له بێ‌خه‌به‌ران، که‌شکه‌ک سه‌لاوات .
هیوا موحه‌مه‌د
چه‌ندین ساڵه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و تایبه‌ت ، له بۆنه‌کاندا ،له یاد کردنه‌وه‌ی شه‌هیدان دا ، له کاتی پێشوازی له ( روفاتی ) شه‌هیدانی ئه‌نفالدا ، له یه‌که‌م خولی په‌رله‌ماندا ، له ناساندنی سه‌رۆکی هه‌رێمدا، له سه‌ر ده‌ستی سوێند خواردنی سه‌ر قورئانی وه‌زیره‌کاندا ، له ڕێگه‌ی شاشه‌کانی تیڤیه‌وه ، له سه‌ر ڕووپه‌ڕی رۆژنامه‌کان و به‌مانشێتی گه‌وره ، جۆره‌وها ووته‌ی به‌راقی رازاوه به به‌ڵێن له‌سه‌ر زاری هه‌موو ( ده‌سته‌لات دارانه‌وه ) به‌رگوێمان ده‌که‌وت .. هه‌موان خه‌مه‌کانیان ده‌ڕه‌واندینه‌وه و بێ خه‌میان ده‌کردین له‌وه‌ی که هه‌مووشت ته‌واوه و هیچ له‌گۆڕێ نیه که ببێته هۆی ناهومێدی و دڵه ڕاوکێ ، گوتمان که‌رکوک گوتیان خه‌متان نه‌بێ به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت ، هه‌قی ئه‌نفالمان باسکرد گوتیان له قوڕگیانه‌وه ده‌ردێنین ، بۆ عه‌لی کیمیایی گوتیان یان له سێداره‌ی ناده‌ین یان ئه‌گه‌ر کردمان له هه‌ڵه‌بجه ده‌یکه‌ین ، خێرا سه‌دامیان له سێداره‌دا به‌تاوانی دوجه‌یل و نه‌یان هێشت له‌سه‌ر کێشه‌و ئه‌و تاوانانه دادگایی بکرێت که له به‌رامبه‌ر کورد کردویه‌تی ووتمان بۆ ؟ ووتیان برا شیعه‌کان زۆرینه‌ن و ئه‌و جار ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌مێنێ هه‌رچۆن بێت گرنگ نیه ، هه‌رچاوێکمان کرده دوو و له چاوه‌ڕوانیدا ، ئه‌وه‌نده کارتێکه‌رییان له‌سه‌رمان هه‌بوو وامان لێهات ده‌بوینه تووتی و به‌ڵێنه‌کانی ئه‌وانمان به خه‌ڵک ده‌دایه‌وه و ده‌مان کرده قسه و باسی دیوه‌خان و دانیشتنه‌کان ، یه‌کمان ده‌یووت ڕاسته یه‌کمان ده‌یووت نا ،زۆریش له مێژه له گشت کۆرو کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ده‌م ووت ئێمه نابێ ئه‌وه‌نده سه‌رکۆنه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد بکه‌ین چونکه یه‌که‌م دوژمنان پێیان خۆشه دووه‌م جارێ ساواین باخۆمان بگرین . پێم وا بوو ئه‌وانه‌ی له شاخه‌کانه‌وه هاتونه‌ته خوار هێشتا بێ نان و ئاوی و سه‌رماو گه‌رما و شه‌ونخونی ئه‌وێیان له بیر ماوه و ده‌ستیان ناچێته سامانی ئه‌و میلله‌ته و سوێنده‌کانیان پێشێل ناکه‌ن که به خاکی کوردستان ده‌یان خوارد ، ( له‌و ڕوانگه‌وه که خۆم بیرم ماوه و قه‌د له‌بیرم ناچێت ) وام ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئیستا گیڤارابمابایه ڕووی نه‌ده‌هات له ئاست پاکی و شۆڕشگێڕی ئه‌مان سه‌ر هه‌ڵبڕێت ، زۆر جاران ده‌م ووت بۆ ده‌بێ ئێمه هه‌ر باسی ئه‌وکه‌سه بیانیانه بکه‌ین و به نموونه بیانهێنینه‌وه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆمان چی‌یان له‌وان که‌متره ؟ هه‌ریه‌که‌یان قوڕی ده‌شت و به‌فری چیاکانی کوردستان نه‌ما نه‌یشێلن و نه‌یشکێنن ، پارتیزان بوون شه‌ڕکه‌ر بوون ئازا بوون ، کۆڵنه‌ده‌ر بوون ، بێ گوێ دانه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و گیرفان خه‌باتیان ده‌کرد .
به‌ڵام داخه‌که‌م هه‌رچی ووتمان له‌لای ئێمه ڕاستی و له‌لای ئه‌وان به‌تاڵ بوو ، شه‌ش ساڵه ئێمه له به‌غداوه پاره وه‌رده‌گرین و لووشی ده‌ده‌ین ، به‌زه‌ییمان به خۆماندا ده‌هاته‌وه که بۆچی کاره‌بامان نیه و بۆ ژیانی کۆمه‌ڵمان باش نیه و بۆ پاره به سندوق لای هه‌ندێک هه‌یه و بۆ لای هه‌ندێک خواردن نیه ؟ جارێک نێچیروان بارزانی به‌ڵێنی دا که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا کێشه‌ی کاره‌با ناهێڵین ، جارێک مه‌لابه‌ختیار ووتی تا کۆتایی ساڵی 2008 هیچ کێشه‌یه‌کی کاره‌با ناهێڵین و ئه‌گه‌ر وانه بوو ئه‌وه حکومه‌ت بانگ ده‌کرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان .
که‌چی نه‌ک کاره‌با جێگه‌دابین نه‌کراوه خوێندکاری زانکۆ و په‌یمانگاکان تیایدا بحه‌وێنه‌وه ، نه‌ک ئه‌مه جێگه نیه ئه‌وانه‌ی ده‌رده‌چن لێی دابمه‌زرێن ،ئه‌مه‌ش لێ گه‌ڕێ له‌به‌ر بێ جێگه‌یی له بینای قووتابخانه‌یه‌کدا سێ ده‌وام ده‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قووتابی زۆره و جێگه نیه ، ئه‌وه بار‌و دۆخی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌بینین ، هه‌ربته‌وێت هه‌ناسه باش بده‌یت ده‌بێت بچیته لای ( عیاده‌ی دکتۆره‌کان ) ده‌نا خه‌سته‌خانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه به نیوه مردویی یان مردووی ته‌واو لێی بچیته‌ده‌ر ، فه‌رمانگه‌کان ئه‌وه‌نده کاره‌کانیان سه‌خت کردوه به‌ڕێوه به‌رێک تا ئیمزایه‌کت بۆ ده‌کات ( شه‌ش موکاله‌مه‌ی بۆ دێت ) چوار ئامۆزا‌و خاڵۆزاش به ( مراجع ) وه‌رده‌گرێت ئیتر تۆش تا سبه‌ینێ خوات له‌گه‌ڵ .
مامه‌ڵه‌ی تۆ (ڕه‌فز ) وه‌رده‌گرێت هی کابراش به ته‌له‌فۆنێ جێبه‌جێ ده‌بێ ، خۆ ئه‌گه‌ر ( مواطنی ) ساده بیت ئه‌وه باشتره ده‌ست به‌کڵاوه‌که‌ی خۆته‌وه بگریت و هه‌وڵ بده‌یت کارت نه‌که‌وێته فه‌رمانگه‌کان . چونکه دوایی به‌زه‌یت به‌خۆتدا دێته‌وه له‌وه‌ی که به‌به‌رچاوی خۆته‌وه ده‌یبینی چۆن واسته کاری خۆی ده‌کات و هه‌رچی چه‌کل و مه‌کله سه‌ری دیوه‌خانیان گرتوه . هاونیشتیمانی ئێستایت و خه‌باتگێڕو پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوویت و له دوای ده‌ربه‌ده‌ر بوونت بۆ هه‌نده‌ران ئێستا به گه‌شت ده‌چیته‌وه ووڵاتی خۆت ده‌بێ ( ئیقامه ) داوابکه‌یت و بچیته ئاسایش و له نۆبه‌دا شان به‌شانی ئێرانی و به‌نگلادیشی و سۆمالی و سودانی و تایله‌ندی بوه‌ستیت و پاره‌ی ئه‌و پسوڵانه بده‌یت که به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و ته‌نها مۆره‌که‌ی که لایه‌کی ده‌خوێندرێته‌وه به کوردییه . به‌غدا ڕازی بوو که زمانی کوردی له هه‌رێم زمانی ڕه‌سمی بێت شان به‌شانی عه‌ره‌بی که‌چی چونکه ڕاهاتوین حه‌زمان لێیه هه‌ر به‌عه‌ره‌بی بنووسین ، تابلۆی سه‌ردوکانه‌کانی شار تایه‌کێک به‌کوردییه ده‌یانیان به عه‌ره‌بی نووسراون و شاره‌وانیش هیچ ڕۆڵی نیه ، دارتاش گله‌یی و گازنده‌ی هه‌یه ،ئاسنگه‌ر و نانه‌وا و دوکاندار گله‌ییان هه‌یه ، رۆژی ده‌جار له‌کاتی ئیشدا کاره‌بای لێ ده‌کوژێته‌وه و ده‌بێ دانیشێ له‌گه‌ڵ دراوسێ دوکانه‌کانی تاوڵه‌و دۆمینه بکات. جاده‌کان چاڵی وایان تێدایه که زیان به ئۆتۆمبیله‌کان ده‌گه‌یه‌نێت ، ته‌پوتۆزی کۆڵانه‌کان له هه‌ندێ گه‌ڕه‌ک ماڵه‌کان هه‌راسان ده‌کات، جاده‌ی نێوان شاره‌کان که‌م و کورتییان زۆره نیشانه‌کانی ڕێگه‌وبان له سه‌ر که‌نار جاده‌کان که‌مه یان نیه وه‌ک تابلۆی زانیاریه‌کان و هێڵی نێوان جاده‌که و فسفۆڕ و شتی تر ، به‌نزین هه‌یه و نیه ، له نرخێکه‌وه بۆ دووقات سه‌رده‌که‌وێت و دووقاتیش داده‌به‌زێ ، نرخی شتومه‌ک له چاو مووچه‌ی گشتی دانیشتوان گرانه ، ئه‌و شوێنانه‌ی که پێویستن بۆ پێگه‌یاندنی منداڵان و لاوان که‌مه و له هه‌ندێ شارۆچکه هه‌ر بوونی نیه یان زۆرکه‌مه وه‌ک ( یانه‌ی وه‌رزشی و چالاکی نواندن و شوێنی هونه‌ری و تیپی شانۆ و هۆڵی کۆمپیوته‌ر و مه‌له‌وانگه و باخی یاری و زۆر شتی تر ) پێویسته بڵێین که ئه‌مانه هه‌موو له پارێزگایه‌ک بۆ ئه‌وی تر جیاوازی هه‌یه له بوون و نه‌بوون یان باشتر و خراپتر .. سه‌رژمێرییه‌کی دانیشتوان نه‌کراوه گه‌ر ژێر به‌ژێریش بێت له‌و باوه‌ره‌دام که ئه‌گه‌ر پشت ببه‌ستین به ( پسوله‌ی فرۆشیار - کۆپین ) ئه‌وه به‌هه‌زاران که‌س زۆرتر نووسراوه که بوونیان نیه ، یاخود له وولاتێکی تر ده‌ژین .
