٢٨\١٠\٢٠٢٠
لە بارەی
رۆمانی
(میدیا)ی هۆشەنگ محەمەد.

فه‌رهاد مازێ
ره‌نگه
زۆربه‌مان گوڵ یا درەختمان بینیبێت له به‌رد ڕوا بێت و هاتبێته
ده‌ره‌وه، مرۆڤ هه‌ر چه‌نده کارامه‌ش بێت ناتوانێت گوڵ و دره‌خت له
به‌رد بڕوێنێ. ئاویشم بینیوه له به‌رد هاتۆته ده‌ره‌وه. ئەم
دیمەنانە ته‌نها وێنه نین بینینیان جوان بێت. بەڵکو سه‌رکێشی و
یاخیبوون و شێتیه‌تی سرووشتن. بۆ هه‌ر یه‌کێک له ئێمه روانین،
بینین، هه‌ست، چێژ و بیستن به ئه‌ندازه‌ی هوشیاری که‌سه‌کانه‌وه پابه‌نده،
نووسه‌ر که‌مێک شێتیه‌تی سرووشتی تێدایە.
رۆمانی (میدیا) ته‌نها ده‌قێکی ئه‌ده‌بی ڕووت نیه، ته‌کیه و زانکۆ و
ئه‌شق و سوره‌وه‌ردی و شه‌ڕی باوه‌ڕه‌کان، دوو کوڕه مه‌لا و زمانی
جوان و ناشرین، فه‌لسه‌فه و چه‌قۆ وه‌شاندن، گۆرانی و شه‌راب
خواردنەوە له ته‌کیه و شه‌ڕی نه‌وه‌کان له سه‌ر پوچیێتی و به‌هاکان.
(له رۆمانێکی قەبارە ناوەنجی)دا، تێیدا توانای
رۆماننووس نیشان ده‌دا،
چۆن ده‌ستی به وشه و ڕسته و بینین و گۆتن و ئارامییه‌وه گرتووه،
تا منی خوێنه‌ر له هه‌ڵچوون و ماندوو بوون بپارێزێت، به‌ڵام ڕێگای ئه‌وه‌ی
پێتداوه له‌گه‌ڵ هه‌ر دیمه‌نێک و ده‌یالۆگێک بتبا، یان هه‌ر خۆت بڕۆیت
و بگه‌رێیته‌وه ناو میدیا.
گه‌ر ئه‌و پرسیاره له نووسه‌ر بکه‌م .کاتت به فیڕۆ نه‌داوه؟
نووسه‌ر: نه‌خێر چونکه کاتم نیه، میدیا وه‌ڵامه‌که‌یه.
گه‌ر به خه‌ونه‌که‌ت پێنه‌که‌نین، ئه‌وه بزانه خه‌ونه‌که‌ت پووچه و
خه‌ونه‌که‌ت باڵا نییه. خه‌ون ده‌بێت باڵا بێت. کۆشش و بڕیار و هه‌نگاونان
و ئاماده‌بوون بۆ سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به مه‌حاڵ، هیچ شتێکیش مەحاڵ
نیه گه‌ر هێز و باوه‌ڕ به خۆبووون هه‌بێت پێشی ده‌گه‌یت.
که رۆمانی میدیام خوێنده‌وه درکم به‌و خه‌ونه باڵا و مه‌حاڵه کرد،
که هۆشه‌نگی هاوڕێ له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌یاڵ و خه‌ونه ورد و جوان
بژارانه‌دا به ئێمه‌ی خوێنه‌ر ئاشناده‌کا. بلیتی سه‌فه‌رمان ده‌داتێ و
دەڵێت فه‌رموون بگەڕێن و له‌ناو میدیادا خۆتان بدۆزنه‌وه، (مانی) له
میدیادا له ناو سرووشت و ته‌کیه و زانکۆ و سوره‌وه‌ردی و ئه‌شق و په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیدا، به تێگه‌یشتنی به‌نده (بودا) ئاسا جوانیی هه‌قبوونی
لێده‌تکێ. لێبوورده و به‌خشەنده و میهره‌بانی ده‌به‌خشێ. به سه‌لیقه‌یه‌کی
هێندە جوان و ئارام و وردبوونه‌وه له وێنەدا. وه‌ک فۆتۆگرافێکی
لێزان چرکاندنی مێشێک له سه‌ر ڕوومه‌تی کچێکی جوان تۆی بینه‌ریش بته‌وێ
مێشه‌که لاده‌ی. وه‌ک هه‌منگوای له پیره‌مێرد و زه‌ریادا. له کاتی
خوێندنه‌وه‌یدا خۆت له شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا لاده‌ی و نه‌بادا ته‌ڕ بیت.
ته‌ڕبوون له ناو میدیادا و چوونه ناو سرووشت و ئاشنا بوون به باڵنده
و دره‌خت و هه‌ور و باران و ڕووه‌ک ڕووچوونێکە به ناو که‌شوهه‌وای
میدیادا، هه‌ر حه‌زده‌که‌ی بیکه‌یت به ماڵت و لێی نیشته‌جێ بیت. نامه‌و‌ێ
له زکری ناو ته‌کیه و شه‌راب خواردنه‌وه له ته‌کیه‌وه، سه‌رەتا و
کۆتایی میدیا باسکه‌م و له چێژی خوێندنه‌وه‌ی
رۆمانه‌که که‌م که‌مه‌وه،
به‌ڵام هه‌ر هێنده ده‌ڵێم له کۆتاییدا له ناو خه‌مێکی باڵا و چێژبه‌خش
بەجێتدێڵێ. په‌یامه‌که په‌یامبه‌ر به و خودا بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ خودا،
جوانی بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ جوانی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|