له‌به‌رامبه‌ر داکۆکیکردن له جه‌لادی ئه‌نفال (سوڵتان هاشم) ناوه‌ندی چاک سکالا له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆماری عێراق و جێگره‌که‌ی تۆمار ده‌کات
به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانی ئێراق و لاوازی نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا، دادگا بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی که به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد کراوه‌ن کرایه ئێراقی، قانونی دادگاکه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب و پرۆژه سیاسیه‌که‌ی ئێراق داڕشترا. ئه‌و دادگایه له زۆر لایه‌نه‌وه بێلایه‌ن نییه و له که‌شوبارێکی وه‌کو ئه‌وه‌ی له ئێراقدا هه‌یه، هه‌روه‌ها باکگراونده سیاسیه نادیموکراسیه‌که‌ی ئێراق هه‌مووی ئاماژه به سته‌می پرۆسه‌یه‌کی بێلایه‌ن و ده‌ست پاک ده‌که‌ن. تاقیکردنه‌وه‌کانی دادگاکه به ڕوونی ئاماژه به‌و گرفتانه ده‌که‌ن و سکه‌نداله‌کانی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌لاتدارانی ئێراقی له دادگاکه‌دا به‌رده‌وامن. پێشخستنی دۆسیه‌ی بچوکی دوجه‌یل، زوو له ناوبردنی سه‌دام حوسێن، دادوه‌ری لایه‌نگیر و زاڵکردنی تێرمی لایه‌نی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌ر دادگاکه‌دا، هه‌مووی به‌ڵگه‌ی لاریی دادگا و پێشێلکارین، به‌داخه‌وه له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی قوربانی کورد. ئه‌مانه هه‌مووی ناهه‌قیی قانونی و سیاسین ده‌رهه‌ق به‌خه‌لکی کوردستان به گشتی و بنه‌ماله‌ی قوربانیان به‌تایبه‌تی ئه‌نجام دراون و ئه‌نجام ده‌درێن. له‌سه‌ر تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفال که خرایه دوای تاوانی بچوکی دوجه‌یل، حه‌وت که‌س له سه‌رانی رژێم درانه دادگا، به پێی قانونی دادگا که له‌به‌رژه‌وه‌دنی قوربانیانی کوردا نییه، به‌هۆی مه‌به‌ستی سیاسی هه‌وادارانی ئێراقی نوێ، تاوانباری سه‌ره‌کی ژینۆسایدی ئه‌نفال سه‌دام حوسێن له‌ناوبردرا، به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه سزا بدرێت و وه‌کو تاوانباری ژینۆساید قانونیانه بناسرێت. بریاری کۆتایی دادگا لاری تێکه‌وت، تاهیر تۆفیق عانی ئازاد کرا، فه‌رحان موتله‌گ ساڵح جبوری و سابیر حوسێن عه‌زیز دوری سزای زیندانی هه‌میشه‌ییان بۆ بڕایه‌وه. به‌پێی زانیاره‌کان لاری له‌و بڕیاره‌دا هه‌بووه و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له‌مباره‌یه‌وه هه‌بووه. هه‌رسێ تاوانباری دیکه عه‌لی کیمیاوی، سوڵتان هاشم و حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه. دوای پێداچوونه‌وه و په‌سندکردنی بڕیاره‌که، بڕیاربوو سزاکه به‌ر له 04.10.2007 جێبه‌جێ بکرێت. به‌لام جێبه‌جێکردنه‌که به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێراق تائێستا ڕاگیراوه. به‌رژه‌وه‌ندیی و ئالوگۆره سیاسیه‌کان وادیاره ده‌خوازن ده‌ستکاری ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاکه بکه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه هه‌وڵی ڕزگارکردنی تاوانبار سوڵتان هاشم به‌گه‌رمی له ئارادایه، جگه له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، سه‌رۆک کۆماری ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تاریق هاشمی هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ ده‌ستکاری بڕیاره‌که‌ی دادگا بکرێت. ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستان (سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت، پارله‌مانی کوردستان، پارله‌مانتارانی کورد له پارله‌مانی ئێراق، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال) له‌م ڕووداوه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێستن. ئه‌وه‌ش جێگای نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی زۆره، هیوادارین هه‌ست به‌رپرسیاری مێژووی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بکه‌ن و چیتر که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن، بێده‌نگی ئه‌وان ره‌زامه‌ندی سه‌رگرتنی پلانی ئازادکردنی یا ده‌ستکاری کردنی سزای تاوانبارانه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پرۆتستۆی هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌تووندی ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ریکا که له‌سه‌ر گیانی تاکه مرۆڤێکی خۆی ئاماده‌یه جیهان بهه‌ژێنێ، ئێستا چۆن به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت، تاوانبارانی ژینۆساید بکوژانی 182.000 که‌س ئازاد بکات. پرۆژه‌ی سیاسی ئاشته‌وایی نێوان عه‌ره‌بی سوننه و شیعه نابێت له‌دور و نزیک کاریگه‌ری له‌سه‌ر دادگاییکردنه‌کان و لایه‌نه قانونیه‌کان که په‌یوه‌ندیان به گه‌لی کورده‌وه هه‌یه، هه‌بێت. به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی که نوێنه‌ری کورده و به‌ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و پۆسته‌ی له ئێراقدا وه‌رگرتووه، ئێستا له‌سه‌نگه‌ری داکۆکی له تاوانبار سوڵتان هاشم دایه و هه‌وڵی ڕزگارکردنی ده‌دات. سوڵتان هاشم سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌نفالی بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان کردووه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ده‌یانهه‌زار که‌سی بێتاوانی کورد له‌نێوبردران. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی مه‌دالیای ئازایه‌تی له لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه پێدراوه. به‌ر له دروستکردنی دادگاکه‌ی ئێراق، ناوه‌ندی چاک پشتگیری دامه‌زراندنی دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و بێلاین و پرۆفشنالی بۆ دادگایی‌کردنی تاوانباران کرد و ده‌یکات. سکه‌نداله‌کانی پرۆسه‌ی دادگاییه‌کانی دادگای ئێراقی و ئێراقیبوونی دادگا دروستی هه‌ڵوێستی چاک ده‌سه‌ڵمێنن، که ده‌بووایه ئه دادگایه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له ئێراق و ده‌ستی سیاسییه ئێراقیه‌کان دوور بێت. دیاره هه‌وڵی به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌ر بوونی سزای له‌سێداره‌دان نییه، ئه‌و له هه‌ڵواسینی سه‌دام حسێن، بارزان تکریتی و عه‌واد به‌نده‌ر و ته‌ها یاسین دا، بێده‌نگ بوو. پاشان به‌رێز تاڵه‌بانی خۆی ئیمزای قانونی دادگاکه‌ی کردووه، که په‌سندی سزای هه‌ڵواسین ده‌کات. بۆیه هه‌ر بیانوویه‌ک له‌مباره‌یه‌وه له‌خشتبردنی هاولاتیانه و داپۆشینی ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ستکاریه‌که‌یه. هه‌ڵوێستی چاک له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه ناڕه‌وایه‌یه که سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگا، که ئه‌وان دوور له ویستی قوربانیان خۆیان بنچینه‌ی قانونه‌که‌یان داڕشت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام هه‌وڵی گونجاندنی له‌گه‌ڵ نزمی پرۆسه‌ی سیاسی ناو ئێراق بۆ ده‌ده‌ن. دوای گفتۆگۆ کردنمان له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاک و پرسکردن به‌کۆمه‌لێک قانونناسی کورد گه‌یشتینه ئه‌و بڕیارانه:
له کۆتاییدا داواکارین خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و که‌سوکاری قوربانیان به‌تایبه‌تی چیتر له‌و پێشێلکاری و سوکایه‌تیانه به گه‌لی کورد و قوربانیان بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ر کارێک که ده‌بێته‌هۆی پێشێلکردنی مافی قوربانیان پرۆتستۆی سڤیلیانه‌ی بکه‌ن.
ناوه‌ندی چاک 12.11.2007
|