په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١١\٢٠١٣

لەبار ناچێ.


یوسف خەلیل     


لەم چەرخەدا سات ببووە... دووڕییانی شانۆیەکی هات و نەهات... بێ پۆشاک و ڕووتەڵە... لانەکان هەور ئاسا یەک لە دوای یەک... جێ گۆڕکێیان بوو.. ئەم بۆ مۆڵگای ئەو.. ئەوان بۆ میراتی خود... هۆکار ببووە ناکۆکیەکی دێریینە...


لەمێژ بوو زەمەن خەونی بۆ ساتێک دەخواست کە تۆفان بەرۆکی پێ نەگرتایە... بەڵام باڕێژەو هەورو هەڵا... سیمای میهر و جوانی ئاسمانیان سات لە دوای کات... دەهێنایە جۆش و تروسکە و خۆزگەی خۆرییان دەمراند...


بەهار وون ببوو...
پاییز بۆ نەوبووکی وەرزەکان... وێڵ ببوو...
ئەسریین و زریان... خەونێکی شەونخونی لەیادنەچوو بوون!...


ژینۆچکەی بیستیش... لە تاو شەهووەتی زامەکانی، هێڵنجی دەدا!.. هەمیشە بۆ ساتێ‌ هەڵمژیینی هەوای ئاسوودە!... بەڵام هیوا... هەر لەدایک نەبوو...!! مرۆڤایەتی لەو ساتە سڵیان دەکرد... کە خوانەکردە... خەونەکانیان خەفەکرێ و شادییان لەباربچێ!... باشە گەر بێتو خۆری هیوا گیرا...؟! دەبێ روو لە چ هەوارگەیێ کەیین، کە زووخاوی هەناوی تێدا مۆمیاکەیین و لە ڤایرۆسی نەزۆکی بپارێزیین!... نا... نا.. هەرگیز نا...


گەر بێتو زەمەن سەرەوژێر بکرێ و ئاسمان لە مۆڵگای خۆی نەمێنێ!... هەرگیزاو هەرگیز کانیلەی ژووانی عاشق... لەیادناچێ... بەڵکو بە نمایشکردنی... هەمیشە هیوا... بناغە بنیات دەنێ!...


واتە هەرگیز هیوا نامرێ و خۆری ئاوات... سات لە دوای کات... دەشنێتەوە و بۆنی وەنەوشەی جیهان لە ئامێز دەگرێ و مرۆ هان دەدا... بزاڤی رێڕەو واڵاکا!... تا ترووسکەی هیوا... بۆ نەوە ... دیاری کا..!..


ماڵپەڕی یوسف خەلیل

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک