٢٠\١\٢٠١١
له به‌رخۆدانی
گیراوانی سیاسی خاوه‌ندارێتی بکه‌ین.
بۆ داکۆکی کردن له گیراوانی سیاسی کورد له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی
کوردوستان و بۆ دژایه‌تی به‌رامبه‌ر به سێداره‌و سه‌نگسار له ئێران‌دا،
له به‌رده‌رکی باڵوێزخانه‌ی کۆماری سێداره‌ی ئێران له شاری له‌نده‌ن،
دژ به سێداره و بۆ پشتگیری له مانگرتنی گیراوانی کورد، مانگرتنێکی 2
رۆژه که سه‌ر له به‌یانی کاتژمێر 11ی به‌یانی تا 5ی ئێواره بۆ
ماوه‌ی دوو رۆژ، له رۆژی پێنجشه‌ممه 20/1/2011 هه‌تا رۆژی هه‌ینی
21/1/2011 به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م رێکخراوانه‌ی خواره‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێت.
تکایه به به‌شداری خۆتان له باشتر به‌ڕێوه چوونی چالاکیه‌که‌دا،
هاوکارمان بن.
تکایه ته‌نیا وێنه‌ی شه‌هیدان و گیراوانی مه‌حکوم به سێداره له گه‌ڵ
خۆتاندا بهێنن.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن.
00447719486669 /00447510333876
1- چاودێری کوردۆساید - چاک
2- کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد - ئه‌وروپا
3- رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردوستان
|