په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٧\٢٠١٥

لە بارەی کۆچی لاوانەوە.


نەجم محەمەد     


جوانی نیشتیمان تەنیا بە سەوزایی و ئاو و دیمەنە سروشتیەکەی و سەیرانگاکانی نیە بەڵکو جوانی ڕاستەقینەی نیشتیمان بە ئازادی و یەکسانی و مافە مرۆییەکان و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانیەکانیەوەیەتی.

ئەمڕۆ لە کوردستان جارێکی تر کۆچی بەلێشاوی لاوان دەستی پێکردەوە ئاخر ئەوان ناھەقیان نیە چونکە لەکوردستان بەھرەمەند نین لەھیچ مافێ و وەک لاوناژین وژیانێکی شیاوی مرۆییانەیان نیە وناگەنەخەون وئومێدو ھیوا کانیان و لێرە بێکا رو خەمبارن وبەردەوام لە دڵە ڕاوکێدا دەژین وچارەنووس و ئایندەیان نادیارە و ڕۆژانە ژیانێکی دووبارەبووی وەستاوی بێ گۆڕانکاری دەگوزەرێنن ھەربۆیە بەدوای ژیانێکی باشتردا دەگڕێن..لێرەدا ئەوەی مایەی تێڕامان و سەرنجە ھەندێ بەرپرس وھەندێ کەسی پۆشتەو پەرداخ وتێرو پڕی بەرژەوەندخوازوسوودمەندی ناوحیزبەکان لەڕاگەیاندنەکانەوە ڕەخنە لەلاوانی کۆچکەر دەگرن وتانەیان لێ دەدەن ومزایەدە دەکەن بەسەریانداودەڵێن لاوان ئینتمایان بۆ نیشتمان نەماوە ولەم قەیرانەدا نیشتمان جێ دەھێڵن لەکاتێکداکەنیشتیمان پێویستی بەوانە ئاخر کامە نیشتیمان ..نیشتیمانێک کە ٢٤ساڵە لەقەیراندا دەژی و٢٤ساڵ پێویستی بەلاوانە بەڵام ٢٤ساڵە پێویستیەکانی لاوانی دابین نەکردوە ئاخر ٢٤ساڵ بۆخۆی تەمەنێکە..من نازانم چەند ساڵی تر لەچاوەڕوانی گۆدۆدا بن تەمەنیان ڕۆیی قوربانی ئازار باج نەما نەیدەن لاوان لەم نیشتمانە پڕلەئازاروقەیران وگەندەڵی وشەڕوبێ کاری و بێ مافی و ناعەدالەتی ونەبوونی ئازادی و یەکسانی یەدا پیربوون ..ھیلاک بوون ..تووڕەبوون..بێ زاربوون ھەندێکیان لە ڕابووردوودا پەنایان بردە خۆکوژی زۆریان توشی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی بوون.


نیشتیمانێک کە ٢٤ساڵە بۆتە زیندانێکی گەورە بۆ لاوان بوەتە ئۆردوگایەکی گەورەی بێ کاری وبێ مافی بۆلاوان..نیشتیمانێک کەسەرتاپای خەم و ئازاروبرین ودڵشکانە بۆلاوان...نیشتیمانێک کەخاڵیە لەخۆشگوزەرانی وشادی بۆلاوان ..نیشتیمانێک کەلاوان تێیدا کرێ چین وبێ خانەو لانەن ..نیشتیمانێک کەلاوان ناتوانن تێیدا ھاوسەرگیری بکەن بەخواست ودڵی خۆیان گەر ھاوسەرگیریش بکەن ژیانێکی مەمرەمەژی و پڕناڕەحەتی و نەھامەتی دەگوزەرێنن ..نیشتیمانێک کەکلووتوورو فەرھەنگی کۆن و دواکەوتوو لاوانی کۆت و بەندو بە کۆیلە کردووە...نیشتیمانێک کە٢٤ساڵە لاوان تیێ دا فریوو دەدرێن بەدروشم وبەبەڵێنی ڕەنگاوڕەنگی جۆراوجۆر..نیشتیمانێک کە٢٤ ساڵە لاوان تیایدا بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکەن و دەنگ دەدەن بەحیزبەکان ودواتر ھیچیشیان بۆناکەن..نیشتیمانیک کەنیشتیمانی لاوان نیە بەڵکونیشتیمانی سەرکردەو بنەماڵەوبەرپرس ووەزیروپەرلەمانتارەکان وحیزبەکانە.


