په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٤\٢٠١٣

لە بەردەوامیی کارکردن بۆ هەڵبژاردنی لێژنەیەک

بۆ کۆکردنەوە و داڕشتنەوەی کارنامەکان سەبارەت بە پرسی ژنان.



ئەمڕۆ بەپێی بانگهێشنامەیەک کە ئاراستەی ڕێکخراوو گرووپ و کەسایەتی بواری ژنان و پەرلەمانتارەکان کرابوو، کۆبوونەوەیەکی گشتی لە نوسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی بەسەرکەوتوانە بە ئامادە بونی زۆربەی ڕێکخراوەکان و ٤ پەرلەمانتار ئەنجامدرا.

پێشینەی بیرۆکەی کۆبوونەوە گشتیەکان:


پرسی ژنان بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەلایەن ڕێکخراوو گرووپ و تۆڕو دامەزراوی جۆراوجۆرەوە بە شێوەی جۆراوجۆرکاری لەسەرکراوە، زۆر پرۆژە یاساو کارنامەو پێشنیار خراوەتە بەردەستی دەسەڵات و پەرلەمان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر لەم بارەوە. بەڵام نەک تەنها جێبەجێ نەکراون بەڵکو لە باری سیاسی و یاسای و کۆمەڵایەتیەوە ڕێگریان لێکراوە.

هەر بۆیە ئێمە وەک هەنگاوێکی عەمەلی بۆ گۆڕانکاری سیستەمی سیاسی و یاسایی لە درێژماوەدا، بەدوای چەند کۆبوونەوەدا بڕیاردرا هەوڵبدرێت لە ماوەیەکی کورتدا هەموو ڕێکخراوەکانی سەرتاسەری کوردستان بە بێ لەبەرچاوگرتنی پێشینەی ئایدیۆلۆجی و حیزبی بەیەکەوە کۆبکاتەوە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمێکی کارا و عەمەلی بۆ بوسەرەنجام گەیاندنی ئەو خواستانە.

ئامانجی بیرۆکەکە:

بەشداریکردنی ژنان و ڕێکخراوەکانیان لە خوارەوە لە هەموارکردن، گۆڕانکاری و بەسەرەنجامگەیاندنی یاساو بڕیارەکان سەبارەت بە ژنان لەهەرسێ مەیدانی ئابوری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا. ئەمەش وەک گرووپێکی فشار دەبێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیاساو کارنامەو ستراتیجیەکان.

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕێکخراوەکانی سڵێمانی و بەشێک لە هەولێر، لەبەرنامەدایە لە هەولێریش ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٣ ی مانگ، کاتژمێر ١١ ی بەیانی لە بنکەی پەرلەمان هەمان کۆبوونەوەی گشتی لە نێوان ڕێکخراوەکانی هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەردا بگیرێت. وە بۆ ڕێکخراوەکانی دەرەوەی ووڵاتیش پەیوەندیان پێوەدەگیرێت و هەواڵەکانیان پێڕادەگەینرێ بۆ پشتیوانە لە هەنگاوەکان و بەشداری لە پرۆسەکەدا.

دەمانەوێ لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا بە چ ئەنجامگیریەک بگەین:


- لەسەرەنجامی هەردووکۆبوونەوەکاندا لێژنەیەکی کاری دادەنرێت لە چالاکان، یاساناسان و پەرلەمانتاران بۆ:


کۆکردنەوەی هەموو ئەو کارنامەو پلاتفۆرم و ستراتیجیانەی کە تا ئێستا لەلایەن ڕێکخراوو گرووپەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵاتدا پێشکەشکراوە، کۆکردنەوە و داڕشتنەوەیان لە سێ کارنامەدا بە پێی ئامانجە کورت ماوە و درێژخایەنەکان بۆ هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری.

ئەم لێژنەیە میکانیزمی بەرەوپێشبردنی ئەم کارە دیاری دەکات، بۆ بەشداری هەموو ڕێکخراوەکان لە داڕشتنەوەی کارنامەکاندا، لە ڕێگای مایل وە لە کۆتایشدا لە کۆنفرانسێکدا کارنامەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ناوەوەو دەرەوەی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و دەخرێتە بەردەست هەرسێ دەسەڵات و لێژنەکە چاودێر دەبێت بۆ جێبەجێ کردنیان.

 


----------------------------------------------------------------------

 


بانگهێشت بۆ ڕێکخراوەکانی هەولێرو دهۆک و گەرمیان.



بە پێی بانگهێشتێک کە ڕوبەڕوی ڕێکخراوو گرووپ و کەسایەتیەکانی ژنان و ئەندام پەرلەمانەکان کرابوو، لە ڕۆژی ٢٠/٤/٢٠١٣ کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەکان گیرا لە سلێمانی.

لەبەر ئەوەی هەموو ڕێکخراوەکان نەیانتوانی لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بن، بڕیاردرا کە هەمان کۆبوونەوە ی گشتی لە نێوان ڕێکخراو و گرووپ و کەسایەتی و ئەندامپەرلەمانەکان لە هەولێریش بگیرێت بۆ ئەوەی:

- لەسەرەنجامی هەردووکۆبوونەوەکاندا لێژنەیەکی کاری دادەنرێت لە چالاکان، یاساناسان و پەرلەمانتاران بۆ:


کۆکردنەوەی هەموو ئەو کارنامەو پلاتفۆرم و ستراتیجیانەی کە تا ئێستا لەلایەن ڕێکخراوو گرووپەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵاتدا پێشکەشکراوە، کۆکردنەوە و داڕشتنەوەیان لە سێ کارنامەدا بە پێی ئامانجە کورت ماوە و درێژخایەنەکان بۆ هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری.

ئەم لێژنەیە میکانیزمی بەرەوپێشبردنی ئەم کارە دیاری دەکات، بۆ بەشداری هەموو ڕێکخراوەکان لە داڕشتنەوەی کارنامەکاندا، لە ڕێگای مایل وە لە کۆتایشدا لە کۆنفرانسێکدا کارنامەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ناوەوەو دەرەوەی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و دەخرێتە بەردەست هەرسێ دەسەڵات و لێژنەکە چاودێر دەبێت بۆ جێبەجێ کردنیان.

هیوادارین هەموو ئەو گرووپ و ڕێکخراو کەسایەتیانەی هەولێریش لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بن بۆ تاوتوێ کردنی ئەم باسە و بەسەرەنجامگەیاندنی.
ئامادەبونتان خەمخۆرییە بۆ مەسەلەی ژنان.
کات: سێ شەممە کاتژمێر ١١ ی بەیانی، ڕێکەوتی ٢٣/٤/٢٠١٣.
شوێن: هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر.

تکایە ناوی خۆتان بنێرن بۆمان تا بیدەین بە پرسگەی پەرلەمان بۆ کردنەژورەوە.


هەڵالە ڕافع
ڕێکخەری کاتی کۆبوونەوەکان
٢١\٤\٢٠١٣

 


----------------------------------------------------------------------

 


بانگھێشتنامە.
 


پرسی ژنان بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ساڵە بەشێوەی جۆراوجۆر لەلایەن ڕێکخراوو گرووپ و تۆڕو دامەزراوی جۆراوجۆرەوە لەھەموو بوارەکاندا کاری لەسەرکراوە. ئەم کارانە زۆرجار وەک تاکە ڕێکخراو یان کەسایەتی یان کاری ھاوبەش ئەنجامدراون. زۆر پرۆژە یاساو کارنامەو پێشنیار خراوەتە بەردەستی دەسەڵات و پەرلەمان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر لەم بارەوە. بەڵام جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە و پێشنیارانە بەپێی خواستی بزووتنەوەی ژنان نەچوەتە پێش، نەک تەنھا ئەوە بەڵکو پشتگوێش خراون.

تا ئێستاش بەپێی ئامارەکان بارودۆخی ژنان لەھەموو بوارەکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و یاسایی و...ھتد لە ئاستێکی خراپدایە، ئامارەکانی توندووتیژیش شاھیدێکی تری خراپی ئەوبارودۆخەن.


بەمەبەستی گەیشتن بەمیکانیزمێکی کاری ھاوبەش بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی ھەوڵەکانمان، لەپانێڵی ڕۆژی ٢٥ ی مارسی ٢٠١٣ لە قاوەخانەی کولتوری کە بۆ(سۆزان شەھاب، ھەڵاڵە ڕافع، پەیمان عزالدین، بەھار مونزیر) سازکرابوو، گفتوگۆیەکی کراوە لەنێوان چالاکوان، ڕێکخراوو گرووپەکانی ژنان و پەرلەمانتاراندا ئەنجام درا.

