌ی سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌نارکیزمه له خه‌ڵک
و هەوڵدان بۆ متمانەدان بە داستانگەلێک لەمەڕ ئه‌نارکیسته‌کان کە بە
ڕکاوی و تێکدەریان دەچوێنن؛ چاپه‌مه‌نییه‌کان ئه‌وە وه‌ک ئه‌رکێک ئه‌نجامده‌ده‌ن،
به‌ڵام ئێمه دەبێت دان بەوەدا بنێین، که ئه‌وان زۆر جار له
نیازپاکییەوە، لە نەزانی و سادەیی دیارەوە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌و کاته‌وه‌ی
که ڕۆژنامه‌گه‌ری، وەک پیشەییەک، تا ئاستی کار و کاسبی دابه‌زیوە،
ڕۆژنامه‌گه‌ران نه‌ک ته‌نیا هه‌ستە مۆڕاڵییەکانیان له‌ده‌ست داون، به‌ڵکو،
هه‌روا پاکی هزرییشیان لەدەستداوە، ئەوەی کە بابەتێک نەزانن،
لەبارەیەوە نەدوێن.
با واز لە نووسه‌رانی پێنووس بەکرێگریراو بهێنین و له‌مه‌ڕ که‌سانێک
قسه بکه‌ین، که هزریان له‌ته‌ک ئێمه جیاوازە و زۆر جار ته‌نیا له
شێوازی ده‌ربڕینی باوه‌ڕدا، بەڵام هێشتاکه دۆستی ئێمەن، چونکه ئه‌وانه
ڕاستگۆیانه ئامانجیان هه‌مان ئامانجه که ئێمه هه‌مانه.
سه‌رسوڕمان له‌و کەسانەدا نابەجێیە، ئه‌وه‌نده‌ی که بیری لێده‌که‌مه‌وه
ساخته‌یه. ئه‌وان ناتوانن له‌به‌رچاوی نه‌گرن که په‌نجا ساڵه من له‌مه‌ڕ
ئه‌م پرسانه ده‌ڵێم و ده‌نووسم و له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسانه سه‌دان و هه‌زاران
ئه‌نارکیستی تر هاوکات له‌ته‌ک من و پێش منیش قسه‌یان کردووه.
با فرەتر لەمەڕ جیاوازی بیروباوەڕ قسە بکەین.
ئه‌وان که‌سانیێکن لایه‌نگری کرێکار، که لە ده‌ستانی قڵیشاو و
زەخمیندا بوونێکی خوایی به‌هره‌مه‌ند له هه‌موو شایانداریی و باشییه‌ک
وێنا ده‌که‌ن؛ ئه‌گه‌ر کەسێک بوێریت له‌مه‌ڕ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی قسه
بکات، ئەوان وه‌ک تێکشکاوێک به‌ناوی پیرۆزی پرۆلیتاریاوه، ناڕه‌زایه‌تی
به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕن.
هه‌نووکه، ڕاستییەکەی ئه‌وه‌یه که مێژوو پرۆلیتاریای کردووه به
ئامرازی بنه‌ڕه‌تی ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی داهاتوو؛ ئه‌وه‌ی که جه‌نگ
له‌پێناو جێگیری کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که ته‌واوی نه‌وه‌کانی مرۆڤ تێیدا
ئازاد و له گشت ئامرازەکانی ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌هره‌مه‌ندبن، ده‌بێت
له بنه‌ڕه‌ته‌وه پشت به پرۆلیتاریا ببه‌ستێت.
هه‌روا ئه‌وڕۆکه که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و سه‌رمایه
به‌رهه‌می کاری نه‌وه‌کانی ڕابوردوو و ئێستایه، که هۆکاری بنچینه‌یی
ملکەچی جەماوەر و ستەمە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانە؛ سروشتییە بۆ که‌سانێک که
هیچ شتێکیان نییه، هەر لەبەر ئەوەشە ڕاستەخۆ و ئاشکراتر هۆگرییان بۆ
هاوبه‌شکردنی ئامرزاه‌کانی به‌رهه‌مهێنان هه‌یە و دەبنە هۆکاری سه‌ره‌کی
لەناوبردنی پێداویستی خاوه‌ندارێتی. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یە کە ڕووی قسه
و پاگه‌نده‌ی ئێمه فره‌تر له پڕۆلیتاریایه، له لایه‌کی تره‌وه هه‌لومه‌رجی
ژیانیان به گشتی بۆیان دژوار ده‌کات، که پێش بکه‌ون و داخواسته
باڵاکانیان به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی، که
ئێمه بتێک له هه‌ژار، له‌به‌ر هه‌ژاربوونی دروست بکه‌ین؛ هه‌روه‌ک
هۆیه‌کیش نییە بۆ ئه‌وه‌ی که وی به‌و باوه‌ڕه هان بده‌ین، که ئەو
خۆی له خۆیدا لەپێشترە، ئه‌وه‌ی که به‌دڵنیاییه‌وه ڕێوشوێنی وی له
شایاندارییه‌وه نایێت یا ویستی ئه‌و مافه به‌و نادات، که له‌ته‌ک که‌سانی
تردا خراپ ڕه‌فتار بکات، به هه‌مان شێوه که که‌سانی تر بەرامبەر بە
ئەو خراپ ڕه‌فتاریان کردووه. سه‌رکوتگه‌ری ده‌سته قڵیشاوییه‌کان ( که
به‌کرده‌وه هێشتاکه سه‌رکوتگه‌ری که‌سانێکی ده‌سته‌بژێره و چیتر ده‌ستانی
قڵیشاوییان نییه، ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌یان بووبێت)، که‌متر توندوتیژ و
ترسناکتر نابێت و به به‌راورد به سه‌رکوتگه‌ری ده‌ستانی دستکێشپۆش که‌متر
شه‌ره‌نگێزانه‌تر نابێت. ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه که‌متر ڕوون و زیاتر
بێبه‌زییانەتر بێت: ئەمە تەواوی شتەکەیە.
