په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠١٤

له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئه‌وروپا

خۆپيشاندان دژ به‌ سەردانی مەسعود بارزانی ده‌كه‌ين.
 


رێکخراوی کوردستان فۆروم رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو سەرپەرشتی خۆپیشاندانێكی‌ چه‌ند كاتژمێری‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا دەکا کە لە لایەن دەنگە ئازادەکانی رەوەندی کوردی ئەم وڵاتەوە ئەنجام دەدرێ.

 

ئەو خۆپيشاندانە دەربڕینی نارەزاییە بەرامبەر سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی بە ناشەرعیانە ماوەدرێژکراوەی هەرێمی کوردستان، خۆپيشاندانەکە دژی پێشێلکارییەکانی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان و ئازادیی رادەربڕین و تیرۆری چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی و رۆژنامەنووسان و پێشێلکردنی یاساکان و گەندەڵیی و سەپاندنی دەسەڵات و سیستەمی بنەماڵەیی و دۆڕان یان شكستی بارزانی و پارتەکانی دەسەڵات له ‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییە دابڕێنراوەوەکان.

رێکخراوی کوردستان فۆروم و ئازادییخوازانی رەوەندی کوردی بەلجيکا داوا لە کوردانی وڵاتانی تری ئەوروپا دەکەن لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بن و رووی دزێو و نادیموکراتیانەی سەرانی رژێمی خۆسەپێنی بنەماڵەی بارزانی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بخەنەڕوو.

 

کات: سێشەم ٢١\١\٢٠١٤، کاتژمێر ٣ - ٦ی پاشنیوەرۆ
شوێن:
بە فەرەنسی: place luxembourg 1050 bruxelles
بە ھۆڵەندی: Luxemburgplein, 1050 Brussel

بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بەم ژمارانە بکەن:
٠٠٣٢٤٩٧٨٩٤٢٣٢
٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩

 

رێکخراوی کوردستان فۆروم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک