له به‌رامبه‌ر دۆزی که‌رکوکدا ، سه‌رکردایه‌تی کورد له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویدایه.
خه‌بات لاوباخ
+ ئایا هۆی ڕێک نه‌که‌وتنی 11ی ئازاری 1970 وجێ به‌جێ نه‌کردنی ناگه‌ڕیته‌وه بۆ دۆزی که‌رکوک؟ یان کورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا ،ئیسڕائیل و ئێرانه‌وه به‌کارهێنرا ، پێش سوپاکه‌یان خستن و تا ئه‌و ووڵاتانه گه‌یشتنه ئامانجه ڕامیارییه‌کانی خۆیان و ئێراقیان پێ لاواز کرد و داواکانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند وکه کاریان به کورد نه‌ما ئاشبه‌تاڵیان پێ کردن وکوردیش گوێڕایه‌ڵی کرد.
+ ئایا دروستبوونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و ڕێک نه‌که‌وتنی گفتوگۆی 1984 له‌گه‌ڵ دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غا ،هه‌ر دۆزی که‌رکوک نه‌بوو، یان ئه‌مجاره‌شیان ئێران ،کوردی به‌کارهێنا و پێش سوپای پاسداران خراو و هه‌ڵه‌بجه‌یان پێ گرتن ودواتر ئێراق ناچارکرا شه‌ڕ ڕابگرێت ،ئێرانیش به مه‌به‌ستی خۆی گه‌یشت و ئێمه‌ش ته‌نها کیمیاوی باران و ئه‌نفالمان پێ ڕه‌وا بینرا.
+ داوای داگیرکردنی کوێت و ڕزگارکردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانیانه‌وه ،به بانگه‌وازه‌که‌ی بوشی باوک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراین وشاره‌کانی کوردستانیان پێ ڕزگارکردین تا بتوانن له ڕێی ئێمه‌ی ساویله‌که‌وه ،دیکتاتۆره‌که‌ی باغای پێ ناچار بکه‌ن،به مه‌رجه‌کانیان قایل بێت ، ئێمه‌ی هه‌ڵ خه‌ڵه‌تێنراویش،ته‌نها کۆڕه‌وه‌که و ماڵوێرانیه‌که‌مان پێ ڕه‌وا بینرا .
+ یا دوای ئه‌و کاره‌ساته مرۆییه ؟ که زۆربه‌ی ووڵاتان به‌زه‌ییان هه‌بوو بۆمان و ئاماده‌ی کۆمه‌ک کردنمان بون به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا وهاتنه‌کایه‌ی ناوچه‌ی دژه‌فڕین بۆ پاراستنی کورد، ئایا هه‌وڵی ڕێکه‌وتنیان نه‌دا له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرێک ؟ ئامێزیان بۆ نه‌گرته‌وه و ماچیان نه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆزی که‌رکوک ڕێک بکه‌ون ، دواتر بۆیان ده‌رنه‌که‌وت هه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوو ، هیچی تر؟
+ ئایا ووڵاتان هه‌وڵییان نه‌دا و یارمه‌تیان نه‌داین په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ببێته ڕاستی و خۆمان بڕیاری خۆمان بده‌ین ، که‌چی به فیتی دوژمن به‌ربوینه گیانی یه‌کتری و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی نه‌گبه‌تی کوردمان به‌یه‌کتری له ناو برد، دواتر سوپای داگیرکارانمان هێنایه‌وه سه‌ر په‌رله‌مانه‌که‌مان ؟
+ ئایا هه‌ر خۆمان نه‌بوین نه‌خشه و پیلانی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌لایه‌ن میترانی دڵسۆزی کورده‌وه برده ژێر ده‌ستی تورکیای نه‌ژادپه‌رست و پێمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه؟
+ ئایا هه‌ر خۆمان پێش سوپای تورکیا نه‌که‌وتین بۆده‌رکردنی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و زۆرتر له 3 هه‌زار ڕۆڵه‌ی تری کوردستان‌مان پێ له ناوبردن، خۆ تورک به‌ئامانجی خۆی گه‌یشت ، ئێمه‌ش هه‌ر ڕوو ڕه‌شی ، ئێستاش له پاداشتی ئه‌و کۆمه‌که به‌ره‌ی تورکمانی تێبه‌رداوین ، ئاژاوه‌گێڕی بۆ ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک ئه‌که‌ن.
+ ئایا هه‌رخۆمان پێش سوپای ئه‌مه‌ریکا نه‌که‌وتین بۆ ڕزگارکردنی ئێڕاق به خێرایی موسل و که‌رکوکمان بۆ نه‌گرتن، ئه‌ی کوا پاداشتی شه‌هیده‌کانمان ؟ که‌چی ڕیگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و بێ ده‌نگن له تۆپبارانه‌که‌ی تورکیا وئێران یان ئه‌واته خۆمان قایلین به‌و ده‌ستدرێژییه !!
