له‌به‌ر
ره‌نگ نه‌بێ ،
به هه‌موو حیسابه‌کان
ده‌بێ ئۆباما بگاته کۆشکی سپی.

مه‌هدی کاوانی
جگه له ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
٨٠٪ی کۆمه‌ڵگای جیهانی چاوی بڕیوه‌ته ده‌رچوونی ئۆبامه له هه‌لبژاردنی
ئه‌و خوله‌ی ئه‌مه‌ریکا که ته‌نیا ٤٨ کاتژمێر ماوه.
پێم وانیه ئه‌و ڕێزبه‌ندی جیهانی و پێخۆشحال بوونیان به ده‌رچوونی
ئۆباما، له خۆیه‌وه یان به عه‌فه‌ویه‌ت هاتبێت .
ئه‌و پرسیاره یان چه‌ند پرسیاره‌ی که لێره‌و له‌وێ ، خۆیان قیت ده‌که‌نه‌وه،
ئایا چ جیاوازیه‌ک له نێوان ئۆباما‌و جۆن مه‌کین هه‌یه؟ پێشتر ڕاگه‌یاندنی
جیهانی به‌و گرنگیه‌ی ئێستای ته‌ماشای هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو
خولیای سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆماری یان دیموکراتیان نه‌ده‌کرد. ڕاسته
له هه‌لبژاردنه ئه‌مه‌ریکیه‌کانی پێشتر لێره‌و له‌وێ جیاوازیه‌ک له
نێوان ئه‌و دوو پارته به دیده‌کرا که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وانه‌ی
خوازیاری گه‌شه‌کردنی ئابووری و چینه نه‌داره‌کان بوون زیاتر خوازیاری
ده‌رچوونی دیموکراته‌کان بوون و ده‌وڵه‌مه‌ندو لیبڕاله‌کانیش زیاتر حه‌زیان
به ده‌رچوونی کۆماریه‌کان ده‌کرد و چینی مام ناوه‌ندیش له نێوان هه‌ردولایان
دابه‌ش ببوو. به‌ڵام هه‌تا ئه‌و جۆره ڕهنگدانانهوانهش ، گشتگیری به
خۆوه نه‌ده‌دیت و زۆر جار له نێوان ئه‌وانیش له خولێکی هه‌لبژاردنه‌وه
بۆ خولێکی تر ، جێپێگۆڕکێ له ڕاکان دروست ده‌بوو. ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وانه
له ئه‌وروپاش له نێوان پارته لیبڕاله‌کان و سوسیال دیموکراته‌کان هه‌مان
یان نزیکی هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌خۆوه ده‌گرت. خه‌لکیش به شێوه‌یه‌کی
گشتی به گوڕوتینێکی زۆره‌وه ڕووی له سندوقه ده‌نگدانه‌کان نه‌ده‌کرد.
له باشترین حاله‌تدا ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران خۆی له سهروی٦٠٪ نه‌ده‌دیته‌وه.
که‌چی له‌وانه‌یه به‌شدار بوانی ئه‌و جاره‌ی خولی هه‌لبژاردن له سه‌رووی
٨٠٪ بێت. مهسهلهکهس زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌یه که پێست ڕه‌شه‌کان
بۆ ده‌رچواندنی ئۆبامه یه‌کجار به فراوانی ڕوو له سندوقه‌کانی ده‌نگدان
بکه‌ن و به پێچه‌وانه‌ی جارانی پێشتر که هه‌نده به ته‌ک گرنگی دان
بهههلبژاردنهکان نه‌بووبن و له به‌رامبه‌ریشیدا ئه‌و پێست سپیانه‌ی
که به چاوی ڕه‌نگه‌وه ته‌ماشای ئۆبامه ده‌که‌ن و بۆ ده‌رنه‌چونی
زیاتر خولیای ئه‌وه بن که زیاتر له جاران و به گوڕوتینی زیاتره‌وه
ڕوو له سندوقی ده‌نگه‌کان بکه‌ن. له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌تا به گوێره‌ی
زۆر له ڕاپرسهکان ، خه‌لکانێکی زۆر له ناو خودی پارتی دیموکراتیش ،
ئاماده نه‌بن ده‌نگ بۆ ئۆبامه بده‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی پێست ڕه‌شه.
