١٩\۴\٢٠١٠ له‌باره‌ی شۆڕش و شۆڕشی رۆشنبیرییه‌وه - کێ شیوعییه؟ ڤلادیمیر ئیلیچ لێنین
به‌ڵام ئه‌مه مانای وانییه ئێمه ده‌توانین به ئه‌نجامگه‌یشتنی شیوعییانهو به دروشمی شیوعییانه ئهزبهرکراو به‌س بکه‌ین. شیوعییه‌ت ئاوها په‌یدانابێت. ناکرێت که‌سێک ببێته شیوعی ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ری خۆی له هه‌موو سامانه‌کانی بیریی داهێنراوی مرۆڤایه‌تی پڕنهکات.. ئێمه پێویستمان به تێپهستاندنێکی میکانیکی نییه. به‌ڵکو له‌سه‌رمان پێویسته یاده‌وه‌ری هه‌موو قوتابییه‌ک به‌زانینی راستییه بنچینه‌ییه‌کان به‌ره‌و پێگه‌یشتن و باشبوون ببه‌ین، چونکه شیوعییه‌ت ده‌بێته هیچ و ته‌نیا ده‌بێته دروشمێکی ده‌ره‌کی، چونکه شیوعی ته‌نیا ده‌بێته لافلێدانێکی ساویلکانه ئه‌گه‌ر ویژدانی ته‌واوی ئه‌و زانستانه‌ی ده‌ستی خستوون نه‌گرێته‌خۆی. ئه‌م زانستانه ده‌بێ هه‌ر ته‌نیا به‌وه‌نده بهسنهکهن که تێی بگه‌ن، به‌ڵکو ده‌بێ به‌بیرێکی ره‌خنه‌گرانه تێی بگه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی مێشکی خۆتان به زانینی هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن که مرۆڤ به‌بێ زانینیان ناکرێ ئه‌مڕۆ ببێته مرۆڤێکی رۆشنبیر. ئه‌و شیوعییه‌ی لافی شیوعێتی لێده‌دات چونکه به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی ئاماده‌کراو فێربووه بێ ئه‌وه‌ی کارێکی گه‌وره‌ی جیدی زۆر یان زۆر گران ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه ته‌ماشای ئه‌و رووداوانه بکات که‌ده‌بێ به بیرێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی تیژ بیانبینێت، شیوعییه‌کی ئاوا ده‌بێ به‌زه‌ییت پێیدابێته‌وه. هیچ هه‌ڵوێستێکیش وه‌ک هه‌ڵوێستێکی رووکه‌شانه‌ی وه‌ک ئه‌مه ره‌شبین نییه.
جا ئه‌گه‌ر من بزانم که من که‌م ئه‌زانم
هه‌موو توانای خۆم به‌خت ده‌که‌م تا زیاتر بزانم به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک
لافی ئه‌وه‌ی لێدا که شیوعییه و پێویستیی به‌وه نییه که شتێکی
جێگیر بزانێت ئه‌وا که‌سێکی وا نابێته ئه‌وه‌ی له شیوعیش بکات....... j_dabagh@hotmail.com
|