١٤\٧\٢٠١١
له بارودۆخی زیندانی سیاسی كورد كه‌مال شه‌ریفی
له زیندانی كۆماری ئیسلامی
نیگه‌رانین.
٤٧
رۆژی ته‌واو به سه‌ر مانگرتنی چالاكی سیاسی كورد كه‌مال شه‌ریفی
له زیندانی شاری میناب له ئێران تێپه‌ر ده‌بێت. بایزید شه‌ریفی
باوكی ئه‌و مانگرتووه به رێكخراوی چاكی راگه‌یاند كه كوره‌كه‌ی
له ناره‌زایه‌تی به بارودۆخی زیندانه‌كه‌ی ده‌ستیداوه‌ته
مانگرتن‌و داوای كردووه شوینی راگرتنه‌كه‌ی وه‌ك زیندانیه‌كی
سیاسی بگوازریته‌وه بۆ ناو زیندانیه‌كانی تر. ئه‌و جیگایه‌ی كه
ئیستا كه‌مالی شه‌ریفی لێ زیندانی كراوه، شوینی قاچاقچیانی
ماده‌ی هۆشبه‌ره. كه به داخه‌وه تا ئیستا به‌رپرسانی زیندان
وه‌لامی داواكاریه‌كه‌ی كه‌مال شه‌ریفی یان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش
وه‌ك ناره‌زایه‌ك درێژه‌ی به مانگرتن داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی كه‌مال شه‌ریفی نیگه‌رانن له
باری ته‌ندروستی كوره‌كه‌یان كه
٤٧
رۆژی ته‌واوه ده‌ستی داوه‌ته‌وه مانگرتن.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه كه‌مال شه‌ریفی ساڵی
٢٠٠٨
له‌شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسیلامیه‌وه ده‌ستگیرا
كرا‌و به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی‌و چالاكی
سیاسی‌و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبی دیموكرات به
٣٠
ساڵ زیندانی سزا درا‌و له ماوه‌ی ئه‌و
٣٠
ساڵه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ كه‌س نیه.
كه‌مال شه‌ریفی هاوكات رۆژنامه‌نوسیكی چالاكی كورده كه سالانێكی
زۆر له رۆژنامه‌كانی كوردستان كاری كردووه.
چاودێری كوردۆساید
-
چاكله
گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناره‌زایی خۆی له وه‌لامنه‌دانه‌وه‌ی كۆماری
ئیسلامی به داواكاری كه‌مال شه‌ریفی ده‌رده‌برێت، هاوكات سه‌رنجی
كۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ بارودۆخی ناته‌ندروستی ئه‌و مانگرتووه
راده‌كێشیت. رێكخراوی چاك داوا له هه‌موو كورده‌كان‌و هه‌موو
بیرورای گشتی جیهان ده‌كات بۆ رزگاركردنی كه‌مال شه‌ریفی له‌و
دۆخه‌ی تێیدایه هه‌ول بده‌ن.
پاراستنی گیانی كه‌مال شه‌ریفی ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه‌و گیانی
به هۆی درێژه‌دانی مانگرتنه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
چاودێری كوردۆساید
-
چاك
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|