٢٦\١٢\٢٠١٠
له به‌ده‌نگه‌وه‌چوونێکی
کاک ( نه‌به‌ز گۆران)دا.

سه‌عید عارف باپیر
{( پێشمه‌رگه )و (ئازادی)
دوو چه‌مکن ، له پاڵیاندا هه‌زاران تاوان
ئه‌نجام ده‌درێت .}
ئه‌م نوسینه ، پوچ کردنه‌وه‌ی نوسینه‌که‌ی کاک ( نه‌به‌ز) (*)
نیه ، ئه‌وه‌نده‌ی ڕون کردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌یه هه‌نوکه ئه‌و له
ده‌ری پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه ده‌یبینێت ، منیش به‌پێی ئه‌زمونی خۆم له‌ناو
پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه پاشخانێکی ڕاستیه‌کانم ببینیوه .
ــ پێشمه‌رکایه‌تی ، وه‌کو هاوڕیه‌تی چه‌ک و چه‌کداری ،ده‌چێته قاڵبی
ئه‌و برایه‌تی یه گه‌ردونی و یۆنیڤه‌رساڵیه‌وه ،له نێوان ئه‌وانه‌دا
که دواندن وگفتوگۆ کۆتایی هاتووه و گه‌یشتونه‌ته دوا تخوبی زمان .
له‌وێدا توند و تیژی مرۆڤ جێگه‌ی زمان و گفت‌و گۆده‌گرێته‌وه ، ئه‌وانه
له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌ک و یه‌کتر له‌ناو بردنیش دا جمکن و ، له‌گۆڕه
جیاجیا کانیان دا دیسانه‌وه ده‌بنه‌وه به‌برا ، ئه‌وه‌یه ڕوی گه‌ردونی
برایانی چه‌ک.
یاساکانی ئه‌و جیهانه‌ی به‌گشتی له‌هه‌ردو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ک دا ،
خاوه‌نی یه‌ک جۆر پرنسیپن ، هه‌ردوو خۆیان به حه‌ق ده‌زانن و هه‌ردولا
له‌هه‌وڵی سه‌رکه‌تن و زاڵ بون دان به‌سه‌ریه‌کتری دا ، له‌ڕێی هێزو
توند‌و تیژی یه‌وه .
گرنگترین ئامانج له‌وێدا (سه‌رکه‌وتن) یان(زاڵ بون) ه به‌ناوی جوانی
وێژه‌یی یان به‌ناوه دڕنده‌یی یه‌پریمتیڤ و به‌رایی یه‌که‌ی .
له( سه‌رکه‌وتن ) و (زاڵ بون) ه‌وه ، باسه‌که داده‌گرمه خوار بۆ
بواری لۆکا‌ڵی ناوخۆیی بابه‌ته‌که‌ی خۆمان و ده‌یچه‌سپێنم به‌سه‌ر ئه‌وێدا
، که پێشمه‌رگایه‌تی و چه‌کداری یه ، له هه‌ردو بواری گه‌ردونی
لۆکاڵیه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن ئامانجی کۆتایی یه، دوو ڕێگا هه‌یه ، بۆ گه‌یشتن
به سه‌رکه‌وتن و زاڵ بون .
یه‌که‌میان: قوربانی دان له‌پێناوی سه‌رکه‌وتن
دا ، که کوژران و تیاچونی جه‌سته‌یی مه‌عنه‌وه‌ی ده‌کات ، تاله‌وێوه
ئه‌وانی دوای خۆیان به‌رده‌وام بن له به‌دوادا چونی ئامانجه‌که‌داو ،
ببێت به‌سروش و ئیلهام بۆ به‌رده‌وام بونیان .
