٢٣\٩\٢٠١١
له‌به‌ینبردنی
گه‌نده‌ڵیی له هه‌رێمی کوردستاندا تا ئێستاش دووره‌ده‌سته.
م. ساری
تا ئه‌م کاته‌ش ستراتیژی نیشتمانی دیاریکراو له هه‌رێمی کوردستاندا
نیه بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌کاتێکدا هه‌ندێ هه‌وڵ له‌م
بواره‌دا هه‌ن.
له ده‌ستپێکی ئه‌م هه‌وڵانه و به‌بناغه گرتنیان، ده‌توانین بڵێین که
تا ئێستاش نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی دووره ده‌سته و تائێستاش ئه‌و
میکانیزم و توڵانه له‌به‌رده‌ستدا نین بۆ نه‌هێشتنی، چونکه هه‌موو ئه‌و
هه‌نگاوه بچووکانه‌ی که له‌م بواره‌دا نراون، خۆیان له یه‌کێک له
بواره‌کانی گه‌نده‌ڵیدا ده‌بیننه‌وه، ئه‌ویش ته‌جاوزکردن له‌سه‌ر
موڵکی گشتی و ده‌وڵه‌ته، بێئه‌وه‌ی که هه‌نگاوێک دژ به لق و به‌شه‌کانی
تری گه‌نده‌ڵی بنرێت.
له‌ئارادا نه‌بوونی ده‌زگای تایبه‌ت و خاوه‌ن توانا بۆ دژایه‌تی کردنی
گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیاسه‌تی ستراتیژی دیار‌و روون، وا ده‌کات
که ده‌سته‌ڵاتی سیاسی رووبه‌رووی مه‌ترسی گه‌وره بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر
نه‌توانرێت رێی پێ‌نیشان بدرێت و له باوه‌ش بگیریت، چونکه ده‌سته‌ڵات
ده‌وره دراوه به ئاسته‌نگ و که‌له‌به‌ری گه‌وره‌و، هه‌موو ئه‌و
رێبازانه‌ی که له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا ده‌یگرێته به‌ر
زۆر ئیرتیجالی و روکه‌شانه‌یه له دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵیدا.
ئه‌مه وامان لێده‌کات که هه‌ندێ پێشنیار بکه‌ین له‌بواری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵیدا.
هه‌ر هه‌ولێکی ستراتیژی نیشتمانی بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل،
ده‌بێت له ئاستێکی نیشتمانیدا هه‌وڵه‌کان له‌خۆ بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
ستراتیژیه‌ش کارا بێت، گرنگه‌که ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م حوکمی
دیموکراسی دیاریبکرێن. هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتن و جێبه‌جێکردنی ئه‌م
ستراتیژیه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به هاوبه‌شیکردنی هه‌مووان تێیدا، له‌رێگای
وشیارکردنه‌وه‌و ته‌یارکردنی هاوڵاتیانه‌وه و به‌شداریکردنی لایه‌نه
کاریگه‌ره‌کان له دژایه‌تیکرندی گه‌نده‌ڵیدا. ئه‌م ستراتیژیه ده‌بێت
به شێوه‌ی خۆپاراستن و سزا رووبه‌روی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه. جیبه‌جێکردنی
ستراتیژیه‌کی وه‌ها کۆمه‌ڵیک ئامانج وه‌ده‌ست دێنێت:
- به‌هێزکردنی گشتی ده‌سته‌ڵات له رێگای چاکردنێکی ریشه‌یی و هه‌ڤگرتنیانه‌ی
ئیداره‌و گه‌راندنه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ نماینده‌کانی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزکردنی
باوه‌ری خه‌ڵک به ده‌وله‌ت، هه‌روه‌ها چاککردنی باری خزمه‌تگوزاریه
بنه‌ره‌تیه‌کان.
- ده‌رکپێکردنی مه‌ترسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌رێگای هه‌ڵمه‌تێکی فراوانی
مێدیاوه.
- پاک‌کردن و بره‌و پێدانی که‌رتی دادوه‌ری له‌رێگای ریفۆرمی یاسایی و
دووباره رێکخستنه‌وه‌ی ده‌زگاکان بۆ دانی مسداقیه‌ت له روبه‌روبونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵیدا.
دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی، پێویستی به هه‌لبژاردنی کۆمه‌ڵێک ئامراز هه‌یه
که ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌بێت و تواناکانی له‌سه‌ردا چربکرێته‌وه. له‌م
بواره‌شدا ده‌بیت ئامراز‌و کرداره‌کان روه‌و ئه‌و مه‌یدانانه بکرێته‌وه
که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و کاراکانی ئابووری و مرۆڤه
ئاساییه‌کانه‌وه هه‌بێت. ده‌بیت ته‌رکیز له‌سه‌ر هه‌ندێ کارتی
دیاریکراو به‌ڵام کاریگه‌ر و ناوه‌ندی بکرێت، که ده‌کرێت ببێته کێلگه‌یه‌کی
به‌سوود بۆ ئه‌زموون و زانینی نوێ له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیدا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بیت کار بۆ گه‌شه پیدانی بواری ره‌وشتی و به‌هاکان
و نیشتیمانپه‌روه‌ری بکرێت به به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه:
- ره‌وشت و به‌هاکان.
ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه‌یه له به‌کارهێنان و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی به‌ها
ئایینی و حوکمه‌کانیه‌وه بۆ دژایه‌تی و حه‌رامکردنی گه‌نده‌ڵی و
سزادانی سه‌رپێچیکه‌ران و قه‌ده‌غه‌ی به‌رتیلخواردن و فێڵ و گرانفرۆشی،
خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری رۆحی
هاوڵاتیابوون و سوودوه‌رگرتن له تواناکانی هاوڵاتیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێویستن.
- بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئایینی بۆ دیارخستن و دژایه‌تیکردنی
گه‌نده‌ڵی.
- دانانی به‌رنامه‌یه‌ک که پیاوانی ئایینی بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته
به‌رێوه‌ی ببه‌ن.
- دانانی هه‌ڵمه‌تی سه‌فه‌ربه‌ری گشتی له‌رێگای مێدیای کراوه‌و
هه‌مه‌ره‌نگه‌وه، چونکه میدیای تاقگه‌رایی ناتوانێت دژایه‌تی
گه‌نده‌ڵی بکات.
- دانانی که‌سانی ده‌ستپاک و نموونه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌یشتن به
فه‌راهه‌مکردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ره‌تیه‌کان له که‌رته
ناوه‌ندیه‌کان، ئاسان بکه‌ن وهه‌موو ئه‌نجام و کاریگه‌ریه‌کانیان
له‌ریگای مێدیاوه بڵاوبکرێته‌وه.
- باشکردنی رێچکه‌ی گه‌یشتنی هاوڵاتیان به یاسا و دادپه‌ره‌وه‌ری له
دژی بڕیاره نا عادیل و کوێره‌کاندا.
- هاندانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، که ده‌توانن رۆلێکی
کاریگه‌ر له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵات بگێرن.
- سه‌فه‌ربه‌ری له پێناوی کۆمه‌ک و یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان.
پێویسته ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه سه‌ره‌تاکانی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی
که مه‌به‌ست لێی راکێشان و سوود وه‌رگرتن له توانای هاوڵاتیانه،
ده‌بێت خاوه‌ن ره‌هه‌ندی ره‌مزی گرنگ بن، وه‌کو ئاشکراکردنی راستیانه
ونه‌ک کارتۆنیانه‌ی موڵک و سامانه‌کانی، فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌و
که‌سایه‌تیه سیاسیه دیاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها
ده‌زگاکانی چاودێری و سانسۆر راپۆرته‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ده‌وری و
به زمانێکی ساده بنووسن و بڵاوکه‌نه‌وه، که هاوڵاتی ئاسایی تێی
بگات وایلێکات ئاگاداری ئه‌و کۆششانه بێت.
- ته‌وه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌رێوه‌بردن له دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی و
به‌رتیلخواردن.
له‌م ته‌وه‌ره‌دا ئه‌و جێگایانه ده‌خرێنه ژێر روناکی و کۆششه‌وه که
له که‌رتی گشتی و که‌رتی دارایی و ئیداره‌کانی تر.
رێکخستنه‌وه‌ی چالاکی به‌رێوه‌بردن، ده‌توانرێت له دژی گه‌نده‌ڵی کارا
بکرێت، ئه‌مه‌ش له رێگای دیاریکردنی وردی هه‌ر ئه‌رکێکی ئیداریه‌وه.
ئه‌مه جگه له په‌ره‌پێدانی ئیجرائاته‌کانی کاری به‌رێوه‌بردن،
له‌رێگای مه‌شقی ورد له بواری وردبینی و هه‌مو جۆره‌کانی سانسۆری
ئیداری، هه‌روه‌ها ده‌ستگه‌یشتن به دۆکۆمێنته‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی
بریاره‌کانی سه‌رفکردن.
هه‌ر بۆ رێکخستنی باری به‌رێوه‌بردن پێویسته فه‌رمانبه‌ر به چه‌ند
فیلته‌ر و ئیجرائاتدا بروات له کاتی دامه‌زراندنی و هه‌روه‌ها سوود
وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ر له مه‌شق، ته‌قییم و پاداشت و سزاش له‌کاتی
لادانی له کاری ئیداریدا. هه‌موو ئه‌وانه له پێناو به‌هێزکردن و
به‌رگریکردن له نماینده‌کانی ده‌وڵه‌ت له به‌رتیل خواردن و
گه‌نده‌ڵیدا. وه هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاستیان
به‌پێی پێوه‌ره‌کانی خیبره‌ی ته‌کنیکی و کارایی و ده‌ستپاکیی له
درێژه‌ی ژیانی ئیداری فه‌رمانبه‌راندا.
