٣\٧\٢٠١٤
لە بەنازەوە بۆ
دوعا.. لە دوعاوە بۆ دنیا.. لە دنیاوە بۆ...

رۆژێک بە یادی ئەو گوڵانەی کە بەختی پشکوتنیان نەبوو، ئەو گوڵانەی کە
لەو دیو شووشەی زستانەوە بە باڵای بەرزی ئازارەکانیانەوە نۆتەی ھەڵفڕین
و کۆچی مرۆڤایەتی دەچڕنەوە!
لە رێکەوتی ٢٨\٦\٢٠١٤
ھاوڕێیانی سەنتەری ژنانی کورد بە ئامادەبوونی خۆیان لە لێوار چەمی راین
و بە ئەسپاردنی گوڵەباغ بە ئاوی چەمی راین لە شاری کۆڵن، یادیان لە
تەواوی قوربانیانی دیاردەی کوشتن لە سەر شەرەف کردەوە.

راپۆرتی بەڕێوەبردنی کۆڕێک بۆ
تاوتوێکردنی دیاردەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە کوردستان!
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩\٦\٢٠١٤
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن بە مەبەستی تاوتوێکردن و ریسواکردنی
پێشێلکارییە لە رادەبەدەرەکان لە کوردستان بەرامبەر مافی مرۆڤ بە گشتیی
و کوشتاری ژنان بە تایبەتیی کۆڕێکی بە میوانداریی خاتوو ھەڵاڵە رافیع،
ھەڵسوڕاوی بواری یەکسانیی و بەرپرسی سەنتەری نینا بەڕێوە برد.
لەم کۆڕەدا پاش نیشاندانی فیلمێکی دیکومینتیی لە سەر بارودۆخی ژنان لە
کوردستان بە باسێکی چڕوپڕ و زانستییانە لە لایەن خاتوو ھەڵاڵە تیشک
خرایە سەر بارودۆخی ئیستای ژنان لە ھەرێمی کوردستان. ئامادەبووانیش لە
بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بە گۆڕینەوەی بیروڕایە جیاوازەکان بەشداریی
بابەتەکەیان کرد.

٣٠\٦\٢٠١٤
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن/ ئەلمانیا
centerijnan@ymail.com
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''دنیا'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosiyeydunya.htm
|