هه‌ژاری کاتێک له نه‌وه‌یەکەوە بۆ نه‌وه‌یەکی تر درێژه‌ی دەبێتەوە،
شتێکی ترسناکتر نەدەبوو، لەوەی کە هەیە، ئه‌گه‌ر خوی دڕندانه‌ی مۆڕاڵی
و زیانی مادی و ناله‌باری جه‌سته‌یی بەرهەم نەهێنایە. هه‌ژاران که‌موکورتی
جیاوازتریان له که‌موکورتی چینه به‌رته‌ره‌کان هەیە، که له
دەوڵەمەندی و ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، به‌ڵام لەوەی ئەوان
باشتر نییە.
ئه‌گه‌ر چی بۆرژوازی که‌سانی وه‌ک Giolitti و Graziani و ته‌واوی لیستی
دوورودرێژی ئه‌شکه‌نجه‌ده‌رانی مرۆڤایه‌تی، له داگیرکه‌رانی گه‌وره و
خاوه‌نکارانی بچووکی زالووئاسا و چاوچنۆک، پێک بهێنیت، که‌سانی وه‌ک
Reclus، Cafiero و Kropotkine و زۆرێکی تریش بەرهەم دەهێنێت، که له
هه‌موو سه‌رده‌مێکدا به‌رته‌رییه چینایه‌تیشان ده‌که‌نه قوربانی
ئامانجیک. هەروا ئەگەر چی پڕۆلیتاریا پاڵه‌وانان و گیانبه‌خشانی زۆری
به بزاڤی ڕزگاری مرۆیی به‌خشیوه و ده‌به‌خشێت، هەرواش پاسه‌وانان،
بکوژان و دژه‌خونان له هاوچینانی خۆشییەوە له خودی پرۆلیتاریاوه سه‌ر
ده‌رده‌هێنن، که به‌بێ ئه‌وانه سه‌رکوتگه‌ری بۆرژوازی ته‌نانه‌ت بۆ
ڕۆژێکیش نه‌یده‌توانی به‌رده‌وام بێت.
چۆن ده‌توانرێت نه‌فره‌ت بگۆڕدرێت به بنه‌مای دادوه‌ری و گیانی
فێریاریی ئه‌م پێداویستییه، له کاتیکدا ئاشکرایه که توندوتیژی له
هه‌موو جێیه‌ک هه‌یه و به هۆگه‌لێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، که واوه‌ترن
له ویست و لێپرسراوه‌تی تاکه‌که‌سیی؟
ئه‌گه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی به واتای خه‌باتی به‌هره‌کێشکراو له دژی
به‌هره‌کێشگه‌ر بۆ له‌ناوبردنی به‌هره‌کێشی بێت، بهێڵن خه‌باتی چینایه‌تی
وه‌ک ئاره‌زووه‌کانی ئێمه بێت. ئه‌م خه‌باته ڕێگه‌یه‌که بۆ هه‌ڵخڕانی
مادی و ئاکاری و هەروەها بنه‌ڕه‌تیترین هێزی شۆڕشە، کە دەکرێت پشتی
پێبەسترێت.
بوار مه‌ده‌ن نه‌فره‌ت له ئارادا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆشه‌ویستی
و دادوه‌ری ناتوانن له نه‌فره‌ته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ن. نه‌فره‌ت تۆڵه به
دوای خۆیدا ده‌هێنێت، حه‌زی زاڵبوون به‌سه‌ر دوژمن‌دا، پێویستی به
زاڵبوونی به‌رته‌ریی تاکه. نەفرەت تەنیا دەتوانێت پایەی میرایەتییە (حکومەتە)
تازەکان بێت، ئەگەر کەسێک سەربکەێت، بەڵام ناتوانێت پایەی ئەنارکی بێت
بەداخەوە، ده‌رکردنی نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری به‌هره‌کێشیکراوانێک که جه‌سته
و هه‌ستییان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و به‌هره‌کێشی کۆمه‌ڵگه‌دایه، زۆر
ئاسانە: بەڵام هەر کات ئەو دۆزه‌خەی که تێیدا ده‌ژین به ڕۆشنایی
ئامانجێک ڕۆشن بێته‌وه، ئیتر نه‌فره‌ت لەنێودەچێت و حه‌زی کڵپه‌سه‌ندنی
تێکۆشان بۆ چاکه گشتگیر دەبێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، که‌سانی کینه‌دۆز له نێوان هاوڕێیانی ئێمه‌دا په‌یدا
نابن، سەرەرای زۆری پاگه‌نده‌گه‌رانی نه‌فره‌ت. ئه‌وان وه‌ک هۆنه‌رێک
وان، که باوکی ئاشتی و چاکه‌یه، به‌ڵام چریکه‌ی نه‌فره‌ت ده‌خوێنیت،
چونکه ئه‌مه ئاسانکاری هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی باش (له‌وانه‌شه خراپ)
پێده‌بەخشێت. ئه‌وان له نه‌فره‌ت ده‌دوێن، به‌ڵام نه‌فره‌تیان له
خۆشه‌ویستی چێ بووە.
له‌به‌ر ئه‌مە، من خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌وانه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ناو و ناتۆرەشم لێبنێن.
Umanità Nova“ ، n. 137، September 20، 1921
ئەرشیڤی نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|