به‌ڵام ته‌وه‌ره‌ی هه‌ره گرنگ بریتیه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
یاسا و دادپه‌ره‌وه‌ری.
ئامانجه‌کانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه ئه‌وه‌یه که دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی
و ئیجرائاته‌کانی ده‌بیت له رێگای ئه‌و تێکسته یاسادانان و
رێکخستنه‌وه بێت که واقیعیانه دارێژرابن و بواریان
پراکتیزه‌کردنیان هه‌بێت.
چاککردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری فه‌رزی کۆمه‌ڵێک کار ده‌کات سه‌باره‌ت به
داواکاری گشتی و به‌ره‌ی سیڤیل و دۆکۆمێنته ئیداری و ژمێریاریه‌کان و
هه‌روه‌ها پێداگرتن له‌سه‌ر به‌خێراکردنی کاره‌کان و هه‌روه‌ها
گه‌نده‌ڵی دادوه‌رو و ده‌ق نووسه‌کان و باروزروفی کاری ئه‌مانه‌و
هه‌روه‌ها لێکۆڵه‌ره‌وانی گشتی و لێپرسراوێتی سزایی دادوه‌ران و
ره‌وشتی داد‌و خیبره‌یان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر هه‌وڵێک بو دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت له
رێگای:
- دانانی سیسته‌مێکی دادی کارا، رێکخراو ده‌ستپێشخه‌ر و توانادار له
به‌جێهێنانی ئه‌رکه ئاساییه‌کانی و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌حه‌دا
نوێکان بێت له بواری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و تاوانه رێکخراوه‌کان بێت،
به‌تایبه‌تی تاوانه‌کانی ئه‌ودیوی سنور.
- فه‌راهه‌مکردنی شه‌رته پێویسته‌کانی سه‌رکه‌وتنی سیسته‌می داد
له‌رێگای زامنکردنی بێلایه‌نی و فه‌راهه‌مکردنی پێداویستیه مرۆیی و
داراییه دامه‌زراوه‌ییه‌کان و خێراکردنی کاره‌کانی، به‌وه‌ی که
ئه‌مه شه‌رتێکی که ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.
- ئاستبه‌رزکردنه‌وه‌ی چاوگه مرۆییه‌کانی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی
نوێی دادوه‌ران که به ده‌ستپاکی و داده‌وری و تواناوه بناسرێن،
ئه‌مه‌ش له‌رێگای پرۆگرامێکی فراوان بۆ پێگه‌یاندنی دادوه‌ران و
ته‌رکیزکردنه سه‌ر ره‌وشته‌کانی کار‌و دانانی ژمێریاری و دارایی گشتی
له رێزی پێشه‌وه‌دا.
هه‌لوێستی مه‌بده‌ئیانه‌ی دژ به گه‌نده‌ڵی که تیایدا ره‌تکردنه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی شه‌رتی سه‌ره‌کی هه‌موو پێشکه‌وتن و پێگه‌یشتنێکه.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌شه‌وه پێویسته ستایشی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش بکرێت
که له‌م بواره‌دا نراون له‌رێگای به‌کارهێنای دارایی گشتی له
خزمه‌تگوزاری گشتیدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خاوه‌نی ئه‌م هه‌نگاوانه
هه‌ندێک له مسداقیه‌تی که‌مکراوه‌ته‌وه به هۆی ئه‌و هه‌لبژێرانه‌ی
کاره‌کان و ئیرتیجالیانه‌یان و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت که وا ده‌کات
هاوڵاتی به هۆشه‌وه ئاگاداری کاره‌کان بێت.
له کۆتاییدا ئه‌و بار‌و زروفه‌ی ئه‌مرۆ کوردستانی تیادا تێپه‌ر ده‌بێت
و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنمان له په‌رینه‌وه له‌م باره به‌شێوه‌یه‌ک که
خزمه‌تی ئامانجه‌کانی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و
ئازادیه گشتیه‌کان، وامان به‌سه‌ر فه‌رز ده‌کات که نیشتمانپه‌روه‌ری
راسته‌قینه بین بۆ حوکمه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌کان و لایه‌نه
نیشتمانیه سه‌ره‌کیه‌کان. ئێمه ئه‌مرۆ پیویستیمان به که‌ش و ئاو
هه‌وایه‌کی هارمۆنی و تێگه‌یشتن هه‌یه که به‌هۆیه بتوانین بۆ
که‌ناری ئارامی بپه‌رینه‌وه و فایله‌کانی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر بکه‌ین،
و ئه‌مه‌ش بێته هۆی چاککردنی باری ئێستا‌و داهاتوومان، بۆیه ئێمه
داوای چاره‌سه‌ریی عادلانه و بێجیاوازی ده‌که‌ین که له‌سه‌ر
چاره‌سه‌ریه ته‌وافقیه‌کان نه‌وه‌ستێت و نه‌بێته هۆی ململانێ
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و زه‌ره‌ر له سومعه‌ی نیشتمانیمان نه‌دات.
ksmaboalnd@hotmail.com
|