ئه‌وانه شه‌هیده‌کان و که‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگایه‌تی وئه‌وانه ده‌گرێته‌وه
که توشی زیانی مه‌عنه‌وی بون به‌هۆی دابڕان و به‌جی مانیان له ژیانی
کۆمه‌ڵگاو ده‌ست سپی بون و له‌پله‌ی ساده‌و ڕه‌شۆکی پێشمه‌رگایه‌تی به‌جێمان
و ئێستا به‌ره‌وه ناوه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و پیری ده‌چن ، له‌هه‌ردوو باری
مان و نه‌مانیان دا ، بونه‌ته قوربانی .
ئه‌مانه له‌ژێروانکێ (زمنی)دا به تاوانێک تۆمه‌تبارن له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه
که کاک نه‌به‌ز یش له‌وانه ، به‌وه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینانه به‌شێک
له‌و گوناهی خوڵقاندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌له‌یان به‌مله‌وه‌یه
، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌وه که هاوسه‌نگه‌ری دوێنێ
یان بون دیسان تاوان بارن ، به‌وه‌ی چۆن له‌و هه‌موو ماوه‌یه‌دا به‌زیندویی
ماونه‌ته‌وه نه‌کوژراون ، تاببنه شه‌هیدو سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌وان
، دیاره‌یان سستیان له ئه‌رکی مردن دا کردووه ، یان ناپاک بون له‌گه‌ڵ
ئه‌وان دا ، دیاره به‌وه‌ش شاهیدی چاره‌تاڵن و بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
ئێستا ماونه‌ته‌وه .
دووه‌میان: مانه‌وه‌یه به‌هه‌ر نرخێک تا
گه‌یشتن به‌سه‌ر که‌وتن .
ئه‌و پۆله ده‌کات که به هه‌ر جۆرێک بوو مانه‌وه توانیان پله‌ی
پێشمه‌رگه‌ی ساده به‌جی بهێلن و بڕۆن بۆ کلاسه باڵاکان له پێش سه‌رکه‌وتن
و له پاش سه‌رکه‌وتن ، مانه‌وه‌یه‌یان جۆرێک بووه له‌خۆپاراستن له‌مه‌رگ
و موساوه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ دوژمن دا که دیارترینی فایلداره‌کانی ئه‌مڕۆن
، یان ئه‌وانه‌ی به‌فێڵ و خۆلادان له تێکه‌تن و خۆلادان ده‌رگیری جه‌نگ
ماونه‌ته‌وه ، یان سه‌رکرده‌کانن ، که به‌ناوی بۆلوانی سه‌رکرده‌یی
یه‌وه چه‌ندین پیلان و ده‌ستێکه‌ڵی وجۆ رێک له په‌یوه‌ندی و تێگه‌یشتنیان
له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌بووه . له‌ژێرناوی سیاسه‌ت و لێزانی گه‌مه‌ی گفتگۆ و
مفاوه‌زاتی ده‌وڵه‌ت و یان به‌ناوی بابه‌تی تری دروست کردنی هێڵی لار (
خه‌ت مائیل) له‌نێو دوژمن دا ، زۆر ناو و بابه‌تیی تر توانیویانه‌و
بمـێننه‌وه . یان پێشمه‌رگه و هاوسه‌رنگه‌ره‌کانیان له په‌یوه‌ندی
گوماناوی وداونانه‌وه‌دا بکه‌ن به‌قوربانی ساقه‌سه‌ر بۆخۆیان ، به
پرنسیپێ نوکته ئامێزی ( ئه‌گه‌ر قائید بمێنێت ، قاعیده دروست ده
کاته‌وه ).
ئێسته ئه‌و که‌سانه بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارو به‌رپرسی ده‌وڵه‌تی و هه‌موو
نرخێکیان تاقی کردۆته‌وه له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان دا ، واهه‌نوکه قه‌واعید
له جاش و باش دروست ده‌که‌نه‌وه .