ڕاسته ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه گشت گیر نیه‌و خه‌لکێکی فراوانی پێست سپیه‌کان
به مه‌به‌ستی ره‌نگ ده‌نگ نادات و ئه‌دای ئۆبامه‌ی پێ باشتر بێت ، هه‌تا
له ناو خودی کۆماریه‌کانیش ، به‌ڵام بمانه‌وێ نه‌مانه‌وی ڕه‌نگیش
کاریگه‌ری فراوانی خۆی هه‌یه له سه‌ر ئایندهی جۆری ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
ئه‌مه‌ریکی و وا سووک و ئاسان نیه به ١٠خولی هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکی
تریش با ئه‌مریکاش وا ناوی ده‌رکردبێ که نمونه‌ی سیسته‌می دیموکراتی
جیهانیه . ئاسان نیه ڕه‌گه‌زپه‌رستی وا به ئاسانی له ناو دڵ و ده‌روونی
خه‌لک ده‌ربچێت که ئه‌و ڕق و قینه مێژوویه‌کی دورو درێژی خوێناوی
پێوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی ئه‌و جاره‌ی ئه‌مه‌ریکی به گوێره‌ی زۆر له
پێوه‌ره‌کان و بانگێشه ڕاگه‌یاندنه‌کان له پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه
وێنه‌ی وه‌های به خۆوه نه‌گرتووه که سپی پێسته‌کان به‌و فراوانیهیان
خولیای ده‌نگدانیان بن بۆ پێست ڕه‌شێک. ئۆباماش ئه‌گه‌ر بگاته کۆشکی
سپی مانای ئه‌وه‌یه یه‌که‌م پێست ڕه‌شی ئه‌مه‌ریکیه له ژیانی هه‌موو
ئه‌مه‌ریکا که‌ببێته سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا. له حاله‌تی ڕوودانی بمانه‌وێ
نه‌مانه‌وێ به دوایه‌وه جیاوازی نێوان پێست ڕه‌ش و سپیه‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌کی
زۆره‌وه لێک نزیک ده‌بنه‌وه. کاریگه‌ری واش به پۆزه‌تیف ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
نه‌ک له ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌بێت به‌ره‌و گیانی
نه‌بوونی جیاوازی له نێوان مرۆڤه‌کان ، به‌لکو کاریگه‌ری بۆ سه‌ر گشت
جیهان ده‌بێت .
دیسان پرسیاری تر که پێویسته بکرێ له به‌رچی ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه
جیهانیه حه‌ز به‌ده‌رچوونی ئۆباما ده‌که‌ن؟ ئایا له به‌ر ئه‌وه‌ی
پێست ڕه‌شه یان له ناو پارتی دیموکراته یان هه‌ردوکیان و له ڕێگای
هۆکاری تریشه‌وه که دواتر دێینه سه‌ر باس کردنی. گریمان کۆبه‌ندی
جیهانی به ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌شت ساڵه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش ڕازی
نه‌بووبن، به‌وه‌ی که له سه‌ر زۆر له کێشه جیهانیهکان به شه‌ڕی
ئه‌فگانستان و عیڕاقیش کورتی هێنابێ و له ڕیگایه‌وه کارتێکردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
خراپیشی له سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌بێت و ئه‌و قه‌یڕانه ئابووریه
جیهانیه‌ش له چاوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌وانه‌وه ببیننه‌وه. به‌ڵام به
گوێره‌ی ڕاپرسیه‌کان که ڕۆژانه تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موو
بواره‌کانیشی گرتۆته‌وه ، له ڕێگایانه له:
- کۆی١٠٠ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی
هه‌ره به‌ناوبانگ که کارتیکردنی هه‌ره فراوانیان هه‌یه له ئه‌دای
سیاسی ئه‌مه‌ریکی به گشتی و ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونی سه‌رۆکیان بۆ
کۆشکی سپی . له ناویان ٨٠ ڕۆژنامه ئه‌دای ئۆبامایان له هی جۆن مه‌کین
پێ باشتره‌و له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان ئه‌وه به‌ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌گه‌ر
ده‌تانه‌وی ئه‌مه‌ریکا له‌و ته‌نگژیه دارایه‌ی و گیر‌و گرفتی تر ڕزگار
بکه‌ن ده‌نگ بۆ ئۆبامه بده‌ن. جۆن مه‌کین و دهستو پێوه‌ندیه‌کانیان
له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان به ئاشکه‌را ده‌ڵێن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتی
ئه‌مه‌ریکی له پشت ئۆبامایهو به مه‌وزوعی بانگێشه‌کانی من و ئۆبامه
ناگهیننه ناو مێشکی ناخبی ئه‌مه‌ریکی و چاوپۆشی له که‌م و کورتیه‌کانی
بانگێشه‌کانی ئۆبامه ده‌که‌ن.
- تا ئێستا زیاتر له
٦٠٠ ملیۆن دۆلار تێچووی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئۆبامایه که نه‌ک هه‌ر چه‌ند
جار له سه‌رووی تێچووی پڕۆپاگه‌نده‌ی جۆن مه‌کینه به‌لکو تا ئێستا
تێچووی وه‌ها له پڕۆپاگه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکی وێنه‌ی نه‌بووه‌و چه‌ندی
ته‌مویل کردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش له ڕێگه‌ی پارتی دیموکراتی ئه‌مه‌ریکیه،
دوو ئه‌وه‌نده‌ش ناخبی ئه‌مه‌ریکی به تایبه‌تی پێشت ڕه‌شه‌کان و زۆر
له دامه‌زراوی دارایی ئه‌مه‌ریکی به‌شداری تیا ده‌که‌ن تا وه‌کو له
ڕێگه‌یه‌وه چه‌نسی ئۆبامه له هی جۆن مه‌کین بۆ چوونه کۆشکی سپی
زیاتر بێت.