+ ئایا له دوای ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆره‌که ، هه‌رخۆمان نه‌بوین بڕیارمان دا هاوکاری برا عه‌ره‌به ڕه‌گه‌ز په‌رست و به‌عسیه‌کان بکه‌ین بۆ به‌هێز کردنه‌وه‌ی ئێراقه داته‌پیوه‌که ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا پێشمه‌رگه له شاره کوردنیشنیه‌کانی دیاله ده‌ر بکه‌ن و کۆنه به‌عسیه‌کان دابنێن و سه‌ربازی به‌عسی بێننه‌وه بۆ که‌رکوک ؟
+ ئایا هه‌رخۆمان بڕیارمان نه‌داوه ، له که‌رکوکدا تاشه‌ڕی دابه‌شکردنی پله‌پایه ڕاوه‌ستابێت ، شه‌ڕی دوژمن نه‌که‌ین وهه‌وڵی هیچی تر نه‌ده‌ین ، هه‌وڵی له ناوبردنی ڕۆژنامه‌نوسی کورد بده‌ین و ڕێگا به به‌ره‌ی تورکمانی ده‌زگای میت بده‌ین له شاره‌که‌دا ئاژه‌وه‌گێری بکه‌ن ؟
+ ئایا هه‌ر خۆمان بڕیارماننه‌داوه وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه ودارایی و ناوخۆ یه‌کنه‌گرنه‌وه؟ تا له‌شکرێکی یه‌کگرتوو دروست نه‌بێت بۆ به‌رگری له که‌رکوک ،که‌چی دوژمنی ناوه‌وه و ده‌ره‌کی و ناوچه‌یی له پیلانێکی گه‌له‌کۆمه‌کیدان نه‌ک نه‌یه‌ڵن هه‌ر که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان ،به‌ڵکو هه‌موو ده‌ستکه‌وتانه‌ی هه‌مانه له‌ناوی به‌رن ، ئێمه‌ش هه‌ر پێیان ئه‌ڵێین برا عه‌ره‌ب و برا تورک وبرا فارسه‌کانمان وبه‌رده‌وام خه‌ریکی بازرگانی کردنین له گه‌ڵیاندا بۆ هێنانی که‌لوپه‌لی به‌سه‌ر چوو و خواردنی ژه‌هراوی .
که‌واته له‌دوای ئه‌و هه‌ڵه مێژوویانه‌ی که ئێمه‌ی کورد کردومانه به‌رامبه‌ر به دۆزی که‌رکوک و ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ چوینه‌ته ژێر کاریگه‌ری دوژمنه‌وه ، پێویسته وانه‌یه‌ک له هه‌ڵه‌کانمان وه‌ربگرین و چیتر نه‌که‌وینه هه‌ڵه‌وه ، ئیمڕۆ وازهێنان و سازش کردن له‌سه‌ر دۆزی که‌رکوک تاوانێکی مێژووی هه‌تاهه‌تاییه ، چونکه خوێنی گه‌شی ملیونێک له ڕۆڵه‌ی کوردستان به فیڕۆ ئه‌چێت ، هه‌ر له ئه‌نفال و کیمیاوی باران و له‌سێداره‌دان وکوشتن و بڕین و ده‌ربه‌ده‌ری. چونکه ئه‌مانتووانی به ڕێکه‌وتنی 11ی ئازار قایل بین ،پێویستی نه‌ئه‌کرد ئه‌و هه‌موو قوربانیه بده‌ین. بۆیه ئیمڕۆ سه‌رکردایه‌تی کورد له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی میژووییدایه ، تا چه‌ند ئه‌توانن له سه‌ر مافه‌کانمان سور بن وکۆڵ نه‌ده‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک ، پێویسته بۆ ته‌نها جارێک پێش سوپای میلله‌ت بکه‌ون ودوژمن پشتگوێ بخه‌ن و پاداشتی ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌یان بده‌نه‌وه که له پێناوی که‌رکوکدا داوییانه.
ئایا ئاماده‌ن ؟ پله وپایه و گیانی خۆیان به‌و دۆزه ببه‌خشن ،تا دڵسۆزی خۆیان بسه‌لمێنن ومیلله‌ت په‌شیمان نه‌بێته‌وه له‌و قوربانیدانه داوێتی ، چونکه بێ میلله‌ت هیچیان پێ ناکرێت و پاڵپشتیانن تا په‌شیمانی له‌دوا نه‌هاتووه.....
|