ڕاپه‌ڕینی 1991سه‌که‌وتن بوو:
بزوتنه‌وه چه‌کداری کورد بێت له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بۆ هه‌ره‌سی 1975
و دواتر به تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی چه‌کداری 1976وتا کۆتاتی هه‌شتاکان و کرده‌ی
ئه‌نفال و سوتماگ کردنی خاک و شێواندی ستایڵی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد ، که
جۆرێکی تری هه‌ره‌س بوو . له‌هه‌موو ئه‌وانه دا پێشمه‌رگه ، وه‌کو چه‌کدارێک
خاوه‌نی زه‌برو زه‌نگ و به‌کار‌ینانی هێز بووه ، له ژێر هه‌مان زه‌بری
توند‌و تیژیش دا بووه .
ده‌زانین که‌سی ژێر باری توند‌و تیژی و جه‌نگ زه‌ده ، به‌جۆرێک پێویستی
به دوباره ڕامکردنه‌وه هه‌یه بۆ ژیانی شارستانیانه‌و تێکه‌ڵ بونه‌وه‌ی
به کۆمه‌لگه ، به‌جۆرێک ئه‌وان پێویستیان به چا‌رسه‌رو بڕینی قۆناغی(
تێراپی ده‌رونی) یه ، هه‌روه‌ک گه‌ڕاوه‌کانی جه‌نگی ڤێتنام له ئه‌مریکادا
. یان به‌واتایه‌کی تر بتوانرێت که‌سی به‌کاربه‌ری توند و تیژی ،بگه‌ڕێرێته‌وه
بۆ سه‌ربه‌کاربردنی زمان و گفت‌و گۆ .
له‌وێدا ، وه‌ڵامێک ده‌ست کاک نه‌به‌ز ده‌که‌وێت
، که گله‌یی له بێ ده‌نگ بونی پێشمه‌رگه‌یه .
لێره‌دا چه‌کدار هه‌ردوو به‌ره ده‌گرێته‌وه ، که به‌کار هێنی هێزو
زه‌برن له جیاتی زمان .واته پێشمه‌رگه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌ی ( جاش یان
چه‌کداری تری سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت)له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌خلاق ( مۆراڵ ) دا.
لێره‌دا ڕاستیه‌ک هه‌یه که په‌یوه‌ندی به‌خوڵقاندنی ئه‌م باره‌ی ئه‌مڕۆوه
یه ، له‌شیوه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دایه :
ئاخۆ له‌و دوو جۆره چه‌کداره ، ( پێشمه‌رگه) یان ( جاش و چه‌کداری
ده‌وڵه‌تی ) به‌ده‌ر له‌جیاوازی مۆراڵی ، کامیان ئاسان تر ، ئه‌و پرۆسه‌ی
به‌مه‌ده‌نی بون و شارستانی بونه وه‌رده‌گرن؟
من لێره‌دا ئه‌م وه‌ڵامه به‌جێ ده‌هێڵم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
شۆڕش که‌به‌هه‌مو نرخێک مانه‌وه تا گه‌یشتن به‌سه‌رکه‌وتن .
ڕاپه‌ڕینی 1991 ،سه‌رکه‌وتن و سه‌رقاپی نراوه‌ی قۆناغی توند‌و تیژی
بزوتنه‌وه‌ی کوردی بوو له 1961 بۆ1991ژێر که‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بو
له‌ده‌وڵه‌ت سازی دا .
له‌وێداده‌وڵه‌ت به‌جێ ما بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بزوتنه‌وه‌ی کوردی .
ئاخۆ ئه‌م سه‌رکه‌وتوانه ، هیچ میسۆدێکی حوکم کردنیان پێ بو ، نوێتر و
باڵاتر یان جیاواز تر بێت له حوکمی به‌زیوی پێشوو ؟
دیسان ئه‌م پرسیاره‌ش وه‌کو، وه‌ڵامی پێش‌و
به‌جی ده‌هێڵم .
حوکم کردن هونه‌رو زانسته ، پێویستی به ده‌زگاو ساختمان و ستافی
لێزانی خۆی هه‌یه . ئاخۆ ئه‌م حاکمه نوێ یانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ،چیان
کرد .
