١\١٢\٢٠١٣
لە بەردەم یەکێتی
ئەوروپا دژی لەسێدارەدان خۆپیشاندان دەکرێ.
رۆژی
پێنجشەمە ٥\١٢\٢٠١٣
کاتژمێر ١ی پاشنیوەرۆ تا ٤ی پاشنیوەرۆ،
کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی کوردستان لە بەلجیکا کە لە چەند
ڕێکخراوی مەدەنی کوردی بەلجیکاو لایەنی سیاسی کوردستانی پێکھاتووە
لەبەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دژ بە بریاری سێدارەی چالاکانی
سیاسی کورد و بەلوچ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە خۆپیشاندانێکی
جەماوەری ساز دەکات.
جگە لەوەی کە خۆپیشاندانەکە چەندین بڕگەی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت،
ھاوکات نامەیەک لەو بارەیەوە ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت.
داوا لەسەرجەم رەوەندی کوردی بەلجیکا و وڵاتانی دەوروبەری و
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسیەکان دەکەین کە بەشداریی
کاریگەرانە بکەن لەو خۆپیشاندانەدا.
شوێنی خۆپیشاندانەکە:
بە فەرەنسی Place du Luxembourg, 1050 Brussel
بە ھۆڵەندی:
Luxemburgplein, 1050 Brussel
بۆ پەیوەندیی:
فەرمان چیمەن -
٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
پێشرەو ئیسماعیل - ٠٠٣٢٤٩٧٨٩٤٢٣٢
کۆمیتەی پشتیوانی لە
زیندانیانی سیاسی کوردستان لە بەلجیکا
|