٢٢\٧\٢٠١١
له به‌رامبه‌ر هه‌ر
سه‌رکه‌وتنێکدا چه‌ندین پیلانگێڕیی.

جه‌لال محه‌مه‌د
١- باکووری کوردستان:
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا هه‌ست به ئاکار و کرده‌وه‌کانی
هه‌ردوو لایه‌نی تورکی و کوردی ده‌کرا. هه‌رچی لایه‌نی تورکی بوو هه‌ستیان
به دۆڕاندنێکی بێ وێنه ده‌کرد له هه‌مبه‌ر لایه‌نی کوردی‌دا، ئه‌و
هه‌ستکردنه‌ش هاندانێک بوو بۆ ئاژاوه‌گێڕی و سوربوون له‌سه‌ر دیارده‌ی
توندوتیژیی، ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژییانه‌ش شه‌هیدکردنی
چل و سێ گه‌ریلای به‌دوادا هات ، له
کاتێکدا که لایه‌نی کوردی له قۆناغی بێچالاکی و ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌دا
بوون. سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی کوردی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕاستیه‌کی هه‌رس
نه‌کراو بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌رس نه‌کردنه‌ش
ئازادنه‌کردنی په‌ڕله‌مانتاره زیندانیکراوه‌کان و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی پهڕلهمانتاریهتی
خه‌تیب دیجله بوو.
هه‌رچی لایه‌نی کوردیشه که دڵنیابوون له سه‌رکه‌وتن و خۆیان له هه‌ر
چه‌شنه توندوتیژیه‌ک ده‌پاراست ، بڕوای ته‌واوه‌تیان به خودی خۆیان و
نه‌ته‌وه‌ی سته‌مدیده هه‌بوو . ئه‌نجامی ئه‌و بڕوابوونهش هاندانێک
بوو بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر له چاوه‌ڕوانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا نه‌مێنن
و تاک لایه‌نه چاره‌سه‌ری بخوڵقێنن ، چاره‌سه‌رییه‌ک که بریتییه له
"خۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی" . ئه‌م هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی لایه‌نی
کوردی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه کلاسیکیه کوردیه‌کانی
دیکه بوو ، که هه‌میشه له چاوه‌ڕوانی داگیرکه‌ره‌که‌دا بوون تاوه‌کو
ئۆتۆنۆمیان بۆ بکاته دیارییه‌ک.
٢- ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
گومان له پێشکه‌وتنه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان"پژاک" ناکرێت
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ، ئه‌م پێشکه‌وتنانه‌ش وه‌کو زه‌نگێکی مه‌ترسیدار
ده‌بینرا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێکی کۆماری
ئیسلامیش بۆ به‌رگرتن له‌و پێشکه‌وتنانه بوو ، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش
هه‌ر به توندوتیژی نواندن و ئیعدامکردنی ئه‌ندامانی پژاک کۆتایی نه‌هات
به‌ڵکو هانای بۆ هه‌موو شێوازێکی نامرۆڤانه و چه‌واشه‌کاریش برد ، ته‌نانه‌ت
دوو ساڵ به‌ر له ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رامبه‌ر سکاڵانامه‌یه‌کی
حکومه‌تی هه‌رێمدا گوتی " ئه‌نسار الاسلام و ماده هۆشبه‌ره‌کان له به‌رامبه‌ری
پژاک و مه‌شروباتی ڕۆحی‌دا ".
کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێکه له داگیرکه‌ره پڕ له ئه‌زموونه‌کان
بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کان و چه‌واشه‌کاری ، هه‌ر کاتێک کۆماری ئیسلامی
ویستبێتی کاره‌ساتێک ساز بکات له سه‌ره‌تادا زه‌مینه‌ی بۆ کاره‌ساته‌که
سازکردووه . بۆ نموونه له دوو مانگی ڕابردوودا زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی
دوور له ڕاستی له ڕێگه‌ی که‌سانی گرێ‌دراو به خۆیه‌وه دژ به پژاک
بڵاوکرده‌وه ، نموونه‌ی ئه‌و که‌سه گرێدراوانهش عیرفان قانعی فه‌رد
و ئیجلال قه‌وامی و کاوه قوڕه‌یشی و پژمان ده‌روێشی بوون ، ئه‌م که‌سه
گوماناویانه هه‌مان گوته‌کانی کۆماری ئیسلامیان دووباره ده‌کرده‌وه
دژ به پژاک وه‌ک "پژاک تیرۆریسته ،پژاک بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کان
ده‌کات ، پژاک هاوشێوه‌ی القاعدهیه ، پژاک توندوتیژی به‌کار دێنێت ،
پژاک سه‌ربازی ڕێگه‌وبان ده‌کوژێت ،هتد ".
