له‌بنه‌ماڵه و''
باڵه '' داتاشراوه‌کان بترسن .

خۆشناو مه‌ریوانی
له‌بنه‌ره‌تدا فه‌لسه‌فه میتۆدی بیرکردنه‌وه‌یه. مه‌نهه‌جی فه‌لسه‌فه،
جگه له ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌موو یاساکانی سرووشت و دیارده‌کانی ژیان
و هوشیاری له‌م حه‌قیقه‌ته‌دا نه‌بێت، هیچیتر نییه (2). ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می
فه‌لسه‌فه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تائێستا، به‌سه‌ده‌کانی
پێشووتر هه‌ڵسه‌نگێنین. بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت، له‌ماوه‌ی دووسه‌د ساڵی
رابوردودا، خه‌رمانێ کاری تێداکراوه. به‌تایبه‌تی زۆر له‌زانایان وفه‌یله‌سوفان
به‌شداری زیندووانه‌یان، له‌م بواره‌دا کردووه.
چه‌نده‌ها جۆر رێبازی فه‌لسه‌فی وبیردۆزی له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا هه‌بوون.
هێگل فه‌یله‌سوفی ناودار، کاره‌کانی خزمه‌تێکی زۆرییان به‌مرۆڤ گه‌یاندوه.
یه‌کێ له‌کاره گرنگه‌کانی، ئه‌وه‌یه که له‌و رێباز وقوتابخانه فه‌لسه‌فیانه‌ی
هه‌بوون، ته‌نیا رێبازێکییانی به‌فه‌لسه‌فه زانیوه. خودی خۆی ده‌ڵێت؛
"هه‌رکه‌سێک کاری بیردۆزی کرد مانای ئه‌وه‌نییه فه‌یله‌سوفه". به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌شێ تێکده‌ری بیر ورێبازی فه‌لسه‌فه‌بن. له‌م روانگه‌یه‌وه گه‌لێ که‌س
له‌به‌ر خودی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، تێکده‌ری بیری زانستی بوون. فه‌لسه‌فه‌یان
به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌وه شێواندووه، ئه‌زمونی هه‌ندێ زاراوه‌ی فه‌لسه‌فیان،
له‌مانا بنه‌ره‌تییه‌کانیان به‌تاڵکردۆته‌وه. دوواجار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی و دژی کۆمه‌ڵ پیاده‌یان کردوونه‌ته‌وه. به‌پێویستی ده‌زانم
هه‌وڵبده‌ین، له‌سه‌ر تیشکی پێش که‌وتنی ژیانی ئه‌مرۆ مانا
زانستێکانیان بۆ بگه‌رێنینه‌وه. جارێکی‌تر له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی بیری
رۆژگار دایان بڕێژینه‌وه.
که‌سانێکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌دوو
کار ئامانجیان به‌جێ هێناوه. گه‌وره‌کردنی که‌سێک تا په‌رستن، وکردنی
به‌سه‌مبۆڵ، وئه‌فسانه داتاشین، وپیرۆزکردنی. چونکه له‌گه‌ڵ پسیشی
بیری ئاینی خه‌ڵکیدا ده‌گونجێ. دووهه‌م بیرۆکه‌یه‌کی بۆداتاشن، که‌له‌گه‌ڵ
خودی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییاندا بگونجێت.
له‌و زاراوانه‌ی هێجگار گرنگن و
بڕبڕه‌ی هه‌یکه‌لی فه‌لسه‌فه‌ن، زاراوه‌ی ماتریالی و
دیالیکتیکه.
له‌کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه هه‌ندێ له‌پارته‌چه‌په‌کان، په‌یره‌وی
فکرۆکه‌یه‌کییان ده‌کرد، که ناوی فه‌لسه‌فه‌ی (ماتریالیزمی
دیالیکتیکی) یان لێنابوو. هه‌ندێک له‌پارته چه‌پره‌وه‌کانی ئه‌وروپا
ودواتر ده‌وڵه‌تێکی وه‌کی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ریکلامیان بۆ ئه‌مبیرۆکه‌یه
ده‌کرد، وپه‌یڕه‌و وپرۆگرامیان له‌سه‌ر میتۆدی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌بوو.
نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که، گه‌لێ که‌س و پارتی سیاسی و ده‌وڵه‌تان، په‌یڕه‌وپرۆگرامی
کاری سیاسی و فکریان به‌م میتۆده‌یه.
ئه‌م دوو زاراوه‌یه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌یه‌ک مووتوربه کراون. به‌مووتربه‌کردنی
ئه‌م دوو زاراوه‌یه، بیرۆکه‌ی ماتریالیزمی دیالیکتیکییان پێکهانیوه،
دواجار بریویانه به‌به‌ری به‌ر‌هه‌مه‌کانی مارکسدا.
مارکس هه‌رگیز ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ی له‌پاڵ یه‌کتردا به‌کار نه‌هێناون.
ئه‌شێ له‌نوسراوه‌کانیدا دیالیکتیکی مێژووی، یا ماتریالی مێژوویت به‌رچاو
بکه‌ون. به‌ڵام هه‌رگێز، زاراوه‌ی ماتریالیزم و زاراوه‌ی دیالیکتیکی به‌یه‌که‌وه
نه‌لکاندووه وبه‌کاری نه‌هێناون. که‌سانێکی وه‌ک لینین وستالین وزۆر
که‌سیتر تووانیویانه، به‌ناوی مارکسه‌وه یان به ناوی فه‌لسه‌فه‌وه،
زۆر ئارامانه‌و ووشیارانه ئه‌م کاره‌یان، بۆ ته‌بریری مه‌نهه‌جی
ئابوری وسیاسییان ئه‌نجام داوه. دوو زاراوه‌ی فه‌لسه‌فی وه‌ک
ماتریالیزم ودیالیکتیک به‌یه‌که‌وه بلکێنن، وناوی فه‌لسه‌فه‌ی لێبنێن.
به‌م ئامرازی فکریه توانیان، ئامانج و به‌رهه‌می شۆرش، بکه‌نه خۆراکی
ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆری سوپایی. به‌ناوی شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر و شۆرشی
سۆسیالیستیه‌وه، سێ چاره‌که سه‌ده، به تۆپزی (سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی)
به‌ناوی (کۆمۆنه‌ی یه‌گرتۆوه) پیاده‌بکه‌ن، که دواتر ئیمپراتۆڕیه‌تی
روسیای(سۆڤییه‌تی) یه‌گرتوو بوو.
بیری ماتریالیزمی دیالیکتیکی جه‌خت له‌جیاکردنه‌وه‌ی (بیر و واقیع) ده‌کات.
به‌پێوه‌ری ئه‌م فکرۆکه‌یه، واقیع قه‌راری فکر ئه‌دات. به‌سه‌ده‌ها
قووتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و فێرگه‌یان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراند.
ساڵانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هه‌زاره‌ها کادێری نوێ به‌ئه‌زمونی
فکرۆکه‌ی(ماتریالیزمی دیالکتیکی) ئاماده ده‌کران.
به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان، قه‌رار به‌ده‌ست واقیع بوو. هه‌زاران
هاورێی شۆرش له‌زیندانه‌کاندا به‌ئه‌مری واقیع تێرۆرکران. یان به‌ئه‌مری
ماده که ته‌نیا بریاری کۆتایی به‌ده‌سته له ناوبران. چه‌نده‌ها جه‌نگی
ناعادیلانه‌یان دژی گه‌لان و ووڵاتان به‌رپاکرد و چه‌نده‌ها په‌یمانی
ئابووری و سیاسی به‌قازانجی چینی سه‌رمایه‌دار و داگیرکه‌ر به‌ستران.
که واقیع له کۆتایدا هه‌رخۆیان و بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان بوو. به‌کورتی
ماده پێش فیکر بکه‌وێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا،
جییاوازییان نابن. ئه‌م جۆره شێکردنه‌وه‌یه، ماده پێش بیر بکه‌وێت،
یان بیر پێش ماده‌بکه‌وێت، ده‌ماری بڕبڕه‌ی پشتی بیری شۆڤێنییه.
پێش و پاشخستنی فکر و ماده، هه‌ر هه‌مان واتا ده‌به‌خشن ئه‌ویش
مراندنی ره‌هایه، درۆیه وغه‌دره. نه ته‌جریده و نه
ئه‌بستراکته. راسته ره‌ها یه‌گرتنی( واقیع و بیر)ه، دوو پۆله له‌یه‌ک
یه‌کێتیدان. هه‌ردووکیشیان به‌دژایه‌تی یه‌کتر ده‌ژین و به‌ململانێی یه‌کتر
وه‌حدانین(یه‌کێتین). ئه‌گه‌ر هه‌ر کامێکی بیر یان واقیع مان پێش وپاش
خست، بنه‌ڕه‌تی یاسای دیالیکتیک ره‌چاو ناکه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌م
دووپۆله له دژایه‌تییه‌کی سیمیترکی(symétrique) ، به‌رابه‌ری یه‌کساندان،
ناکۆکن ویه‌گرتووی کاملن. ئه‌م پرۆسیسه پێی ده‌ڵێن؛ ته‌جرید یان به‌زبانی
لاتینی(abstracts). نه‌ک پێش و پاشخستنی دوو پۆلی دژوار، که یه‌کگرتوون
و "یه‌کن". واته هۆی وجودیان یه‌کێتی وناکۆکییانه.
( بیر و ماده) له یه‌ک جودا ناکرێته‌وه. چ ماده قه‌راری بیر، و چ
بیر قه‌راری ماده نادات. هه‌رکامێکیان له پێش یان له پاش بێت، هه‌یچ
ناگه‌ێنێت، ته‌نیا شێواندنی واقیع و بیر نه‌بێت. جگه له‌وه‌ی که
هۆش له( کات و شوێنی ) مێژووی خۆیدا، سه‌نگی هه‌یه، که به‌ململانێی
هه‌ردوکیان بزوتنه‌وه نمایشده‌که‌ن.
بوئه‌م جیاکردنه‌وه و له‌یه‌ک بچراندنه، نمونه‌ی زیندوومان زۆر هه‌یه.
هه‌ندێ "خوێنده‌واری" کورد له‌خه‌ڵکی ده‌گه‌ێنن، تا ئابوریه‌کی به‌هێزمان
نه‌بێت ناتوانین ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت. یان هه‌ندێکی تریان
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵین تاماڵی حیزب پاکژ نه‌که‌ینه‌وه، وچاکسازی
تێدانه‌که‌ین مه‌حاڵه سه‌ربه‌خۆی وگه‌شه‌کردنمان هه‌بێت. ئه‌م جۆره
بۆ چوونه، جیاکردنه‌وه‌ی بیره له واقیع یان به‌پێچه‌وانه‌وه
جیاکردنه‌وه‌ی واقیعه له‌بیر. که ته‌نیا ته‌ماعی توێژێکی کومه‌ڵی
کورده‌واریه، له‌گه‌ڵ بیری شۆڤێنی ده‌وڵه‌ته دراوسێکانمان یه‌کده‌گرنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره فکرییه سه‌یری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین،
یاسای دیالیکتیک به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه. له‌روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه هیچ
کامێکیان به‌بێ یه‌کتری هه‌نگاوێک ناچنه پێشێ.
چۆن میلله‌تێکی نائازاد خاوه‌نی ئابوورییه‌کی ئازاد و به‌هێز ده‌بێت؟.
ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ئازادی نه‌بێت. چۆن میله‌تێک پاره‌و
ماڵ و موڵکی له‌ژێر چنگی که‌سانێکی تردابن، به‌مه‌رجێ ئه‌وکه‌سانه
دیکتاتۆر و نازانست و لاهوتیبن، ده‌تووانن ئابوریه‌کی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت
!!؟.
بۆ ته‌بریری فکری لاهوتیان، ماده له مه‌نهه‌جی دیالیکتیکی وه‌ده‌رده‌ێنن،
به‌ته‌نیا ناوی فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی لێده‌نێن. ماتریال به‌جودا ده‌که‌نه
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تر. دواتر له فه‌لسه‌فه‌ی دیالیکتیکی مووتربه‌ده‌که‌ن.
وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیزمی رێبازی فیۆرباغ، له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی
دیالیکتیکی رێبازی هێگل به‌یه‌که‌وه گرێداوه. ئه‌دی به‌گوێره‌ی
تێروانینیان، فه‌لسه‌فه‌ی هێگل ئایدیایی بوو ئه‌وان رۆحی ماتریالییان
کرده گیانییه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هێگل له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ڵێت؛
کاتێک فه‌لسه‌فه‌کان به‌رێژه‌یه‌ک هه‌مه‌ره‌نگبن، ئه‌وه ده‌رئه‌نجام
ده‌هێنن، که‌فه‌لسه‌فه‌کانی تر، به‌زه‌رووره‌ت، فه‌لسه‌فه‌ی گومراو و
سه‌ر لێشێواون. یان ته‌نیا کۆمه‌ڵه‌یه‌کن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریار ده‌رده‌که‌ن،
به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌ر خۆیان
تاکه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی راستن(2).
له فه‌لسه‌فه‌دا ( بیر و ماده ) له‌یک جودا ناکرێنه‌وه، فکر ئه‌لیمه‌نتێکی(عونسورێکی)
مادییه. ئه‌و واقیعه‌ی ئێمه‌ی به‌وشێوه‌یه ده‌ی بینین، مێژووی گزافی
بیر و ماده‌یه، وله‌گه‌ڵ رابردوو و داهاتوودا، له په‌یوه‌ندییه‌کی
ململانێدان. باشترین نمونه؛ مۆخه، که له‌یه‌ک ئان و کاتدا(ماده و
بیر)ه، که‌وێنه‌ی مێژووی هه‌موو ماده وبیره.
هێگڵ له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ڵێت؛ فه‌لسه‌فه، هیچ نییه جگه له‌وه‌ی
که میتۆدێکه هه‌موو یاساکانی سرووشت، و دیارده‌کانی ژیان و هوشیاری،
ره‌نگ دانه‌وه‌ن له‌م حه‌قیقه‌ته‌دا.(2)
به‌گوێره‌ی مێژووی زانست(بیر و ماده)ی هه‌ر سه‌رده‌مێک، ئاوێته‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه‌یه
تێیدا ژیاوه، که له سیله‌ی ره‌حمیدا، فه‌لسه‌فه‌ی داهاتوو، که
قاتیلی خودی خۆی هه‌ڵگرتووه، واته دووگییانن و بێنیهایه‌تن. بیری
دووهه‌زار ساڵ هه‌ر ئه‌و بیره‌ی ئه‌مرۆیه که به بزووتنه‌وه گه‌یشتۆته
ئه‌م راده‌یه‌ی ئه‌مرۆ. مانای ئه‌وه‌نییه فه‌لسه‌فه‌ی پێشوو لنگه‌وقووچه،
ئه‌مان هه‌ڵیانگێرا‌وه‌ته‌وه. نایا ویستوویانه بڵێن ماده له‌پێش
بیروه‌یه، ئه‌گه‌ر وانه‌بیت لنگه‌و قووچه.
ئه‌م راستییانه زیاتر له زانستی سروشتدا ده‌رئه‌که‌ون، هه‌رچه‌نده "زانستی
سروشت" ئامانجی به‌رهه‌م هێنانه، وسه‌مبۆله‌کانی ئه‌پستراکتن و زمانی
ماشێنی به‌رهه‌م هێنانی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، مه‌جبوورم که
مێژووی ماتماتیک بکه‌مه شایه‌د. چونکه جگه له‌زانست شاهێدیتر شک
نابه‌م. بۆیه هاتنه کایه‌یی ژماره، کۆکردنه‌وه، ئه‌لجه‌بر، تاکوو ده‌گاته(ئاوێته‌ی
کۆمپلێکس) و(مه‌تریس). هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا
ماتماتیکی بول به‌دوایدا ماتماتیکی نۆ‌ێ و لۆجیک به‌جۆره‌کانیه‌وه،
هاتوونه‌ته کایه‌وه. ئه‌مانه ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن، که‌هه‌ر قۆناغه،
زانیاری خۆی هه‌بووه. مانای ئه‌وه نییه جه‌بری بابلی لنگه‌و قووچ
بووه.
نمونه‌یه‌کی زانستی تر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێشوودا، زانستی فیزیا
ریگایه‌کی تری گرت، که له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستی پێنه‌ده‌کرا تا 30 ساڵ به‌سه‌ریا
تێنه‌په‌ری. گۆرانکارێکه بووه شۆرشێکی مه‌زن به‌سه‌ر ئه‌م زانسته‌دا.
ئه‌وه بوو که فیزیای کلاسیک له‌به‌ر بێتوانای مه‌جبوور بوو، رێگا چۆڵ
کات بۆ فیزیای نوێ، ده‌راسه‌ت و ئه‌زموونه‌کانی به‌سه‌ر دیارده‌کاندا،
که به چاو نه‌ده‌بینران ده‌کران(3). ئه‌مه به‌شێکه له مێژووی( هۆش
و ماده )، که له ئاوێنه‌ی مێژوودا و له‌زه‌مه‌نی خۆیاندا ده‌رئه‌که‌ون.
ئه‌وه ناگه‌ێنن که یاساکانی زانای به‌ناوبانگ نیوتن لنگه‌ووقوچ بوون.
مێژوو بریتییه له گزافی (بیر و ماده)، قۆناغێکی نوێ ئه‌سله‌ن به‌بێ
قۆناغی پێشووتر و دواتری ووجودیان نابن. ئه‌وه‌تا هێگل هه‌ر له‌هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوودا ده‌ڵێت؛ ئامانجی فه‌لسه‌فه ده‌بێت مه‌عریفه بێت،
به‌و شێوه‌ییه‌ی که فه‌لسه‌فه، زنجیره‌یه‌کی نه‌پچراوی یه‌ک له دوای
یه‌کی مه‌عریفه بووه، که له‌ناو زه‌مه‌ندا ده‌رکه‌وتوون.
هه‌روه‌ها له‌پێشه‌کی گشتی ره‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا مارکس ده‌ڵێت ؛
بزوتنه‌وه‌ی هۆش، هیچ نییه عه‌کس دانه‌وه‌ی، جوڵه‌ی واقع نه‌بێت، که
ترانسپۆرتی ته‌کوینی ، له ده‌ما‌غی مرۆڤدا کردووه(4). ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه‌ی
مارکس یه‌ک پایه و ناته‌واوه. ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین؛ هۆشیش به‌هه‌مان
شێوه، جارێکی‌تر له‌هه‌مان کاتدا ته‌ئسیری خۆی له‌سه‌ر واقیع کردووه.
جابه‌م شێوه‌یه بوون به‌یه‌ک ته‌کامل یان یه‌ک یه‌کێتی، ئه‌ویش یه‌کێتی
(بیر و واقیع)ه.
له سه‌ر هه‌مان مه‌نزور و به‌شێوه‌یه‌کی ته‌کاملتر هێگڵ له‌ئه‌نسکلۆبیدیای
عه‌قڵدا ده‌ڵێت ؛ بیر هیچ نابێت، له‌پارانه‌وه بۆ بوون یان(واقیع) نه‌بێت،
وه به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع نابێت که به‌هۆی بیر یان(فکر) وه نه‌بێت.
ئه‌م چه‌ند ووشه به‌هێزه‌ی هێگل و مارکس ، ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که
ماده و هۆش پێش و پاش که‌وتوون. به‌ڵکو مۆغ، ماده‌یه‌که که‌ده‌توانێت،
شکڵی واقیع هه‌زمکات و هه‌ردوو پێکه‌وه، داهێنه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی
مێژووبن، که له‌گه‌ڵ رابردوو و‌ئێستا وداهاتوودا له پرۆسیسی
دیالیکتیکدابن. واته(بیر و واقیع) یه‌کن و ره‌هان، ناکۆکن و یه‌کگرتووی
کاملن.
ئه‌ی له دیالیکتیکدا بۆ وه‌زنی تێگه‌یشتن، ناڵێین هۆی بوون( وجود )
دوو پۆلی دژواره. هیچ پۆلێکیان پێش ئه‌وه‌که‌ی تریان نییه، هه‌رئانێک
له‌و(بوون)ه‌دا، سیمه‌تریک(symétrique) نه‌بن، بوونه‌که نامێنێت، یان
به‌هه‌ردووکیان ده‌بنه( بوون ) ێکی تر، که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، مێژوو
دروستده‌کات، یان خودی مێژووه، یاخیبوونه.
نزم کردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری ومێژووی هه‌موو هۆشی مرۆڤایه‌تی، له ته‌نیا
تاکه که‌سێکدا. بکرێته سه‌مبۆڵ، ناونرێت فڵان نیزم، وه‌ک مارکسیزم
یان لینینیزم، یان هه‌ر که سانێک له زانیاری‌دا بۆ گۆرینی جیهان
کارییان کردبێت، بکرێنه که‌سه‌نیزم، له مامه‌حه‌مه‌ی زیاتر هیچی تر
نییه. هه‌ر له کانته وه بیگره تا سپینۆزا و هێگل و که‌سانیتر، هه‌ر
هه‌موویان، خه‌یاڵی، نازانستی، لنگه‌وقووچ و زۆرشتی تر نه‌بوون. به‌ڵکوو
بزوتنه‌وه‌ی مێژوویی و بیری سه‌رده‌می خۆیان بوون.
له‌سه‌رده‌می مارکسدا، له ناو جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێریدا، که‌س پێی نه‌ووتبوو
مارکسیزم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مارکس دیالکتێکی مێژوویی هێگڵی له
ئابووریدا به‌کار هێنا. بۆ شه‌رحی فایزی به‌ها، شه‌رحی مێژووی دابه‌شکردنی
کار و هه‌روه‌ها بۆ مێژووی شۆرشی چینایه‌تی، بیری هێگڵ پاڵ پشتی بووه.
بزوتنه‌وی بیری هێگڵ، وه‌ک خۆیان ده‌بێژن لنگه‌وقووچ بووه، ئه‌مان
خستوویانه‌ته سه‌ر پێ. به‌هه‌مان شێووه و له‌سه‌ر هه‌مان مه‌نزوور
ده‌توانین بڵێین: نه‌خێر لنگه‌و قووچانه له فه‌لسه‌فه‌ی هێگلیان
رووانیووه. گزافی بیریان له‌ناو مێژوودا پچرپچر کردووه، بۆیه دوای
سێ چاره‌که سه‌ده ئه‌وه‌ی ره‌شه‌با به‌ده‌واری شڕ ده‌کات، له‌وه
خراپتری به بیری لنگه‌وقووچی کردن.
هاتنی کاره‌کانی هێگل و مارکس سه‌رده‌مێکی مێژووی بوو، که‌زانستی
کلاسیکی، وه‌ک ماتماتیک، فیزیا و شیمی وه‌ڵامی زۆرپرسیاری به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رده‌میان نه‌ئه‌دایه‌وه. به‌به‌رپابوونی شۆرشی زانستی له‌کۆتای سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌مدا، یارمه‌تیده‌رێکی مێژووی بوو بۆ شۆرشی(هۆش و ماده). له
دووای مارکس و ئه‌نجلیسه‌وه قۆناغێکی به‌رزتر له هۆش و ماده نمایه‌ش
بوو. هه‌ر بۆ خۆیان باس له‌وه ده‌که‌ن، له سه‌ره‌تای مێژووی بزوتنه‌وه‌دا،
که‌ته‌نیا بیرکردنه‌وه‌یان نه‌بوو، که تاکه‌کانی له‌ئاژه‌ڵ جیاکرده‌وه.
به‌ڵکو بۆ بژێوییان، به‌رهه‌م هێنانییان ده‌ست پێ‌کرد(6). واته
کارکردنیان بۆ گۆرینی واقیع و ته‌ئسیری سروشت له‌سه‌ریان له‌ئاژه‌ڵی
جیاکردنه‌وه.
مارکس ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکراده‌کات، تا به‌رهه‌م هێنان به‌ره‌و پێشه‌وه
بچێت، بیر به‌ره‌و ته‌کاملتر ده‌چێت. لێره‌دا پێویسته بۆ ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌یه‌ی مارکس و ئه‌نجلیس، که‌مێک قوڵتر بڕوانین، تا بتوانین،
بیرکردنه‌وه‌ی هێگلی بۆ زیاد که‌ین. بڵێین راسته به‌رهه‌م هێنان له‌ئاژه‌ڵمان
جوودا ده‌کاته‌وه، به‌ڵام بیرکردنه‌وه جارێکی تر ته‌ئسیر ده‌کاته سه‌ر
پێشخستنی ئابووری و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ده‌بات. به‌مه‌رجێ له‌بیرکردنه‌وه‌دا
ئازادبین و سه‌ربه‌خۆیانه نه‌خشه‌ی ئابووری دارێژین لنگه‌وقووچ نه‌بین.
لێره‌دا ده‌رئه‌که‌وێت هێگل له‌م باره‌یه‌وه که‌متر له مارکس له ژێڕ
ته‌ئسیری زانیاری میکانیکدا بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی
به‌م باسه‌ی ئێمه‌وه نییه و پێویستی به نووسراوێکی تایبه‌تی هه‌یه.
ئه‌وه‌تا هێگل له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌ڵێت؛ فه‌لسه‌فه مه‌عریفه‌یه،
هه‌رکاتێک بنه‌ره‌تییه‌کانی بیر په‌ره‌ده‌سێنێت، فه‌لسه‌فه کامل‌تر و
موتڵه‌قتر خۆی ده‌نوێنێت.
ته‌ئسیری شۆرشی زانیاری دونیای بیرکردنه‌وه‌ی به‌رو ته‌کامل تر بردووه،
کاتێک میشێل فوکۆ به‌باشی باسی ئه‌م قۆناغه ده‌کات، که زانیاری
مۆدێرنی، سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م، ئینسانی وه‌ک بابه‌تێکی زانیاری
داهێنا، ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سێ مه‌جالدا،(له‌ده‌راسه‌تی
تێکست و زانستی زمانه‌وانی و دادگاییدا) ده‌رخست. (ئابوری سیاسی) و (زانستی
بایلۆجی)، هه‌موو شکلی ئینسانیان کرده بابه‌تێکی زانیاری، که مرۆڤ
قسه‌ده‌کات، کارده‌کات، و ژیان گوزه‌رانده‌کات. دکتۆری زانستی ده‌روونی
و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی کارده‌که‌ن، که مرۆڤ بکه‌نه بابه‌تێکی مه‌عریفی(7).
ئه‌و ماده مه‌عریفه‌یه‌ی، لێره‌دا ده‌یبینین و هه‌ستی پێده‌که‌ین،
ماده و هۆشه، که مه‌عریفه‌ی مرۆڤه له‌قۆناغێکی ژیانی دیاریکراوی
مرۆڤایه‌تیدا.
له‌م رووه‌وه هه‌ستده‌که‌ین، مارکسیزم دوو فه‌لسه‌فه‌ی مووتربه‌کراو؛
دیالیکتیکی هێگل و ماتریالیزمی فییۆرباخ نین. دواجار له‌م موتربه‌کردنه
دارێکی به‌رداری عه‌جایبی لێده‌رچوو بێت، بۆ هاوین ماتریالیزمی
دیالیکتیکی گرتبێت. جگه‌له‌مانه ئه‌وراستییه بشارنه‌وه که هه‌ر سه‌رده‌مێکی
مێژوویی، بیرکردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه. که بیرکردنه‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو
ئاماده ده‌کات. هه‌روه‌ها گه‌ر بیر و واقیع پێشوو پاش خرێن، هێزێکی
ئاینی و رۆحییان ده‌کرێت به به‌ریاندا. ئه‌مان گه‌ێنێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی،
که لایه‌کیان ده‌بێته سه‌مبۆڵ یان لاهووت، لاکه‌یتری عه‌وام. یه‌کێکیان
ده‌بێته خالیق ئه‌وی تریان مه‌خلووق. لایه‌کیان بنه‌ماڵه، لاکه‌یتریان
بێبنه‌ماڵه، لایه‌کیان خۆفرۆش لاکه‌یتری فرۆشراو. ئه‌دی چۆن لایه‌کیان
پێشکه‌وت ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی مووحه‌ریکی خوداوه‌ند نه‌بیت. که‌ئه‌مه‌ش ئه‌مان
گه‌رێنێته‌وه بۆ بیرۆکه‌یه ئه‌ویش "سه‌مبۆلیزمه"، که خالقی سه‌ر
زه‌مینه. که‌خالقی سه‌ر زه‌مینیش خه‌لیفه وسه‌ره‌ک هۆزه‌کانه. یه‌که‌م
بیریان نه‌گۆر و چه‌قیووه. دووهه‌م تا هیچ که‌س نه‌توانێت ره‌خنه‌یان
لێ‌بگرن. سێهه‌م که‌سێکی سه‌مبۆڵاوی ده‌بێت پێشره‌وی لایه‌کیان بێت. له
کۆتایدا ده‌بنه بیری خه‌لیفه و سه‌رکرده نه‌گۆڕه‌کان، به‌خۆییان و
ماڵ و مناڵ و خێله‌که‌یانه‌وه.
____________________________________________________________________________________
(1) Introduction générale à la critique de l'économie politique
(1857)، Marx I p2 .
le mouvement de la pensée n'est que la réflexion du mouvement réel،
transporté et transposé dans le cerveau de l'homme. Marx I، 558
(2) هێگل مێژووی فه‌لسه‌فه.
(3) Arthur march، la physique moderne et ses théorios
(4)
له‌پێشه‌کی گشتی ره‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا .
(5)
L'idée n'est le vrai que par la médiation de l'être، et inversement،
l'être ne l'est que parcell celle de l'idée. Enc. 133.
(6) له کتێبی ئادیای ئه‌ڵمانی
(7) له کتێبی
( les mots et les choses) دا،( ووشه‌کان
و شته‌کان ) مسوێ فووکۆ میشێل.
15/01/2007
aol.com@meriwany
|