دیسان به سایکۆی پێش‌و له ڕێی زه‌بروزه‌نگه‌وه میتافۆره دزێوه‌که‌ی
شاخیان گواسته‌وه بۆ شار و فه‌سڵێکی تری زه‌برو زه‌نگو وانه‌ی
خوێناویان دوباره‌کرده‌وه ، ببینه تا 1996 چی نه‌کرا به‌یه‌کی نه‌که‌ن
و زۆر له‌وه‌یان تێ په‌راند که له‌شاخ کردبویان ، ببینه کێ کوژرا له‌هه‌ردو
به‌ره‌کۆنه چه‌کداره دژبه‌یه‌که‌کانی خۆیان و ده‌وڵه‌تی ڕوخاو ، له‌گه‌ڵ
جیاوازی ئه‌خلاقی ئه‌و دو جۆره چه‌کداره‌دا ، یاخودکۆتایی هێنانێک بوو
به شاهیده ئیسک قورسه‌کانی پێشمه‌رگه ی دێرین ، شکاندنی بڕێکی تر
بوو له‌گۆزه‌کۆنه‌کانی ڕی ی کانی جه‌نگ و براکوژی .
له‌وێدا به دار‌و ده‌سته‌ی که‌می و پڕوکاوانه‌ی جه‌نگه‌کانی ناوخۆ‌و
براکوژی ، چی ده‌زگایه‌کی حوکمی سه‌ره‌تایی دروست ده‌که‌ن ، که‌شاهیدی
هه‌موو عه‌یب و هه‌ڵه‌و تاوانی ئه‌وسه‌رکردانه ن .
سه‌رکرده‌کان قه‌ررزدارن له مانه‌وه‌و بونیان دا به‌و هاوسه‌نگه‌ره
دێرینانه .
ئه‌ی بۆچی به جاش و چه‌کداری ملکه‌چ و پسپۆڕه چاوشۆڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی
به‌زیو خۆیان ته‌یار و قه‌ره‌باڵغ نه‌که‌نه‌وه ، له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌خلاقی
ئه‌مان به هاوسه‌نگه‌ره‌کانی شاخی یان دا .
هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدارو جه‌نگاوه‌ری پێشوو که‌مابونه‌وه دوای
ڕاپه‌ڕین له ده‌هه‌زار که‌س تێ نه‌ده‌په‌ڕی ، به‌ڵام نزیکه‌ی نیو
ملیۆن جاش و چه‌کداری ده‌وڵه‌تی به‌عسی به‌زیو هه‌بوون .
چۆن پێشمه‌رگایه‌تی وه‌کو مۆراڵێک کوده‌تای به‌سه‌ردا کرا ؟
له‌سه‌ره‌تاوه ، ( پارتی) به‌هۆی شارنشینی له‌مێژیه‌وه له‌دیوی ئێران
توانی ئه‌و هاوکێشه‌یه بقۆزێته‌وه ، زیارترین ژماره له‌و نیو ملیۆنه
ئاوێته وئه‌سیمیله پی بکات له‌ناو خۆی دا ،( یه‌کێتی) پاش بینینی ئه‌زمونی
سه‌رکه‌وتوی (پارتی) ، چاوی لێکردو ، ((ئه‌وه‌ی به‌کچی نه‌یکرد بوو ،
به‌بیوه‌ژنی کردیه‌وه .))
به‌و جۆره جێگه‌یه‌ک نه‌مایه‌وه بۆ میسۆدی ئه‌خلاقیانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی
، له‌قوربانی و وه‌فاداری ، ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌فی کردنی مۆراڵ و ئه‌خلاق
به‌شێکی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌ڵگرتووه .
یه‌کێتی زیاد له‌وه‌ش به‌زانین بێت یان نه‌زانی ، به‌جۆرێک که‌وته له‌ت
و په‌ت کردنی هێزی پێشمه‌رگه ی دێرینی خۆی ، له‌ژێر ناوه‌کانی( دا نه‌بڕاو
) و ( دابڕاوه) دا ، ئه‌وه‌نده‌ی تر خزمه‌تی کرد به (پارتی) له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا
.