پاش هێرشێکی ڕاگه‌یاندنی چڕوپڕی که‌سه گوماناویه‌کان ، هێرشی سه‌ربازی
و سه‌رتاسه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له شنۆوه تا سه‌رده‌شت به
درێژایی نزیک به
١٠٠کم ده‌ستی پێ‌کرد بۆسه‌ر پژاک و گوندنشینه سڤیله‌کان
و تاوه‌کو نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هێرشه‌کان به‌رده‌وامه ، ئه‌نجامی ئه‌و
هێرشانه‌ش کوشتن و برینداربوونی سه‌دان که‌س(له هه‌ردوو لا) و ئاواره‌بوونی
هه‌زاران گوندنشین و له به‌ینبردنی سه‌دان ئاژه‌ڵ و سوتانی ڕه‌ز و
باخێکی زۆری به‌دواوه بووه . لێره‌دا پێویسته له‌و که‌سه
گوماناویانه بپرسین:
- کێ تیرۆریسته ؟ ئه‌وانه‌ی گوندنشینان گولله‌باران ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی
داکۆکی له گوندنشینان ده‌که‌ن ؟
- کێ مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کات ؟ ئه‌وانه‌ی که‌سه سڤیله‌کان ده‌که‌نه
ئامانج یان ئه‌وانه‌ی به‌رگری له میلله‌ت ده‌که‌ن ؟
- کێ توندوتیژی به‌کار دێنێت ؟ ئه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵ و کێڵگه‌کان ده‌که‌نه
ئامانج یان ئه‌وانه‌ی له به‌رگری ڕه‌وادان ؟
- کێ هاوشێوه‌ی القاعدهیه ؟ لایه‌نێکی مه‌زهه‌بگه‌رایی که هه‌میشه
هانا بۆ توندوتیژی ده‌بات یان لایه‌نێکی ئازادیخواز که له قۆناغی
بێچالاکیدایه ؟
- کێ بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌کات ؟ ئه‌وانه‌ی که سه‌دان
هه‌زاریان گیرۆده کردووه یان ئه‌وانه‌ی که چاره‌سه‌ری ده‌خوازن ؟
- ئایا ئه‌وانه‌ی هه‌موو توانی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ داگیرکردنی قه‌ندیل
و خامۆشکردنی ڕوناکی کوردان سه‌ربازی ڕێگه‌وبانن ؟
٣- باشووری کوردستان:
ئه‌گه‌رچی به‌شێک له باشووری کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و
پارتیدایه ، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش له پێناوی له ده‌ست نه‌دانی پۆست و
ساماندا خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نین له به‌رامبه‌ر دڕندایه‌تی داگیرکه‌رانی
کوردستاندا ، ته‌نانه‌ت بۆ ڕازیکردنی هه‌ردوو داگیرکه‌ری ئێران و
تورکیا پشتیان له کوردی پارچه‌کانی دیکه کردووه و زۆر جار بوونه‌ته
کاسه‌ی له ئاگر گه‌رمتر به‌رامبه‌ر به شۆڕشگێڕانی پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان .
له کاتێکی وه‌کو ئێستادا که گه‌وره‌ترین هێرشی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی
پێکردووه بۆسه‌ر شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گوندنشینه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی
بناری قه‌ندیل ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور نه‌ک خاوه‌نی هیچ په‌رچه‌کردارێک
نین به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ که‌وتوونه‌ته خزمه‌تی کۆماری
ئیسلامی ئێرانه‌وه به توندکردنی گه‌مارۆی ئابووری بۆسه‌ر
ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له چیای سه‌ربڵندی قه‌ندیل و ڕێگری‌کردن
له‌و ئازادیخوازانه‌ی که خوازیاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داگیرکه‌رانن .
بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=abc26b3c
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=10290#TOP
ئه‌م پۆستپهرستییهی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور گه‌یشتۆته ئاستێک که له
پێناویدا هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بدۆڕێنن و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن
ڕۆشنبرانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه به جۆرێک قێزیان له پۆسته‌کانیان
ببێته‌وه که پۆسته‌کانیان به که‌وش"پێڵاو" پێناسه بکه‌ن . بڕوانه
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=zjxWY90xkUE&feature=player_embedded
٤- ڕۆژئاوای کوردستان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌دان هه‌زار کوردی ڕۆژئاوای کوردستان له هه‌ر
جۆره ناسنامه‌یه‌ک بێ به‌ش کراون و زۆربه‌ی خاکه‌که‌شیان له‌لایه‌ن به‌عسی
سوریاوه زه‌وتکراوه بۆ کۆچه‌ریه عه‌ره‌به‌کان ، به‌ڵام به هه‌ڵوێستی
ژیرانه‌یان له ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سوریادا و پێکهێنانی
کۆده‌نگیه‌کی هاوبه‌ش له نێوان حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کاندا حکومه‌تی
سوریایان ملکه‌چ کرد که ناسنامه‌ی سوریایان پێ ببه‌خشێت . ئه‌م کۆده‌نگیه‌ی
لایه‌نی کوردی هه‌م حکومه‌تی سوریای ملکه‌چ کرد و هه‌م نیازه پیسه‌کانی
ئیخوان الموسلمینی ئۆپۆزسیۆنیشی ئاشکراکرد به‌رامبه‌ر به کوردان ، که
له کۆبوونه‌وه و پیلانگێڕی به‌رده‌وامدان له تورکیا دژ به کوردان.
٥- کورته و ئاکام :
هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ قه‌ندیل هه‌م بۆ کپکردنی ده‌نگی
ئازادیخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و هه‌م بۆ ڕێگرتن له چاره‌سه‌ری
دیموکراتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له باکوور و هه‌م بۆ په‌راوێزخستنی
کوردانه له ئاڵوگۆڕه‌کانی سوریادا و هه‌م بۆ له گۆڕنانی ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه له باشووردا، ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کاندا
به‌رگری قاره‌مانانه ده‌کات و پیلانی داگیرکه‌رانیش پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه
پارتی ژیانی ئازادی کوردستانه.
لێره‌دا پێویسته ڕووی پرسیارمان له ڕادیۆ نه‌وا و کوردستانسایتهکهی
حیزبی دیموکراتی ئێران" حیزبه‌که‌ی مسته‌فا هیجری" بکه‌ین و بڵێین : چ
هۆکارێک هانی داون که ببنه به‌شێک له شه‌ڕی تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی
ئێران دژ به ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، به پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کاریانه
و هێنانه مه‌یدانی که‌سه تهسلیمکارهکان ؟ بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی
خواره‌وه:
http://kurdistansite.com/?p=1008
http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=5982&LinkID=63
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|