ژێرخانی ئابووریمان نیه به‌رگه‌ی دوو مانگ ئابڵووقه ناگرین ،که‌س لێمان ناترسێ و حسابیشمان بۆ ناکه‌ن ( نێچیروان بارزانی گووتی : ئه‌مریکامان خۆش ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وان حیسابمان بۆ ناکه‌ن ) هێزێکی وامان نیه نه سڵمان لێ بکه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی که هه‌مانه هه‌ر به‌شی شوێنه هه‌ستیاره‌کانمان ده‌کات ئیتر ئه‌گه‌ر شتێک روو به‌ڕومان ببێته‌وه ئه‌وه جگه له دڵ و مێشکمان ئه‌وا چوارپه‌لمان ده‌شکێ . هه‌رچی دۆستمانه سه‌ر زاره‌کیه و پرۆتۆکۆلێکی ئیمزا کراومان له‌گه‌ڵ هیچ ووڵاتێک نیه که هاوپه‌یمان مان بێت و پشتگیریمان بکات ، تازه به‌تازه خه‌ریکن به‌کارمان دێننه‌وه بۆ یه‌کتر خواردن و راوه‌دونانی پککه و پیژاک و ده‌ستمان سوور ده‌که‌ن به خوێنی یه‌کدی ، ده‌بوا هه‌ولێر جێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه نه‌بوایه چونکه وه‌ک ده‌ڵێن هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره پایته‌ختی کوردانه . سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م هه‌موو که‌موکورتیه‌ی که‌باسمان کرد که هه‌موو بواره‌کان ده‌گرێته‌وه که‌چی ( به‌پێی ووته‌ی کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی - له‌چاوپێکه‌وتنێکدا که له‌سایتی سبه‌ی دا بلاو کراوه‌ته‌وه 11-03-09 ) له دوای نه‌مانی رژێمی به‌عسی به‌غدا تا ئێستا ، حکومه‌تی هه‌رێم 25 ملیار دۆلاری له ناوه‌ند وه‌رگرتوه به ناوی بودجه‌ی هه‌رێم .. خه‌ڵکینه ئێستا به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه هاتوه ئیتر چی دی به‌ساویلکه‌یی نه‌ژین پێویسته کار بکه‌ین بۆ چه‌ند شتێک :
1- ده‌بێ بودجه‌ی وه‌رگیراو و چۆنێتی خه‌رج کردنی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بلاو بکرێته‌وه بۆ میلله‌ت پێش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو . 2- لیژنه‌یه‌کی یاسایی به‌ده‌ر له ئه‌ندامانی حزبه‌کان دابندرێت بۆ لێکۆلینه‌وه له‌و خه‌رجیانه‌ی که کراوه و پشت ڕاستی بکاته‌وه یان که‌م و کورتیه‌کانی بخاته روو . 3- ئه‌و دوو حزبه که پاره‌ی زۆریان وه‌رگرتوه و خواردویانه بێ هۆ لێیان بستێندرێته‌وه وئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی که‌سایه‌تیه ده‌بێ بدرێته دادگا . چونکه ئه‌و وولاته و ئه‌و سامانه هی میلله‌تی کورده و هه‌موو تاکێکی ئه‌و وولاته ده‌کرێت خۆی به‌خاوه‌نی بزانێت . 4- که ئه‌مانه کران ئه‌وه وه‌ک کورد ده‌ڵێ ڕه‌ش و سپی ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌وانه‌ش که مافیان خوراوه دواتر باسی ئه‌و هه‌زاران بێ جێ و ڕێیانه‌ی ئه‌نفال و کیمیاباران و سه‌دان کادیرو پێشمه‌رگه کۆنانه‌ش ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوون و وازیان هێناوه هیچ قه‌ره‌بویه‌کیان بۆ نه‌کراوه له‌وانه‌ش زۆربه‌یان سه‌ر به حزبه‌کانی دیکه‌ن وه‌ک ( حزبی شیوعی و زه‌حمه‌تکێشان و سۆسیالیست و که پێشمه‌رگه‌و کادیری ئه‌مانه‌ش له هه‌موو خه‌باتی کوردایه‌تیدا به‌شدار بوون و سه‌دان شه‌هیدیان له‌و رێگه‌دا داوه و شه‌ریک بوون له پێش ڕاپه‌ڕین له به‌ره‌ی کوردستانی‌دا که به‌ڕای زۆر له خه‌ڵکی به‌ڕاستی تێکۆشه‌ر به پیرۆزترین و به‌نرخ ترین به‌ره داده‌نرێت ) له کاتێکدا که لاوی له دایک بووی دوای ڕاپه‌ڕین به پێشمه‌رگه‌ی دێرین له قه‌ڵه‌م دراوه ..
|