٣٠\١١\٢٠١٠
لە بارەى جاش و
ئەنفالچییەکانەوە.

ئیبراهیم بالیسانى
هەرکاتێک مێژوونوسانى لەمەڕ خۆمان یان گەریدەو بێگانەکانى تایبەت بەو
بوارە ویستیان شان بدەنە بەر نوسینەوەى مێژووى کورد ،بێگومان ناتوانن
لایەنێکى گرنگى ئەو مێژووە لەبیربکەن یان بیانەوێ بزرى بکەن! ئەو
لایەنەش بریتیە لە (جاشایەتى) چونکە جاشایەتى لایەنێکى گرنگى مێژووى
کورد داگیردەکات یان با بڵێین پڕدەکاتەوە.چونکێ بەدرێژایى ئەو مێژووە
واتە بە درێژایى مێژووى کورد لەپاڵبونى کەس وگروپ ودەستەى شۆرشگێروکورد
پەروەر ،ژمارەیەکى زۆرتر لەو کەس وگروپ ودەستانە لەناو کورددا بونیان
هەبوە کە خاڵیبونە لە گیانى شۆرشگێرى وکوردبونى ! ئەوانە هەمیشە
لەبەرەى بێگانەودوژمنانى کورد بونەودژبە نەتەوەومافەکانى تاکى کوردى
وەستاونەتەوە .هەرلەبەرئەوەشە نازناوى (جاش) بەباڵاى ئەوانەوە بڕاوە .
وەنەبێ مودەتى جاشایەتى لە زەمەنێکدا دەستى پێکردبێ ولە (1991) کە
هاوکاتە لەگەڵ راپەرینى باشورى کوردستان کۆتایى پێهاتبێ ،بەلکو ئەو
جاشایەتیە درێژەى هەیەو رۆژبەرۆژ لەگەڵ مێژووى کورددا تەى
دەکاوکاروانەکەیان بەردەوامە! نمونەش بۆ ئەمە پارچەکانیترى کوردستانە
کە تائێستا جاشایەتیان تیادا بەردەوامەولەتەک داگیرکەر دژى خەباتکارانى
کورد دەجەنگێن وبونەتە لەمپەر لەبەردەم بەدەستهێنانى مافەکانى کورد لەو
پارچانەى کوردستان.
چەند هەفتەیەکە هەندێ لە بلاوکراوەکانى لەمەڕخۆمان بەگەرمى لەرێگاى
نوسین وبەیاننامەو دیدارەوە کەوتونەتە خۆ بۆ هەڵدانەوەى لاپەڕە
رەشەکانى مێژووى کورد ،وە بەهەمان شێوە چەندین کەمپین دروست بونە، ئەو
لاپەڕانەى کە بەهۆى (جاشایەتى) یەوە رەشبونە.بەعزێ بلاوکراوەش هەن وەک
ئەوە وایە نە بایان دیبێ ونەباران !سەبەب وهۆکارى ئەو قوروقوپیەى
ئەوانەش دیارەوناشاردرێتەوە .هەڵدانەوەى ئەو لاپەڕانەى مێژووەکەمان
لەلایەن هەندێ بلاوکراوەو بێدەنگ بونى ئەوانیتر دیسان دروست بونى
دووبەرەیە ،واتا بەرەى لەگەڵ گەل بون وبەرەى دژە گەل بونە! رووسورییە
بۆ ئەو بلاوکراوەوراگەیاندکارانەى کە ئەو مەلەفە هەڵدەدەنەودەیانەوێ (جاش
وئەنفالچیەکان) بەرەودادگاکان راپێچبکرێن وسزایى تاوانباربونى خۆیان
لەو سەردەمەدا وەربگرن . رورەشیشە بۆ ئەو بلاوکراوەوراگەیاندکارانەى کە
لەم رۆژگارەدا هێشتا بێشەرمکردن بەرگرى لە (جاش وئەنفالچیەکان) دەکەن
وراستیەکان لە میللەت وتاکەکانى نێوکۆمەڵگەکەیان دەشارنەوەورووداوەکانى
رابردوو لەبەر هەر هۆکارێکبێ سەراوژێردەکەن وبە چاویلکەى بەرژەوەندى
حزبیانەوە سەیرى رووداوەکان دەکەن .
بێگومان ئەوەى ئامادەبوبێ نازناوى جاشایەتى بەباڵاى خۆیدا ببڕێ وشەرمى
لە ئەنفالکردنى میللەتەکەى نەکردبێتەوەوبوبێتە کەوا سورى بەرلەشکرى
بێگانە، لەراستیدا لەو رۆژگارەشدا دەتوانێ حاشایى لە جاش بونى خۆیى
وئەنفالچیەتى خۆى بکات!بەڵام ئەوە هەنگاوتێفکرینێکى مەحاڵە! چونکە
دەمێکە وتراوە (بەرى رۆژ بە بێژینگ ) ناگیرێ .بەڵام ئەوەى وادەکا بەرى
رۆژ بە بێژینگ بگیرێ خودى حزبەکانن ! چونکە ئەوانن بۆ بەرژەوەندى خۆیان
وکۆکردنەوەى زۆرترین رێژەى جەماوەر لە دەورى خۆیان هاتون بەرگرى لەو
تاوانبارانە دەکەن وتاوانباران لە ژێر سێبەرى ئەواندا خۆیان لێکردوین
بە (سوپەڕ)مان وهەرکە دەم دەکەنەوە پێمان دەلێن : ئێمە خەباتگێربوین
وهاوکارى ویارمەتى هێزى پێشمەرگەمان کردوەولەبەرامبەر سەرانى رژێم
بەتوندى هاتوینەتە قسەوئەنفالکردنى میللەتەکەمان رەتکردۆتەوە .بەڵام
ئایە ئەوە چەندى راستە؟بێگومان ئەو پەیڤە نەک هەر راست نیە ،بەلکو
درۆیەکى شاخدارى زۆر گەورەشە.
ئینجا با لەپێشدا لەو جاش وئەنفالچیانە بپرسین ،باشە کێبو زیاتر (4500)
گوندى کوردستانى وێرانکردوخەلکەکەشى ئەنفالکران؟ئەى ئەو هەموو
پێشمەرگەیەیى کە تەسلیم دەکرانەوەوپاشان لەسێدارە دران؟یا ئەو هەموو
کادیرانەى رێکخستن کەگیران ودوایش ئیعدامکران ؟ تکایە تەنیا پێمان
مەڵێن خودى رژێم بوو، چونکە ئەوانە هەمووى هەر خۆتان بوون وهەر ئێوەش
بوون پێشڕەوایەتى ئەو پڕۆسەیەتان دەکرد.
لەدوایشدا با لەو حزب وسەرکردانە بپرسین ئاخۆ تاکو کەى لە پێناو
بەرژەوەندى حزبى وبەرفراوانبونى زیاترى قاعیدەى جەماوەریەتى خۆیان
بەرگرى لە جاش وئەنفالچیەکان دەکەن وداڵدەیان دەدەن ویارمەتى ماددیان
پێدەبەخشن؟
ماڵپهڕی ئیبراهیم بالیسانی
|