( پارتی) به‌پێچه‌وانه‌وه جگه له پرۆسه‌ی زیاتر قۆستنه‌وه‌ی جاش و
چه‌کداری ده‌وڵه‌تی به‌زیو له زووتردا . به‌هۆی ده‌زگای ئه‌یلوله که‌شیه‌وه
، توانی هه‌رکه‌سێک ڕۆژێک ده‌نکه‌جۆیه‌کی ماڵی پاشای خوارد بێت به لای
خۆی دا بکێشێته‌وه ، به‌جۆرێک له 1961وه‌که‌هه‌رکه‌سێک یه‌ک نامه‌یه‌کی
پارتی به ته‌ته‌ری زۆره‌ملی پێکراویش ، له‌دێ یه‌که‌وه بردبێت بۆ دێ
یه‌کی تر ناونوسی کردووه به پێشمه‌رگه‌ی دێرین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی
شۆڕشی گوڵان دا ، به‌هه‌موو جۆره‌کانی ئوردوگا نشین و باره‌گانشێن و
خزمان‌و عه‌شێره‌تی سه‌ربه‌وان و چه‌کداره‌کانی تری خه‌ت مائیلی ناو ده‌وڵه‌ته‌وه
، هیزێکی زۆر پڕ ژماره‌تری له‌وانه‌ی (یه‌کێتی ) بۆ خۆی دابڕیوه ، له‌گه‌ڵ
چه‌کداری تازه‌کوره‌ی ئێستای دا .
هه‌رچه‌نده له‌ناو یه‌کێتی دا که به ده‌ست پێشخه‌ری تاکه‌که‌سی ، نه‌ک
وه‌کو (پارتی)به‌ناوه‌ندێتی حیزبی و نه‌خشه‌سازی ده‌زگایی یانه‌وه
کرابێت ، (کۆمه‌ڵه‌ێ پێشمه‌رگه‌ی دێرین) هاتۆته ئه‌نجام ، له‌وێدا هه‌وڵێک
هه‌یه بۆ بژارکردن و ناو راگرتنی ناوی پێشمه‌رگه له‌دژی له‌وتان
هێشتنه‌وه‌ی نرخی ئه‌خلاقی یه‌وه ، تاڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تی پێشمه‌رگه‌ی
دێرینی حیزبه‌کانی ترش بگرێته‌خۆ ، جگه له‌پارتی و تا ئێستا به‌دیوی
ئیجابی دا گه‌ڕاوه ، به‌ڵام زۆری ماوه‌بۆ چه‌سپاندنی باری ئایدیالی
پێشمه‌رگایه‌تی له‌ڕوی ژیاندنه‌وه‌ی مۆراڵی یه‌وه .
هه‌روه‌ها له‌شه‌هیدانیش به‌جیاوازیخستنه‌وه له پۆڵین کردن دا بۆ( شه‌هیدی
ساده)و (شه‌هیدی سه‌رکرده) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا مه‌رگ ڕه‌هایه‌و
گیان یه‌ک شته‌و، به‌یه‌کجار ده‌به‌خشرێت ، بۆ سه‌رکرده‌و که‌سی ساده
قوربانی هه‌مان پله‌ی هه‌یه ، که‌مه‌رگی ڕه‌هایه .
به‌ڵام ئه‌و پێوانانه‌ی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شه‌هیدان دا ده‌یسه‌پێن
و پله‌ی ئه‌وانی پێ دیاری ده‌که‌ن ، هیچ له‌و پێوانانه ناسه‌پێنن به‌سه‌ر
ئه‌و جاش و تاوانبارانه‌دا که ئامه‌ده‌یه به‌چاوشۆڕی ئه‌و په‌ڕی خزمه‌تیان
بکات به مۆدێلی خزمه‌ته‌کانی پێشوی بۆ کاربه‌ده‌ستانی به‌عس و له‌وێدا
هه‌مویان یه‌ک پله‌ن که‌زۆر جار گه‌لێک ژوورتره له پله سه‌پێنراوه‌کانی
پێشمه‌رگه‌ی دێرین و له لیسته‌کان دا ده‌که‌ونه سه‌رو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه
به‌گه‌لێک ژوور تر .