نیشتیمانێک کەکێڵگەکانی خەون و ھیواوئومێدەکانی لاوانی تیادا سەوز نابێت و ووشک دەبێت ..ئیتر لاوان چ دڵێکیان بەنیشتمانێکی ئاوا خۆش بێت..چ ئینتمایەکیان بۆ ئەم نیشتمانە بێ کە ھیچ ئیمتیازو ئینتمایەکی بۆلاوان نیە بە پێچەوانە وە دەبێت ئێمە بڵێین کە نیشتیمان ئینتمای بۆ لاوان نەماوە نەک لاوان ئینتمایان بۆ نیشتمان نەماوە ئاخر لە نیشتیمانێکدا لاوان دەبینن کەسەرکردەو بەرپرسەکان وکەسە دەست ڕۆیشتوەکانی ناوحیزبەکان خۆیان و مناڵەکانیان ژیانێکی پاشایانە دەژین وبەھرەمەندن لە ھەموو مافێک ولەھیچیان کەم نیەو ھەمیشە لە سەفەردان پێ یەکیان لە کوردستانە و پێ یەکی تریان لە ھەندەران بەڵێ لاوان ئەم جیاوازیانەو ناھەقیانەو بێ مافیانە دەبینن بەڵێ لاوان لە نیشتیمانێکدا دەژین لێوان لێوە لەسەروەت و سامان ونەوت وبوودجەبەڵام ئەمان بچووکترین پشکیان نیە لەو سەروەت و سامانە کەمافێکی سەرەتایی خۆیانە ھەمووی دەچێتە قوڕگ وگیرفانی حیزب بەڵێ نیشتمانێکی بێ کارە با..بێ ئاو..بێ خزمەتگوزاری ..نیشتمانێک نەدەستوورەکەی نەحکومەتەکەی نەپەرلەمانەکەی نەحیزبەکانی ھیچیان لەخەمی لاواندا نین..ئەوەتا دەبینین ئالەم کاتەدا کەلاوان بەلێشاو کۆچ دەکەن حزبەکان وپەرلەمان سەرقاڵی شەڕی بەرژەوەندیەکانیانن وسەرقاڵی شەڕی کۆرسی وپۆست دابەش کردنن وسەرقاڵی شەڕی دەستوورو سەرۆکایەتی ھەرێمن کەھیچ شتێ لەمانە غەم وخەون و کێشەی لاوان نیەئەوی لەبیرو خەیاڵیاندا نیە لاوان وخەڵکیە...ئیتر پێم ناڵین لاوان چۆن کۆچ نەکەن.


دوای ئەوە کۆچ و سەفەرمافی ھەر مرۆڤێکە کەلەسەر گۆی ئەم زەویە دەژی ئیتر نازانم داوای چ ئینتمایەکیان لێدەکەن...ئەی ئەو ھەموولاوە زەحمەتکێشانەی پیشمەرگەن ولەبەرەکانی جەنگدان وگیان بەخت دەکەن ئەی ئەمە ئینتمانیە چی یە؟ نیشتمانێک کەلەبێ کاریدالاوان تیایدا بوونەتەپێشمەرگەو لەبەرەکانی جەنگدان وبەسێ مانگ جارێ مووچە وەردەگرن...ئەمەیە ئەو نیشتیمانەی کەلاوانی کوردستانی تیادا دەمرن نەک تیادا دەژین ھەربۆیەوەک مەلێکی تەریوو کۆچ دەکەن بۆ نیشتمانێکی ترو بە دوای نیشتیمانێکی تردا دەگەڕێن ئاخربەھیوای بەدیھێنانی خەونەکانیان و ھەناسە دانێ مانای نیشتیمان چیە ؟واتە ئەو جێگەیە کە مرۆڤەکان تێیداخۆشگوزەران و شاد وئارام بژین و ئازادو بەرابەربن تێیداوبەھرەمەند بن لە مافە مرۆییەکان و لەخزمەتگوزاریەکان و ھەم ئەرکیان ھەبێ ھەم ماف ئەمەیە مانای نیشتیمان وپێم وایە ھیچ مانایەکی تر ھەڵناگرێ ئاخر جوانی نیشتیمان تەنیا بە سەوزایی وئاوودیمەنە سروشتیەکەی و سەیرانگاکانی نیە بەڵکو جوانی ڕاستەقینەی نیشتیمان بە ئازادی و یەکسانی و مافە مرۆییەکان و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانیەکانیەوەیەتی ئاخر لاوان چی لەسەوزایی وئاوو سروشت و سەیرانگا بکەن کەدڵیان خۆش نەبێ ودڵشکاوبن کەگیرفانیان بەتاڵ بێت کەبێکار بن کەبێ ماف بن کەئازاد نەبن و وەک بەشەری ئەم سەردەمە نەژین بەڵێ نیشتیمان ئەمڕۆ بۆلاوان دڵگیرو شیرین نیە.


من پێم وایە لاوانی کوردستان دەتوانن ھەرلەم کوردستانەدا بەخەبات وشۆڕشی مەدەنیانەوھێمنانە ..بەفشاروناڕەزایەتی بەردەوام وسەرتاسەری لە بەرابەر دەسەڵات وحکومەت وحیزبەکانی کوردستاندا..نیشتمانێک بۆخۆیان دروست بکەن ودابین بکەن کەلەگەڵ خەون وھیواکانیاندا بێتەوە..نیشتیمانێک کەتیایدا بەھرەمەندبن لە ھەموو مافێکی مرۆیی بەڵێ ئەمڕۆ کوردستان پێویستی بەخەبات وشۆڕشی مەدەنیانە ھەیە ولاوانیش دەبێت پێشڕەو سەرقافڵەی ئەوشۆڕش و خەباتە بن دەبێت دەسەڵات و حیزبەکانی کوردستان ناچارکەن کەنیشتیمانێکی لەو جۆرە بۆ لاوان دابین بکەن ودروست بکەن ئەمەئەڵتەرناتیفە نەک کۆچکردن...ئەمە ئەڵتەرناتیفە نەک دەنگدان وھەڵبژاردن کەشەرعیەت دانە بەدەسەڵات و حیزبەکانی کەئەم ژیانە پڕلەمەینەتی و بێ مافیەیان بۆ لاوان ھێناوە کەشەرعیەت دانە بەبێ مافی و نەھامەتیەکان..

 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک