په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 


له‌به‌رامبه‌ر سوكایه‌تیكردنى ده‌سه‌ڵاتداران به‌ كرێکاران و نووسه‌ران

نارِه‌زایی ده‌رده‌بڕین.

 


له‌ چه‌ند رِۆژى رِابردوودا هه‌ریه‌كه‌ له‌سه‌رۆك كۆمارى عیَراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَم به‌جیاجیا سوكایه‌تیان به‌ رِۆژنامه‌نوس، نووسه‌ر، كریَكاران، خه‌ڵكی نارِازى و هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت كرد. ئه‌م لیَدوانانه‌ ئه‌گه‌رچی له‌كه‌ناڵی جیاجیاوه‌ بوون، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كن له‌ گوتار و سیاسه‌تیَكی هاوبه‌ش كه‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ئاراسته‌ى كپ كردن و سه‌ركوتكردنی ده‌نگه‌ نارِازییه‌كان و برسی كردن و قۆرخكردنی زیاترى سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان گرتوویانه‌ته‌ به‌ر.


ده‌سه‌ڵاتیَك كه‌ ئازادى سیاسی، ئازادى رِیَكخراوبوون، ئازادى خۆپیشاندان و مانگرتنی له‌خه‌ڵَكی زه‌وت كردووه‌ و به‌ده‌نگه‌ نارِازییه‌كانیش ده‌ڵیَت سه‌گوه‌رِ ده‌یه‌ویَت به‌مه‌ ئه‌و رِووبه‌ره‌كه‌مه‌ى ئازادى ناو رِۆژنامه‌كانیش زه‌وت بكات و رِه‌وایه‌تی بداته‌ ده‌مكوتكردنى رِۆژنامه‌نوسان. ده‌سه‌ڵاتیَك كه‌ نان و كارى له‌خه‌ڵكی زه‌وت كردووه‌ و كریَكاران به‌ ته‌مبه‌ڵ ناوده‌بات، ده‌یه‌ویَت رِه‌وایه‌تی بداته‌ ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیَكارى و فرۆشتنی كارگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان به‌كه‌رتی تایبه‌ت و، بێ توانایی و هیچ له‌بارانه‌بووی حكومه‌ته‌كه‌ى پێ بشاریَته‌وه‌.


یه‌كیَتی و پارتی  و به‌رپرسه‌كانیان به‌گشتی ده‌ستیَكی باڵایان له‌ جنیَوفرۆشیدا هه‌یه‌ و له‌شه‌رِه‌كانیاندا ئه‌وه‌ى نه‌شیَت له‌ قسه‌ى سوك و ناشرین و موهاته‌رات به‌یه‌كتریان كرد، ئیَستاكه‌ش رِیَكن و له‌ ده‌سه‌ڵاتدان ئه‌م موهاته‌راته‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا پیاده‌ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی به‌سه‌گ و ته‌مبه‌لڕ ناوده‌به‌ن. ئه‌مه‌ له‌كاتیَكدایه‌ كه‌ زمانیان له‌ ئاست نه‌یاره‌كانیان له‌ شۆڤیَنیستان و میلیشی و گروپه‌ تیرۆریسته‌كاندا زمانی گوڵ و موجامه‌له‌ و به‌قه‌ولی خۆیان دیبلۆماسییه‌ته‌. واته‌ له‌ ئاست هاوڵاتیانی خۆیاندا گه‌وره‌ن و له‌ ئاست دۆست و دوژمنه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بچوك.


سه‌رۆكى عیراقى فیدرال و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌ریَم كه‌ به‌ پێى پۆسته‌كانیان ده‌بێ خزمه‌تگوزارى پیَشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن و وه‌ڵامى خواسته‌كانیان بده‌نه‌وه‌، به‌ ئاشكرا سووكایه‌تى به‌ كریَكاران و زه‌حمه‌تكیَشان و نووسه‌رانى كوردستان ده‌كه‌ن.


ئیَمه‌، ئیمزاكارانى ئه‌م یاداشته‌، ئه‌م سووكایه‌تى و جنیَودانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و بانگه‌وازى جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین كه‌ به‌ شیَوازى جۆراوجۆر نارِه‌زایه‌تى خۆیان له‌ به‌رامبه‌رى ده‌ربرِن.


نووسه‌ران و كه‌سایه‌تى و هه‌ڵسورِاوانى كرێکاریی:

1. حسن حسین هه‌ڵَسورِاوى كریَكاریى
2. نوزاد بابان كه‌سایه‌تى سیاسی
3. ئه‌سعه‌د علی رِۆژنامه‌نووس
4. ئه‌ژى جمال هه‌ڵسورِاوى جووڵانه‌وه‌ى لاوان
5. زمناكو عزیز كه‌سایه‌تى سیاسی كۆمۆنیست
6. علی مولود رِۆژنامه‌نووس
7. محمد پشده‌رى كه‌سایه‌تى سیاسی
8. شه‌ماڵ علی كه‌سایه‌تى سیاسی كۆمۆنیست
9. به‌ختیار حمه‌سعید پاریَزه‌ر
10. ئازاد علی هه‌ڵسورِاویَكى جه‌ماوه‌رى
11. عمر محمد نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووس
12. به‌ختیار مسته‌فا رِۆژنامه‌نووس
13. ابوبكر مجید رِۆژنامه‌نووس
14. دیَرین تاریق
15. وه‌ستا حسین ێالح هه‌ڵسورِاوى كریَكاریی (بیناسازى)
16. وه‌ستا سالار جبار هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی (ئاسنگه‌ر)
17. شوكاك عبدالستار كاریكاریتیریست
18. بیَخاڵ وه‌هاب كارمه‌ندى ته‌ندروستى
19. شاباز محمود هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی (بیناسازى)
20. عوسمانى حاجى مارف كه‌سایه‌تى سیاسی كۆمۆنیست
21. عبدالله محمود كه‌سایه‌تى سیاسی كۆمۆنیست
22. ئاسۆ جه‌بار نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووس
23. سیڤان شه‌مزینى رِۆژنامه‌نووس
24. نزار محمد سه‌رنووسه‌رى رِۆژنامه‌ى هاوبیر
25. فه‌رهاد كریم عبدالله رِۆژنامه‌نووس
26. ئومیَد هه‌ڵه‌بجه‌یی رِۆژنامه‌نووس
27. سه‌روه‌ر احمد هه‌ڵسورِاویَكى جووڵانه‌وه‌ى لاوان
28. چۆمان كریم په‌یامنیَر
29. عدنان محمد رسول
30. عبدالرحمن علی رشید
31. رِیَبوار محمد تاهیر
32. فواد سادق
33. محمد كه‌ساس شاعیر و رِۆژنامه‌نووس
34. ماموستا زانا عبدالعزیز محمد هه‌ڵسورِاویَكى جه‌ماوه‌رى ده‌ربه‌ندیخان
35. جبار محمد علی ویَنه‌گر
36. مامۆستا نجم محمد هونه‌رمه‌ند
37. شوكت فتاح هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی
38. خالد مجید هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریى خه‌سته‌خانه‌
39. وه‌ستا نوزاد احمد حسن هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی بیناسازى
40. وه‌ستا مهدی رسول هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی بیناسازى
41. عمر سعید احمد هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی كارگه‌ى چیمه‌نتۆ
42. عزت محمد احمد شاسوار كریَكاری بیناسازى
43. علی رحمان هه‌ڵسورِاویَكى كریَكاریی (كاره‌باچى)
44. مامۆستا كامران له‌تیف هه‌ڵسورِاوى داكۆكیكارى مافه‌كانى مناڵان