چونکه که‌سانی جاش و موسته‌شار ده‌توانن نه‌ک خۆیان که‌سو هێزو عه‌شیره‌ته‌کانیشیان
بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی بکه‌ن به چۆپی کێش و مل که‌چ ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌کی
دێرین به‌حاڵ ده‌توانێت ژن و منداڵه‌که‌شی له خۆی ڕازی بکات نه‌ک
حیزب‌و سه‌رکرده‌که‌ی .
سه‌رکرده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی( ئومێد) ی مراند ، له‌کاتێک به‌عس به‌هه‌مو
کوشنده‌یی خۆیه‌وه نه‌یتوانی ( ئومێد) له‌ناوبه‌رێت پێشمه‌رگه‌ی
دێرینی سه‌رو چل ساڵه‌ی ماندوو شه‌که‌ت ، هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیه
هه‌ندێک جار بۆ گۆڕێکی ئارام ده‌گه‌ڕێت بۆ دوا سره‌وتی خۆی .
من ئه‌و بابه‌ته‌ی کاک ( نه‌به‌ز) م سه‌رخۆم هێنا . به‌وه‌ی ، دوو
ساڵێکه له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دام بۆ زمان له ڕێی کاری نوسینه‌وه ،
له‌دوای ڕۆمانسی بونی پێشمه‌رگایه‌تی چه‌کداری ،یان به‌ده‌ربڕێنێکی زبر
تر ، پاش مایه‌پوچ بونی زمانی زه‌برو زه‌نگ .
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای 1976و له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیمه‌وه له‌پارتێکی
نه‌ته‌وه‌یی دا ته‌ڤلی بوم . له 1983شه‌وه ، که‌وتمه به‌ر حوکمی چه‌کداری
و پێشمه‌رگایه‌تی شاهیدێکی زیندوی ئه‌نفاله‌کانی 1988م و له ساڵی
1989له دیوی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌ی بینێم ( به‌رگه‌ی شوناسائێ
ڕه‌زمه‌نده‌ی ناموزه‌می عێراقی) هه‌مان شێوه‌و فۆڕمی کارتی پشو به‌خشینی
هێزه‌کانی (جه‌حافل خه‌فیفه) بوو ، تێگه‌یشتم ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق
دوو دیوی دراوێکن و چه‌کداری له‌سایه‌ی هه‌رلایه‌کیان ، ناکا‌ته پێشمه‌رگایه‌تی
و ئازادیه دڵخوازه‌که .
پێشمه‌رگه یه‌ک جۆر نه‌بون به‌پێی ئه‌و بینینه ڕۆمانسیه‌ی گشتی خه‌ڵک
و نوسه‌رانێک ، هه‌رچه‌نده هۆیه‌کی هاوبه‌شی زه‌بروزه‌نگ و مه‌رگی
خۆڕایی له‌پێناوی دوژمنێک دا ،کردبونی به یاخی یه جوان و ڕۆمانسیه که
، به‌ڵام ئه‌وه باسێکی تره‌و هه‌ڵی ده‌گرین بۆ بۆنه‌یه‌کی تر .
( پێشمه‌رگایه‌تی) یش وه‌ک ( ئازاد) ی ، بووه به چه‌مکێک ، هه‌زاره‌ها
تاوانی به‌ناوه‌وه ده‌کرێت .
________________________________
تێبینی:
*
نوسینه‌که‌ی کاک نه‌به‌ز له ماڵپه‌ڕی
هاوڵاتی دا به‌ناونیشانی ( بی حورمه‌تی کردن به‌پێشمه‌رگه).
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=692&Besh=Aburi&Cor=8
15\11\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|