بە دوای ئەوەشدا لە رۆژانی ٤/٤ و ١٤/٤/٢٠١٣ بۆ ڕێکخستن و بەسەرەنجامگەیاندنی باسەکانی پانێڵەکە دووکۆبوونەوەی تر بۆ ھەمان مەبەست سازکرا.

ئێمە وەک ئەو ڕێکخراوو گرووپ و کەسایەتی و پەرلەمانتارانەی کەبەشداری ئەم کۆبونەوانە بووین، لە پێشینەی ئایدیۆلۆجی و حیزبی جیاوازین، بەڵام نامانەوێ ئەمە ببێتە ڕێگر لەبەردەم کۆبوونەوەمان لە چوارچێوەی ستراتیژو کارنامەیەکی ھاوبەشدا بۆ بەرەوپێشچون و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پرسی ژنان لە کوردستان.ئەم ھەنگاوە بۆ پێکھێنانی ھیچ ڕێکخراوو گرووپێک نیە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێکی کارا و بەردەوامە بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی ھەوڵەکانمان.

لێرەدا بانگەوازی ھەموو ڕێکخراو وکەسایەتی بەبێ لەبەرچاوگرتی وابەستەیی حیزبی و سیاسی لە سەرتاسەری کوردستان دەکەین، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لەرۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠/٤/٢٠١٣ کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە نوسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی سەبارەت بە تاوتوێکردن و ڕێکەوتنمان لەسەر ئەم خاڵانە:

١. کۆکردنەوەی ھەموو ئەو کارنامەو پلاتفۆرم و ستراتیجیانەی کە تا ئێستا لە لایەن ڕێکخراوو گرووپەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵاتدا پێشکەشکراوە، کۆکردنەوە و داڕشتنەوەیان لە سێ کارنامەدا بە پێی ئامانجە کورت ماوە و درێژخایەنەکان بۆ ھەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری.
٢. دیاریکردنی ھەنگاوی پراکتیکی و میکانیزمی بەرەوپێشبردنی ئەم ئەرکە بە پێکھێنانی لێژنەیەکی کاری و کاتی لە نێوان ڕێکخراوەکان و یاساناسان و ئەندام پەرلەمانەکان، بۆ بەدواداچون و کارکردن لەسەر ئەم ستراتیج و کارنامانە.

ئامادە بونتان خەمخۆریی و پاڵپشتیە بۆ مەسەلەی ژنان.

ناوی بەشداربوانی پانێڵ و کۆبوونەوەکان:


١. ھەڵاڵە ڕافع سەنتەری نینا
٢. پەروین حامید دەنگی پیران
٣. بەھار مونزیر گرووپی ژیان، ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان
٤. چنور عەلی IRC
٥. دالیا کەمال محمەد یەکیەتی ئافرەتانی کوردستان
٦. گۆنا سەعید ڕێکخراوی کوردوڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست/ بەریتانیا
٧. چلورە ھەردی چالاکی بواری ژنان
٨. کارین مولودوچ ڕێکخراوی خانزاد
٩. نیشتیمان جەمال ڕێکخراوی خانزاد
١٠. ھەڵاڵە ڕەمەزان ڕێکخراوی خانزاد
١١. شەنگە ڕەحیم ڕێکخراوی ھاریکاری یاسایی بۆ پرسی ژنان
١٢. ڕۆژە حەسەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان
١٣. ستارە عارف رۆژنامەنوس
١٤. تەلارلەتیف یەکیەتی ژنانی کوردستان
١٥. لەنجە عەبدوڵا دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژنان
١٦. ڕوخۆش ئەحمەد گرووپی ژیان/ نوێنەری بەرێوەبەرایەتی بەدوادواداچونی وندووتیژی
١٧. کوێستان محەمەد بەڕێوەبەرایەتی توندووتیژی
١٨. سەیران عەبدوڵا چالاکی بواری ژنان
١٩. سۆز عەبدولقادر گرووپی مۆر
٢٠. سەمیرە محەمەد چالاکی بواری ژنان
٢١. چیمەن محەمەد ڕەشید چالاکی بواری ژنان
٢٢. شەیدا سەلاح پسپۆڕی بواری ڕاگەیاندن
٢٣. پەیمان عیزەدین پەرلەمانتار
٢٤. گەشە دارا حەفید پەرلەمانتار
٢٥. سۆزان شەھاب پەرلەمانتار
٢٦. کوێستان محمد پەرلەمانتار


ask_h98@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک