په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 
الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
________________________________________________________

 

 

لەبەدواداچونێکدا لەسەر کێشەى پەنابەرانى کورد

دەشتى جەمال سکرتێری فیدراسیۆن،

سەردانى کوردستان دەکات .


بەمەبەستی تاوتۆێکردنی کێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران لەدەرەوەو گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان، دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بەسەردانێک گەیشتەوە کوردستان. لەیەکەمین ویستگەکانى ئەم سەردانەدا دەشتى جەمال سەردانی رێکخراوی مافی مرۆڤ و پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوەی لاوان کرد و چاوی بەچەند ئەندام پەرلەمانێک کەوت:


رۆژی 17-2 بەرێز (شاد محەمەد)بەرپرسی رێکخراوی تواناسازی لاوانی کوردستان دیدارێکیان بۆ (دەشتی جەمال)سکرتێری فێدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بەرێزان (شەوقی حسێن،محمد فرج ئەحمەد،ئەسعەد شاکر ئەمین)بەرپرسیارانی لیجنەی مافی مرۆڤ و ئەندامانی پەرلەمان سازدا.


لەم دیدارەدا دەشتی جەمال لەسەر رەوشی پەنابەران لە هاندەران وکێشەو گیرو گرفتەکانیان بە درێژی قسەو باسی کرد ،هەروەها لەسەر نامەیەک کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و خستنە ئیختیاری فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێرو دەستگرتن و یارمەتی دانی گێرانەوەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەلیلەوە بۆ ئامادەبوان باسلێکرد و لەبەشێکی تری قسەو باسەکاندا لەسەر ئاکامە زیانبارەکانی ئەم سیاسەتە بۆ سەرژیانی پەنابەران و کەسوکاریان لەکوردستان خستە روو، وە سەرەنجام داوای کرد لیجنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمان لەگەڵ چەند پەرلەمانتاری تر داوا بکەن لەحکومەتی هەرێم چاو بخشێنێتەوە بەم سیاسەتە ودەست بەجێ دەست لە هەرجۆرەهاوکاری و یارمەتی دانیکی وولاتە ئەوروپیەکان کەدیپۆرتى پەنابەرانى کوردى بەدواوە دەبێت رابگیرێت .
بەرپرسی لیجنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند ئەوان تەواوی پشتیوانی خۆیان لە کارەکانی فیدراسیۆن دەکەن لەهاوکاری و یارمەتی دانی پەنابەران و ئەوان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران نین بۆ کوردستان وبریاریشە لەگەڵ بەرپرسیارانى حکومەتى هەرێم کۆببنەوە ولەم پەیوەندەشدا فیدراسیۆن هەموو ئەو بەڵگەو راپۆرتانە بخاتەبەردەم ئەم لیژنەیە تا بکرێتە بابەتى کۆبوونەوەکانیان لەگەل بەرپرسیارانى حکومەتى هەرێمدا. وە ئەگەر حکومەتی هەرێم رازی نەبوو ئەوە ئەم مەسەلەیە دەبریتە پەرلەمانەوە و داواش دەکرێت سکرتێری فیدراسیۆن لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبێت. شایانى باسە ئەم سەردانە لەلایەن دەزگای راگەیاندنی پەرلەمانەوە هەواڵەکەی بڵاوکرایەوە .
هەمان رۆژ بەرپرسی فیدراسیۆن لەبنکەی رێکخراوی تواناسازی لاوانی کوردستان لەگەڵ بەرێز (شاد محەمەد)کۆبوونەوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە سازدانى دیداریکى تایبەت بوو لەگەل بەرپرسی فیدراسیۆن لەسەر کێشەو گیروگرفتەکانی لاوان لەکوردستان و لەهاندەران. وەک پێشەکىیەک بۆ فلیمێکی دۆکیمینتارى کە لەلایەن رێکخراوی ناوبراوەوە ئامادە دەکرێت.


• رۆژی 18-2 وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال، بەشدار عەلی) چاویان کەوت بە بەرێز (تەحسین قادر عەلی)وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر ،لەم دیدارەدا وەفدی فیدراسیۆن لەسەر بارودۆخی پەنابەران و کێشەکانیان و دەوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدریژی قسەو باسیان کرد .


بەرێز تەحسین قادر ئەوپەری پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانی فیدراسیۆن نیشان داو رای گەیان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران نیین و ئەو مەسەلەیەیان لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسکراوە و ئەوان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران نین بۆ کوردستان ...
رۆژی 18-2 وەفدێکی فیدراسیۆن کەپێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال،بەشدار عەلی) لە وەزارەتی مافی مرۆڤ چاویان کەوت بە بەرێز (دکتۆر شوان)وەزیری مافی مرۆڤ لەشاری هەولێر.


لەم دیدارەدا وەفدی فیدراسیۆن لەسەر کێشەکانی پەنابەران و پێشیلکاری مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد لە دەرەوە ناردنەوەیان بە فرۆکەی سەربازی و کەلەپچەو ومامەڵەی حکومەتەکانی ئەوروپا بە حکومەتی هەرێم بە کێشەی پەنابەران باسکرد داوایان کرد رێکخراوی مافی مرۆڤ هەڵویستی هەبێ و دەوری بەرچاوی هەبێت لەفشار خستنە سەر حکومەتی هەرێم و نارەزایەتی دەربرین بە حکومەتی بەریتانیا لەم پێشیلکاریانە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ.


بەرێز دکتور شوان رایان گەیاند ئەوان پێشتر نامەی سکرتیری فیدراسیۆن کە بۆ سەرۆکی پەرلەمانو پەرلەمانتارەکانی کوردستان نێراوە لەگەڵ یاداشتێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە نارازی بوون و داوی لێکولینەوەیان کردوە لەو بارەیەوە وینەی ئەم نامەیان رەوانەی فیدراسیۆن کردوە ،هەروەها لە کارەکانی فیدراسیۆن پشتیوانی خۆیان نیشان داو داوایان کرد فیدراسیۆن کیتابێکی رەسمی ئامادە بکات لەسەر رەوشی پەنابەران و چونیتی ناردنەوەیان تا ئەوان هەڵویستی خۆیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم بکەن و لەو بارەیەوە نامەی نارەزایەتیش ئاراستەی قونسلیەی بەریتانیا دەکەن لە کەرکوک.


• هەمان رۆژ وەفدی فیدراسیۆن لە ئەنجومەنی وەزیران چاویان کەوت بە بەرێز (دیندار زێباری )بەرپرسی پەیوەندێکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.


لەم چاوپێکەوتنەدا وەفدی فیدراسیۆن لەسەر کێشەکانی پەنابەران و هەڵویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان قسەو باسیان کرد ،نامەیەک کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە پێدرا داوایان لێکرا کەحکومەتی هەرێم هیچ یارمەتیەک پێشکەشی وولاتانی ئەوروپا نەکات سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران..


بەرێز (دیندار زیباری) رای گەیاند بەهیچ شێوەیەک لەگەل ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کوردی عێراقی نیین لەو بارەیەوە لەسەر نامەی سکرتێری فیدراسیۆن لەگەل سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس دەکات و بەم زووانە موقفی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رادەگەیەنرێت .
وەفدی فیدراسیۆن داوای عەمەلی کردنەوەی بریارێکی وا ی کرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربچێ ..

 

سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
26-2-2008

 


IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com www.federation.org