- له هه‌لبژاردنه‌کانی
دوو خوله‌که‌ی پێشتری ئه‌مه‌ریکی ڕاپرسیه‌کان وه‌هایان پێشان ده‌دا که
چینی مام ناوه‌ند ٥-١٠ خاڵ له پێش دیموکراته‌کان بوون که‌چی له
ڕاپرسیه‌کانی ئێستا ڕیکاو ڕێک و به زیاتریشه‌وه خۆیان پێچه‌وانه
کردۆته‌وه‌و پێیان باشتره له به‌ر هۆکاری ئابووری ، نوێنه‌ری
دیموکراته‌کان بگاته کۆشکی سپی نه‌ک کۆماریه‌کان.
- ولایه‌تی فلۆریداو چه‌نده‌ها
وڵایه‌تی تر که پێشتر به زیاتره‌وه ده‌نگیان به کۆماره‌کان ده‌داو
حاسمیش بوون بۆ گه‌یاندنی هه‌ر سه‌رۆکیکی ئه‌مه‌ریکی بۆ کۆشکی سپی ،
دیسان له‌و هه‌لبژاردنه ئۆبامایان له جۆن مه‌کین پێ باشتره.
- ٨٠٪ی ناخبی ئه‌مه‌ریکی
هۆکاری بهرهدواوه چونی ئابووریان پێ له کاری تیڕۆڕستی پی مه‌ترسی
دار تره که‌چی له هه‌لبژاردنه‌کانی تر تا ڕاده‌یه‌ک خۆیان به پێچه‌وانه
به ده‌رده‌خست .
- نه‌ک هه‌ر کۆلن پاول
که دۆستی زیاتر له ٢٥ ساڵی جۆن مه‌کینه‌و له خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی
جۆرج ده‌بلیو بۆشیش وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بووه که به ئاشکه‌را
له ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ من ده‌نگ به ئۆبامه ده‌ده‌م و مه‌سه‌له‌که‌ش
له به‌ر ڕه‌نگ نیه به‌لکو له به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌دای ئۆباما و
بانگێشه‌کانی زیاتر له خزمه‌تی ئه‌مه‌ریکاو پارتی کۆماریشه‌وه‌یه .
به‌لکو که‌سایه‌تیه‌کی دیاری کراو له دهسهڵاتدارهکۆنهکانی پارتی
کۆماری که پێشتر پۆستی له بابه‌ت کۆلن پاول و نزیکی ئهویهوهیان هه‌بووه‌و
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌دای ئۆبامایان له هی جۆن مه‌کین پێ
باشتره.
که ئێستاش له کاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌م گوی له ڕادیۆی جه‌زیره
ده‌گرم له نوێ ترین ڕاپرسی ئه‌مه‌ریکی که نێوانی ئۆباما‌و جۆن مه‌کین
له قازانجی یه‌که‌مه‌وه بۆ ٦ خاڵ کورتبۆته‌وه که جاران له سه‌روی
١٢ خاڵ بوو به قه‌ناعه‌تی خۆم له به‌ر دامه‌زراوه بانکیه هه‌ره مه‌زنه‌کانه
که ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌بووه‌و
هه‌یه‌و هیچ کام له‌و دووپارته سه‌ره‌کیه‌ش نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌رجه‌سته
خۆسه‌پاندنه ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌ی نوخبه‌ی دارایی ئه‌مه‌ریکی بگۆڕن له
گه‌ڵ دیارده‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی که سپی پێسته‌کان پێشتر به شیوه‌یه‌کی
گشتی ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بووینه پێست ڕهشهک ببێته سه‌رۆکیان ، ئه‌گه‌ر
نا چۆنچۆنی ئه‌گه‌ر ناخبی جیهانی وه‌ده‌نگ بێنین له سه‌رووی ٨٠٪ ده‌نگ
بۆ ئۆبامه ده‌دات ، ئه‌وکاتی بۆ ناخبی ئه‌مه‌ریکیش به هه‌مان شێوه
ده‌بوو. ڕاپرسیه‌کانیش له ئه‌مه‌ریکا به ڕه‌ها ئه‌دای ئۆبامایان له
هی جۆن مه‌کین پێ باشتره‌و خوازیاری سه‌رۆکێکی خاوه‌ن پرنسیپی گۆڕانن
به‌ره‌و ژیانێکی نوێ و باشتر‌و ده‌شڵێن ئه‌و کاره‌ساته‌ی که به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاو
جیهان هاتووه له‌و قه‌یڕانه داراییه‌ی ئێستایان که وێنه‌ی نه‌بووه
له مێژووی جیهان دوا به دوای قه‌یڕانی ١٩٣٠یه‌وه. پێشیان وایه له
ڕێگای بانگێشه‌کانی ئۆباماوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه. نه‌ک له
ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جۆن مه‌کینه‌وه که درێژه پێده‌ری ده‌سه‌ڵاتی
نوخبه‌ی دارایی ئه‌مه‌ریکیه‌و ده‌یانه‌وێ شه‌ڕو شۆڕو ناجێگیری جیهان
درێژه پێ بده‌ن.
٠٢/١١/٢٠٠٨
mahikawani@yahoo.co.uk
|