په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١\٢٠١٣

لەبەرگرتنەوەى زمان، لە ئەفسانەوە بۆ زانستیى سەردەم.

 


ئەکادیمیاى کوردى، لە درێژەى چالاکییەکانى ڕۆژى چوارشەممە رێکەوتى ٨\١\٢٠١٣، کاتژمێر چوارى ئێوارە، لەناو تەلارى ئەکادیمیاى کوردى کۆڕێک بۆ بەڕێز "د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن" لەژێر ناونیشانى (فێربوونى زمان بە لەبەرگرتنەوە لە ئەفسانەى کوردییەوە بۆ زانستیى سەردەم) رێکدەخا.


زیاد نادر، بەرپرسى راگەیاندن لە ئەکادیمیاى کوردى گوتى: لەم کۆڕەدا تیشک دەخرێتە سەر بابەتێکى گرینگ و هەستیار، کە ئەویش مەسەلەى لەبەرگرتنەوەى زمانە، ئەم لێکۆلینەوەیە ئەکادیمى زانستییە لە ئەفسانەوە دەست پێ دەکا و بە ئاین و مێژوو و واقیع و زانستدا گوزەر دەکا. لە نێو دەقەکاندا، بە تایبەت دەقە کۆنەکان، ریشەى دروستکردنى مرۆڤ و کۆپیکردنى مرۆڤ بە شێوە جیاجیاکان دەخاتە بەرچاو و لەگەڵ بەرهەمە زانستییەکان، بەتایبەت دواى دۆزینەوەى" DNA جیناتى مرۆڤ" هەروەها جینەتیک کە ئەم زانستە رۆڵى هەبوو بۆ لەبەرگرتنەوەى گوڵ و ڕووەک و دار ودرخت و میوە و کرم و زیندەوەر تا دەگاتە کۆپیکردنى "بەرخە دۆڵى" دواجار هەوڵدان بۆ کۆپیکردنى مرۆڤ و ئەندامەکانى جەستە و تا دەگاتە هەستەکان.


لەم لێکۆڵینەوەیدا کۆششە کۆن و نوێیەکان پێکگیراون خاڵە هاوبەشەکانیان خراوەتە بەرچاو. لە پاش هەموو ئەوانە لێکۆلەر پێشبینى ئەوە دەکا کە لە دواڕۆژێکى نزیکدا زاناکان دەتوانن مرۆڤ فێرى زمانێک یان چەند زمانێک بکەن بە هۆى لەبەرگرتنەوە پاش ئەوەى زاناکان (جین)ى بەرپرسیان لە زمان و قسەکردن دۆزیەوە، کە ئەم جینە رۆڵى سەرەکى دەبێ لە چارەسەرکردنى گرفتەکانى زمان و قسەکردن و فێربوونى زمانى تازە.

 


راگەیاندنى ئەکادیمیاى کوردى
info@kurdish-academy.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک